فاروق حه‌جی مسته‌فا
هه‌رچه‌ندی چركه‌ساتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نزیكتر ده‌بێته‌وه، هێنده دژه‌ده‌نگ له ناوه‌ند و ژینگه‌ی عه‌ره‌ب و هه‌رێمییه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌و ده‌نگانه‌ش به‌وه‌نده ناوه‌ستن كه ئه‌وان ته‌نیا دژی سه‌ربه‌خۆیین، به‌ڵكوو ئه‌وان دژ به‌وه‌شن كه خه‌ڵك دید و بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی دیاریكردنی چاره‌نووسیانه‌وه، بخه‌نه روو. مایه‌ی پێكه‌نینه كه ته‌نانه‌ت رژێمی سووریاش ده‌نگی لێ به‌رز بووه‌وه، دژایه‌تیی خۆی راگه‌یاند و پێشی وایه كه ریفراندۆم وه‌ك "زریان و ره‌شه‌با" وایه. ئه‌م شته نه‌ك هه‌ر مایه‌ی پێكه‌نینه، به‌ڵكوو ده‌مانخاته به‌رده‌م رواڵه‌تی سیاسی و تواناكانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌بینین تا ئه‌ندازه‌ی كاره‌ساتباری، شپڕێوه.
به‌گشتی، هێشتا به‌فه‌رمی له لایه‌ن رژێمی سووریاوه گوێمان له به‌یاننامه‌یه‌ك نه‌بووه، ته‌نانه‌ت گوێمان له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بووه كه گوزارشت بێت له رای ده‌وڵه‌تێك له ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش. هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه له میدیاوه گوێمان لێیان بووه، هه‌ڵوێستی ئاراسته به رای لۆكاڵی ناوخۆن، چونكه به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و هه‌ڵوێستانه له وتاری به‌رپرسانه‌وه بیستراون یان له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌وه دركێندراون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه ئه‌و قسه و هه‌ڵوێستانه بۆ به‌كاربردنی ناوخۆن.
له راستیدا ریفراندۆم هه‌نگاوێكه پێویستی به سیمایه‌كی ده‌ستووریی سه‌ر به ناوه‌ند نییه، ناشكرێ گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ڵك بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسیان به ده‌ستووره‌وه وابه‌سته بكرێت، به‌ڵكوو ئه‌وه مافێكی ئاساییه، له دیباجه‌ی زۆربه‌ی ده‌ستووره‌كانی جیهاندا نووسراوه.
لێره‌دا ده‌بێ بشڵێین:
-ریفراندۆم وا باوه كه مافێكی ئاساییه و پێویستی به بڕیار یان مه‌رسووم نییه، كه له حكوومه‌تی ناوه‌نده‌وه ده‌ربچێت. ئه‌مه له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا، به‌ڵام له حاڵه‌تی كوردستاندا، ئه‌وا حكوومه‌تی ناوه‌ند له بنه‌ڕه‌تدا له‌و پێگه و ئاسته‌دا نییه كه بڵێ نا یان ئاماژه به ده‌ستوور بكات، به‌ڵكوو ئه‌و له بنه‌ڕه‌تدا ژیانی خه‌ڵك به گوێره‌ی ده‌ستوور به‌ڕێوه نابات، به‌ڵكوو به‌پێی بڕیارگه‌لێك كه له پشتی په‌رده‌وه ده‌رده‌چن.
-ریفراندۆم گوزارشتكردنه له هه‌ڵوێستی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به كارێك كه تایبه‌ته به ئایینده و چاره‌نووسی خۆیانه‌وه، پاشان رۆڵی كۆمیسیۆن دێت له راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كه بۆ خاوه‌ن و دروستكه‌ری بڕیاری سیاسی. له‌و كاته‌شدا هه‌ڵوێستی سیاسی له به‌رده‌م ماف و ده‌ره‌نجامێكدا ده‌بێت، كه ئه‌نجامه‌كه ئه‌رێ بكات، له‌پای ئه‌ویشه‌وه هه‌ڵوێستێكی سیاسی رابگه‌یه‌نێت، كه گوزارشت له ده‌زگای سه‌رۆكایه‌تی بكات، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكه ناكرێ نادیده بگیرێت، ئه‌ویش: راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییه له‌پاش چركه‌ساتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كه، پاشان له‌گه‌ڵ عیراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا، باس له ده‌رهاویشته‌كانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه بكرێت.
دواخستنی ریفراندۆم واته هه‌ڵاتن به‌ره‌و پێشه‌وه، واته هه‌ڵاتن له مافی پاش قۆناغی شه‌ڕی تیرۆر، واته هه‌ڵاتن بەرەو چاكسازی كه به‌شێكی دانه‌بڕاوه له پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی ئاشتی و سه‌قامگیری. ئه‌گه‌ر ئاشتیمان بوێ، ئه‌وا ده‌بێ بڕیارێك بده‌ین، كه ئاسۆ له‌به‌رده‌م ئاسایش و ئارامی ده‌كاته‌وه، ئنجا چوونه نێو قۆناغی گه‌شه‌ی بێ پسانه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ریفراندۆم و باشكردنی ره‌وشی سیسته‌م و دانانی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ كاره‌كه‌ی، هه‌ر هه‌موویان ده‌چنه نێو رێڕه‌وی گه‌شه و دامه‌زراندنی دیموكراسییه‌وه.
ماوه بڵێین: پرۆسه‌ی بنیاتنان و ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی پاش قۆناغی تیرۆر، پرۆسه‌یه‌كی فره قووڵتره، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ڵك تا له دروستكردنی ئایینده‌ی خۆیاندا به‌شدار بن، مافێكی بێ سێ و دووه، ده‌زگا و دامه‌زراوی سیاسییش ده‌بێ به گیانی ته‌واو دیموكراتانه‌وه، به‌ره‌و رووی ئه‌و خواسته ببنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌ڵوێستی سه‌رۆكدا ده‌یبینین.
په‌ندی ئه‌م وتاره ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر روومان له ئایینده بێت، ئه‌وا سه‌ربه‌خۆیی چرای ئایینده‌یه".
18/9/2017