كۆماریخواز: پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌كی بۆ كۆماریخواز هاتووه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه: به ڕۆیشتنی ئا‌مریکا ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشوور له چه‌ند لایه‌که‌وه ده‌که‌وێته ژێر گوشاره‌وه. بۆی هه‌یه ئه‌و گوشارانه ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر بن که ده‌سه‌ڵاتی کورد له نێوخۆی‌دا تووشی جۆرێک له بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی وه‌ک ساڵه‌کانی نه‌وه‌دەکان بێت. ئه‌وه‌ش ده‌کرێت ده‌ره‌فه‌ت بۆ ده‌زگاکانی ئیتلاعات و قه‌رارگاکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بڕه‌خسێنێت و ده‌ستیان ئاوه‌ڵا بکات بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له دژی ئۆپۆزسیۆنی کوردینیشته‌جێ له باشوور.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی ئه‌و پارته‌بخویننه‌وه:
نه‌خشه ڕێگایه‌ک بۆ به‌رده‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
بۆ ده‌رچوون له ته‌نگژه‌ی په‌رته‌وازه‌یی
وه‌ک ڕوون و ئاشکرایه له ئاکامی شکستێکی سیاسی که جووڵانه‌وه‌ی سیاسی- چه‌کداریی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵی ده‌سته‌ویه‌خه بوو، له دوای ڕاپه‌ڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ی کوردستانی باشوور، ڕۆژ به ڕۆژ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئه‌م پارچه‌یه پتر له یه‌کتری دوور که‌وتوو‌نه‌ته‌وه و زیاتر به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌کان خراونه‌ته سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانه‌وه. پارچه پارچه بوون و لێکدابڕانی ئه‌و حیزبانه بۆ‌ته نه‌خۆشییه‌کی کوشنده و وه‌ک لوویه‌کی سه‌ره‌تانی هه‌ڕه‌شه له سه‌رتاپای لاشه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کات. زۆربوونی ژماره‌ی لایه‌ن و ڕه‌وته جیاجیاکان له‌م پارچه‌یه‌ی نیشتماندا ئه‌گه‌ر ڕێگا چاره‌یه‌کی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه له کۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت و بارودۆخه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزی و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی پتر ده‌بات. هه‌ر که‌س و لایه‌نێک به ڕبه‌ی خۆی ده‌پێوێت و که‌س کاغه‌زی ئه‌وی دی ناخوێنیته‌وه. ئه‌مه و چه‌ندین هۆکاری لاوه‌کیی تر ڕه‌وشێکیان خوڵقاندووه که باسکردن له یه‌کێتی و هاوکاری و هاوئاهه‌نگی زۆر جار ببێته مایه‌ی گاڵته و پێکه‌نین.
پادک (پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان) هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زرانییه‌وه و له ڕاگه‌یه‌ندراوی دامه‌زراندنیدا ئه‌وه‌ی که جه‌ختی له‌سه‌ر کردۆتەوە و به قورسی پێداگریی له‌سه‌ر کردووه بابه‌تی یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی و هاوکاری بووه له نێوان حیزب و لایه‌نه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان؛ و له دوای دامه‌زرانیشییه‌وه به‌شێکی به‌رچاو له هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان کردووه. ئێستا که باردودۆخی ئێران و ناوچه‌که له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنی ئه‌مریکا له ئێراق و کوردستانی باشوور ده‌که‌وێته قۆناغێکی تازه‌وه، جێی خۆیه‌تی حیزب و لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیش خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌کانی ئه‌م قۆناغه و ئاماده‌ییان هه‌بێت بۆ تێکشکاندنی پیلان و به‌رنامه گڵاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی له دژیان. بێگومان هه‌ر ئاماده‌کارییه‌ک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیلانه‌کانی ڕێژیم به‌بێ یه‌کێتی و هاوکاری و هاوئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتوو نابێت و مه‌حکووم به شکسته.
هه‌ر بۆیه سه‌رۆکایه‌تیی پادک به وردبوونه‌وه له‌م دۆزه به پێویستی زانی سه‌رنجی هه‌موو حیزب و لایه‌ن و ڕه‌وته سیاسییه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ موتاڵاکردنی نه‌خشه ڕێگایه‌ک ڕابکێشێت، که خۆی له چه‌ند خاڵیکی گرنگ و بنه‌ڕه‌تیدا ده‌بینێته‌وه.
١_ به ڕۆیشتنی ئا‌مریکا ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشوور پتر ده‌که‌وێته ژێر فه‌رمان و داواکانی کۆماری ئیسلامییه‌وه. په‌رته‌وازه‌یی زیانی گه‌وره به هه‌موومان ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی باشووریش له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا لاوازتر ده‌کات، هه‌ر بۆیه به یه‌کگرتووییمان هه‌م خۆمان له زه‌بری کۆماری ئیسلامی ده‌پارێزین و هه‌م پیلانه‌کانیشیان له دژی هه‌رێمی کوردستانی باشوور پووچه‌ڵ ده‌که‌ینه‌وه. یه‌کده‌نگی و یه‌کگرتوویی ده‌بێته قه‌ڵغانی پاراستن و مانه‌وه‌مان.
٢_ ڕۆیشتنی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ده‌ستی کۆماری ئیسلامی له ئێراق و کوردستانی باشوور دا ئاوه‌ڵاتر ده‌کات، له هه‌مان کاتیش‌دا بۆی هه‌یه سیناریۆی جیاوازتر به دوای خۆیدا بهێنێت؛ به چه‌شنێک که به قازانجی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و به زیانی کۆماری ئیسلامی ته‌واو بێت، هه‌ر بۆیه بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له‌یش پێویسته ئاماده بین و له ئه‌گه‌ری هاتنه پێشی هه‌ر په‌لامارێک بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی ده‌سته‌وه‌ستان نه‌مێنین.
٣_ به ڕۆیشتنی ئا‌مریکا ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشوور له چه‌ند لایه‌که‌وه ده‌که‌وێته ژێر گوشاره‌وه. بۆی هه‌یه ئه‌و گوشارانه ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر بن که ده‌سه‌ڵاتی کورد له نێوخۆی‌دا تووشی جۆرێک له بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی وه‌ک ساڵه‌کانی نه‌وه‌دەکان بێت. ئه‌وه‌ش ده‌کرێت ده‌ره‌فه‌ت بۆ ده‌زگاکانی ئیتلاعات و قه‌رارگاکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بڕه‌خسێنێت و ده‌ستیان ئاوه‌ڵا بکات بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له دژی ئۆپۆزسیۆنی کوردی نیشته‌جێ له باشوور.
٤_ داوا له هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌کان بریتی له چه‌پ، ڕاست، نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و لیبراڵ و هتد.. ده‌کرێت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی کاتیش بووه ناکۆکییه‌کانیان بخه‌نه لایه‌که‌وه و تا کاتی ده‌ربازبوون له‌و قۆناغه، په‌رده‌یه‌ک به‌سه‌ر کێشه و ناکۆکییه‌کانیاندا بکێشن. ده‌بێ باش بزانین هه‌موومان له گه‌میه‌ک داین، به نقومبوونی گه‌میه‌که هه‌موومان مه‌ترسیی خنکان ڕومان تێده‌کات.
٥_ ئه‌نجومه‌نێکی کاتی بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو له ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تیی حیزبی و سه‌ربه‌خۆی ڕۆژهه‌ڵات له کوردستانی باشوور و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێکبهێنرێت که ببێته زمانحاڵی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌م پارچه‌یه.
٦_ ئه‌نجومه‌ن بۆ ڕاییکردنی کاره‌کانی به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک و خێرا دابه‌ش بێت به‌سه‌ر دوو ده‌فته‌ری سه‌ره‌کیدا؛ یه‌کێک له کوردستانی باشوور و ئه‌وی تر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
٧_ له ڕه‌وشێکدا که ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی به هۆی لێکترازان و لێک‌دابڕان خۆیان دووره‌په‌رێز بگرن و خه‌مسارد بن سه‌باره‌ت به به‌شداریکردن له وه‌ها کۆمکارێک دا، لایه‌نه‌کانی تر ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانه‌نێن و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕاو بۆچوونی ئه‌وان و کوشتنی کات، له‌سه‌ر بنه‌مای په‌نده کوردییه‌که‌ی که ده‌ڵی "هه‌شت بێ له مشت بێ، نه‌ک نۆ بێ نه‌بێ" له ده‌وری یه‌کتری کۆ ببنه‌وه و و په‌یمانی هاوکاری و هاوده‌نگی ببه‌ستن.
٨_ پێویسته ئه‌م ڕاستییه‌ش له‌بیر نه‌کرێت که وه‌ک چۆن هه‌موو هێز و لایه‌نه‌کان له سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی جووڵانه‌وه‌دا خۆیان به خاوه‌ن و به‌شداری ده‌سه‌که‌وته‌کان ده‌زانن، به هه‌مان شێوەیش به ئه‌ندازه‌ی قه‌باره و پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان لە بەرانبەر هەر جۆرە شکستهێنان و خۆدزینه‌وه‌یه‌کیاندا به‌رپرس ده‌بن و ده‌بێت خۆیان وه‌ڵامده‌ری جه‌ماوه‌ر و مێژوو بن، و هه‌ر خۆیشیان باجه‌که‌ی بده‌ن.
٩_ شوێنی دانیشتن و گفتۆکردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ر کوێیه‌ک زۆرینه‌ی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ری ساغ ببنه‌وه، ئێمه به شانازییه‌وه و چالاکانه ئاماده‌ین بۆ به‌شداریکردن تێیدا. ئه‌گه‌ریش ڕێککه‌وتن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت، ئێمه وه‌ک پادک هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانی میوانداری ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی خۆمان.
به ڕێزه‌وه
ئەنجومەنی سه‌رۆکایه‌تی
پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان – پادک
١٧ی خەزەڵوەری ٢٧١١
٨/١١/٢٠١١