فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

د. ناجح گوڵپی

بیستو نۆساڵ لەمەوپێش‌و لەڕۆژی 31ی پوشپەڕی ساڵی 1367 هەتاوی، به‌رامبه‌ر 22/7/1988دا گوندی زەرەدەی ڕێژاو لەناوچەی داڵاهۆی سەر بەشارستانی سەرپێڵ زەهاو، کەوتە بەر هێرشی چەکی کیمیایی لەلایەن فرۆکەکانی ڕژێمی لەناوچوی بەعسەوە.
 
ئەم پەلامارە لەدواین ڕۆژەکانی کۆتاییهاتنی جەنگی ئیراق ئیراندا ئەنجامدرا کە بوە هۆی شەهیدبونی زیاتر لە 275 کەسی مەدەنی‌و برینداربونی زیاتر لە 1146 کەس، هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشە کیمیاوییەدا پەلامارێکی تری یەکێک لەهێزە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی لەزەمیندا دەستیپێکرد بۆ ئەو ناوچەیە، لەژێڕ ناوی “مرصاد “، بۆیە سەرلێشێواوی پەیدابو لەنێو خەڵکدا نەیاندەزانی کێ بۆمبارانی کردون.
 
ئاشکرایە لێکەوتەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هەتا چەندین ساڵ بەردەوامی دەبێت، بەتایبەت گازی خەردەل “موستارد” کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەناو ژینگەو لەشی مرۆڤدا دەمێنێتەوەو کاریگەری خراپی تەندروستی دەبێت.
 
تائێستاو دوای 29 ساڵ لەکیمیابارانکردنی زەردە خەڵکی بەرکەوتوی ئەم ئاواییە بەدەس برین‌و لێکەوتەکانی بۆمبارانکردنی گوندەکەیان بەچەکی کیمیایی دەناڵێنن، دەوڵەتی ئێرانیش وەک پێوست چارەسەری بریندارەکانی نەکردوە بۆ چەندین نەخۆشی لەناویاندا بەبەردەوامی هەیە وەک (کۆکەو هەناسە تەنگی‌و هەوکردنی سیەکان، نەخۆشی چاوو کوێڕبون‌و نەخۆشی ڕیخۆڵەوەو پێست)، دواین راپۆرت دەڵێ کە ” 98 کەس تائێستا توشی شێرپەنجەی خوێن بون، 20 کەس توشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بون، 40 ژنیش سکیان لەبار چوەو مناڵەکانیان مردون” .
 
هەروەها لەهەرێمی کوردستانیش تائیستا بەفەرمی ئەم یادە بەرز رانەگیراوە، هۆکارەکانیش دیارن!
هەر لەم ڕۆژەدا هەردو گوندی ” نساردیرە”و “شامار دیرە”ی سەر بەگیلان غەرب کیمیاباران کران، ژینگەی گوندەکان تێکو پێکدراو ژیانی تیدا وەستاو هەزار کەس لەگوندی نسار دیرە شەهیدبون.
هەروەها گوندی “شیخ سەلە”ی سەلاسی باوەجانی، گوندی “دودان”ی سەر بەشاری پاوەو گوندی “باوەجانی” سەر بەداڵاهۆ ش کیمیاباران کران.
 
لەسەروەختی جەنگی ئیراق -ئیراندا جەنگی مەدەنی و بۆمبارانی شارەکان پەرەی سەند، ئەمە لەکاتیکدایە هەردو دەوڵەت دەزانن کە پێشێلی یاساکانی جەنگ و پەیماننامەی جنیڤ یان کردوە، کەنابێت خەڵکی مەدەنی و لاشەڕی ناو شارەکان لە کاتی جەنگدا بەئامانج بگیرێن، هاوکات ڕژێمی ڕوخاوی بەعس چەکی کۆکوژی قەدەغەی دژی خەڵکی مەدەنی شارو گوندەکان بەکار دەهێنا لەم جەنگەدا، لە دوای سەردەشتو هەڵەبجە و سەدان گوندی تری کوردستان، ئەم گوندانەشی بۆردومان کرد.
 
گوندی زەردە ی ناوچەی ڕێژاو لە دالاهۆ بەئاین یارسانن‌و بەزمانی کەڵهوری‌و هەورامئ قسە دەکەن، مەزارگەی باوایادگار لەو گوندەیەو بە شوێنێکی پیرۆزی یارسانەکان دێتە ئەژمار.
 
لەم یادەدا سەری ڕیز بۆ شەهیدانی زەردەو گشت شارو گوندەکانی تری کوردستان دائەنەوێنین کە بەچەکی کیمیایی گیانیان بەختکرد..
 *هەڵسوراوی جینۆساید

19/7/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان