فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فەوزیە سوڵتانبەگی

دەیان ساڵە و بگرە زیاتریش، ژنان خەباتێكی بێ پسانەوەیان دژی چەوسانەوە و نابەرانبەری مافی ژن و پیاو لە كۆمەڵگەدا دەست پێ كردووە، هاوكات بۆ دەستەبەری مافی یەكسانی لە هەوڵدان.

مێژووی ئەم خەباتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی ١٨٥٧ ژنانی كرێكاری كارگەی رستن و چنینی نیویۆرك بەهۆی نابەرانبەری و كاری قورس و حەقدەستی كەم، وەزاڵە هاتبوون و دەستیان كرد بە مانگرتن و خۆپێشاندان. ئەم خۆپێشاندانە كە بەمەبەستی زۆركردنی حەقدەست و ئاسانكاری ئیشی كارگەكان بوو، لەلایەن پۆلیسەوە بە توندی هێرشی كرایە سەر و بەشێكی زۆری خۆپێشاندەران گیران یان كوژران و بریندار بوون.

ساڵی ١٩٠٨ كلارا زكتین یەكێك لە رێبەرانی حزبی سوسیالیستی ئەڵمانیا، بە پێشنیارێك بەمەبەستی تەرخانكردنی رۆژێك بۆ رێزگرتن لە مافەكانی ژن، بەردی بناغەی ئەم رۆژە و یادەی دانا، دواتر لە ١٩٧٨ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیاری دا ٨ی مارس وەك رۆژی جیهانی ژن بناسرێت و بۆ رێزگرتن لە خەبات و قوربانیدانی ژنانی كارگەی رستن و چنین و بە لووتكە گەیاندنی ئەو ئاڵایەی بەرزیان كربووەوە، ٨ی مارس بوو بە هێمای هاوخەباتی و هاودەنگی ژنان لە زۆربەی وڵاتانی دنیا و بەمەبەستی گۆڕانكاری ئابووری، سیاسی، كۆمەڵایەتی و دابینكردنی یەكسانی ، هەموو ساڵێك ئەم رۆژە دەبێتە سەرەتایەكی نوێ بۆ خەباتی ژنان.

لە ئێران پاش تێپەڕبوونی چوار دەیە بەسەر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیدا، سەرەڕای بوونی نابەرابەری و نایەكسانی لە ڕادەبەدەر، هیچ كات ئەو رۆژە بە فەرمی نەناسراوە و تەنانەت كۆڕ و كۆبوونەوە و چالاكییە مەدەنییەكان لەلایەن بەرپرسانەوە هەڵوەشاونەتەوە. ژنان نەیانتوانیوە وەك ژنی زۆربەی وڵاتان لە رۆژی خۆیشیاندا بڕژێنە شەقام و گۆڕەپانەكان و دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی رەوای ژنانی دنیا.

ئێران، سوودان، سۆماڵ، تونگا، ئەو چوار وڵاتەن تا ئێستەیش پرۆتۆكۆڵی نەهێشتنی هەر جۆرە جیاوازییەك دژ بە ژنانی رێخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان واژوو ناكەن.

هەرچەندە واژووكردنی ئەو پرۆتۆكۆڵە ئەگەرچی بە تەنیا مافەكانی ژن و ئاسایشی ژن لەو وڵاتانەدا دابین ناكات، بەڵام وڵاتان بەرپرسیار دەكات كە كار بكەن بۆ نەهێشتنی جیاوازییەكانی نێوان ژن و پیاو. بەڵام بەو پێیەی یاسای بنەڕەتی ئێران لەسەر بنەمای شەرع و ئاین دانراوە، بۆچوونێكی جیاواز بەسەر ژن و مافی ژن لە بنەماڵە و كۆمەڵگە و یاسادا زاڵە و ژنان لە كەمترین مافی مرۆیی بێبەشن.
تەنانەت لەو جێیانەدا كە یاسا لایەنگری لە مافی ژن دەكات، بە كردەوە لە بنەماڵە و كۆمەڵگە و دادگەكاندا پێڕەو ناكرێ. بۆیە یاسای نابەرابەری هاوسەرگیری، تەڵاق، سەرپەرشتیاری، قەیوومبوون و حیجابی زۆرەملێ و نەبوونی هەلی كاری بەرابەر لەگەڵ پیاو، بارودۆخێكی رەخساندووە كە ژن وەك هاووڵاتی پلە دوو سەیر بكرێ.

بەگشتی بۆ دەستنیشانكردنی سەرەكیترین جیاوازییەكان، دەتوانین ئاماژە بەو چەند خاڵە بەرچاوە بكەین كە بریتین لە:

١- دیەی ژن نیوەی پیاوە.

٢- میراتی كچ نیوەی كوڕە.

٣- شایەدی دوو ژن بەرابەرە لەگەڵ یەك پیاو.

٤- تەمەنی بە بلووغگەینی كچ نۆ ساڵە، بەڵام لە بەرانبەردا هی كوڕ ١٥ ساڵە.

٥- سەروەری و سەرپەرشتیاری بنەماڵە لە دەست پیاودایە. بێ سەرنجدان لە باری تەندروستی و ئەقڵی و جەستەی پیاو.

٦- پۆستە گرینگەكانی دەسەڵات وەك رێبەری، سەرۆك كۆماری و دادوەری لە پاوانی پیاواندان. تا ئێستەیش ژن مافی خۆپاڵاوتن بۆ ئەو پۆستانەی پێ نەدراوە.

هۆی ئەم جیاوازی و هەڵاواردنانە، لە پلەی یەكەمدا دەگەڕێتەوە بۆ بۆچوون و روانینی بەرتەسكی پیاوسالاری و لەبەرچاو نەگرتنی توانا لەشی و ئەقڵی و زانستییەكانی ژن. تا بەردەوام ژن وەك كاڵا لە خزمەت خواست و بەرژەوەندییەكانی پیاودا بێت.
بە سەرنجدان لە ئاڵوگۆڕ و پێشكەوتنە كۆمەڵایەتییەكان و مێژووی پڕ شانازی خەباتی ژن و ئەو دەستكەوتانەی ژن دەگەیەنن بە پێگەی شیاوی خۆی، پێویستە یاسای ئێران چاو بە بنەما كۆنكریتییەكانی مافی مرۆڤ لە وڵاتەكەدا بخشێنێ و رێ بدات خوێندنەوەی سەردەمی بۆ پرسی ژن و مافی مرۆیی ژن بێتە ئاراوە، تا ژنی ئێرانی هاوشان و هاوتەریی ژنانی پێشكەوتووی دنیا، ویست و داخوازییەكانی خۆی مسۆگەر بكات.

27/3/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان