د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌دين، سه‌رۆكی ئينستيتيوتی مێری
ئەمساڵ بيست و پێنجه‌مين ساڵيادی هه‌ڵبژاردنی يه‌كه‌مين په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه. له ساڵی 1991 بوو كه كوردانی ئه‌و هه‌رێمه توانيان قه‌يرانێك بكه‌نه ده‌رفه‌ت و بنه‌مای وڵاتێكی پێشكه‌وتنخواز و ديموكراسيخواز بچه‌سپێنن، ئه‌ويش به‌هۆی ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی كه ئه‌مريكا و ئه‌وروپيیه‌كان بۆ پاراستنی كورد له هێرشه دڕندانه‌كانی دايانمه‌زراند. كاروانه‌كه زۆر قورس بوو، چه‌ندين سه‌ركه‌وتن و ژێركه‌وتنی تێدابوو، به‌ڵام له‌و نێوه‌دا په‌يوه‌ندی نێوان ئه‌مريكا و كوردی عێراق به‌ره‌و پته‌وی گه‌شه‌ی كرد و گه‌يشته ئاستی شه‌راكه‌تێك كه به سوودی هه‌ردوو لايه‌ن گەڕايه‌وه.
له‌مه‌ودای ساڵانی دواتر هه‌تا كاتی گۆڕينی رژێمی به‌غدا له ساڵی 2003، ئه‌مريكا له پاراستنی كوردی عيراق له رژێمی سه‌ددام به‌رده‌وام بوو، وه كارێكی وایكرد كه كورد پشكی شايسته‌ی خۆيان له عيراقی نوێ‌دا به‌ر بكه‌وێ. له‌دوای هێرشی داعش، ئه‌مريكا جارێكی ديكه هاته‌وه فريای هه‌رێمی كوردستانی عيراق و هه‌تا ئيمڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێ له هاوكاريیه‌كانی به‌رداوم بوو. له به‌رامبه‌ردا، كوردانی عێراقيش به‌شبه‌حاڵی خۆيان دڵسۆزيیه‌كی بێ دوودڵيی و پاڵپشتیيه‌كی به‌هێزی پۆڵه‌سی (سياساتی) ئه‌مريكايان له عێراق كرد. هێزی پێشمه‌رگه بووه هاوبه‌شێكی پێويست بۆ هاوپه‌يمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به ڕابه‌رايه‌تی ئه‌مريكا، وه رۆڵی كاريگه‌ر و بێ وێنه‌يان له شكستپێهێنانی سه‌ربازيی داعش له عيراقدا بينی.
هه‌ندێ لايه‌ن وای داده‌نێن كه هاوپه‌يمانێتی ئه‌مريكا و هه‌رێمی كوردستان ديارده‌يه‌كی تاكتيكی و كاتيه، نه‌ك ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه داعش به‌ره‌و شكسته و له‌وانه‌يه وای دابنێن كه دواتر ئه‌مريكا پێويستی به كوردان نامێنێ، به‌ڵكو هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردانی هه‌رێم وه‌ك باقی عێراق و هه‌ندێ وڵاتی ديكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌يانتوانيوه گه‌شه به سه‌روه‌رێتی و حکومڕانی دروست بده‌ن و نه‌يانتوانيوه كۆنتڕۆڵی گه‌نده‌ڵيی بكه‌ن كه تا راده‌يه‌ك قووڵ بووه‌ته‌وه كه مايه‌ی قبوڵكردن نیيه. به‌ڵام له راستيدا، ئه‌مريكا و كوردانی هه‌رێم ده‌توانن بيسه‌لمێنن كه پێچه‌وانه‌كەی راسته.
جارێ پێش هه‌موو شتێك، ئه‌مريكا به‌رده‌وام پێويستی به هاوپه‌يمانانی ستراتيژی ده‌بێ له رۆژهەڵاتێكی ناوه‌ڕاستی وادا كه هه‌رده‌م له گۆڕانكاریدايه و به‌رژه‌وه‌ندیيه مه‌زن و زيندووه‌كانی ئه‌مريكا هه‌ميشه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ن. له ناوچه‌يه‌كدا كه له گێژاوكێك دايه كه چه‌ندين هێزی لۆكاڵی و هه‌رێمی و جيهانی له هاوكێشه‌يه‌كی سفر ئه‌نجامدا گيريان خواردووه.
تێرۆريزم وا رووی له زيادبوونه و چه‌ندين ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه‌دا فه‌شه‌ليان هێناوه. له‌و نێوه‌دا، ئه‌مريكا و ئه‌وروپا رووبەڕووی ته‌نگه‌به‌ريیه‌ك بوونه‌ته‌وه كه مه‌ودای كارتێكردنی ره‌وت و گه‌شه‌ی رووداوه‌كانيان زۆر لێ كه‌م بووه‌ته‌وه. نفوزی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و حكومه‌ته‌كانی ژێرده‌وڵه‌ت (وه‌ك هه‌رێمی كوردستان) روويان له هه‌ڵكشانه و تا ئه‌وديوی سنووره‌كانيشيان كاريگه‌رن. كۆمه‌ڵێك هێزی ناحكومی سه‌ريان هه‌ڵداوه، جا شه‌رعی بن يان ناشه‌رعی، هه‌تا دێ كاريگه‌رتر ده‌بن له كارتێكردنی رووداوه‌كان.
هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ناو جه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدايه و خۆيشی ئه‌و جۆره ده‌كرێ ببێته ئه‌و هاوپه‌يمانه ستراتيژيه‌ی كه ئه‌مريكا پێويستيه‌تی. كوردان سه‌لماندوويانه كه له سياسه‌تدا به‌گوڕن و له هونه‌ری مانه‌وه به زيندوويی له ناوچه‌يه‌كی پڕ له پێكدادان، كه هه‌ژموونی هێزه ململانێكه‌ر به‌توانا‌كانی به‌سه‌ردا زاڵبووه، شاره‌زان. په‌يوه‌نديیه‌كی به‌هێزی مێژوويی (پڕ له خۆشه‌ويستی و دژايه‌تی)يان له‌گەڵ توێژی سياسی شيعه‌ی عيراق هه‌يه.
سنوورێكی درێژيان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچه سوننه مه‌زهه‌بانه هه‌يه كه پێشتر داعش داگيری كردبوون و سه‌قامگير كردنيان بووه‌ته گه‌وره‌ترين ته‌حه‌ددا. هاوكات، له‌كاتی شه‌ڕی داعشدا، هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی ئه‌و عه‌ره‌به سوننه‌مه‌زهه‌ب و خه‌ڵكی پێكهاته ئێتنی و ئايینيیانه‌ی له‌خۆ گرتووه كه ئاواره بوون.
له بواری نێوده‌وڵه‌تيشه‌وه، سه‌رباری ئاڵۆزيی ناوچه‌كه له رووی سياسی و ئه‌منیيه‌وه، كه‌چی هێزه سياسيیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌يوه‌ندی چالاك و دراوسێيانه‌ی باشيان له‌گه‌ڵ ئێران و توركيا، كه دوو هێزی ململانێكه‌رن و دراوسێی ئاسان نين، دروستكردووه. هه‌روه‌ها، وه‌ك وڵاتێك كه به زۆرينه موسڵمانه و به‌شێك بووه له عێراق، سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ به‌ربه‌ست ده‌گه‌نه زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی و به‌ربه‌سته‌كانی حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مريكا ده‌توانێ له رێگه‌ی كارتێكردن و په‌يوه‌ندی دروستكه‌رانه‌وه هاوكاری زۆر پێشكه‌ش به كوردان بكات. هه‌ميشه سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان قه‌دری نزيكبوون و هاوپه‌يمانێتی به‌هێزيان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا زانيوه و به‌رزنرخاندوويانه. هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك وڵاتێكی نه‌ونه‌مام له ده‌ور و دراوسێيه‌تيیه‌كی قورس و ئاڵۆزدا، هه‌ميشه له‌ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌دايه و به‌رده‌وام پێويستی به پشتگيری سياسی و ئه‌منی ئه‌مريكا هه‌يه. ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌ت و جۆره وه‌ره‌قه‌ی به‌هێز ده‌خاته ده‌ستی ئه‌مريكا كه هێشتا به كاريگه‌ريانه به‌كاری نه‌هێناون.
له راستيدا، ئه‌وانه هه‌مان ئه‌و جۆره وه‌ره‌قانه‌ن كه ئه‌مريكا له به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م هاوپه‌يمانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌يبووه و له‌ترسی كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تيڤ هه‌رگيز نيه‌تی به‌كارهێنانيانی نه‌بووه. به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، بڕياری ئيداره‌ی پێشووی ئه‌مريكا ئه‌وه بوو كه ده‌بێ له‌مه‌ودوا دووره‌په‌رێز بێ و خۆی به ته‌واوی له ناوچه‌كه بترازێنی و واز له ئه‌ركه‌كانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ها پيرۆزه‌كانی ئازادی و ياسا سه‌روه‌ريی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێنێ.
ئه‌و سياسه‌ته‌ش له ده‌ره‌نجامدا كاره‌ساتی به‌دوای خۆي‌دا هێنا و ئه‌مريكای مه‌جبوور كرد كه بگه‌ڕێته‌وه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ره‌وڕووی شه‌ڕێك بێته‌وه له دژی تووندڕه‌وترين تيرۆريستان.
ره‌نگه ده‌گمه‌ن بێ بۆ سياسه‌تمه‌داران كه هاوكاریی به‌مه‌رج داوا بكه‌ن وه‌يان قبووڵی بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوای ئه‌و جۆره هاوكاریيه به‌مه‌رجانه له دۆستی متمانه‌پێكراو ده‌كه‌ن و قبووڵيشی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك پێشتر كردوويانه.
بگره پێشوازی له‌و جۆره كۆنتراكتانه ده‌كه‌ن كه په‌يوه‌ستن به به‌دامه‌زراوه‌ييكردن و هاندانی سيسته‌می حوكمڕانی دروست و مه‌به‌ست لێيان ئه‌وه‌يه كه به هۆيانه‌وه هه‌رێمی كوردستان ببێته وڵاتێكی باشتر و به‌هێزتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر. سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم ئه‌و جۆره هاوكارییه به مه‌رجانه‌ی كه له دۆسته‌كانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن وه‌ك (هانده‌ر و ده‌رفه‌ت) سه‌يريان ده‌كه‌ن، وه پێشتر به‌كاريان هێناون بۆ رازیكردنی سه‌ركرده‌كانی ديكه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگيری له گۆڕانكاری وه‌يان ريفۆرم بكه‌ن.
پوخته‌ی په‌يامه‌كه ئه‌وه‌يه كه خۆشه‌ويستی دڵڕه‌قانه له‌گه‌ڵ كوردان كاريگه‌ری هه‌يه و پێويسته ئه‌مريكا هاوكاریی كوردان بكات تاوه‌كو بيانكاته ئه‌و هاوبه‌شه ستراتيژيه‌ی كه شايسته‌ی ئه‌مريكايه، و كورده‌كانيش شايسته‌ی ئه‌وجۆره هاوبه‌شێتيه‌ن.
{ئه‌وه وه‌رگێڕاوی وتارێكه كه له 24-7-2017 له واشنتن تايمز بڵاوكراوه‌ته‌وه}
وتارەکە لە رۆژنامەی واشنتن تایمز
28/7/2017