فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


سه‌لام عه‌بدولڵا

دانیشتوانی ئاوایی شیرەوەن لەناو وڵاتی خۆیاندا دەژین، كەچی پێیان دەڵێن ئاوارە یان"ئێرانی"و خۆشیان بەهۆی رەفتاری ناشایستە ودوور لە حورمەت لەلایەن حكومەتی هەرێم بۆ هاونیشتمانیانی خۆی، بەخۆیان دەڵێن"ئاوارە"!
ئێوە لەناو وڵاتی خۆتانن و خاوەن ماڵن
ئیمرۆ گوێبیستی ئاهەنگێڕانی هاونیشتمانەكانمان بووین لە گوندی شیرەوەن كە بە ناهەق و بەهۆی نەزانی پێدەڵێن"كەمپی"شیرەوەن وبە یادی"ئاو...ارەبوون"یانەوە رێكیانخستبوو.
چەند شەرمە بۆ حكومەتی هەرێم كاتێ هاونیشتمانیانی خۆی بەخۆیان دەڵێن"ئاوارە"
ئەمە هەواڵێكی زۆر دڵتەزێن و هەژێنەرە بۆ هەر خاوەن ویژدانێك، چونكە ئەگەر وەك پەنابەرێكیش رەفتاریان لەگەل بكرێت، ئەوا بەگوێرەی هەموو دەقە یاسایی، ئاسمانی و تەنانەت عەشیرەت و خێڵەكانی جیهان، هەر مرۆڤێك پاش32ساڵ لە پێكەوە ژیان، لە ماف و ئەركەكان یەكسان دەبێت لەگەل هاوڵاتیانی ئەو وڵات و هەرێم و ناوچانە.
ئایا بەرپرسەكانی كوردستان و عێراق كە زۆربەیان بە فعلی ئاوارە بوون و رەگەزنامەی وڵاتانی تریان هەیە ئەم راستییە نازانن؟!
بارودۆخی هاوڵاتیانی شیرەوەن، نموونەیەكە بۆ پێشێلكردنی مادەی6(هەموو مرۆڤێك لە هەركوێ بوو، مافی هەیە دان بە كەسایەتی یاساییدا بنرێت)و بڕگەی یەكەم لە ماددەی15ی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤە((هەموو كەسێك مافی ئەوەی هەیە ببێتە خاوەنی رەگەزنامەیەك كە بیەوێ)). حكومەتی هەرێم بەرپرسە لە پاراستنی مافی هاونیشتمانی دانیشتوانی ئاوایی شیرەوەن و دەبێ بە زووترین كات كار بۆ لابردنی ئەو كۆسپە یاساییە رەگەزپەرەستانە بدا كە بوون بە كۆسپ و گرفت بۆ هەموو ئەو هاونیشتمانانە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان