فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئازاد محەممەدزادە


کۆتایی 40 ساڵەی شەری ساردی ئامریکا و ئێران رێککەوتن و وتووێژە لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دوولایەنە

هیچ کات ئێران و ئامریکا ئامادە نین گەروەترین و بەهێزترین بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەدا بخەنە مەترسییەوە لە پێناو شەرێک کە زەرەرمەندی سەرەکی خۆیانن، بە پێی گریمانەکان ئەو شەرە ساردەی ئێران و ئامریکا نابێت بە شەرێکی گەرم کە لە دەستدانی بەرژەوەندی و لاوازی پێگەی خۆیانی لێ بکەوێتەوە، چۆنکە تێچوویەکی پر دەست کەوت دەبێت بۆ دوو لایەن، ئەوان گەرەکیان نیە بکەونە ناو شەرێک دوورودرێژ ماوە و بێ ئەنجام.

کورد لە ئێران و زلهێزان:
پێویستە کوردی ئێران پرسی خۆی تێکەڵ بە ململانێی زلهێزان لەگەڵ تاران نەکات، تا ئێستا زلهێزان و بە تایبەتی ئامریکا لە رووی سیاسی، مەحنەوی، مادی، لۆجستیکی و تەنانەت پاراستنی کەمپ و بارگاکان هیچ جۆرە پشتیوانییەکی حیزبە کوردیەکانی رۆژهەڵات و خەڵکی کورد لە ناوخۆی ئێرانی نەکردووە، وڵاتانی زلهێز و گەورەی جیهان و بەتایبەتی ئامریکا ئەوەی لەبەرچاویان نیە و بۆیان گرینگ نەبووە پرسی کورد لە ئێران و رەوشی گەلانی تری ناو ئەووڵاتەیە، چۆن لە حەقیقەت دا کورد ناتوانێ بەرژەوەندی کەلان و دڵخواز بۆ زلهێزان دەستەبەر بکات. ئەو بی مولاباتی و پشت گوێخستن و ئیهمال کردنەی ئەورووپا و ئامریکا لە ئاست کورد لەئێران مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە، لە پشت کردن لە سمکۆ تا گەمارۆدان و رووخانی کۆماری کوردستان، هەروەها تیرۆری رێبەرانی کورد دوکتۆر قاسملوو و دوکتۆر شەرەفکەندی کە دوایین نموونەش موشەکبارانکردنی قەڵای دێموکرات حدک و فێرگەی حدکا لە مانگی خەرمانانی ساڵی پار 2018 دا بوو، کە ئامریکا و کۆشکی سپی و ئەورووپا هیچ هەڵوێستێکیان نەگرت و تەنانەت وەها خوێندنەوەی بۆ دەکرێت کە ئامریکا حیزبە کوردیەکانی رۆژهەڵات و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی فیدای بەرژەوەندی و ئیمتیاز وەرگرتن لە ئێران و رێگا خۆش کردن بۆ وتووێژ لەگەڵ تاران بکات یان ئەوەی کە لە داهاتوودا بە عەلەنی بکرێت.

خواستی کورد لە ئێران بەرحەق و رەوایە، لە لایەکی ترەوە شۆرشی کورد لە ئێران لە رووی فکری و سیاسی و ماڵی تا ئاستێکی بەرز سەربەخۆ بووە، گەر توانای رووخانی رێژیم لە هێز و توانای کورد و ئۆپۆزسیۆن بەدەرە، با رێگای مسالحە بگیردرێتە بەر، یا شەفافتر بڵێین دیالۆگی نێوان کورد و تاران باشترین بژاردەیە بۆرەوشی ئێستای کورد لەسەر پرسە چارەنووسازەکان.

گرێوی کورد و حیزبەکان و ئۆپۆزیسیۆن لەسەر شەڕی نێوان ئێران ئامریکا و ورووخانی رێژیم، دۆڕانێکی گەورەیە کە زەرەرمەندی سەرەکی کوردە و هیچ سوودێک بە کورد ناگات و گەرانەوەی بۆ سەر خاڵی سیفر و ساجی عەلی.

لە روویەکی تریشەوە ئەگەر تاران ئامادەی وتووێژ لەگەڵ کورد و حیزبەکان نیە، یا ئەو نیەت پاکییە و جدی بوونە لە تاران دا نابیندرێت و دڵنیایی تەواو لە رێژیمی حاکم لە ئێران روو لە کورد بەدی ناکرێت، ئەوەش دەگرێتەوە بۆ سەرەرۆیی و سەرکەشیی و ناتێگەیشتوویی تاران لە مەسەلەی کورد یان وەک رابردوو حاشا کردن لە ماف و ئازادییەکان و سەروەری سیاسی کورد.
لەم شەرایەتەشدا ئاڵترناتیو بۆ کوردی رۆژهەڵات هەیە، گەر بخوازێت لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و ناوچەدا ببێتە خاوەن پێگە وقورسایی، روونتر بڵێم بێتە ناو بازنەی هاوکێشە سیاسیەکان و باندۆری قورس لەسەر تاران دابنێت بۆ پەلکێشانی بۆ سەر مێزی دیاڵۆگ و دانووستاندن، زەروورەتە کە لەو چەند دەنگی و چەند سەریە خۆی دەرباز بکات و خاوەنی گوتارێکی یەکگرتوو و پلاتفۆرمێکی هاوبەش بێت.
لە وەها حالەتێک دا کورد دەبێت بە ئادرەسێکی بەقوەت و موحەد و یەکگرتوو کە هێزەکانی بەشدار لە گۆرەپانی خەباتی نەتەوەیی و جەریانەکانی دەخیل لە کەیسی کورد خۆیان لەگەڵ یەکتر بکەونە دیاڵۆگ و سازان و پێکەوە کارکردن، هەر بۆیە پێویستە حیزب و جەریانەکان و کۆی کەسایەتیەکانی دەرەوەی رۆژهەڵات ئیرادە بکەن و بەرژەوەندی کاتی و تاکی و گرووپی خۆیان وەلا بنێن و ئەولەویت بدەن بە بەرژەوەندی باڵای کورد، ئەوان دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە نەخشە رێگای بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان حکومەتی دیفاکتۆی تەوافقی لە تەبعییدا وەک ساختارێکی سیاسی و نەتەوەیی مودیریەتی یەک دەست لە شکلی مومکین و پارلمانی رۆژهەڵات لە تاراوگە دروست بکەن، واتە بە چێ کردنی حکومەتی دیفاکتۆ و پارلمانی رۆژهەڵات وەک مەرجەعێکی مەشرووعی بۆ بریارداتی کەلان ئیتر کۆی ململانێ ناسالمە نێوان حیزبیەکان و پێکدادانە بێ دەستکەوت و بێ ئەنجامە دەروون رێکخراوەییەکان دەگوازرێنەوە بۆ خانەی بەشداری پۆزەتیو، شەراکەت ئیداری و هاوپەیمانی و تەوافقی سیاسی هەمە لایەنە لە ناو سیستەمێکی یەکدەست دا، لە ژێر چەتری حکومەتی دیفاکتۆ دا کورد دەبێت بە خاوەنی هێزی پێشمەرگە میللی، دیپڵۆماسی و لابی ئەکتیو، میدیایی نەتەوەیی، مودیریەتی شۆرشی مەدەنی ناوخۆ، تەوافق لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن، بریاری شەر و دیالۆگ روو بە تاران.


 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان