سەردار زەنگەنە
"هیچ بەدیلێک بۆ سەربەخۆیی کورد لە عێراق نیە"
لە عێراقی پڕ لە کێشە دوو گەلی جیاواز پێکەوە دەژین کە بەدریژایی مێژۆی دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٢١ بە هۆی سیاسەتی دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی هەتا ئێستا نەیانتوانیوە پێکەوە بە باشی بسازێن . هەر لە سەرەتای دروستکردنی عێراق لە لایەن ئینگلیزەکان شۆڕشێکی چەکداری بە سەرکردایەتی شێخ مە حموودی حەفید لە شاری سلێمانی هەڵاسیاو خوازیاری نەلکاندنی کوردستان بوون بە عێراقەوە. لەو کاتە تائێستا چەک و شەڕو هەڕەشە و زمانی یەکلاییکردنەوەی کێشە سیاسییە کان بوون.
*ڕژیمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق و چەوساندنەوەی گەلی کورد
رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق، هەرلە رژێمی پادشایەتی كەلە 23/8/1921لەلایەن بەریتانەوە دامەزراو مەلیك فەیسەڵی یەكەم كرا بە مەلیكی عێراق و نووری سەعیدیش سەرۆك وەزیران، گەلانی عێراق كەوتنەژێر زەبرو زەنگ و دەنگی ئازادیخوازان كپ دەكراو گەلیش دەچەوسێنرایەوە، وەلێ شۆڕشی 14ی تەممووزی 1958كە عەبدولكەریم قاسم كۆتایی بە 37ساڵ رژێمی پاشایەتی لەعێراق هێناو كۆماری عێراقی دامەزراند، بەڵام ئەو رژێمەش نەیتوانی ئازادیی تەواو بێنێتەدی و ئەویش كەوتە چەوساندنەوە،بەتایبەتی سەركوتكردنی شۆڕشی كورد ،ئەو رژێمەش نەیتوانی خواست و ویستی گەلانی عێراق جێبەجێ بكات و مافی رەوای گەلی كوردیشی بەفەرمی نەناسی.
حیزبی بەعس، حیزبێکیی عەرەبی سۆسیالیستی کە لە ٧ی ئاپریلی ساڵی ١٩٤٧ لە لایەن میشیل عەفلەقەوە (1901-1989) ، دامەزراوە و دوو باڵی سەرەکی عێراق و سووریای ھەبوو و لە عێراقدا لە ٨ شوباتی ١٩٦٨ بۆ یەکەمجار حوکمی گرتۆتە دەست و لە ساڵی ١٩٦٨ دووبارە دەستەی دووەمی بەعسیەکان لە رێگەی کودەتایسەربازییەوە كودەتایەكیان لەدژی رژێمی عبدلکریم قاسم ئەنجامداحوکمیان گرتەوە دەست ، دەستیانكرد بەزەبروزەنگ و تۆقاندن، هەتا دەگاتە سەددام حوسێن (١٩٣٧- ٣٠دیسامبری ٢٠٠٦) ، كەبوو بە یەكەم دیكتاتۆر لەمێژووی نوێدا بەشێوەیەك كە ئەوەی ئەو دیكتاتۆرە بەدرێژایی 35ساڵ بەگەلانی عێراقی كرد، لەمێژوودا بەخوێن و تاریكی ناوزەندكراوە.
دروشمەکانی بەعس دروشمی شۆڤینیین و لە ماوەی حوکمڕانیدا بە ئاگر و ئاسن لە ھەوڵی سڕینەوە و پاکتاو کردنی ناسنامە و نەژادی نەتەوەکانی دیکە بەتایبەتی کوردی داوە. چاوەڕێ دەکرا دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە عێراق لە 9/4/2003 ، وە دوا بەدوای ڕوخانی حزبی بەعس لە عێراق بە بڕیاری دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانان رووخانی رژێمی دیكتاتۆری سەددام، وەرچەرخانێكی مێژوویی، رۆژێكی نوێ بێت بۆگەلانی عێراق و رزگاریان بێ لەتاریكی و ستەم و كوشت و كوشتار و مەرگ و خوێن بەڵام بەداخەوە ئەو هیوایە هێشتاش نەهاتوە دی.
*شۆڕشی کوردی لە عێراق _
لەعێراق زۆر شۆڕشی کوردی دژ بە دەولەتی نوێی عێراق هالگیرسا هۆکاری ئە شۆڕشانەهەستی نیشتیمانپەروەری بوە و گازاندە و گلەیی ناوچەیی .شۆڕشی یەکەم لە عێراق شێخ مەحمودی حەفید ڕێبەرەیەتی کرد لیوای سلێمانیش نێوەندی ئەو شۆڕشە بو کاتیک ئینگلیز شێخ مەحمودی کرد بە حکومداری کوردستان ناوچەی سلێمانی ئۆتۆنۆمییەکی پێ درا شێخ مەحمود ئیویست ناوچەکانی تری کوردستان بەخاتە ژێر دەستی حکومرانی خۆی ئینگلیز سیاستی خوی لە سەر ئەم بۆچونی شێخ مەحمود گۆڕی شێخ مەحمود لە ساڵانی1920 تا 1940 دا دژی حکۆمەتی عێراق شۆڕشی کرد لەیەکیک لەو شۆڕشانە سەرکەوت و خۆی کرد بە پاشای کوردستان (ناوچەی سلێمانی) ئەم شۆڕشەش هەرچەندە درێژ خاین بو بەڵام وەک شۆڕشە کوردییەکانی تر لە تورکیا و ئیران کوتای پەهات لە ساڵی 1930 دا شێخ محمود لە ناوچەکەی خوی دوور خەرایەوە پاش شۆڕشی شێخ مەحمود یەکەم شۆڕشی بارزانی لە ساڵی1931 دا شێخ ئەحمەدی بارزان بەر پای کرد لەم شۆڕشە عێراق لە دەستپێیکدا بە هۆی شاخ و چیا بارزەکانی کوردستان و دەڤەرە سەختەکان زیانیکی گەوریدا بەڵام هێزی هەوای بر یتانیا فریای کەت و بو بە هۆی دامرکاندەنی ئە شۆڕشە .ئاگری شۆڕشی دووەمی بارزان ساڵی 1935 هەڵگیرسا ئەم شۆڕشە خلیل خۆشەوی رێبەرایتی ئەکرد ئەم شۆڕشە هەر وەک شۆڕشی یەکەم هۆکاری بڕێک ناڕەزایی وگازاندەی ناوچەیی بو بەڵام ئەم شۆڕشە چارەسەر کردنی لە شۆڕشی یەکەم خراپتر بو دوای کۆشتارێکی درێژ خایەن هەر دوو لە تووشی زیانێکی گیانی زۆر بون ئەم جاڕێش هێزی هەوای بریتانی دەوری کاریگەری بینی بە هاریکاری دەسەڵاتدارانی تورک سەر کردە کوردەکانی ئەو شۆڕشە گیران و دوور خەرانەوە ئەم شۆڕشە بەهێزترین شۆڕش بو لە بارزان .
شۆڕشی ئەیلوول (١١-٩-١٩٦١) شۆڕشێ بوو کە بۆ یەکەم جار دوای کۆماری کوردستان لە مەهاباد توانی متمانەو ورەی خەلکی کوردستان بگەڕێنێتەوەو بەرزی بکات، وە توانی یەکبوونی نەتەوەی کورد یەك بخات وە کۆتایی بە هەستی ناوچەگەری و جیاوازی کۆمەڵایەتی بهێنێت، توانی هەموو خەلکی کوردستان کۆ بکاتەوە و روحی شۆڕشی ڕاستەقینەی خستە ناو دڵی کۆمەڵگای کورد بۆ ئەوەی چیتر زوڵم و زۆرداری قبووڵ نەکەن وە داکۆکی بکەن لە مافە ڕەواکانی نەتەوەیی و نیشتیمانی شۆڕشی ئەیلوول لەسەرەتای دروستبوونیەوە بە سەرۆکایەتی ڕوحی شۆڕشی کورد بەرزانی نەمر هەستی بە گەل بەخشی بۆ ئەوەی بتوانێ بەرەنگاری دوژمنان ببنەوە و زۆڵم و ستەم رەت کەنەوە شۆڕشی ئەیلوول شۆڕشی هەموو کوردێك بوو لە هەرچوارپارچەی کوردستان وە هەروەها شۆڕشێ بوو کە هەموو چین و توێژێك و ئاینێك بەشداری کردبوو بێ جیاوازی، شۆڕشی ئەیلوول قوتابخانەیەك بوو بۆهەموو میللەتی کورد بۆئەوەی هەستی کوردایەتی هەمیشە لە دڵدا بمینێت و کۆڵنەدان لە شۆڕش تاکو سەربەخۆی وە ئەو هەستە بگوێزرێتەوە نەوە دوای نەوە تاوەکوو گەیشتن بە ئامانجەکانی میللەتی کورد
بارزانی نەمر لەگەڵ ڕژێمە یەک لە دواى یەکەکانی عێراق هەوڵی چارەسەری ئاشتیانەی داوە بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بەڵام بە پێچەوانەوە ڕژێمەکانی عێراق هەمیشە لە دانانی نەخشەدابوون بۆ لە ناوبردنی دۆزە ڕەواکمان و دژی بارزانی نەمر پیلانیان دەگێڕا، خۆشبەختانە پیلانەکانیان لە گۆردەنرا. سیاسەتی حەکیمانە و دیپلۆماتانی بارزانی نەمر وای کرد کە حکومەتی بەغدادی ئەوسەردەمە بۆ یەکەمین جار ڕێکەوتننامەیەک.
مۆربکات, بۆ پێدانی ئۆتۆنۆمی بە کوردستان , بە پێی ئەم ڕێککەوتنە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ – ١٩٧٤ بەغداد مافەکانی گەلی کورد بسەلمێنێت. هەردوو لا ڕێک کەوتن ئەو چوارساڵە بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی ئەم ڕێکەوتنە بێت . بەڵام نەک هەر جێبەجێ نەکرا حیزبی بەعس پابەند نەبوو بە ڕێک کەوتننامەی ساڵى ١٩٧٠ وە . جێگیر کردنی نەخشەی واتە جوغرافیایی کوردستان یەکی لە بەندەکانی ڕێکەوتننامەکە بوو کە بەغداد نەیدەویست بەدرەو جەسان بە سنوری باشووری کوردستان جێگیر بکات وە ناسنامەی کەرکوک وەکو شارێکی کوردستانی بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە وە چەند خاڵی تر . ئەم پاشگەزبوونەوە یەی ڕژێم بارودۆخی کوردستانی ئاڵۆزکرد. لە ئازاری ساڵی ١٩٧٤ دا ڕژێم دەستی کرد بە هێرشی دڕندانە بۆ سەر گوند و شارۆچکەکانی کوردستان بە لەشکرکێشی و تۆپ و تەیارە و بەکار هێنانی چەکی قەدەغە کراو وەک ناپاڵم و کیمیاوی . ڕژێم نەیتوانی خۆڕاگربێت بەرامبەر ئازایی هێزی پێشمەرگە و خۆڕاگری گەلی کورد .ڕژێم بۆ چارەسەری ئەم قەیرانە بە یارمەتی دەوڵەتە زل هێزەکان و تورکیاو ئێران ئەو کەنداوەی کە بە هی عێراق و هەموو نەتەوەی عەرەبێان دەزانی کردیە هەدیەیەکی ئاڵتونی و پێشکەشى شاە ی ئێرانی کرد بۆ شکست هێنان بە شۆرشی ئەیلولی مەزن کە ڕژێم باجە کی دا بە شەڕی ماڵوێرانی هەشت ساڵەی عێراق – ئێران. لە ٢٦ی گوڵانی ١٩٧٦ دا جارێکى تر بۆ داواکاریە ڕەواکانی گەلی کوردستان ، پارتی دیموکراتی کوردستان هاتەوە مەیدانی خەبات و تێکۆشان و درێژە دان بە شۆڕشی ئەیلول و بەناوی شۆڕشى گوڵانی پێشکەوتوو خواز ، بە تێکۆشان و خەباتی نەپساوە ی ئە م پارتە تێکۆشەرە و هێزو توانای گەلەکەمان وە حیزبە کوردستانیەکانی تر بەشیک لە دەسکەوتەکانی گەل بەدی هات کوردستان بۆتە هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆ.
نەتەوەی کورد لە دێر زەمانەوە گیرۆدەی قورسترین و بێبەزەییترین جۆری قەیران و کێشەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆتەوە کە بەهیچ جۆرێك ڕەحم کردنی تێدانەبووە وە قسوری نەکراوە لە سڕینەوەی ئەم نەتەوەیە لەسەر نەخشەی جیهان، هەر لەکۆنەوە هەتا ئێستاشی پێوەبێت ئەم نەتەوەیە بەجۆرەها شێوە هەوڵی سڕینەوەی دراوە وەك: ( کوشتنی بەکۆمەڵ بەئاشکرا و بەنهێنی، بۆمبابارانکردن، ڕاگواستن، خۆکوژی، هەڵخەڵەتاندن، بەلاڕێدا بردن، هێرشی ڕاستەخۆ، بەڵێنی درۆ........زۆرەهای تر)، بەدرێژایی مێژوو ئەم نەتەوەیە خۆی نەیتوانیە بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی بدات، تەنها میللەتەکانی تر ڕێگەیان بەخۆیانداوە داهاتووی ئەم نەتەوەیە دەستنیشان بکەن، هەریەکەو لەڕێی خۆیەوە جۆرێك پێشنیازی خستۆتە ڕوو بۆ ئەونی تر بەبێ گەڕاندنەوە بۆ نەتەوەی کورد، وە ڕێکەتن لەدوای ڕێکەتنیان واژۆ کردووە هەر یەکەو تەنها بەرژەوەندی خۆیان ڕەچاو کردووە. هەندێك لەو ڕێکەوتنانە لێرەدا ناو دەبەین:
پەیمانی سیڤەر چەند بەندێکی تێدایە کە باس لە دواڕۆژی نەتەوەی کورد دەکات، ئەم ڕیکەتننامەیە کاتێك هاتە ئاراوە کە بینرا حکومەتی ئەوکاتەی تورکیا زۆر سەرکەوتوو بوو لە بەرەکانی جەنگی دووەمی جیهانی بەسەر لایەنەکانی تردا بەتایبەتی بەسەر یۆناندا، لێرەدا هاوپەیمانەکان دانیشتن و ڕێکەتننامەیەکیان واژۆکرد کە لەخوارەوە باس لە بەشێکی گرنگی ئە بەندانەدەکەین کە پەیوەستن بە میللەتی کوردەوە.
بریاننامەی سیڤەر:
لەم بەیاننامەیەدا زۆر بەڕونی هاوپەیمانەکان باسیان لەوەکردبوو کە بەشێوەیەکی کاتی کورد لەگەڵ تورکیادا دەبێت و هەرکات خۆیان ویستیان جیابنەوە دەتوانن وە تورکیا دەبێت بەو داواکارییانەی کورد ڕازی بێت. نەخێر نەیارانی کورد و بەرژەوەندی داگیرکەرانی کوردستان بەم بەیاننامەیە ناڕازی بوون بۆیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان ڕێکەتننامەی لۆزانیان واژۆ کرد بۆ ڕێگریکردن لە ڕێکەوتنامەی سیڤەر، ئەویش بەوەی کە لە ١٩١٩ بەشی باشوری کوردستان بلکێندرێت بە عێراقێکی عەرەبی پادشایی لەژێر کۆلۆنیالیزمی بەریتانی، بەوشێوەیە چارەسەرکردنی پرسی کورد بەئاشتی بووبە ڕابردوویەکی کۆن و لەبیر بکرێت. لێرەدا دێینە باسی کوردستانی باشوور وە کاردانەوەکانی ڕێکەتننامەی لۆزان بۆ سەر نەتەوەکانی عێراق بە کوردستانی باشورەوە، عێراق تاماوەیەك لەژێر فەرمانڕەوایی پادشاییدابوو، وە لەو کاتەدا هەوڵ دەدرا کە ڕێگە چارەیەك بدۆزرێتەوە بۆ کێشەی کورد بە شاری کەرکوکیشەوە بە شێوەیەکی ئاشتییانە، بەڵام زۆری نەخایاند کودەتایەك کرا بەسەر ئەو حکومەتەدا و عبدالکریم قاسم بوو بە فەرمانڕەوای عێراق.
کاتێك عبدالکریم قاسم جێی حکومەتی پادشایی عێراقی گرتەوە، بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی گەلی کوردی دا و خستییە بەرنامەی حکومەتەکەیەوە، وە هەر لەم کاتەدا بەڕێز سەرۆک مەلا مستەفای بارزانی لە یەکێتی سۆڤیەتەوە هێنایەوە بۆ عێراق وە هەر لە بەندەری بەصرەوە ئەم سەرکردە کوردە باوەشی پیاداکرا و لەسەر شان هەڵگیرا هەتا گەیشتە بغداد، جەماوەری عێراق بە کورد و عەرەب و هەموو نەتەوە و ئایینەکانیانەوە ئەم سەرکردەیەیان لەباوەش گرت و ڕێزیان لێگرت، ئەم ڕێز و پێزانینەی خەڵك بۆ بارزانی دەگەڕایەوە بۆ ئە مێژووە پان و بەرینەی کە ئەم سەرکردەیە کە لەژیانیدا هەیبوو بۆ پاراستنی مافی هەموو نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زۆر بەکوردتی و بە پوختی ئەم سەرکردەیە خۆی و پێشمەرگەکانی سنوری دروستکراوی نێودەوڵەتی مابەینی ( عێراق، ئێران، سوریا و تورکیا) ی سڕییەوەو هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوامی بۆ پاڵپشتی بوو لە و نەتەوانەی بەشخوراوبوون لەو ناوچانە.
بەڵام بەداخەوە قاسمی سەرۆکی حکومەتی عێراقی ئەوکاتە زوو لەخۆی بایی بوو و هەموو پەیمانەکانی بەرامبەر بە کورد لەبیرکرد و هەوڵی دا بەڵێنەکانی جێبەجێنەکات، بەڵام ئەوەشی لەبیر کردبوو کە سەرکردە کوردەکە هەروا بەئاسانی بەو هەڵناخەڵەتێ، بەکۆشك و پارە و ناو و پیاهەڵدان هەڵناخەڵەتێ و ناگۆێ، لەبیری کرد کە بارزانی هەروا لەخۆڕا نەبووە بەوسەرکردەیەی کە باوەشدەکرا و بەشان لە بەصرەوە گواسترایەوە، بۆ یە قاسم بڕیاری دا مۆڵەتی کاری ( پارتی دیموکراتی کوردستان) کە بارزانی سەرکردایەتی دەکرد بسەنێتەوە و قەدەغەی بکات.
ھەر بۆیە لە شەشی ئەیلولدا داوای مانگرتن کرا بۆ داوا ڕەواکانی کورد. ھێشتا بڕیاری شۆڕش نەدرابوو، قاسم بە فڕۆکە بۆردومانی کرد، پێشمەرگە لە ئامادەباشیدا بوو.ھەر لەسەر داوای قاسم خۆی، نوری شاوەیس نێردرایە لای، بەڵام بێھودە بوو، ئیتر بڕیاری بەربەرەکانی درا. عەلی عەبدوڵا لەسەرکردایەتیدا دژی ئەمە بوو، وتی پێویستە خەبات بکەین بۆ ئەوەی قاسم بێتەوە سەر ڕێی دیموکراسی. بۆیە کورد بەناچاری دەستی بەخەباتی چەکداری کردەوە، لە ١١/٩/١٩٦١ ئاگری شۆڕشی ئەیلول لە زاخۆوە دەستی پێکرد وە بەڕەسمی شۆڕشی ئەیلول ڕاگەیەندرا.
بڵێسەی شۆڕش تەنها لە زاخۆ نەمایەوە بەڵکو بە خێرایی بەرق شۆڕشەکە لە خانەقینەوە تا زاخۆ فراوان بوو وە بوو بە کلپەی ئاگری حەق بەرامبەر ناحەقی قاسمی ئەوکاتە، نەتەوەی کورد بەگەورە و بچوك و بە هەموو چین و توێژەکانیەوە خرۆشان و ئامادەبوون خۆیان بەخت بکەن لەپێناوی خاکی کوردستانی پیرۆز.
یەکێك لەدەرهاویشتەکانی ئەم شۆڕشە ڕێکەوتننامەی ١١ ی ئازاری ١٩٧٠ بوو ، کە ئەم ڕێکەوتننامەیە بوو بە بناغەیەك بۆ سەرکردەکانی کورد کە لەوێوە باس لە ماف و داخوازییەکانی بکەنەوە.
یەکەم کاردانەوەی حکومەتی عێراقی هێرشێکی گەورەبوو بۆ دەربەندی بازیان وەداگیریان کرد، هەرچەندە لاوان پشتیوانییەکی سەرەکی ئەم شوڕشەبوون وە زۆر بەکارایی خەلکیان هاندەدا، بەڵام حکوکومەتی عێراقی زۆر بەدڕندانە کورتنە کوشتن و بڕینی خەلکی بێتاوان لەهەر شوێن و جێیەك بێت کە دادەنرا بە سنوری کورد و کوردستان وەیان جێگای دەسەڵاتی شۆڕشی ئەیلول، لە هێرشەکاندا هەموو چەکێکی پێشکەوتووی ئەوکاتەی تیادا بەکارهات وەك: [ تۆپ و تەیارە و چەندەها چەکی سوك و قورس].
ئەم شۆڕشە درێژەی کێشا هەتا ساڵی ١٩٦٢، وە ژمارەی پێشمەرگەکان گەیشتە زیاتر لە ٧٠٠٠ پێشمەرگە، لەدەڤەری بارزانیشەوە حکومەتی عێراقی بە هەموو چەشنە چەکێك هێرشیان کرد و لەوێشەوە بەداخەوە سەرکەوتوو بوون، شۆڕش بەرەو هەرەسهێنان ڕۆیشت.
بەڵام دوای شۆڕشی ئەیلول کودر دیسان بۆ گەیشتن بە مافەکانی ڕەوای خۆی دەستە وەستان نەبوو و شۆڕشی گۆڵان و خەبات و قوربانی دانی زۆر حزب ولایەنی دیکە و ڕاپەڕینی ١٩٩١خەڵکی کوردستان هەموو شایەتی دەدەن بۆ هەوڵی بەردەوامی کورد دژبە زوڵم و چەوساندنەوە لە عێراق و ئەم خەبات و تێکۆشانە تەواو نابێت هەر بەردەوامە هەتا گەیشتن بە ئامانج وئازادی و مافی ڕەوای گەلەکەمان وسەربە خۆیی.
ئەگەرچی هەرێمی کوردستان هێشتا بە رەسمی بەشێکە لە عێراق، بەڵام پەیوەندییەکانی ئەو ھەرێمە لەگەڵ ناوەند، لەپەیوەندیی نێوان دو وڵات دەچێ. ئەگەرەکان وای نیشاندەدەن لەداهاتودا ئەو پەیوەندییانە ئاڵۆزتربن و پێ بنێنە قۆناغێکی دیکەوە.
لەماوەکانی رابردوشدا چەند جارێک پرسی پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی لەهەرێمی کوردستان وروژێنراوە، بەڵام تەنها لەچوارچێوەی دروشم و قسەدا ماوەتەوەو نەبوەتە ئەمری واقیع. ئێستاو لەماوەی (90) ساڵی رابردودا، دەرفەتێکی زێڕین بۆ کورد هاتوەتە پێش و دەکرێت لەو رێگەیەوە خەونی کورد بێتەدێ بۆ سەربەخۆیی یەکجارەکەی کوردستان.
ئێستاو لە پاش روداوەکانی ئەمدواییەی موسڵ و ناوچەکانی تری عێراق، جارێکی تر پرسی سەربەخۆیی کورد هاتۆتەئارا و هەندێکیش پێیانوایە، ئەو دۆخە تەنها پەیوەست نیە بە ناوخۆی عێراقەوە، بەڵکو پەیوەستە بە دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاتنەئارای سیستمی نوێ لە وڵاتانی رۆژهەڵات و جارێکی تر دابەشکردنەوەی نەخشەی سیاسی وڵاتان.
هیندێک وڵاتی ناوچەکە وەک ئێران وتورکیەو عێراق ئەمڕۆ کە پرسی دەوڵەتی کوردی هاتۆتە ئارا باسی بەدواخستنی ڕفراندۆم یان هەڕەشەو گوڕەشە دەکەن بۆ پاشگەز بوونی کورد لە داخوازی ڕەوای خۆی و ئامریکاو بریتانیاش کە بەرژەوەندی خۆیان لە مافی مرۆفو دموکراسی و مافی نەتەوەی کورد گرینگتر دەبینن ئەمڕۆ باسی بەدیل دەکەن بەپێ زانیاریە کان بەدیلەکان بۆ دواخستنی ڕێفراندوم ئەمانەن:
بەدیلی ریفراندۆم
1- دواخستنی ریفراندۆم لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێت و بە چاودێری ئەوان، و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەمریكا چاودێری دەكەن، وەك پێشتر ماكۆرگ باسی كرد.
2- ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ئەوانەی لەدەستی پێشمەرگەدان، هەر لەدەستی ئەوان دەمێنێت و هەوڵ ئەدەن بخرێتە سەر هەرێم.
3- رێكەوتن لەگەڵ بەغداد بە چاودێری وڵاتە زلهێزەكان لەسەر موچەو بودجەو نەوت و پێشمەرگە
4- موچەی زیاتر لە 100 هەزار پێشمەرگە دەخرێتە سەر وەزارەتی بەرگری عێراق
5- بەغدا دان دەنێت بەسەربەخۆیی نەوتی هەرێم و نەوتی کەرکوکیش لای هەرێم دەمێنێتەوە
6- بەشداری كورد لە تەواوی جومگە هەستیارەكانی عێراق بە فیعلی..
بەڵام سەرکردایەتی سیاسی کوردو خەڵکی کورد دەبێ وریاترلە جاران بن وفریوی وادو پەیمان و بەڵێن مە خۆن و هەتا هەڵەکانی لۆزان وسایسبیکۆ جارێکتر دوپات نەکرێن. ئەزموونی کورد لەگەڵ دەسڵاتدارانی عێراق نیشانی داوە کە عەقلیەتی دەسڵاتدارلە عێراق دان بە مافەکانی کورد دانانێت وهەردەم گەلی کورد وەک ژێر دەست دەبینن و هەڵس وکەوتیان لەڕابردوو وا بووە. زۆر بڕیارنامە و بەڵێنەکان تەنیا نوسراوی سەر لاپەڕە بوون و قەد جێ بە جێ نە کراون هەر لە بڕیار ننامەی ئازار بگرە هەتا مادەی ١٤٠ وهتد
ئەگەر تەنیا لە سەردەمی سەدام تائێستا ئەو هەموو زوڵم و قوربانی دانی گەلی کورد لەبەر چاوبگرین دەبێ تەنیا هەنگاوەکانمان لە پێناو سەربە خۆیی بێت.
182 هه زار ئه نفال
12 هه زار فه يلى
5 هه زار شه هيدانى هه لةبجه
8 هه زار بارزانى
4500 گوندی سووتاو
1896 شه هيدانى دةستى داعش
11567 بريندارانى دةستى داعش
لە پێناو سه ربه خويى و ئازادی گەلی کورد شەهیدو قوربانی زۆر داوەو ئیتر نابێ لە ژێر ناوی برایەتی وەهمی ولە بەردروشمی پێکەوە ژیان و بەڵێنی درۆ لە گەیشتن بە ئاواتی دیرین ومافی ڕەوای نەتەوەکەمان دڵساردو پاشگەز بین.
بەوهیوایە خوێندنەوەی مێژۆی هاوچەرخی عێراق و کوردستان وەک قوتبنەمایەیک ڕێنیشاندەری چارەنووسی گەلی کوردستان لە عێراق بێت و
بە هیوای سەربە خۆیی و ڕزگاری یەکجاری و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی
18/9/2017