كه‌م جار ئه‌و لیژنانه و شاندانه‌ی بۆ پرسێكی تایبه‌ت پێكهێنراون، هێنده‌ی ئه‌و شاندانه به ده‌ست و برد بوون كه رۆژی 8/7/2017 له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم بڕیاریان لێدرا، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناوخۆیی و عێراقی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن و له باره‌ی پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه كه رۆژی 7/6/2017 بڕیاردرا له 25/9/2017 ئه‌نجامبدرێت، بۆچوونی هه‌رێمی كوردستانیان پێبگه‌یه‌نن و ئه‌و لایه‌نه ناوخۆیانه‌شی كه تا ئێستا نه‌هاتوونه‌ته ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه، هه‌وڵیان له‌گه‌ڵدا بدرێت تا به هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه بتوانن ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌ربخه‌ن.
یه‌كه‌مین شاندی تایبه‌ت به ریفراندۆم، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامێتی نه‌جمه‌دين كه‌ريم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى و هۆشيار زێبارى ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و دكتۆر محه‌ممه‌د هاوديانى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كگرتووى ئيسلامى و محه‌ممه‌د سه‌عده‌دين نوێنه‌رى توركمان و وه‌حيده ياقو هورمز نوێنه‌رى كريستيانه‌كان و شێخ شامۆ نوێنه‌رى ئێزدييه‌كان. دوو رۆژ دوای بریاره‌كه گه‌یشتنه برۆكسێلی پایته‌ختی ئه‌وروپا و رۆژی 11/7/2017 له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی به‌لجیكا و لیژنه و كوتله‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌ستیان به گفتوگۆكردن كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێك له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی ریفراندۆم پێشكه‌ش ده‌كات 11/7/2017
له رابردوودا بارزانی زۆر جار له دیدار و وتاره‌كانیدا باسی ره‌وایه‌تی مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی كردووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه بۆ ئه‌وه‌ی كورد بگاته ئامانجه‌كانی چه‌كی هه‌ڵگرتووه‌و بووه‌ته پێشمه‌رگه، زۆر جاریش له پایته‌ختی وڵاتانی جیهانه‌وه سڵی نه‌كردووه‌ته‌وه له ده‌ربڕینی ئه‌و خواست و خه‌ونه‌ی كورد، به‌ڵام ئه‌مجاره به ده‌نگێكی به‌رزتر له نێوه‌نده جیهانییه‌كاندا بۆ ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته ئایینیه‌كان كه‌وتووه‌ته گفتوگۆ.
بارزانی له پاش دیداره‌كانی رۆژی 11/7/2017 له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ئاسایش و كاروباری ناوخۆ و وه‌زیری به‌رگری و كۆچ و كۆچبه‌رانی به‌لجیكا، به‌ڕاشكاوی پرسی ریفراندۆمی باسكردووه‌و پاش دیداره‌كه‌ش به روونی گووتی" هاتووین په‌یامی خه‌ڵكی كوردستان‌مان به دۆسته‌كانمان گه‌یاندووه‌و هه‌ڵوێستیشیان زۆر ئه‌رێنی بووه".
دانانی ئاڵای كوردستان له‌گه‌ڵ ئاڵای به‌لجیكا، بۆ پێشوازی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری
بارزانی و یاوه‌رانی له‌م گه‌شته‌دا زیاتر بۆچوونی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر باروودۆخه‌كه به نێوه‌نده سیاسیییه‌كانی ئه‌وروپا ده‌گه‌یه‌نن، نه‌ك ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیان لیبخوازن، چونكه پاش دیداره‌كه‌یشی له‌گه‌ڵ خێرت بۆرژوا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكی به ئاشكرا گووتی "داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م خۆیان ئاماده بكه‌ن و رۆژی 25 ی ئه‌یلوول بچنه سه‌ر سندوقه‌كان و به ویژدانه‌وه ده‌نگی خۆیان بده‌ن، چونكه ریفراندۆم له كاتی خۆێدا ده‌كرێت".
ئه‌و به‌رپرسانه به‌لجیكاش لگه‌ڵ شانده باڵاكه‌ی هه‌رێم گفتوگۆیان كردبوو له لێدوانه‌كانیاندا ریفراندۆدمیان به مافی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان ناوبرد و گووتیان ئێمه چاوه‌روانی ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمه‌كه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێست و بڕیاری خۆمان رابگه‌یه‌نین".
به‌ڵام به شیوازی پێشوازیكردنی بارزانی و یاوه‌رانییه‌وه دیار بوو كه به‌لجیكا پاڵپشتی ئه‌و مافه‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، چونكه به ته‌نها ئاڵای كوردستانیان له ته‌نیشت ئاڵای ده‌وڵه‌تی به‌لجیكا و هه‌رێمی فلانده‌رزه‌وه دانابوو، ئه‌وه‌ش زیاتر ئاماژه‌یه‌كه بۆ پێگه‌ی كوردستان و له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان 24 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵ بوو به‌و هه‌نگاوه‌و گووتی " ئه‌وه هه‌ڵوێستێكی دۆستانه‌یه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی به‌لجیكا به ئاڵای كوردستان پێشوازی له بارزانی ده‌كه‌ن
بارزانی ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌یه‌وێت به جیهانی ده‌ره‌وه‌ی بگه‌یه‌نێت كه كوردیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و بریاره، شكستی سه‌د ساڵه‌ی سیاسه‌تی دابه‌شكاریی پاش سایكس - پیكۆ و شكستی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقه كه كورد له 2003 به دواوه رۆڵێكی زۆری هه‌بوو له درووستكردنه‌وه‌یدا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و مێژووه له قوربانیدان، له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌ته نوێیه‌شدا كه ماوه‌یه‌كی زۆر سوونه‌كان له پاش دامه‌زراندنییه‌وه به ئاگر و ئاسن حوكمیان كردووه‌و له پاش 2003 شه‌وه شیعه‌كان سیاسه‌تی په‌راویزخستن و تێكدانی ته‌وافوق و درووستكردنی زه‌مینه‌ی درووستبوونی توندره‌وی و رێكخراوه‌كانی وه‌ك داعشیان درووست كردووه.
ئه‌و داعشه‌ی كاتێك په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانیاندا، ته‌نانه‌ت حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق نه‌ك چه‌ك و هاوكای بۆ پێشمه‌رگه نه‌نارد، به‌ڵكو به ناوی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی حكومه‌تی ناوه‌ندیی رێگری له‌و هاوكارییانه‌ش ده‌كرد كه وڵاتانی جیهان ده‌یانوویست بۆ پێشمه‌رگه‌ی بنیرن.
دۆسییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك نه‌وت و سامانه سرووشتییه‌كان و كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و به‌شداریی راسته‌قینه‌ی كورد له ده‌سه‌ڵاتی عێراق و ئه‌گه‌ری درووستبوونی ره‌وشێكی دیكه‌ی له‌وه‌ی داعش خۆاپتر، هۆكارگه‌لێكی دیكه‌ن كه كوردستان ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به رێگا چاره‌یه‌كی گونجاو بزانێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكات و رێگه له شه‌ڕ و خوێنی زیاتریش بگیرێت له عێراق، كه وه‌ك بارزانی له دیدارێكی كه‌ناڵی فرانس 24 گووتی "ده‌مانه‌وێت رێگه له‌و شه‌ڕه بگرێن كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوودا رووبدات و زۆر خوێناویتر بێت".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، بارزانی ده‌رباره‌ی ریفراندۆم وتارێكی پێشكه‌شكرد 11/7/2017
له په‌رله‌مانی ئه‌وروپاش بارزانی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی جارێكی دیكه خسته‌وه روو، بۆ ئه‌وروپییه‌كانی روونكرده‌وه كه مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی زیاتر له 100 ساڵه به‌رده‌وامه مه‌ترسییه له‌سه‌ر ناوچه‌كه، نه‌ك ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، چونكه مومكينه زۆر جار وای ببینن، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات، ئاسايشى ناوچه‌كه تێكبچێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته و مه‌ترسى ئه‌وه هه‌يه ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت (ريفراندۆم)، ئه‌وا ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى كێشه‌ى گه‌وره و تێكچوونى ئاسايش و شه‌قامگيرى ببێته‌وه".
ئه‌مه یه‌كه‌مین هه‌وڵی دیپلۆماسییش نییه بۆ زه‌مینه‌سازی ریفراندۆم و مافی بڕیاردانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو به درێژایی ساڵانی رابردوو، كورد كاری له‌سه‌ر كردووه‌و له دیدار و لوتكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به ئاسایش و ئابووری و سیاسه‌تی نوێی جیهانی، كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی كوردستان به‌شدارییان كردبیت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه گفتوگۆیان كردووه‌و بۆچوونی كوردیان له‌و باره‌وه پێگوتوون و له‌وانه‌یه لۆبییه‌كی گه‌وره‌ی ئاشكرا نه‌كراویش له پشت ئه‌و دیداره ئاشكرایانه‌وه له ئارادین، به‌ڵام هێشتا له ئاستی ناوخۆیی كوردستاندا، بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، نایانه‌وێت به‌و رێگایه‌دا بڕۆن كه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، هه‌ر ئه‌و كاته‌ی بارزانی و یاوه‌رانی له برۆكسێله‌وه داوای خۆئاماده‌كردنی خه‌ڵكی كوردستانیان بۆ ریفراندۆمه‌كه ده‌كرد، ئه‌و دوو لایه‌نه له سلێمانییه‌وه داوایان ده‌كرد "ھەڵبژاردنی گشتی لە كاتی خۆیدا بكرێ و ریفراندۆم بۆ دوایی ھەڵبژاردن دوا بخرێ، یان ھەڵبژاردن و ریفراندۆم لە یەك كاتدا بكرێ".
راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی 11/7/2017
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان له پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له رۆژی 11/7/2017 ده‌ركردووه‌و دواده‌كه‌ن "پێویستە دامەزراوەكانی ھەرێمی كوردستان، لە سەروی ھەموویانەوە پەرلەمانی كوردستان بێ ھیچ مەرجێك ئاسایی بكرێنەوە و كارەكانی خۆیان بێ ھیچ لەمپەرێك ئەنجام بدەن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن "ریفراندۆم ھەنگاوێك بێ بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بە ناوچە كوردستانیە دابڕێندراوەكانەوە، بەڵام سەرنج و تێبینی جدیمان لەسەر رێكار و میكانیزم و ئامادەسازییەكانی ئێستا ھەیە".
له كاتێكدا رۆژی 7/6/2017 كه واده‌ی ریفراندۆم دیاریكرا، بڕیاریش دراوه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا له 7/11/2017 بكرێت و سه‌رۆكی هه‌رێم نامه‌ی ئاراسته‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژرادن كردووه.
هه‌روه‌ها بارزانی له وتاره‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به ئاشكرا گووتی "ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆييه و دواى ئه‌و پرۆسه‌يه ده‌ست به ديالۆگ ده‌كه‌ين له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئێمه حه‌ز ئه‌كه‌ين به تێگه‌يشتن بێت و پرسى ئاو و نه‌وت و زۆر شتى ديكه هه‌يه له نێوانمان و ده‌مانه‌وێت به خۆشى رێكبكه‌وين و بێگومان بريتانيا بڕياريدا له يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ربچێت به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌يه دوو ساڵى خاياند و ئێمه‌ش راسته‌وخۆ نابێت و گفتوگۆ ده‌كه‌ين و ده‌مانه‌وێت به خۆشى و ئاشتيانه بێ".
بڕیاره شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم سه‌ردانی ئه‌و دوو لایه‌نه سیاسییه‌ی كوردستانییه‌ش بكه‌ن و وه‌ك ئه‌وه‌ی له پاش كۆبوونه‌وه‌ی 8/7/2017 هۆشیار زێباری رایگه‌یاند "ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش بگه‌رێته‌وه‌و له‌و رووه‌وه پێشنازیان بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌ڵاڵه كردووه".
له باره‌ی دواخستنی كاته‌وه بۆچوونی بارزانی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه، له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراقی و وڵاتانی هه‌رێمی و هه‌ندێك له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش جیاوازه و ئێستا به كاتێكی گونجاو ده‌زانن بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم. له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندی كوردابێت، گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت له ناوچه‌كه‌دا، چونكه سیاسه‌تی ناله‌باری ساڵانی رابردوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی درووستبوونی گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی بوو به ناوی " ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" یان " خه‌لافه‌تی ئیسلامی" و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و توندوتیژیی و خوێنرێژیانه‌ش یه‌خه‌ی به زۆر وڵاتی جیهان گرتووه، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان بێ هاوكاری پێویستی به‌غدا و به هاوكارییه‌كی كه‌می كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه توانیان یه‌كه‌مین هێزبن پێشڕه‌وی داعش بۆ پاشه‌كشه بگۆڕن و یه‌كه‌مین ناوچه داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌ربگرنه‌وه، چونكه داعش بۆ ئه‌وه په‌لكێشی ده‌كرد رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شێكی ئاسیای ناوه‌راست و كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و به‌شیكی ئه‌وروپاش بخاته ژیر كۆنترۆڵی خه‌لافه‌ته‌كه‌یانه‌وه.
هاووڵاتیانی باشووری كوردستان، كه‌مپه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌رێوه ده‌به‌ن
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا پاش رووخانی سه‌دام، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له ئیداره‌دانی وڵات و به‌هۆی سیاسه‌تی جیكاری و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی و تائیفی، دڕه‌نده‌یه‌كی وه‌ك داعشیان له ناوچه‌كه‌دا درووستكرد.
هه‌روه‌ها جه‌نگ به‌شێكی زۆری عێراقی وێرانكردووه‌و هێشتا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق داعش ماون و له‌وانه‌یه چه‌ند مانگێكی دیكه‌ش جه‌نگه‌كه كۆتایی نه‌یه‌ت، له كاتێكدا هێشتا هه‌لومه‌رجی پاش جه‌نگه‌كه روون نه‌بووه‌ته‌وه و بارزانی یه‌كێك له‌وانه‌یه بۆ ئاینده‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ره‌وشی گشتی عێراق پاش داعش چه‌ندین جار نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه‌و نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی روون بۆ ناوچه‌كه ئه‌گه‌ری كێشه‌ی گه‌وره‌تری هه‌یه، چونكه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له برۆكسیلیش گووتی "داعش كۆتایی نه‌هاتووه" و چه‌ند جارێكیش له دیداری شانده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی درووستبوونی داعش بنبڕ نه‌كرێن" ئه‌گه‌ری زۆره داعش به شێوه‌یه‌كی دیكه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه".
بۆیه فاكته‌ری كات بۆ هه‌رێم به گونجاو ده‌زانرێت، لهبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی شیعه‌كانی عێراق كه راسته‌وخۆ ئێران پاڵپشتیان ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌و جه‌نگه‌ی ئێستا ده‌ربازبن، دوور نییه ببنه هه‌ره‌شه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئیستا پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دوایین سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگرییان تیدا داناوه، ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه ئه‌و مه‌ترسییه بێت كه بارزانی گوتبووی "ده‌مانه‌وێت رێگه‌ی لێبگرین و ئه‌گه‌ری هه‌یه شه‌ڕی داهاتوو زۆر خویناوی بێت".
چونكه سه‌ره‌نجام ته‌نها كورد نییه له‌م ناوچه‌یه‌دا سیاسه‌ت ده‌كات و له دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌گه‌ریت، به‌ڵكو وڵاتانی ناوچه‌كه و زلهیزه‌كانی جیهانیش، ئیستا له‌سه‌ر خاكی ناوچه‌كه له عیراق و سووریا، له شه‌ڕی بڕینی پشكی خۆیان و داكووتینی ره‌گی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیادان.
هه‌ر بۆیه شاره‌زایانی سیاسیش ئه‌م هه‌لومه‌رجه به‌و ده‌رفه‌ته میژووییه ناوده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر كورد نه‌توانێت له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بیقۆزێته‌وه، له‌وانه‌یه تا سه‌د ساڵی دیكه‌ش، ده‌رفه‌تی هاوشێوه‌ی بۆ دووباره نه‌بێته‌وه.
سەچاوە: کوردستان٢٤
12/7/2017