فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

تەنیا رێگاحەللی پرسی كوردی رۆژهەلات دانوستاندنی ئاشتیانە ومزاكرەی جدی نێوان كورد و تارانە، درێژەی شەری كورد و تاران،وئەگەری هەلایسانی شەرو مزاكرە ینێوان ئەمریكا و ئێران، هیچیان رێگای چارەسەری گرفتی كوردی رۆژ هەلات نین،
نمونەی بەرچاو :مزاكرەی ئیستای نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا دوای رێفراندۆم و کارەساتی کەرکووک.

گۆیا ئەمریكا حیزبەكانی رۆژهەلاتی بۆ دیدار دەعوەت كردووە!، گەلۆ؟ دەبێ ئەمریكا داوای چیان لێبكات كە بۆخۆی پێیناكرێت، وە یان حیزبەكان چ داوایەک لەئەمریكا دەكەن كە لە تاران بۆیان بكا. بەبروای من عەقلانیترین رێگا ”مزاكرەی نێوان كورد و تارانە” نەك کورد روو بە ئەمریكا.

كوردی رۆژهەلات وریابن!، مەبادا لەئەنجامی هاوپەیمانی دەگەل ترامپ، سەرئەنجام ”قەزای دیزەی ترامپ، وەگۆزەی كورد” بكەوێت، چونكە هەروەك چۆن ترامپ دەگەل تالیبان مزاكرەی كرد، دلنیابن دەگەل ئێرانیش بەمەرج مزاكرە دەكات.


پرسی مزاكرەی نێوان ئێران وامریكا، وێنای پرسی مزاكرەی نێوان كورد وتارانە!: جوادی زەریف دەیهەوێت وێنەی بزوتنەوەی كۆماریخوازان روو تاران، ترامپ بە قەناعەت بێنێت كە مزاكرە لەشەر باشترە، بەلام لایەنی چەکدارو بن ئاژۆخواز چ لە ناو کوردو چ لە ئامریکا و چ لە ئێران مزاكرە بە تسلیم تەلەبی وێنادەكەن.

ئەمریكا ڕادەگەیەنێ: سیاسەتی انزوا، تەحریم، و هەرەشەی نیزامی روو لە ئێران، نەك بۆ روخان، بەلكوو بۆمزاكرە ی دووقۆلی و پاراستنی بەرژەوەندی ئەمەریكایە، ئێستا نازانم بۆچ دەبێ؟؟حیزبەكان ئەو چەقوە تیژبكەن كە سەر ئەنجام سەری ئاواتی كوردی پێدەبڕن.

پاروێك كە دەكرێت راست بیخەیتە ناو زاڕ، گەمژەیی دەبێت گەربێتوو بەپشتەمل دا ئەم كارە بكرێت، واتە: مادام كێشەی كوردی رۆژهەلات رویی لەتارانە، كەوایە دیپلۆماسی مافخوازی كورد دەبێ روو لەتاران ئەكتیو و چالاك بكرێت، نەك روو لەئەمریكا و،،،، و

بەمەبەستی دەخیلكردن و بەشداری ئیوەی بەرێزو خەلكی کورد، لەهەرشتێك كە پەیوەندی بەچارەنوسی گەلەوە هەیە، پرسیار دەكەم: لەئەگەری دەستپێكی مزاكرەی نێوان كورد و تاران، پێتانوایە گەلالەی خواست و متالیباتی كورد و حیزبەكان، چۆن و چی بێت باشە؟

بەرێزان لەراستای چەسپاندنی ئەسلی بەشداری خەلك لەگشت پرسگەلێك كە پەیوەندیان بە چارەنووسی جەماوەرو گەلەوە هەیە، پرسیار دەكەم: لەئەگەری دەستپێكی مزاكرە، پێشمەرجەكانی كورد و حیزبەكان روو لەتاران، دەبێ چۆن و چی بن؟؟

دوکتۆر مستەفای شەمامی دوکتۆرای زانستە سیاسیەکان و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان

23/3/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان