موعهمهر قهزافی
کورد چی دەستکەوت لە عێراقی دوای ٢٠٠٣ و رێککەوتنە سیاسیەکان ... ھیچ. سەرەڕای ئەوەش، بە خیانەتکاری گەورە و لایەنگری داگیرکەر تۆمەتبار کرا. بەڵام رەوشی کورد نەگۆڕا .. بەلایەنی کەمەوە لەڕووی ئەدەبی و ڕووخسارییەوە زیاتر خراپ بوو.
ئێمە پێمانوابوو، ساتێکی مێَژوویی وەکو ڕووخانی سەدام حسێن، ھەلێکی مێژوویی بێت بۆ ئەوەی کورد دەوڵەتی کوردیی، کە خەونی مێژوویی کوردی چەوساوە و دابەشکراوە، رابگەیەنن .. ھیچ .. کورد ھێشتا خزمەتکارە لە وڵاتی سەردەستدا ..! کامەیە رووداوی تازە؟ کامەیە دەستکەوتەکانی کورد؟ ھیچ .. کورد ھاوڵاتی پلە دوو و پلە سێیە لە ھەموو وڵاتانی خۆرھەڵاتی دووردا.
ئەی کورد، فریوتان نەدەن بە دانانی ھۆشیاری زێباری بە وەزیری دەرەوەی عێراق، چونکە نورەدین مەحمود سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەحمەد بابان، ھەردووکیان کوردبوون، پۆستی وەزارەتەکانی کارو گەیاندن و ناوخۆ و داد و داراییشیان وەرگرت، تەنانەت پۆستی وەزیری بەرگریشیان وەرگرت، پۆستی سەرۆکایەتی سوپای عێراق کوردبوو، واتە بەکر سدقی و حسێن فەوزی .. ھەروەھا ئەمین زەکی، بەڵام رێژەی فەرمانبەرانی کورد لەناو دەوڵەتی عێراقدا گەیشتە ٢٥% و ٩٧%یش لە ناوچە کوردییەکاندا.
کورد لە ناوچەکانی خۆیاندا لە عێراق، خاوەنی ئەنجومەنی گوند و ناحیە و قەزا و پارێزگا بوون.
زمانی کوردیی و عەرەبی زمانی رەسمی ھەندێک لە پارێزگاکان بوون، لەوانەش سلێمانی، زمانی خوێندن و قۆناغەکانی فێرکردنی سەرەتایی و ناوەندیی لە ناوچە کوردییەکاندا، زمانی کوردیی بوو، عەرەبی زمانی دووەم بوو. ئەمە رەوشی عێراقی شەستەکانی رابردوو بوو.
چاوەڕواندەکرا لە گۆڕانکارییە ترسناکەکانی ناوچەکە و لەژێر دووکەڵی ئەم تەقینەوەیەدا، دەوڵەتی کوردیی سەرھەڵبدات و ببێتە ھۆی رزگارکردنی کورد و ببێتە چەترێک کورد لە چەوساندنەوە و لەناوبردن و کوشتن، کە بە درێژایی مێژوویەکی کارەساتاویی، رووبەڕووی بووەتەوە، بپارێزێت.
چانسی کورد تەنھا ھەناسە ساردییە، بەداخەوە ئەمە گوزارشتێکی ئازاراوییە. کورد ھەلێکی مێژوویی لەدەستدا، سەرەڕای شۆڕش و قوربانیی و راپەڕین… کامەیە شتی نوێ؟ .. کورد ھاوڵاتیی عێراقییە ئێستاش، پێشتریش ھەروا بوو. کەواتە کورد چ قازانجێکی لە عێراقی نوێ کرد؟!. ئینجا کورد ژمارەیەکی زۆری لە دەرەوەیە، بۆچی پشتگوێ خراون؟، تەنھا جەخت لەسەر کەمینەیەک لەناوخۆی عێراقدا دەکرێتەوە؟.
ئەی ھاوار ئەوە کێیە بازرگانی بە دۆزی پیرۆزی کوردەوە دەکات؟ ئەوە کێیە خوێنی ھەزاران ھەزار شەھیدی کورد دەخواتەوە؟ ..
ئایا ئەوەیە ئەنجامی رژانی خوێنی ئاڵی کورد لە شۆڕشەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و نەقشبەندی و شەھابەدین و شێخ سەعید و شکاک و حەفید و ئیحسان نوری و ئەحمەد بارزانی و رەزا و مستەفا بارزانیدا. ئەگەر ئێمە بەرامبەر بە ساتێکی گۆڕاوی مێژوویی وەستاوین و باس لە ئازادکردنی گەلان دەکەین، ئەوا گەلێکی چەوساوەتر لە گەلی کورد، لە ھیچ شوێنێکی تری جیھاندا بوونی نییە ..
گەلێک نییە کە ھێندەی کورد رقی دوژمنانی بەسەردا رژا بێت، بۆچی ئێمە ئەوەندە دووڕوو بین لە بابەتە چارەنووسسازەکاندا .. بۆچی لەگەڵ نەتەوەی کورد نین ..
با یەکێتی و سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێت و شمشێری زۆرداران لەسەر خۆی لاببات و خاکی خۆی وەربگرێتەوە و کوردیش ئەو کاتە دەبێتە دراوسێی و برای نەتەوەکانی فارس و عەرەب و تورک؟!.
کێ کوردی فریودا .. کێ سازشی لەسەر دۆزی پیرۆزی کورد کرد .. کێ کوردی فرۆشت؟.