فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هەڵۆ ئەحمەد

ئەم پرسیارە و چەندین پرسیاری تر کە بوونەتە جێی وتووێژی زۆرێک لە خەڵکان و کەسانی کۆمەڵناس، من لێرەدا بەڕوونی خاڵێک دەخەمەڕوو.

لەدوای سێبتێمبەری ساڵی ٢٠١٥ بەڕێژەیەکی بەرچاو و نائاسایی کۆمەڵێ کۆچبەی زۆر ڕوویان لەوڵاتانی ئەوروپا بەگشتی و وڵاتی ئەڵمانیا بەتایبەتی کرد، کە لەم ڕێژە کۆچبەرەدا سەدان و بگرە ھەزاران خێزانیش لەناویاندا ھەبوو لەھەموو نەتەوەکانی وەک عەرەب و فارس و ئەفغانی و ئەفریقی بەھەمان شێوەکوردیش کەبێ بەش نەبوو لەو ڕێژە کۆچبەرانە کەڕوویان لەوڵاتانی ئەوروپاکرد.

ئێمە لێرەدا تیشک دەخەینەسەر ئەو بابەتەی کە بۆچی زۆربەی ئەو خێزانانەی کە لە نیشتمان و وڵاتی خۆیان ھیچ کێشەیەکی ئەوتۆیان نەبووە بۆ لێکترازان و جیابوونەوە بەڵام بە گەیشتنیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا و دوای ماوەیەک ژیان لەو غەریبیەدا بەڕێژەیەکی بەرچاو لەو خێزانانە تووشی لێک ترازان و جیابوونەبوون.

ھۆکار گەلێک ھەن بۆ ئەم کێشە خێزانیانە کە ھەردوو ڕەگەز تیایدا بەشدارن لەھەندێک حاڵەتدا ھۆکار ئافرەتەکەیە و لەھەندێک حاڵەتیش ھۆکار پیاوەکەیە کەبەڕادەیەکی زۆر بەرچاو ھۆکاری دروست بوونی کێشە و جیابونەوەی ئەو خێزانانە دەگەڕێتەوە بۆ پیاو.

لێرەدا ئەبێ ئەوەبخەینەڕوو کە زۆربەی ئەو کێشانە لەوەوە سەرھەڵدەدا کاتێک ئەم خیزانانە لەیەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا نیشتەجێ دەبن زۆر حاڵەتی دەرونی خراپ ڕوویان تێ دەکات وەک تەنیایی و نەبوونی کەسوکار و گەڕان و چوونەدەرەوەی سەربەخۆیی زۆری پیاوان بۆ شوێنە گشتیەکان و زیندانکردنی ئافرەتان بەدیار مناڵەوە لەماڵەکانی خۆیان کە ھۆکاری یەکەمە بۆ جیابونەوەی ئەم جۆرەخێزانانە.

زۆرێک لەپیاوان کە سەبر و ئارامیان نیە لەماڵەکانیان بمێننەوە لەگەڵ منداڵ و ھاوسەرەکانیان بۆیە زۆربەی کاتەکانیان لەناو ھاوڕێکان و دەرەوەی بەسەردەبەن کە توشی چەندین ھۆکاری نەخوازراوبوون یەک لەوانە کە زۆرێک لە پیاوان کەخاوەن خێزان ومنداڵن ولە دەرەوەی خێزانەکەیان پەیوەندی دەبەستن، کە زۆربەی کاتەکانی ڕۆژانی پشوو لە یانە و دیسکۆکان لەگەڵ ھاوڕێکانیان بەسەردەبن وە لەھەمان کاتیش زۆرێک لەو پیاوانەی خێزان دارن بەدووی ئافرەتی تر دەکەون پەیوەندی نادروست لەگەڵ ئافرەتانی تر دەبەستن ئەمەش کەلەلای ھیچ خێزانێک قبوڵ نیە و دەبێتە ھۆی جیابونەوەی زۆرێک لەخێزانەکان، زۆرێک لەپیاوان پارەی ژن و سۆشیالی مناڵەکانیان دەبەن بۆقومارکردن کە بۆتە دەردێکی کووشندە لەناو کۆچبەراندا کوردەکانیش بێبەش نین لەم کارەدا .

دوواجارئافرەتە کە لەترسی کارەسات و لەدەستدانی مناڵەکانی جیابوونە ھەڵدەبژێرێت ھەرچەند کاتێکی زۆری دەوێت تا لێکجیادەبنەوە،

کێشەیەکی تر ئالودەی زۆری گەنجەکان و بگرە ئەوانەشی خاوەن خێزانن بەمادەھۆشبەرەکان و مادە ئەلکحولیەکان، کە بەڕادەیەکی بەرچاو ئەم حاڵەتە بەدی ئەکرێت لەناو کۆچبەرەکاندا بێ جیاوازی نەتەوە و ئایدیا.

ھەروەھا نەبوونی کاری گونجاو وە نەبونی زەمینەیەکی گونجاو بۆ ژیانی ئەم خێزانانە کە بەرگەی ئەم غەریبی و دور وڵاتییە ناگرن زۆر جار بووە ژنەکە پێداگری ئەوەی کردووە کە بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی بەڵام لەڵایەن پیاوەکەیەوە قبوڵ نەکراوە و ڕەتکراوەتەوە یان پێچەوانەکەی ئەم ھۆکارە تا ئەنجامی جیابوونەوەی گەیاندون.

بەگشتی ئەو ئەزموونەی وەک گەنجێک لێرە ھەمە بەڕێژەی بەرچاو پیاوان ھۆکارن بۆ جیابوونەوەی ئەم خێزانانەی ڕوویان لەوڵاتانی ئەوروپا کردووە چونکە ھەمووشت بۆخۆی حەڵاڵ دەکات بەڵام ھەمووشت بۆ خێزانەکانیان حەرام دەکات ئافرەتیش کاتێک دەزانێت مافی تەواوی ھەیە ناتوانێت بەرگەی ئەم ھەموو نەھامەتیە بگرێت دوواجار بڕیاری جیابوونەوە دەدات، ئەوکوردانەی کە ساڵانێکی زۆرە لێرەن زۆرکەم ئەم دیاردەی جیابوونەوەیان ھەیە چونکە ئەزموونیان باشترە لەگەڵ دۆخەکە تێدەگەن کەئافرەتیش ھەمان مافی ئەوانیان ھەیە

13/4/2019

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان