فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرێزانی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران، پێویستە ئێوەی بەرێز بەجێگای تەشویقی گەنجان بۆ شەهیدبوون لەپێناو فێدرالیزەكردنی ئێران دا، داوا لەگەنجانی كورد بكەن كە خۆیان لەپێناو پاراستنی حكومەتی دیفاكتۆ لەتبعیددا، ئامادەبكەن. ‎ئەوانەی شەری موشەكی نوختەزەنیان پێناكرێ سیاسەتی وتووێژخوازیش وەك سووكایەتی بەكورد دەقەبلێنن، با بفەرموون و بەسوود لەبژاردەی ٣هەم واتە:نەقشەرێگای كۆماریخوازان، مافی قایم بەزاتی كوردان لەشكلی حكومەتی دیفاكتۆ لەتبعیددا، مسەوگەر بكەن.
حیزبەكان رۆژهەلات نابێت چارەنوسی كورد، گرێدراویی چارەنووسی نادیاری ئوپۆزیسیۆنی سرانسەری ئێران بكەن، بەلكوو پێویستە بۆ دەستەبەركردنی مافی قایم بەزاتی كورد، فرسەتەكان بۆ وتووێژ دەگەل تاران بقۆزنەوە، واتە: ” ” نابێ نەغد بە قەرز بدەن ” ‎بۆ كوردی رۆژهەلات نابێ گرینگ بێت لەتاران شا حكومت دەكات، یان شێخ و مەلا، بەلكوو ئەوەی دەبێ گرینگ بێت: چەسپاندنی مافی قایم بەزاتی كوردە، بۆیە گەر خەلك وحزبەكا ئیرادە بكەن، دەتوانن مافی كورد لەشكلی حكومەتی دیفاكتۆ،ئنتقالی،و لەتبعیدا رابگەیەنن. ‎بێ ئینسافی دەبێت گەر بەرێزانێك، ململانی گۆفتمانی ناو حیزبەكەیان، تێكهەلكێشی گۆفتمانی ئاشتەوایی بزووتنەوەی كۆماریخوازان بكەن، بۆیە هێواخوازین كەپیرانی بەتەدبیر نهێلن ”روخساری مەدەنی/سیاسی حیزب” رەنگاو بەرادیكالیزمی گۆفتمانی بكرێ. ‎كورد لەئەنجامی نەزانینكاری!، ”كارەساتی خۆمالی” و دراماتیك دەخوولقێنێ،و دواتریش چارەنووسی ئێستا و داهاتووشی،كە بە قۆستنەوەی دەرفەتەكانەوە پەیوەستە، لەئەسارەتی رابردودا،و عەزای سیاسی بۆ تێچوویی كارەساتەكان، راگیرو قوربانی دەكات.
حیزبەكان و ٣ گووزینەی بەردەست: ١/ شەری مووشەك بە مووشەك، كە بۆتان ناكرێ
‎٢/ مزاكرە دەگەل تاران، كە باوەرتان پێ نییە
‎٣/ نەقشەرێگا بۆ حكومەتی دیفاكتۆ لەتبعیدا، و شەر ومزاكرە بۆ پاراستنی

✍️دوکتۆر مستەفای شەمامی دوکتۆرای زانستە سیاسیەکان و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان.


نەخشە رێگا
رێکارەکانی دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و ساغکردنەوەی حکومەتی دیفاکتۆی، ئێتلافی و راگوێزەر لە تەبعیددا وەک مەرجەعێکی سیاسی و نەتەوەیی و بەرێوەبەری بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان


http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/9594-2018-11-10-00-00-27


لینکی مەنشووری بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
http://www.komarixwaz.com/bername.php


جهت ارتباط با جنبش جمهوریخواه‌ شرق کردستان

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان