فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

مەجید نیزامەدین گلی

لە رۆژانی 19 تا 25ی سێپتەمبەر، سەرۆك و سەركردە و نوێنەرانی 193 وڵاتەكەی ئەندام لە نەتەوەیەكگرتووەكان كۆدەبنەوە و ئامادەی لووتكەی ساڵانەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان دەبن. ئەمە گەورەترین رووداوی دیبلۆماسیی ساڵە. زیاتر لە 10 هەزار وەزیری دەرەوە و دیپلۆماسی و بە دەسەڵاتترین كەسانی جیهان لێرە كۆدەبنەوە. ئەمە دەرفەتێكە بۆ نوخبەی سیاسیی كوردستان و هەموو لایەنەكان بۆ ئەوەی بەشێك لە وەڵامی چارەنووسسازترین پرسیاریان دەستبكەوێت:

كاردانەوەی دەسەڵاتدارانی جیهان و ناوچەكە بۆ سەربەخۆبوونی باشووری كوردستان چۆن دەبێت؟

ئەوان پێویست ناكات بێنە نیویۆرك و ئامادەی لووتكەكە ببن، تەنها ئەوەندە بەسە لە پێش تەلەفزیۆن دانیشن و گوێ لە وتارە درێژ و هەندێك جار وەڕزكەرەكانی سەركردەكانی جیهان بگرن و چاوێكیشیان لە شاشەی رووداو بێت، چونكە ئێمە نەك هەر وەكو ساڵانی دیكە لەوێ دەبین، بەڵكو رووماڵێكی تایبەت و چڕی ئەو لووتكە جیهانیە دەكەین و زانیاری لەسەر كۆبوونەوە و مانۆڕە دیپلۆماسییەكانی پشت كامێراكانتان پێدەگەیەنین. ئەو هەفتەیە سەركردەی وڵاتە زلهێز و ئیقلیمییەكان، ئەولەویەت و ئامانجی سیاسەتی وڵاتەكانیان بۆ جیهان رووندەكەنەوە. راستە هەندێك لە سەركردەی وڵاتان لە گوتارەكانیاندا لە پێش كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان زۆر جار راستگۆ نین و ئامانجە نهێنیەكانیان باس ناكەن، یاخود وەكو موعەمەر قەزافی و فیدێل كاسترۆ گوتارەكانیان بێ سەروبەر دەبن، بەڵام بە حوكمی ئەزموونی ساڵانی رابردووم لە رووماڵی ئەم لووتكەیە، بۆم دەركەوتووە زۆربەی ئەو وڵاتانەی دەتوانن كاریگەرییان هەبێت لەسەر بابەتی سەربەخۆبوونی كوردستان، گوتاری سەركردەكانیان بە وردی داڕێژراوە و رەنگدانەوەی ئەولەویەتی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكانیانە.

گوێگرتن لە گوتاری بۆ نموونە دۆناڵد ترامپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان و حەسەن رووحانی دەرفەتێك دەبێت بۆ تێگەیشتن لە راستییەك كە ئێمە هەندێك جار لەبیری دەكەین: سیاسەت و ئامانجی وڵاتانی وەكو ئێران و توركیا و ئەمریكا و رووسیا و ئەوانی دیكەش، لە بابەتی سەربەخۆبوونی باشووری كوردستان و شەڕی داعش زۆر فراوانترە. ئێمە تەنها وردەكارییەكین لە ئەجێندایەكی زۆر فراوانتردا. بەدڵنیاییەوە سەربەخۆبوونی باشووری كوردستان دەبێتە پێشهاتێكی نێودەوڵەتیی گرنگ و هەنگاوێكی مێژووییە بۆ هەموو كوردستانییەك، بەڵام وەكو لەو گوتارانەدا لەوانەیە بۆت دەركەوێت، بۆ وڵاتە ئیقلیمی و زلهێزەكان رێگەگرتن یان پشتگیریكردن لەو هەنگاوە ئەولەویەت و ئامانجی سەرەكی نییە. ئەمەش لەوانەیە هەواڵێكی باش بێت بۆ هەنگاوی سەربەخۆبوونی باشووری كوردستان. وەكو جارێكیان باڵیۆزی پێشووی رووسیا ڤیتاڵی چۆركن پێیگوتم: "باشترین نیعمەت لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، گوێنەدانی ئەوانی دیكەیە".

لە گوتارەكانی ساڵی رابردووی لووتكەی كومەڵەی گشتیدا بەشێوەیەكی گشتی ئەولەویەتەكانی پێنج وڵاتە ئەندامە هەمیشەییەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش: ئەمریكا، چین، رووسیا، بەریتانیا و فەرەنسا و هەروەها ئەڵمانیاش، بریتی بوو لە: رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی، سستیی گەشەی ئابووریی جیهان، گۆڕانی كەشوهەوا، تیرۆریزم و دیاریكردنی ناوچەی هەژموونی وڵاتە زلهێزەكان لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و باشووری ئاسیا و هەردوو جەمسەرەكانی باشوور و باكووری گۆی زەوی. بەگوێرەی قسەی دیپلۆماتكاران، بۆ رووسیا و چین ئەو ئەولەوییەتانە گۆڕانكاریی زۆریان بەسەردا نایەت، سورپرایزەكە لەوانەیە لە گوتاری سەرۆكی توركیا و ئێران و گرنگترینیان سەرۆكی نوێی ئەمریكا دۆناڵد ترامپدا بێت كە چاوەڕوان دەكرێت گوتارەكەی لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكاوە ئامادە بكرێت و زۆر زەحمەتە ئەمجارە كۆشكی سپی و راوێژكارەكانی بهێڵن ترامپ لە پێش سەركردەكانی جیهان هەر لەخۆیەوە قسە بكات.

بە بۆچوونی من، بۆ یەكەمینجار لە مێژووی مۆدێرندا، دامەزراندنی دەوڵەتێك بۆ كورد هەڕەشەیەكی راستەوخۆ نییە لە بەرژەوەندییەكانی وڵاتە زلهێز و ئیقلیمییەكان بە ئێران و توركیاشەوە. تەنیا ئەوەمان پێویستە ئەو راستییە بۆ سەركردەی ئەو وڵاتانە روون بكەینەوە و گەرەنتییان بدەینێ كە كوردستانێكی سەربەخۆ نابێتە هەڕەشە. ئەوەش دیبلۆماسیەتی كارامە و كاتی پێویستە.

15/9/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان