فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان


سایتی‌ كۆماریخواز به‌ هه‌ر دوو زمانی‌ كوردی‌‌و فارسی‌ ده‌ستی‌ به‌كار كرد. ئامانج له‌ وه‌رێخستنی‌ ئه‌م سایتە پێش ئه‌وه‌ی‌ مه‌رجه‌عیه‌تدان بێت به‌ حیزبیه‌ت‌و حیزب گه‌رایی‌، كردنه‌وه‌ی‌ تریبونێكه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ جیاوازییه‌كانی‌ بووارگەلی جۆراۆجۆری ناۆ كۆمه‌ڵگای رۆژهەلاتی کوردستانە. دیاره‌ ئه‌م کارە به‌سه‌رنجدان به‌وه‌ی‌ کە تا ئیستا مێدیای حیزب‌و رێكخراوه‌ كوردییه‌كان، نه‌یانتوانیوه‌ تریبونی‌ جیاوازییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا بن‌و له‌ زۆر قوناغدا ته‌نانه‌ت ئاماده‌ش نه‌بوون جیاوازیه‌كانی‌ ناوخۆیان قبول بكه‌ن ده‌كرێت جێگای‌ تێرامان‌و لێوردبوونه‌وه‌ ‌بێت.
لە‌ژێر تیشکی ئەم خوێندنەویەدا، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ کە بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان، لەم بارودۆخەدا هەۆلدەدات درێژكراوه‌و درێژەدەری هەمان سیاسەتی راگەیاندن و مێدیاتیکی‌ چەشنی ئه‌و رێكخراوو حیزبه‌ كلاسیكانه‌ نه‌بێت كه‌ ته‌نانه‌ت ئاماده‌ نین رای‌ جیاواز له‌ ناوخۆیاندا تحه‌مول‌و تەقەبوول بكه‌ن، چ بگات به‌وه‌ی‌ بخوازن چه‌ترێك بن بۆ رێزگرتن له‌ جیاوازیه‌كانی‌ ناۆ كۆمه‌ڵگای پر لە جۆراۆجۆریەتی کوردستاندا. له‌ به‌رنامه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازیدا،‌ زۆر خالی‌ سه‌رنج راكێش هاتووه‌ كه‌ پێویستیان به‌ پابه‌ندبوون‌و به‌پراكتیك كردنیان هەیە، یه‌ك له‌وان ئه‌وه‌یه کە‌ هه‌موو میدیاكانی‌ ئه‌و بزووتنه‌وه‌‌یە، پێش ئه‌وه‌ی‌ میدیای‌ بزووتنه‌وه‌ بن میدیای‌ خه‌لكی‌ دەبن.
سایتی‌ بزووتنه‌وه‌ هەۆلدەدات تریبونی‌ جیاوازییه‌كان‌و ئاوێنەی تەواۆنمای جۆراۆجۆریەتی ناۆ‌ كۆمه‌ڵگای کوردستان بێت‌و ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه‌ بۆ یه‌كه‌مجار هێزێكی‌ كوردی‌ بێته‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ كه‌ ده‌كرێت رێكخراوی‌ ته‌نیا جه‌معێك نه‌بێت. له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ش كه‌ له‌ مه‌نشووری‌ بزووتنه‌وه‌شدا هاتووه‌ ده‌كرێت سایتی‌ كۆماریخواز سایتی‌ هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ بێ كه‌ سانسۆر كراون، ئه‌م سیاسەتی سانسۆره‌ش لای‌ ئێمه‌ به‌داخه‌وه‌، حیزب‌و حكومه‌ت وەک یەک به‌ شێوەی سیستماتیک‌ بۆ کپ کردنی دەنگی ئازاد په‌یره‌ویان کردووەو مەهەندیسیانە كاری‌ له‌ سه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌موو ئه‌و میدیانه‌ی‌ كه‌ ئیستا له‌ گۆرەپانی چالاکی مێدیاتیکی رۆژهه‌لاتی‌ كوردستاندا هه‌ن، دابه‌شكراون به‌سه‌ر حیزب‌و حكومه‌تدا‌و، ئه‌م میدیانه‌ش هه‌ڵگری‌ سانسۆرێكی‌ گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای کوردستان.
ستافی‌ سایتی‌ كۆماریخوازی‌ له‌و باوه‌ردان كه‌ هه‌موو كه‌سێك مافی‌ راده‌ربرینی‌ هه‌یه‌، ئه‌م كه‌سانه‌ گرنگ نین چ ئایدیا‌و مه‌رامێكی‌ سیاسیان هه‌یه‌و دەبێ‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ دانیشتوی‌ ئه‌و ولاته‌ن‌و وەک شارۆمەند چ وەک تاک وەیان کۆ، ئه‌و مافه‌یان هه‌یه‌ ته‌عبیر له‌ خۆیان بكه‌ن. سه‌باره‌ت به‌ۆ تۆمه‌تانه‌ش کە‌ له‌ میدیای‌ كوردی‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌ندێك كه‌س‌و لایه‌ن‌و كه‌سایه‌تی‌ ده‌كرێن، ده‌توانین بلێین كه‌ له‌سیستمه‌ دیموكراتیكه‌كانی جیهانی ئازاد دا ئه‌وه‌ دادگایه‌، کە كێشه‌كان‌و تومه‌ته‌كان یه‌كلایی‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ به‌لای‌ ئێمه‌وه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆمه‌تبار‌و تۆمه‌ت لێدرا‌ویش له‌م تریبونه‌ی‌ ئیمه‌ مافی‌ قسه‌كردنی‌ هه‌یه‌‌و سایتی‌ كۆماریخواز له‌ سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ كار ده‌كات كه‌ نه‌ك شوینی‌ تومه‌ت بخشینه‌وه‌ نابێت، به‌ڵكوو كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات بەبێ‌ له‌ به‌ر چاوگرتنی‌ پێگه‌ی‌ سیاسی‌ كه‌سه‌كان، هه‌موو لایه‌ك بتوانن رای‌ خۆیان بەرێزەوە له‌م تریبونه‌دا‌ ده‌رببرن.
له‌ ئیستای‌ كوردستانی‌ رۆژهه‌لات، دانیشتوانی‌ زیاد له‌پێویست، پێویستیان به‌ته‌عبیر له‌ خۆكردن هه‌یه‌‌و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ ئێمه‌ جیاوازیه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا وه‌ك خوی‌ ببینین‌و مه‌جالی‌ ده‌ره‌تانیان بۆ ئاوالا بكه‌ین. ئه‌م ساێتە، تریبونی‌ هه‌موو لایه‌كه‌‌و هه‌موو لایه‌ك ده‌توانن خۆیانی‌ تێدا ببیننه‌وه‌.

ده‌سته‌ی‌ نوسه‌رانی‌ سایتی‌ كۆماریخواز

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان