فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

د. ساقی بارزانی 

لەوەتی ئێراق دامەزراوە، دەستوور و یاسا جێی خۆی نەکردەوە، بۆیە چەندین شۆڕش و کودەتای یەک لە دوای یەک، ئیراقی گەیاندە سەردەمی سەدام کە بەرهەمی ئەنفال و کیمیاباران بوو.

لە پاش ڕوخانی سەدام، کورد بە پەرۆشەوە چووە ناو باوەشی ئێراقی تازەوە و بە دەستورێکی فرەڕەنگەوە، ڕەنگڕێزی ئێراقی تازەی کرد و ئێراقی بونیات نایەوە بەو هیوایەی بتوانێ لەو بیچمە نوێیەدا، لە پاشکۆیەتیی و هاووڵاتیی دەرەجە دوویی بێتە دەرێ و هاوئاستی نەتەوەی عەرەب، بوونی نەتەوەییی خۆی بسەڵمێنێ. وەلێ بە پێچەوانەوە، ئێراق پتر توشی لێکترازانی سیاسی و ناسەقامگیریی و خۆداسەپینی و دیکتاتۆریی بوو و نوقمی زەلکاوێکی لێوانلێو لە گەندەڵیی و باڵادەستی شیعیزم و ئیتنیک گەرایی کرا.

لەکیشمەکیشە سیاسیی یەکاندا، کورد بەرە بەرەو کەنار خراو و گچکە کرایەوە و نوێنەرایەتیی لە هەموو بوارەکانی حوکمرانیی ئێراق لە دەستدا تا گەیشتە ڕادەی بڕینی بودجەی هەرێم و پێشێلکردنی سەرجەم مافە ڕەواکانیی و پەراوێزخستنی لە خڕ کایە سیاسییەکاندا.

سەرەڕای هەموو ئەم نەهامەتییانە کوردیان تووشی شەڕێکی دژوار کرد لە گەل دڕندەترین گروپی تیرۆریستی جیهانی. حکومەتی ئێراق وێڕای نەدانی بودجەی پێشمەرگە بۆ ماوەی پتر لە ١٢ ساڵ، نەک یارمەتیی پێشمەرگەیان نەدا، بەڵکو ڕێگریش بوون لەو بڕە یارمەتییانەش کە لە هاوپەیمانەکانی بۆ دەهات.

مالیکی و جەعفەری و عەبادی یەکان کە لێیان دەقەومێ و دەبینن کورد رژدە لە سەر جیابوونەوە، دەستور دەکەنە مەحەک، بەڵام بۆیان ئاسایی یە کاتێ سەرجەم مافەکانی گەلی کوردیان بە پێی سیاسەتی تاک لایەنانە و بەرنامە داڕێژراو زەوت دەکەن دەستور وەلابنێن. دیار کردنی وادەی رێفراندۆم دەمامکی لە زۆر دۆستی تریش وەکە عەممار حەکیم هەڵماڵی کە خۆی لە پەنای عەبایەکی میانەڕەو حەشار دابوو. ئەوە دەسەڵمێنێ کە عەرەب دۆستی کورد نین و لە ناخییانەوە شۆڤینیزمی عەرەبی هەڵدەقولی؛ قەبا و بەرگی دەرەوەیان چی عەبا و عەمامە بێ؛ یانژی قات و پەنتۆڵ.

کام دەستور؟

- بۆ لە کاتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا، دەستور گرنگ نەبوو؟

- بۆ مادەی ١٤٠ی ئەو دەستورەی ئەوان پشتییان پێ دەبەستن، قەت جێبەجێ نەکرا؟

- بۆ بودجەی پێشمەرگە بە پێی دەستوری ئێراق لە ماوەی ئەم ١٢ ساڵە قەت دابین نەکرا؟

- بۆ بە پێی دەستور، پێناسە و شوناسی حکومەتی ئێراق بە فەرمی نەکرا بە حکومەتێکی فیدرالی؟

- بۆ بە پێی دەستور قەرەبووی قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجە نەکران؟

- بۆ بە پێی دەستور ٤٠٠٠ گوندی وێرانی کوردستان ئاوەدان نەکرانەوە ؟

- بۆ بە پێچەوانەی دەستور کە ئێراقی بە ووڵاتێکی فرە ڕەهەند و فرە ئایینی پێناسە کردووە، دەستیان کردەوە بە پاکتاوی ئایینی و نەتەوەیی و تەنێ شیعەیان کردە تاکە فەرمانڕەوای شەرعی و فەرمیی ئێراق؟

- بۆ پێکهاتەکانی عەسکەرییان گۆڕی بە ٢٨ گروپی ملییشاییی شیعیی حەشدی شەعبی و بە هەموو شێوازێکەوە پڕچەک و پارە کران و پێشمەرگەش پەراوێز خرا ؟

- ئەو دەستورەی کە لە کۆی ١٤٤ مادەی پێکهێنراو، ٤٢ مادەوبڕگەی دەستوری سەبارەت بە هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی ئێراقەوە پێشێل کراوە؟

بۆ لەم 12 ساڵە سەرکردەکانی ئێراق بوونە هۆکاری بە فیڕۆدانی زێتر لە 600 میلیارد دۆلار و لە بری ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنانی ووڵاتێکی خوشگوزەران، کاوڵکاریی و وێرانییان بە دیاری بۆ هێناین ؟ و لە کۆتایی دا ئێراق بوو بە ووڵاتێکی لەتلەتکراو و پڕاوپڕ لە کێشە و ئاریشەی ئەتەوەیی و ئایینی و ڕۆژ بە ڕۆژ تەنگژە سیاسی یەکانیان چڕتر دەبن.

بۆیە گەلی کوردستان، گەیشتووەتە ئەو ئاکامەی کە پاشەکشە بکات لەم نا "دەستوور"ی یە و هەنگاو بنێ بەرەو جیابوونەوە و دامەزراندنی دەستور و دەوڵەتێکی سەربەخۆی خۆی تا دووبارە بە پێی دەستورەکەیان، ئەنفال نەکرێنەوەو ئایندەیەکی گەش دابین بکات بۆ نەوەی داهاتووی ئەم گەلە. با دەستورەکەتان پیرۆزی خۆتان بێ و ماڵی خۆتان بۆ خۆتان و ماڵی خۆمان بۆ خۆمان.

25/7/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان