فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

گۆران ھەڵەبجەیی

سەرەتا پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکەم لە باکوور، کە توانیان سەربەرزانە لەو ھەڵبژاردنانەدا دەرچن.بەڵام بەدەر لەمە دەبێ وەڵامی ئەو پرسیارە گرنگەش بدرێتەوە کە لە فەیسبووک لە لایەن دڵسۆزانەوە بە نیگەرانیەوە خرایە ڕوو. پرسیارەکە دەڵێ بە پێی ئەنجامی ھەڵبژاردەکان ، ھەدەپە ھەندیک شارەوانی لەدەست داوە ،بەمەش ڕێژەی دەنگەکانی دابەزیەوە ، ھۆکار چیە کە دەنگەکانیان کەمی کردووە؟

بەر لە وەڵامدانەەی ئەم پرسیارە گەرەکە بگەڕێینەوە بۆ چەند ساڵێک لەمەوبەر یا ڕوونتر پاش ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا. لەو دەمەدا ئەردۆغان بە ئومید بوو کە ھەدەپە ڕێژەی ١٠٪ نەھێنێت و پێی نەخاتە پەرلەمان ، بەڵام کە ئومیدەکەی نەھاتە دی ، سیاسەتێکی دوژمنکارانەو نائینسانی پەیڕەو کرد دژ بە ھەدەپە.

ھەموو دەزانین کە ھەر حیزبێک لە دەمی ڕەوشێکی سەوغڵەم و ئازادیدا دەتوانێت ممارەسەی سیاسەت بکات و گەشەبکات و بەرنامەی خۆی ڕابگەیەنێت، بە پێچەوانەوە ھەر دۆخێکی ناھەموارو نالەبار بەسەلبی کاردەکاتە سەر ئەو حیزبە لەھەموو پێگەکاندا.

بەرنامەکەی ئەردۆغان بۆ سەرکووتکردنی ھەدەپە بە چەند قۆناغێکدا تێپەری لە:

*دەستگیرکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و چەندین ئەندام پەرلەمان و تا دەگاتە زیندانکردنی ھەزارەھا ئەندام لە پۆستە جیکاندا.

*لادانی ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک شارەوانیەکانی باکوور بە یاسای{قەیوم} و دانانی کەسانی سەر بە ئاک پارتی لە شوێنیان.

*خولقاندنی دۆخێکی تۆقینەرو سەربازی لە زۆربەی دەڤەرە کوردەیەکاندا.

*گواستنەوەی خێزانی سەرباز و پۆلیس و میت و فەرمانبەرانی ئیداری بۆ ناوچە کوردیەکان کە ئەمانە ھەموو دەنگیان بە ئاک پارتی دا لەو ناوچە کوردیانە.

*ڕێگە نەدان بە ھەدەپە بۆ پروپاگەندەی ھەڵبژاردن لە میدیاکانەوە وەک ھەر حیزبێکی تر و درووستکردنی ئاستەنگی بۆیان لە دڕاندنی پاکێتەکانیان تا ھێرش کردنە سەر ئەو ئەندامانەی کە پلاکێتەکانیان ھەڵدەواسی.

*ھەرەشەکردن لە گوندنشینەکان کە دەنگ بە ھەدەپە نەدەن.

*مەیسەرکردنی ھۆکاری گواستنەوە بۆ ئەندامان و لایەنگرانی ئاک پارتی و گواستنەوەیان بە پاس بۆ بنکەکانی ھەڵبژاردن لە ناوچە دوورەدەستەکاندا.

* درووستکردنی ئاستەنگی بۆ گوند نشینەکان بۆ گەشتن بە بنکەکانی دەنگدان.

*دەرکردنی چاودێرانی سەر بە ھەدەپە لە ھەندێک لە بنکەکاندا لە لایەن پۆلیس و جاندرمەوە.

*درووستکردنی ناسنامەی ساختە بۆ پەنابەرە سوریەکان و دەنگدانیان بە ئاک پارتی لە شارە کوردەیکانی باکووردا، کە زۆربەیان باگراونی ئیسلامیان ھەیە.

*بەھێزی ھەستی ئاینی زۆریک لە کوردانی باکوور بە تایبەتی ناوچە گووندنشینەکان ، کە زۆریک لەوانە ئەردۆغان بە پێغەمبەر دەزانن و ھەستی ئاینیان زاڵە بەسەر ھەستی نەتەوایەتیاندا.

*کڕینی زۆریک لە خەڵک بە پارەو مەنسەب و چەک و زۆرشتی دیکە لە لایەن ئەردۆغانەوە. ،بەتایبەت ھەندێک لە سەرۆک عەشیرەتەکان {نمونەی عەشیرەتەکانی دەڤەری شەرناخ}

*وەک چۆن یەکیتی و پارتی دووحیزبی دەسەڵاتدارن و زۆر بە ئاسانی لە ھەڵبژاردنەکاندا بە ئارەزووی خۆیان تەزویر دەکەن ، بەھەمان شیوەش ئەردۆغان لە شارە کوردیەکان تەزویری زۆری کردەوە ،ھەندێکیشی ئاشکرا بوون.

جا لەم دۆخە خراپەدا کە ھەڵبژاردنەکانی تێدا ئەنجام درا ،گەر ھەدەپە ھیندە شارەوانی بەدەست ھێنابیت، من بەسەرکەوتنێکی مەزنی دەزانم و نابێت لە بەھای کەم بکەینەوە.

دوا شت گەرکمە ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ بکەم ئەوەیش دۆڕاندنی کاندیدەکانی ئەردۆغانە لە ئەنقەرەو ئەزمیر و ئەستەمبوڵ، پتر لە [٣] ملیۆن کورد لە ئەستەنبوڵ دەژی، پێدانی دەنگی ئەوانە بە ڕکابەرەکەی ئەردۆغان پارسەنگی بەلای کاندیدەکەی حیزبی گەلی کۆماری قوورس کردو ھەڵبژاردنەکەی بردەوە . ئەم شتەش لە کن ئەردۆغان شاراوە نیەو باش دەزانێت کە کورد ھۆکاری سەرەکی دۆڕاندنی کاندیدەکەی بوو لە ئیستەمبوڵ.

3/4/2019

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان