فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq  

پێش ساڵێك و لە19/6/2011، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق داوای رەزامەندی كرد بۆ پەسەندكردنی یاسای ئەنجوومەنی نیشتمانیی بۆ ئاو ، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش لەدانیشتنی ژمارە (26)ی رۆژی 31/5/2011دا ، بەبڕیاری ژمارە196ی ساڵی2011 رەزامەندی نیشاندا لەسەر پێكهێنانی ئەو ئەنجوومەنە، بەسەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەندامێتی لایەنە پەیوەندیدارەكان . بۆیە ئەنجوومەنی شورای دەوڵەتیش وردەكاریەكانی خۆی لەسەر یاساكە تەواوكرد، لە رۆژی 28/2/2012. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش لەدانیشتنی ئاسایی ژمارە (24)ی رۆژی5/6/2012دا ، رەزامەندی نیشاندا لەسەر پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی نیشتمانیی بۆ ئاو، فەرمانگەی یاسایشی راسپارد بۆ هەمواركردنی بەوجۆرەی كە سەربەخۆیی دارایی و كارگێڕی ئەنجوومەنەكە دابین بكات، ئینجا رەوانەی پەرلەمانی عێراق بكرێت بۆ بڕیاردان لەسەری.

بەپێی لێدوانی گوتەبێژی حكومەتی عێراق ،ئەم ئەنجوومەنە كار دەكات بۆ دانانی سیاسەتێكی دوورمەوداو ستراتیژی بۆ دابینكردنی بەشە ئاوی عێراق لە ئاوە نێودەوڵەتییە هاوبەشەكان و پاراستنی دەرامەتە ئاوییەكان و باش بەكارهێنانی و دابەشكردنی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لەنێوان هەرێم و پارێزگاكان و بوارەكانی بەكارهێنانیدا، چونكە ئاو بابەتێكی گرنگی پەیوەستە بە ئاسایشی نەتەوەیی عێراقەوە.

ئەم ئەنجوومەنە –وەك ئاماژەی بۆكراوە- بەسەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەندامێتی هەریەك لە جێگرەكانی سەرۆك وەزیران و هەر یەك لە وەزیرانی دەرەوەو سەرچاوە ئاوییەكان و كشتوكاڵ و پلاندانان و كارەباو پیشەسازی و شارەوانی و ژینگەو زانست و تەكنەلۆژیاو كاروباری پارێزگاكان و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ، وەزیرانی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هەروەها ئەم ئەنجوومەنە دوو لیژنەی دەبێت:

یەكەم: لیژنەیەكی باڵا بۆ دانوستاندن سەبارەت بە ئاوە نێودەوڵەتییە هاوبەشەكان، بەسەرۆكایەتی وەزیری دەرەوەو ئەندامێتی وەزیرەكانی سەرچاوە ئاوییەكان و كشتوكاڵ و ژینگەو راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی.

دووەم: لیژنەی باڵای بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاوە نێوخۆییەكان بەسەرۆكایەتی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان و، ئەندامێتی هەریەك لە وەزیرانی پلاندانان و كارەباو پیشەسازی و شارەوانی و ژینگەو زانست و تەكنەلۆژیاو كاروباری پارێزگاكان و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و، وەزیرەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاویەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

شایانی باسیشە وابریار دراوە كە ئەنجوومەنی نیشتمانی بۆ ئاو، فەرمانگەیەكی شارەزایانی ببێت كە پێكدێت لەو پسپۆرانەی كە لەلایەنە پەیوەندیدارەكانی نێو ئەنجوومەنەكەن ، كاری ئەم فەرمانگەیەش بریتی دەبێ لە ئامادەكردنی توێژینەوەی پەیوەست بە سیاسەتەكانی ئاو و كشتوكاڵ و ژینگە ، راوێژكاری لەسەر ئەو بابەتانەی كە لەلایەن لیژنە ناوبراوەكانی ئەنجوومەنەوە ئاراستە دەكرێن و، ئامادەكردنی راپۆرت لەبارەی بەدواداچوونی ئەو پلانە نیشتمانییە خاوەن رەهەندە ستراتیژییانەی كە ئەنجوومەن بریاریان لەسەر دەدات.

هەروەها ئەنجوومەنی نیشتمانی بۆ ئاو هەوڵدەدات بۆ زیادكردنی توانای گلدانەوەی ئاو لەبەنداوەكانی عێراقداو، هەوڵدان بۆ بنیاتنانی بەنداوێكی نوێ لەبەردەم شەتولعەرەبداو، هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەكانی ئاوی عێراق لەگەڵ دەوڵەتانی دەوروبەردا.

پێشنیازم بۆ پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە بەوردی ئاگاداری ئەو پڕۆژە یاسایە بن، خوێندنەوەی وردی لەبارەوە بكەن ، چونكە زۆربەی رێرەوی ئاو لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ عێراق دەڕوات، ئاویش هیچی كەمتر نییە لە نەوت ، وەك گوتراویشە شەڕی ئایندە شەڕی ئاو دەبێت.

www.abdulrahmansidiq.com

www.prdek.com

 نووسەرو توێژەر، یەكەم وەزیری ژینگەی عێراق دوای رووخاندنی رژێمی سەدام

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان