فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

شاخەوان برایم عەبدوڵڵا

 

كێشەی كورد، ئەگەر بە ئاشتی نەبێت، بە شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە بەرانبەر هەر كام لەو دەوڵەتانەی كە كورد كێشەی لەگەڵیاندا هەیە چارەسەر نابێت، تەنانەت هەرچەندی كورد بەهێزیش بێت و شەڕكەری چاونەترسی یەكجار زۆریشی هەبێت، بەڵام نابێت ئەو راستییە تاڵەمان لە بیر بچێت، هێشتا هێزە زەبەلاحەكان، ئەو هێزانەی كوردییان بە خاك و نەتەوەوە بەسەر دابەشكراوە، دەتوانن بە توندی رووبەڕووی كورد ببنەوە.

تۆیش ئارەزووی خۆتە، ئەم قسەیە لەڕووی سۆز و عاتیفەوە چۆنچۆنی لێكدەدیتەوە، بەڵام واقیعەكە رێك ئەوەیە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش، تەنیا رێگە بۆ چارەسەری كێشەی كورد لە پرسی ئاشتەوایی دەبیننەوە، ئەگینا لە شەڕدا رەنگە هەندێ شت لەدەستبدەین كە بە خوێنی رۆڵەی كوردان، لە هەر پارچەیەكی كوردستاندا بەدەستهاتوون.

پەیامەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان درەنگوەختە، دەبوو ئەوكاتانە بووایە كە دەرفەتی باشتر لە ئێستا، بۆ كورد لە باكوور و رۆژئاوا هاتبوونە كایەوە تا لە ئاشتیدا كورد شتی زیاتر بەدەستبهێنێت و پارێزگاریش لە بەشێكی ئەو دەستكەوتانەی بكات كە بە خوێنی بەدەستی هێنا و دواجار لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی قەندیل بە ئاسانی لەدەستیدا، هەڵبەت باسی رۆژئاوای كوردستان دەكەین، ئاخر ئەگەر پرسی ئاشتی لە ئارادابووایە، كورد بە هیچ شێوەیەك عەفرین و ناوچەكانی تری لەدەست نەدا، چونكە قەندیل بیانووی دایە توركیا و توركیاش ئەگەرچی بە پارە لە دوای ئەو بیانووە دەگەڕا، بەڵام بەخۆڕایی لەلایەن قەندیلەوە خرایە بەردەستی و بەهۆیەوەش حكوومەتی توركیا بۆ ڕازیكردنی ئۆپۆزسیۆن و هێزە دژە كورد و دژە ئەردۆغانییەكانی توركیا، حكوومەتی توركیا پرۆسەی ئاشتەوایی تێكدا و لە رۆژئاوای كوردستانیش هێرشیكردە سەر عەفرین و دەیان ناوچەی دیكە و سەرئەنجام لە هەموو كردەكانی توركیا، تەنیا كورد لێی زیانمەندبوو، بە پێچەوانەوە توركیا بە گشتی لێی سوودمەندبوو، هەم دەنگی زیاتری مسۆگەركرد و هەمیش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانیش لە پەیوەست بە هەڵویستیان بە كورد لە حكوومەتەكەی ئەرۆدغان رازی بوون، بەوەی لە دژی كورد هەڵوێست نواند، بەڵام دواجار ئەوەی تیری بەر رۆحی كەوت، تەنیا كورد و دەستكەوتەكانی بوون.

ئۆجەلان لە زیندانەوە دەڵێت: ئەم دۆخەی ئێستاكە پێویستی بە سازانە بۆ چارەسەری كێشەكان و پێویستمان بە دانوستاندنێكی دیموكراسیانەش هەیە بۆ چارەسەری كێشەكان. دەی ئەمە پەیامێكی روونی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیكراوی پەكەكەیە، راستی پەیامەكەی ئەوپەڕی هەستكردنە بە بەرپرسیارێتی و خوێندنەوەی دۆخەكەیە، تەنانەت لە زیندانەوە زۆر باشتر لە سەركردەكانی قەندیل، دۆخەكە مەترسیدارەكەی هەڵسەنگاندووە، لە كاتێكدا ئەو وەك پێویست ئاگاداری ورد و درشتی رووداوەكان و هەڵمەتە سەربازی و رەشبگیرییەكانی توركیا نییە كە هەر رۆژەی سەركردەیەكی كورد زیندانی دەكات، چونكە بیانووی بەدەستەوەیە بۆ ئەو هەڵوێستەی. بەڵام ئەوەتا ئۆجەلان داوای سازان لە توركیا دەكات تا كێشەی كورد لە رێگەی دیموكراسیانە چارەسەر بكرێت.

لێرەدا ئەو زۆر راست دەكات، ئەزموون دەریخست كە كێشەی كورد تەنیا دەبێت لە رووی ئاشتەوایی و سازانەوە چارەسەر بكرێت، ئەگینا هێزێكی وەك پەكەكە، ئاشكرایە توانای رووبەڕووبوونەوەی توركیایەكی زەبەلاحی نییە، ئەمە واقیعە و دیسان نابێت بە چاوی سۆز و عاتیفەی نەتەوەییەوە لێی بڕوانین، بەڵكوو ئەوە لایەنە راست و دروستەكەیەتی كە ئۆجەلان دركی پێی كردووە، ئەویش چارەسەری كێشەی كورد، دەبێت لە رێگەی سازان و دانوستاندنی دیموكراسییانە بێت.

هەرگیز ئەم قسەیەم پێ خۆش نییە، بەڵام لە رابردوودا پەكەكە نەیتوانی هەستیاری توركیا لەبەرچاو بگرێت، لەكاتێكدا خودی قەندیل دەیزانی شەڕی ئێف شانزە و سوپایەكی ئەندامی ناتۆ، بە كڵاشینكۆف و چەند هەزار گەریلایەكی برسی و چیانیشین ناكرێت، كەچی لە هەموو ئەو كاتانەی دەرفەت هاتنە پێش كورد بۆ ئەوەی خۆی بەهێز بكات، كەچی قەندیل بیانووی دایە توركیا و بەمەش رەوشەكە هێندەی تر لە زیانی كورد كەوتەوە. باشترین كات ئەوكاتە بوو پارتەكەی ئەردۆغان نەیدەتوانی بە تەنیا حكوومەت دروستبكات و چەندانجاریش داو لە هەدەپە كرا بۆ بەشداری لە حكوومەتدا، ئەوكات لەبری زیندان چەندان وەزارەتیشیان وەردەگرت، بەڵام لە ترسی قەندیل نەچوونە ناو حكوومەتەوە و دواجاریش هەڵبژاردن ئەنجامدرایەوە و پارتەكەی ئەردۆغانیش بە تەنیا حكوومەتی دروستكرد، ئینجا تۆڵەی ئەوەی لە هەدەپە كردەوە و زۆرترین سەركردە و هاوسەرۆكەكانیشی دەستگیركردن، كە ئەمەش زیانێكی تر بوو بەر جەستەی كورد كەوت.

باوەڕی تەواوم بەوەیە قەندیل ناخوازێت ئۆجەلان رزگار بكرێت، ئەگەر ئەوەیان بویستایە، لە قۆناغی ئاشتەوایی، بیانوویان نەدەدایە دەست پارتەكەی ئەردۆدغان تا بۆ رازیكردنی نەیارەكانی كورد، هێرشی بكاتە سەر كورد و پرۆسەی ئاشتەوایی تێكبدات، ئاخر بە ئازادبوونی ئۆجەلان، رۆڵ و پێگەی ئەو سەركردانەی ئێستای قەندیل، بێشك لاواز دەبێت تا ئاستی نەمانیان، كەوایە ئەوان ناخوازن ئۆجەلان بێتەوە ناو گۆڕەپانە فراوانەكەی سیاسەت لە باكووری كوردستاندا، لە ترسی لەدەستدانی هەیمەنەی خۆیان لەناو گەریلاكانی قەندیل.

ئەم پەیامەی ئۆجەلانیش لەم قۆناغەدا وەك ئەوە وایە دركی بەو راستییە تاڵە كردبێت، بۆیە بە دەنگی زوڵاڵ داوای ئاشتەوایی و پرسی سازان دەكات، ئێستاش كاتی ئەوەیە كە كورد لە باكوور ئەو پەیامە بكاتە سەرمەشقی خۆی بە هۆیەوە پرسی ئاشتەوایی زیندوو بكاتەوە، هەر هیچ نەبێت بیانووەكانی توركیا لاواز بكات، ئەوكات كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی تریان دەبێت، من ناڵێم تێكدانی پرسی ئاشتەوایی سەدا سەد خەتای كوردە، بەڵكوو دەڵێم كورد بیانووی دایە توركیا، لە كاتێكدا حكوومەتەكەی ئەردۆغان خۆی لەو بیانووە دەگەڕا. بۆیە لە ئێستادا كوردانی باكوور دەتوانن داوای هاوكاری لە هەولێریش بكەن بۆ نێوەنگیری و زیندووكردنەوەی پرسی ئاشتەوایی لە توركیادا، ئەمە پێش ئەوەی بۆ توركەكان باش بێت، بۆ كورد گرنگە تا ئەو قۆناغەی كوردیش بەهێز دەبێت.

8/5/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان