ئازاد محه‌ممه‌دزاده
لاوانی کورد له سه‌رده‌می به‌جیهانی بوون، دیالۆگ‌و ئاشتی نێوان شارستانه‌ته‌کان‌و، ئه‌و هه‌موو گۆڕانکارییه خێرا‌و هاوکات پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیاو زانست‌دا، هه‌روه‌ها به‌جیهانی بوونی مافه‌کانی مرۆڤ ناتوانن چی دیکه خۆیان له بێ‌شوناسی کهسێتیو ئینکار‌و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا
ببیننه‌وه. ئایا لاوان کورد ده‌توانن مۆدێلی نوێی خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه‌و پڕۆژه‌ی خۆیان بۆ شۆڕشێکی گشتگیری سیاسی‌و گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای نوێ بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاو ئازادی گشتی‌و تاکی‌یه‌کان‌و دێمۆکڕاسی پێشکه‌ش بکه‌ن؟
بێگومان هێزی لاو کاراترین توێژی کۆمه‌ڵگایه‌و سه‌رمایه‌ی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردی به ئه‌ژمار دێ‌و رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێ، به‌ڵام هێشتاش به‌شی هه‌ره‌زۆری وزه‌و پوتانسێلی لاوان له لایه‌ن سیستهمو بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵگاوه به‌تاڵ ده‌کرێته‌وه که ده‌بێ کۆتایی پێ بهێنرێ.
لاو به کورتی: که‌سێکه له هه‌ر دوو ره‌گه‌زی مێو نێر پێک دێ که ته‌مه‌نی منداڵی‌و مێرمنداڵی تێپه‌ر کردوه‌و له قۆناغی گه‌شه‌و هزری هه‌نگاو ده‌نێت، تێکه‌ڵ به دونیای گه‌وره ساڵان دهبێو به‌رپرسایه‌تی ژیان‌و کاری ده‌که‌وێته سه‌رشان، ئه‌رکدار ده‌کرێ به نیسبه‌ت چاره‌نووسی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵگاوه.
لێره‌دا کورته ئاماژه‌یه‌ک به پرس‌و بابه‌تی تایبه‌ت به لاوان، پێگه‌و شوناسی لاوانی کورد، دیالۆگی نیوان نهسڵهکانو ئه‌رکی لاوان به نیسبه‌ت داهاتووی کۆمه‌ڵگای کوردی‌و لاوان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دێنمه به‌ر باس.
ئه‌وه‌ی که لاوان که‌مترین رۆڵیان له کایه‌کانی ژیاندا هه‌یه‌و تاڕاده‌یه‌ک تووشی سهرلێشیواویو بێ‌شوناسی هاتوون، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆکار که به کورتی ئاماژه به دوو هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌که‌م.
یه‌که‌م: خواستی لاوی کورد که هه‌وڵی پێویستی نه‌داوه، چونکه خۆی له ململانێکانی ژیان ده‌دزێته‌وه‌و به‌دوای شوناسی راسته‌قینه‌ی خۆیدا ناگه‌ڕێ یا ترسێک له ئه‌گه‌ری پێشبینی کردنی شکست وای کردوه که خۆی نه‌خاته نێو ئه‌و یاریانهوهو به‌جۆرێک خۆیانی لێ ده‌بوێرن، له راستیدا ئه‌وه زۆر مه‌ترسیداره هه‌م بۆ خودی لاو و هه‌میش بۆ کۆمه‌ڵگا که ده‌ره‌نجامه خه‌راپه‌کانی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا به‌دیار دهکهونو کاره‌ساتی گه‌وره له‌گه‌ڵ خۆیدا دینێ.
دووهه‌م: سه‌رکوتی بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵگاو سیسته‌م، که تا چه‌نده بوار بۆ لاوان ده‌ڕه‌خسێنن که مۆدیلی نوی بخوڵقێننو مه‌جالی گهشهکردنو پێشکه‌وتنیان پێبده‌ن، ده‌رفه‌تی گونجاو و که‌شی ته‌ندروستیان بۆ دابین بکرێ‌و رێز له خواست‌و بیر‌و بۆچوونه‌کانیان بگرن، چاودێریان بکهنو تا ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌گونجێ به باشترین شێوه په‌روه‌رده‌یان بکه‌ن. بێگومان گرینگی‌دان به لاوان ده‌توانێ کۆمه‌ڵگایه‌کی زیندوو و پێشکه‌وتوو و ئازاد دروست بکات.
ئه‌وه‌ی لاوان له شۆڕشه ئازادیخواز‌و رزگاریخوازهکاندا چه‌نده گاریگه‌ریان هه‌یه، بێگومان ده‌توانین بڵێین که رۆڵی کارایی ئه‌و هێزه له‌وه‌دا کورت ده‌بێته‌وه که لاوان له هه‌موو جیهاندا داینه‌مۆو پێشه‌نگی شۆڕشه‌کانن، واته له کۆی گۆڕه‌پانه‌کاندا لاوان به‌شداری چالاکییان هه‌یه. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ته‌کان دروست بکرێن ده‌توانین بڵێین که لاوان نه‌ک خه‌مساردو بێئیراده‌و لاواز نین، به‌ڵکوو گرینگترین‌و بههێزترینو دیارترین یاریزانه‌کانی راسته‌قینه‌ی شانۆی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای کوردی به ئه‌ژمار دێن. گه‌نجان کاراترین توێژ یا به‌گشتی هێزی بزوێنه‌ری کۆمه‌ڵگای ئێمه پێک دێنن، كه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ئاماده‌یی ئه‌وتۆیان هه‌بووه که پارێزگاری له ناسنامه‌یی نه‌ته‌وایه‌تی بکهنو هه‌وڵ بۆ نه‌هادینه‌کردنی سیستمێکی ئازاد که تێیدا یهکسانیو دێمۆکڕاتییهتو دۆزینه‌وه‌ی شوناسی که‌سێتی بده‌ن.
ره‌وشی كوردستان ئاڵۆزه‌و کورد به قۆناغێکی هه‌ستیاری مێژوویی‌دا تێده‌په‌ڕێ، به تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌مڕۆ رۆژێڤ نییه و که‌متر به‌شداری ململانێ‌و هاوکیشه ناوچهییو جیهانییه‌کانه که ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی یهکگوتاریو یه‌کهه‌ڵوێستی نێو ماڵی کورد له‌و بهشهداو هه‌روه‌ها نه‌بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازانه‌ی سه‌رتاسه‌ری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. لاوان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌رده‌می تاریکیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بن، وه‌ک ده‌زانین زۆربه‌ی حه‌ره‌که‌ته ئازادیخوازه‌کان له رابردوو‌و ئێستادا له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له خه‌باتی شاخ به شێوازی پێشمه‌رگایه‌تی له شۆڕشگێڕێکی چهکداریڕا بگره که نه‌وه له دوای نه‌وه بۆ پارێزگاری له نه‌ته‌وه‌که‌یان چه‌کیان هه‌ڵگرتوه، تا خه‌باتی شار له چالاکییه مه‌ده‌نییه‌کانی له مانگرتن، خۆپیشاندان، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین، پێکهێنانو چالاکی نواندن له دامه‌زراوه‌و رێکخراوه مهدهنیو بنکه رووناکبیریو راگه‌یه‌ندنه‌کاندا له‌و په‌ڕی خۆی دایه که به بێ هیچ لارییه‌ک ده‌توانین بڵێین لاوان کاراکتێرو بكه‌ری سه‌ره‌كی بوون.
لاوان دروستكهرو خوڵقێنه‌ری ئه‌و شۆڕشانه بوون که هه‌وڵیان داوه پارێزگاری له کهرامهتو ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و به‌شه له کوردستاندا بکه‌ن تا بتوانن دوارۆژێکی گه‌ش بۆ خۆیان بنیات بنێن. له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو بهرخۆدانو تێکۆشانه‌دا بێده‌نگ نهبوونو قوربانیان داوه، راونراون، ئه‌شکه‌نجه، زیندانی، له سێداره‌دران به‌شیان بووه، به‌ڵام به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌و ترساندنانهدا تێپه‌ڕیوون كه ئاراسته‌یان كراوه. هه‌رچه‌ند تا ئه‌مڕۆش رێژیمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کان له ئێران له ماوه‌ی یه‌ک سه‌ده‌ی رابردوودا سه‌دان پیلان‌و به‌رنامه‌یان بۆ سه‌رکوتی لاوانی کورد داڕشتووه‌و گه‌وره‌ترین هێزی مرۆیی‌و تێچووی ماددییان بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی گوتاری ئازادیخوازانه‌ی لاوان ته‌رخان کردوه، حاشای لێناکرێ که سیستم له وڵاتێکی دیکتاتۆڕ لێدراودا یه‌که‌م ئه‌رکی سه‌رکوتی لاوانه، که ئێران هێشتاش به شێوازێکی سیستماتیک ئه‌و ره‌وته له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام لاوان به ئیراده‌وه خاوه‌ندارێتیان له ویست‌و مافه‌کانی خۆیان‌و کۆمه‌ڵگای کوردی کردوه، ئه‌وان به‌رپه‌رچی هه‌ر جۆره پیلانێکی قێزه‌ونی ده‌سه‌ڵاتیان داوه‌ته‌وه. ئه‌وی که ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگای کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا راده‌یه‌ک تووشی ژه‌هراوی بوونی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی کردوه‌و پێیه‌وه ده‌ناڵێنێ نه‌بوونی هاوههڵوێستیو یه‌ک ده‌نگی نێوان چین‌و توێژه جۆراوجۆهکان بووه که له‌سه‌ر بنه‌مای بیرۆکه‌ی نهتهوهییو گوتاری ئازادیخوازانه‌و شۆڕشێکی سه‌رتاسه‌ری ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه. کورد خاوه‌ن گوتاری خۆی نییه‌و ستاتۆی کورد دیاری نه‌کراوه‌و ناوه‌ندێکی تایبه‌ت به لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک نه‌هێنراوه، زیاتر پێڕه‌وی له له‌به‌رهه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئایدیا‌و بیرۆکه هاورده‌کان ده‌کرێ، که ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ کولتووری سیاسی‌و شعووری شۆڕشگیریو نه‌ریتی باو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا نامۆنو زیاترین خهسارو زه‌ربه وه‌به‌ر په‌یکه‌ری لاوان ده‌که‌وێ، چونکه له‌ڕاستی ژیان‌و شۆڕشی خوزایی دوور ده‌که‌ونه‌وه‌و تووشی شڵهژانو بێمتمانه‌یی ده‌بن، بۆ ئه‌وه پێویسته که بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌کان زیاتر گرنگی به هزرو توانا‌و ئیراده‌ی لاوان‌و کۆمه‌ڵگای کوردی بدهنو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌مری واقع‌و ویستی هه‌نووکه‌یی کۆمه‌ڵگا گریمانه‌ی سیاسی‌و ستڕاتیژی خۆیان ده‌ست نیشان‌و دیاری بکه‌ن. بۆ رزگاربوون له‌و دۆخه پێویسته که لاوان مهیداندارانه خاوه‌ندارێتی له شوناسی خۆیان بکه‌ن، بۆیه پێویسته که به بووژاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌و بنکه‌و ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری به هێزی کارامه‌و پسپۆڕی لاوان‌و چالاکی نواندن تێیاندا به شێوازێکی به‌رفراوان هانگاو ههڵبگرنو کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ژیاریبوونو دێمۆکڕاتیزهبوون په‌لکێش بکه‌ن که ده‌توانێ به‌شێک بێ له کۆتایی هێنان به‌و هه‌موو ته‌نگژه‌و قه‌یرانه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که له کوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه.
دیالۆگی نێوان نه‌سڵه‌کان:
نه‌وه‌ی رابردوو له کۆمه‌ڵگای کوردی، نه‌وه‌ی کۆتایییه‌کانی حوجره، سسیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی، عه‌شایرو سه‌ره‌تا و کۆتایی ده‌ست پێکردنی شه‌ڕه گه‌وره‌کانی جیهانییه‌کانه، ئه‌و نه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی هزره نوێ‌و دێمۆکڕاتیکهکانو هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ره‌س هێنانو داخورانی کۆمه‌ڵگا نه‌ریتی‌و خێڵهکیو سیستمه ئایدۆلۆژییه ره‌ق هه‌ڵاتووه فکرییهکانو کۆمه‌ڵێک که‌شی پر له ترس‌و کوشتن‌و بڕین‌و سهرکوتو پاکتاوکردنی ره‌گه‌زی‌و ئه‌تنیکی‌و هه‌ڵاواردن له لایه‌ن سیستمه دیکتاتۆڕه‌کان له‌دایک بووه. ئه‌و نه‌وه‌یه تا ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رچاو و له راده‌به‌ده‌ر زیانی به‌رکه‌وتوه که له هه‌ژمار نایه، به‌رخۆدانی نه‌وه‌کانی پێشوو هه‌میشه ئیلهام به‌خش بووه بۆیه پێویسته که رێزی لێ بگیردرێ‌و هه‌میشه به چاوی ده‌ستکه‌وت له لایه‌ن لاوانه‌وه سه‌یری کراوه‌و ده‌کرێ. بۆشایییه‌ک له نێوان نه‌وه‌کانی دوێنی‌و ئه‌مڕۆدا ده‌بیندرێ، ده‌توانین بڵێین هه‌ر ئه‌و گرفته‌یه که نه‌وه‌کانی دوێنێ له‌گه‌ڵ پێش خۆیاندا تووشی بوون‌و نه‌توانراوه که رێکاری دروست‌و گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه، ده‌بێ له‌وه بگه‌ڕێین که چۆن ده‌توانین ئه‌و بۆشایییه‌ی له نیوان ئه‌و نه‌وانه‌دا هه‌یه که‌م بکه‌ینه‌وه‌و لێک تێگهیشتنو دیالۆگ له نێوانیاندا بێنینه ئاراوه. زۆربه‌ی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی به‌رهه‌می پشت گوێ خستن‌و لێک تێنه‌گه‌یشتنی نێوان نه‌وه‌کان بووه‌و هه‌روه‌ها له‌په‌ڕاوێز خستن‌و به‌تاڵ کردنی نه‌وه له دوای نه‌وه، ئه‌وه به سه‌ر کۆی لایه‌نه‌کانی ژیانی مرۆڤدا په‌لی هاویشتووه‌و له به‌رده‌وامی ئه‌و ره‌وته‌دا کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وه داڕمان‌و دارووخان ده‌چێ، به واتایه‌ک پێک ههڵپڕژاندنو سهرکوتو خاڵی کردنی یه‌کتر دێته ئاراوه که له‌م چه‌ند خاڵه‌دا هۆکاره‌کانی ده‌توانین کوردت که‌ینه‌وه:
1: له په‌ڕاوێز خستنی گهنجو هه‌وڵدان بۆ لاواز نیشاندان‌و که‌می تواناکانی له کۆمه‌ڵگادا.
2: رێگری کردنیان له هاتنه نێو گۆڕه‌پانی سیاسی، ئیداری‌و بهڕێوهبهریو نه‌بوونیان به ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی له ململانێ سیاسییه‌کاندا.
3: خراپی باری ئابووری‌و نه‌بوونی ئاسایشی گیانی‌و ئاسووده‌یی دهروونیو هێمنی هزریو نه‌بوونی په‌ره‌وه‌رده.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئاخۆ دۆخی کۆمه‌ڵگا چه‌نده وه‌ڵامده‌ری داخوازییه‌کانی لاوان بووه، تا چ ئاستێک پشت به‌و هێزه به‌ستراوه‌و ده‌ره‌تانی به‌ره‌وه‌پێشچوونی پێدراوه، باشتره که ئه‌وه له به‌رچاو بگرین که هیشتاش به‌شێک له کۆمه‌ڵگای کوردی کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌ریتی‌و خێڵهکییهو به‌گشتی به‌شێکه له کۆی کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی که تێیدا روانگه‌و ئهندیشهگهلێکی نه‌ریتی‌و باوک سالاری‌و پیاوسالاری‌و پیرسالاری تێیاندا باڵادهستو ده‌سه‌ڵاتداره، له‌و لاشه‌وه کورد تووشی کێشه‌ی بێناسنامهییو بێکیانی هاتووه‌و به‌رده‌وام له لایه‌ن داگیرکه‌ران کوردستان ده‌چه‌وسێندرێته‌وه، پاکتاو و کۆمه‌ڵکوژ دهکرێو ماڵ‌و ژیانی تێک ده‌درێ. به‌م پێیه له‌وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌کدا شوێن‌و پێگه‌ی کۆمهڵایهتیو تاکه‌که‌سی لاوێک پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌یی ئه‌و که‌سه دیاری ده‌کاو زیاتر روانگه‌کان روو به باوک‌و سه‌رپه‌رشتیارو پله‌و پایه‌ی خێڵهکیو باری ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و که‌سه‌ن. واته پێوه‌ره‌کانی وه‌ک لێهاتووییو شایستهسالاریو خوێندهواریو توانا فکرییه‌کان گرینگ‌یان پێنادرێ، به‌ڵکوو پێوه‌ندی خزمایهتیو ناوچه‌و عه‌شیره‌و ماددیات چاره‌نووسی ئه‌و لاوه تازه پێگه‌یشتووه دیاری ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێ‌کاری، خراپی باری ئابووری، نه‌بوونی خۆشگوزه‌رانی، نه‌بوونی په‌روه‌رده که ئه‌وه‌ش بۆته‌ی هۆی ئه‌وه‌ی که بێ هیوای باڵ به‌سه‌ر لاوان‌دا بکێشێو تووشی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌روونی، خه‌مۆکی، هه‌ڵاتن، دووره‌په‌رێزی له کۆمه‌ڵگا، خۆکوشتن‌و تووش بوون به مادده سڕکه‌ره هۆشبهرهکانو ده‌یان تڕاژیدیایتر ببن که زه‌بری کوشنده‌یان له کۆمه‌ڵگا داوه‌و شوێنه‌واری خراپی جێهێشتووه.
ئه‌رکه‌کانی لاوان‌و داهاتوو:
لاوان له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا ده‌بێ شۆڕشێکی زێهنی بکهنو له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا خاوه‌ن پڕۆژه‌ی خۆیان بن‌و هه‌وڵ بده‌ن تا ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌توانن ئاستی رۆشنبیری‌و تواناکانی خۆیان به‌هێزتر بکهنو به شێوازێکی نوێ رۆشنگه‌ری بکهنو کۆمه‌ڵگا وشیار بکه‌نه‌وه. کۆمه‌ڵگای کوردی کۆمه‌ڵگایه‌کی لاوه واته، رێژه‌یه‌کی به‌رچاوه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له لاوان پێک دێ، لاوان ده‌بێ وشیارانهو به هه‌موو توانایانه‌وه به‌رپرسیار بن به نیسبه‌ت چاره‌نووسی کۆمهڵگاکهیانو هه‌وڵ بده‌ن که نهریتو کولتووره جوان‌و به‌سووده‌کانی کۆمه‌ڵگا بپارێزن‌و هاوکات کولتووری نوێش بێننه کایه‌وه. لاوان ده‌بێ به‌شداری بکه‌ن له کایه سیاسی، ئابووری‌و، ئیداری‌و گۆڕانکارییه کۆڵایهتییهکان په‌ره پێبده‌ن. ئه‌وان ده‌بێ شۆڕشێکی گشتگیر‌و فره‌ڕه‌هه‌ند وه‌گه‌ڕ بخهنو کار‌و چالاکییه‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌مای شایستهسالاریو توانا هزریو پڕاکتیکی رۆژیڤ بێننه ئاراوه، ئه‌وه‌ی له قۆناغی ئێستادا گرینگه به پسپۆڕی کردنی دامه‌زراوه، رێکخراوه سیاسی، مهدهنیو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه که لاوان ده‌توانن لێره‌دا مۆدێله‌کانی خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه‌و هه‌وڵی پێک هێنانی رێفۆڕمو گۆڕان‌و نوێبوونه‌وه له سیستم‌و کۆمه‌ڵگادا بده‌ن.
شه‌ڕی گۆڕانکاری سیاسی‌و شۆڕشی کۆمهڵایهتیو چینایه‌تی له‌نێو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ده‌توانێ گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وت مسۆگه‌ر بکا که لاوان ده‌بێ پێشه‌نگایه‌تی ئه‌و شۆڕشه بکه‌ن. دبێ کولتووری یه‌کتر ته‌عاموڵ کردن، دیالۆگ، شه‌فافیه‌ت، نوێ گهراییو نوێ بوونه‌وه په‌ره‌ی پێ بدرێ. پێویسته لاوانی ئێمه شوناس‌و پێگه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه، لێهاتووییو کارامه‌یی خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه. لاوان ده‌بێ به باوه‌ڕیه‌تێکی ته‌واو بێنه نێو ململانێکانه‌وه، تێچووی قورس بده‌ن، پاشه‌که‌شه نهکهنو ئامانجدارانهو له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگاو ئازادییه تاکییهکاندا چالاکی بکه‌ن، له‌ولاشه‌وه ههوڵدانو تێکۆشانی به‌رده‌وام ده‌توانێ ببێته به‌رگی سه‌رکه‌وتن. لاوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌که‌وه له‌گه‌ڵ زهینیهتێکی داخراو، دوگم، کۆنه‌پارێزو فاشیستانه‌ی سیستمه‌می ده‌سه‌ڵاتداری حاکم به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌ره‌وڕوویه که هه‌موو هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی زمان‌و کولتووری کورد، سه‌رکوتی نه‌ته‌وه‌یی، تووش کردنی لاوان به مادده هۆشبه‌ره‌کان(ژینۆسایدی سپی) و به‌گشتی ئیفلیج کردن‌و له‌پێ خستنی لاوان بۆته یه‌کێک له ئامانجه هه‌ره گه‌وره‌کانی ئه‌و رێژیمه، له‌لایه‌کیتریشه‌وه نه‌ریته خێڵه‌کی، تاک په‌رستی، به‌سته‌ڵه‌که فکرییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای کوردی هێشتاش له‌نێو نه‌چوون، وه‌کوو ده‌بینین کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ده‌ست که‌مینه‌یه‌کی داخراو، خۆپه‌رست، به‌رژه‌وه‌ندیخواز ده‌ناڵێنێ، که هه‌مووی ئه‌وانه‌ش رێگرن له به‌رده‌م گهشهکردنو دێمۆکڕاسیو بنیاتنانی ژیانی ئازاد. به بڕوای من زۆربه‌ی کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان له نه‌بوونی یه‌کگرتوویی لاوانی کورد سه‌رچاوه ده‌گرن، که پێویسته‌و ده‌بێ لاوان ئه‌و ته‌لیسمه بشکێنن. ئه‌رکه بۆ نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌ڕان به دوای شوناس‌و شوێن‌و پێگه‌ی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان وه‌ک لاو، ده‌بێ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردیش بپارێزن، ''ناتوانین له نێوان چاره‌نووسی لاوی کورد‌و پرسی کورد جیاوازی دابنێین، چونکه ئه‌م دووانه پێکه‌وه گرێدراون‌و شۆناسی لاوی کورد وه‌ک مرۆڤێک به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و که‌سه‌وه لکاوه''. که‌واته بۆ چاره‌سه‌ری پرسی سیاسی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی کۆلۆنی کراو له رۆژهه‌ڵاتی ناوین‌و کۆتایی هێنان به‌و هه‌موو ته‌نگژه‌و گرفت‌و له‌مپه‌رانه، هاوکات گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری، رزگاری، ئازادی، دێمۆکڕاسی ده‌بێ لاوان تێچووی بۆ بدهنو له تیکۆشان نه‌وه‌ستن. لێره‌دا ئاماژه به یه‌کێک له وته هه‌ره به‌نرخه‌کانی رێبه‌ری شه‌هید د. عه‌بدوڕڕه‌حمانی قاسملوو ده‌که‌م که دهفهرموه: ''گه‌لێک ئازادی بوێ، ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادییه‌ش بدا''. لاوان ده‌بێ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانی رابردوو بکه‌ونه دیالۆگ به شێوه‌یه‌کی ئهخلاقیو زانستی خهسارناسیو شڕۆڤه‌ی پرسه سیاسی‌و کۆمهڵایهتیو مێژووییه‌کانی کورد بکه‌ن، راوبۆچوونی خۆیان بێننهبهرباسو خۆیان به به‌رپرسیار بزانن به نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و داهاتووی ئه‌و گه‌له.
ئه‌رکه بۆ ده‌زگاو ناوه‌نده‌کانی راگهیاندنو دامه‌زراوه‌و رێکخراوه مهدهنیو سیاسییه‌کان که توێژی لاو له به‌رچاو بگرن‌و گرینگی‌یان پێبدهنو تا ئه‌و ئاسته‌ی که پێویست بێ به‌شداریان بکه‌ن له ده‌سه‌ڵاتی بهڕێوهبهریو ئیداریداو هه‌وڵ بۆ پێگهیاندنو په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌و سه‌رمایه گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان بده‌ن.
تێبینی: ئه‌م وتاره پێشتر له گۆڤاری ژماره 51-52ی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان دا چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه
٧/٤/٢٠١٩