فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هەڤاڵ نەژاد

وەک سروشتی هەمیشەیی خەڵکی کورد بۆ دابەشبوون و پەرتەوازەیی و چەند بەرەیی لەسەر هەر پرسێک، پرۆسەی ڕیفراندۆمی "سەربەخۆیی کوردستان"یش بە هەمانشێوە دابەشبوون و بەرەی بەڵێ و نەخێری لێ دروست بووە. ئەوەی جێی داخە وەک زۆربەی جار، لە بری وتوێژ و ڕاگۆڕینەوە، دەکەوینە تانەو تەشەر و یەکتر شکاندن. بەر لە هەموو شت دەبێ بزانین هەمووان ئازادن لە وتنی بەڵێ و نەخێر لەو ڕیفراندۆمەدا، هەردوو بژاردە وەک یەک مافی بەکارهێنانی هەیە، ئەگەر لەبری ئەوەی یەکدی بە جاش و خۆشفرۆش لەقەڵەم بدەین، وتوێژ بکەین و ڕای خۆمان بە هێمنی بەیەک بڵێین، باشتر لەیەک تێدەگەین و نزیکبوونەوەش دروست دەبێ و ڕێگریش دەکەین لە پێکداهەڵشاخان و تێکدانی میزاجی یەکدی.

من لەگەڵ ئەوەم سەربەخۆیی کوردستان بەبێ ڕیفراندۆم ڕابگەیەنرێ لە پەرلەمانی کوردستانەوە و پێموایە ڕیفراندۆم ڕێگەیەکی گونجاو نییە، بەڵام کە بە ویستی من نییە و دەخرێتە ڕاپرسییەوە دەنگ بە بەڵێ دەدەم، بەڵام بۆچی؟ ئایا منیش وەک زۆرێک لەو گەنجانەی ناڕازین و نەیاری دەسەڵاتن ئەو کەموکوڕیانە نابینم کە ئەوانی هێناوەتە ئەو قەناعەتەی بڵێن نەخێر؟ یا ئەوەی بەرەی بەڵێ و نەخێر بەیەکدی دەڵێن و یەکتر دەکەن بە جاش و نیشتمانفرۆش، نازانم؟

بێگومان وەک زۆربەیان هەست بەو کەموکوڕییانە دەکەم و، لە ڕابردوودا بەردەوام ڕەخنەم لێی گرتووە و چالاکی مەدەنیم لە پێناویدا ئەنجام داوە، لە داهاتووشدا بەهەمانشێوە بەردەوام دەبم. بە کورتییەکەی ڕۆژێک پشتیوانی دەسەڵاتی حیزبیم نەکردووە و بەم شێوەیەش بمێننەوە نایکەم، جگە لەوەی لای من هەموو حیزبەکان لەیەک سەرچاوەوە دروست بوون و لەیەک دەچن، بۆیە بڕوام بەوە نییە ببمە ئەندام و لایەنگری هیچ حیزبێک. ئەی کە ئەندامی هیچ حیزبێک نیم بۆ دەنگ بە ڕیفراندۆمێک بدەم کە وەک نەیارەکانی ڕیفراندۆم دەڵێن؛ حیزبییە؟ یا بۆ دەنگ بدەم بە لەکاتێکدا وەک دەڵێن پارتی لەگەڵ سەربەخۆییدا ڕاستگۆ نییە؟

یەک/ نەک پارتی، پرۆژەی هەر حیزبێکی تری کوردستان بووایە، بۆ منی هاوڵاتی ناحیزبی و سەربەخۆ جیاوازی نەبوو و دەنگی خۆم بە بەڵێ دەدا، واتە هیچ کاتێک لە دژ یا لەبەر خاتری حیزبێک نەیاری یا پشتیوانی هیچ پرۆژەیەک ناکەم، بەتایبەت پرۆژەیەکی لەو شێوەیەش. تەنانەت، ئەگەر لە پێناو ئیحراج کردنی پارتیشدا بێت بە بەڵێ دەنگ دەدەم.

دوو/ من ئەرکی خۆم وەک هاوڵاتییەک بەجێ دەهێنم و دەنگ دەدەم، پارتی و ئەو حیزبانەی بانگەشەی ئەو پرۆسەیە دەکەن، دەخەمە بەردەم بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەگەر ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵ پرۆسەکەدا ئەوا من خەتام نەکردووە، بەڵکو خەتای ئەوانە و وەک هەر خاڵێکی تری ڕەش دەچێتە سەر مێژووەکەیان و کوردستان دەگەڕێنێنەوە بۆ بارێکی زۆر خراپ، ئەگەریش ڕاستگۆ بوون، کوردستان هەنگاوی باش دەچێتە پێشەوە و خاڵێکی گەشیش دەچێتە سەر کارنامەی ئەوان.

سێ/ دەزانم کارەبا و ئاو نییە و گەندەڵی بێ ئەندازەیە، بەڵام ئەوە وام لێ ناکا بڵێم نەخێر، ئەگەر بڕیار بێ بەبوونی ئەو شتانە من بە دەوڵەت ڕازی بم و لە نەبوونیشیدا بڵێم نەخێر، دەبێ ئەو کاتە بە پەکەکە و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بڵێم بڕۆنەوە دانیشن، چونکە لە ڕۆژهەڵات و باکوور کارەبا و ئاو و خزمەتگوزاری زۆرباش هەیە! بەڵام دەزانم پرسەکە ناسنامەو مافی نەتەوەیەکە ئەوانی هێناوەتە چیا و دەرەوەی ماڵەکانی خۆیان، نەک خزمەتگوزاری.

چوار/ زۆرێک لە ئێمە دەوڵەت وەک قەوارەی سیاسی- جوگرافی تێکەڵ دەکەین لەگەڵ سیستەمی حکومڕانی یا سیستەمی سیاسیی دەوڵەت. دەوڵەتم ناوێ ئەگەر ئەم گەندەڵانە بەڕێوەی ببەن، وەک ئەوە وایە بڵێی ئەم فیدڕاڵییەم ناوێ، چونکە حکومەتی هەرێم گەندەڵە! پێویستە دەوڵەت و دەسەڵات لێک جیا بکەینەوە، دوو شتی جیان. دژایەتی دەوڵەت بە هۆی گەندەڵیی سیستەمەکەیەوە لۆژیکی نییە. هیتلەر دیکتاتۆر بوو، سیستەمی بەڕێوەبردنی دەوڵەتەکەی دژی مرۆڤایەتی بوو، بەڵام ئەمە پاساو نەبوو بۆ ئەوەی دەوڵەتی ئەڵمانیا بڕوخێنرێ یا بوونی نەمێنێ، سیستەمی سیاسی دەوڵەتەکەی ڕووخێنرا، بەڵام دەوڵەتەکە وەک خۆیەتی.

پێنج/ دەنگی بەڵێم، بەڵێ نییە بۆ هیچ حیزبێک و سیستەمی خراپ و گەندەڵیی حوکمڕانی کوردستان، نە ڕابردوو نە ئێستاش لەگەڵیدا نەبووم و نیم و ناشبم.

شەش/ دەتوانم چەندین پاساوی تر بهێنمەوە بۆ ئەوەی دەنگەکەم لە پێناوی چیدا بەڵێ دەبێت، تەنها ئەوەندە دەڵێم لای من سەربەخۆیی کوردستان لە هەموو شتێک گرنگترە، تا سەربەخۆ نەبین بێ ناسنامە و ژێر دەست و دەمێنینەوە و لە دەرەوەی مێژوو دەبین.

17/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان