جەماڵ عەلیاڵی
سوقرات فیله‌سۆفه‌که‌ی یۆنانی (470-399 پێش زایین) شێوازی دیالۆگی له هه‌مبه‌ر قوتابیه‌کانی ده‌گرته‌به‌ر. پێی وانه‌بوو که ئه‌و خۆی چ ده‌زانێ، به‌ڵام جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد که ده‌خوازێ فێر بێت. ده‌گێڕنه‌وه که ئه‌و مامۆستایه هه‌رگیز وڵامی قوتابیه‌کانی نه‌ده‌داوه، نه به هۆی زه‌به‌لاحی، به‌ڵکو به بۆنه‌ی راهێنانی قوتابی له ڕێگه‌ی باس له‌سه‌ر وڵامی پرسیاره‌کان واته دیالۆگ.
سوقرات به‌و شێوه‌یه یارمه‌تی قوتابی ده‌کرد تا قوتابیه‌که خۆی سه‌یری پرسیاره‌که بکات له ڕوانگه‌ی زۆر جیاوازه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕوانگانه‌ی که قوتابیه‌که به خه‌یاڵی نه‌ده‌هات، بۆ ئه‌وه‌ی که پرسیاره‌که باش تێبگات، سوقرات پێی وابوو که‌تێگه‌یشتن له‌گشت که‌لێن و قووژبنی پرسیارێک، وڵامی پرسیاره‌که به دووای خۆی دادێنێ. به‌لای سوقراته‌وه، مرۆڤ ده‌توانێ له ڕێگه‌ی دیالۆگ، به مانای لێکدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان له ڕێگه‌ی گشت ئه‌و ڕوانگانه‌ی که"ده‌توانن هه‌بن" تێگه‌یشتنێکی ده‌قاوده‌ق له پرسیاره‌کان وه‌ربگرێ ... با بگڕێینه‌وه سه‌رده‌می خۆمان!
له‌سه‌ر به‌هاری عه‌ره‌بی زۆر نووسراوه هه‌یه و هه‌روا بێ بڕانه‌وه له‌سه‌ری ده‌نووسرێ، وادیاره ئێستا ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌نه که‌وتۆته وه‌رزی هاوین. به‌لای من ده‌کرێ بابه‌ته‌که به شێوه‌یه‌کیتریش بخرێته به‌رباس، که ئه‌وکات له ڕوانگه‌ی نووسه‌ره‌وه "دوو هه‌ڵه" له خۆوه ده‌گرێته‌وه.
هه‌ڵه‌ی یه‌که‌م: جیهان له ئاڵوگۆڕدایه. مینای زه‌قی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه له"ورده" سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی وڵاتانی ئورووپایی ده‌بینین. پێویسته له‌سه‌ر بابه‌تی "سه‌رهه‌ڵدان" ئه‌وه‌وه بیر خۆمان بێنینه‌وه که سه‌رهه‌ڵدان هه‌ر به‌و واتایه‌ی که‌لای ئێمه باوه ناوترێ، واته‌وه لانانی حکومه‌تێک یان ... به‌ڵکو هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری که بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی "سیسته‌م"ێک دێته‌ئاراوه، سه‌رهه‌ڵدانه. یه‌کیتر له میناکان، ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌یه که ئێستاکه به ناوی "واڵستریت" ناوبانگی ده‌رکردووه. ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه که‌م و زۆر هاوکات بوون ده‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی وڵاتانی عه‌ره‌بی. ڕۆژئاوا بۆ ئه‌وه‌ی که‌بیری خه‌ڵکی خۆی به"شتێکی" لاوه‌کی سه‌رقاڵ بکات گه‌شه‌ی دا به وشه‌ی "به‌هاری عه‌ره‌بی"، ئینجا ئه‌و وشه‌یه له چ لایه‌نێکه‌وه یا خود له‌چ شۆێنێکه‌وه گه‌یشته ده‌ستیان، لێره‌دا زۆر گرینگ نیه. بۆ کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی زۆر، ڕه‌نگه فه‌رمان و شه‌ڕ و تانک و تۆپ ده‌نگدانه‌وه‌ی زیاتری هه‌بێ. ڕۆژئاوا له‌و هه‌له که‌ڵکی وه‌رگرت و "کاتی زیاتر"ی بۆ خۆ کڕێوه.
بناخه‌ی ئاڵوگۆڕه‌کانی جیهانی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر بیروڕای 99%ی حه‌شێمه‌ته‌که‌ی جیهان، واته ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه و داهاتی جیهانی له ناو به‌ین 1%ی خه‌ڵک دابه‌ش کراوه و ئه‌وانی تریش بێ به‌شن و به‌ده‌ست فه‌قیری و هه‌ژاریه‌وه ده‌ناڵێنن. ئه‌وه پێویستی به سیستمێکی نۆێ هه‌یه. ئاڵوگۆڕه‌که بۆ لابردنی ئه‌و سیستمه‌یه که ده‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی 99%ه‌که ناگونجێ. له‌و بواره‌دا پێویستی به خۆێندنه‌وه‌ی نۆێ له‌سه‌ر سیسته‌م هه‌یه واته کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری نۆێ له‌سه‌ر سیسته‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌کان له ناو به‌ین سیسته‌مه‌کاندا.
هه‌ڵه‌ی دووهه‌م: ئاڵوگۆڕ ده‌بێ وه‌رچه‌رخانی به دوادابێ. یه‌که‌م شۆێن پێی زه‌قی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه، پاش فه‌رمانی نامرۆڤانه‌ی قه‌زافی و له‌شکره‌که‌ی له حه‌وتووی ڕابووردوودا له لیبی به‌دی کرا. هه‌ر له‌وێوه جاڕی ئه‌وه‌هه‌ستا که سه‌رجه‌می ئه‌و "یاسا"یانه‌ی که قه‌زافی داینابوو پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه. ئه‌وه خۆێندن و چاره‌سه‌ری پزیشکی ده‌گرێته به‌ر خۆ، باسی ئه‌وه‌ش ناکه‌م له‌مه‌ودووا هه‌ر پیاوه‌ی بخوازێ، ده‌توانێ زیاتر له یه‌ک ژنی هه‌بێ. دووهه‌م شۆێن پێ، نه‌ک به‌زه‌قی ئه‌وه‌ی که له لیبی په‌یدا بوو، له تونیس هاته کایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان وه‌کو له‌تکه سه‌هۆڵی سه‌ر ئاوه، به‌شێکی زۆر که‌می له‌سه‌ر ئاوه، ئێمه به‌شی هه‌ره زۆری نابینین. هه‌ر چه‌ند شۆێن پێی زیاتر پێشه‌کی هه‌بوون به‌ڵام وا به‌زه‌قی نه‌بوون و ڕه‌نگه بۆ زۆربه‌ی ئێمه نه ده‌که‌وته به‌رچاو، مینای ئه‌وه له ئه‌فغانستان، له پاکستان، له عێراق و له تورکیا و ته‌نانه‌ت له هه‌رێمی کوردستان زۆرن به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی هاتنه ئاراوه‌ئێمه به هۆی شلوێیی و له‌سه‌ره‌خۆیی شۆێن پێیه‌کان هه‌ستمان پێ نه‌کرد.
به‌ڵام ئه‌و "به‌هاری عه‌ره‌بیه" هه‌ر وه‌کو هه‌ر دیارده‌یه‌کی تر لانی که‌م - له ڕوانگه‌ی بینه‌ره‌وه- دوو به‌شی هه‌یه: به‌شی چاک و به‌شی خراپ. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه هات به‌شی خراپ بوو. به‌شی چاکی ئه‌و به‌هاره له قه‌ومانی بۆمه‌له‌زه‌که‌ی باکووردا به‌دی ده‌کرێ. ئه‌وه شایانی باسه نه‌ک ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕژێمی تورک ریسوا بکرێ به بۆنه‌ی به‌رگری کردن له هاتنی یارمه‌تی له‌لایه‌ن وڵاتانی تره‌وه، نه‌ک ته‌نیا هه‌ر به‌هۆی چه‌په‌ڵی و دژه مروڤایه‌تی ئه‌و ڕژێمه، به‌ڵکو به هۆی ئه‌وه‌ی که وڵامدانه‌وه‌ی گه‌لی کوردی باکوور دوای کاره‌ساته‌که، جگه له نیشاندانی هێز و توانای گه‌لی یه‌کگرتوو به جیهان، ڕی خۆشکه‌رێکه بۆ پێداچوونه‌وه و باس له‌سه‌ر پێناسه‌ی "سیسته‌م" وه‌کو واتایه‌کی فه‌لسه‌فی.
مینایه‌کیتری لایه‌نه چاکه‌که‌ی ئه‌و به‌هاره له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی له"برۆکسل"دا ده‌بیندرێ. زۆربه‌ی سازه‌کانی سیاسی کوردستان تێیدا به‌شدار بوون، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گه‌ڵاڵه‌یه‌ک په‌سه‌ند کرا و بۆ ڕای گشتی و به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان وه‌ڕێ که‌وت.
ئه‌و کاره گرینگ‌ترین هه‌نگاوه له قۆناخی هه‌نووکه‌ییدا، خاڵێکی وه‌رچه‌رخانه له ڕه‌وتی خه‌بات و سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌رده‌می نۆێ. ئێستا گرینگ ئه‌وه‌یه بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه به چ شێوه‌یه‌ک ده‌کرێ ئه‌و هه‌نگاوه بکه‌ینه‌به"به‌رده‌باز" بۆ هه‌نگاوێکی تر به به‌شداری و پشتیوانی گشت سازه‌کانی کوردستان.
خۆێندنه‌وه‌ی ده‌قاو ده‌ق له ڕووداوه‌کان پێویستییه‌کی به‌په‌له‌ی هه‌نووکه‌ییه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جیاوازی له ڕوانگه و بیروڕا، وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری له‌سه‌ر ڕوانگه جیاوازه‌کان زۆر گرینگه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی رۆشنبیرن، نووسه‌رن یا خود که‌سانی سیاسین.