جەمیل بایک
تورکیا لە سەدەی ٢٠ مین دا سیاسەتی قڕکردن و نکوڵی کەلتوری بە زۆری لەسەر زۆرداری سەربازی ئاواکرد و ، ئەمرۆ دەیەوێ بە رێبازی شەری تایبەت درێژە بەو سیاسەتە بدات ، تورکیا دەولەتێکی شەڕی تایبەتە و ، ئەو کارێکتەری دەولەتی تورکی لە سەردەمی AKP زیاتر قۆڵ کراوەتەوە ، ئەمرۆ حوکمەتی AKP سوورە لەسەر گوشار بۆ بزوتنەوەی ئازادی گەلی کورد بێنێ و، کۆمەڵکوژی کەلتوری ئەنجامگیر بکات. ھەموو دەردی دەوڵەتی تورک و حکومەت AKP ئەوەیە کە گەریلا دەست لە چەک بەردا ، جگە لەوە AKP ھیچ پرۆژ و سیاسەتێکی تری نیە ، مەبەستی ھەموو ئەو ھەنگاوانەی کە بانگەشە دەکری کە AKP ناویەتی ، لەوەدا ھەندێ کەسی لیبرال و، کورد بەکاردینێ ، گەر ئەوە پێک بێنن دوای ماوەیەکی تر بەو کورد و لیبرالانە دەلێ کە باسی مافی کوردنەکەن.
بێ گومان پرسی کورد دەکرێ بە زھنیەتێکی دیموکراتی و ، راستەقینە چارەسەر بکرێ ، بەلام قسەیەکی کە دەلێ ئەگەر چەک بەردرێ ئەو پرۆسەی چارسەری دەخولقێنرێ و ، پەرە بە چارسەری دەدرێ ھەڵخەلەتاندنە، لە تورکیادا دیموکراتیزەبون و، چارسەری پرسی کورد بەناویەکدا رۆچووە، تا زھنیەت و ، پرۆەژەی چارسەری پرسی کورد نەیەتە ئاراوە ، لە تورکیا پەرە بە دیموکراسی نادرێ.
گەر بزوتنەوەی ئازادی بێ کاریگەر بکرێ، ئەوا ئیرادەی سیاسی باشوری کوردستانیش دەشکێنرێ، ئیرادەی ھێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بشکێنرێ, لە ئاستێکی بەرتەسککراو دا دەھێلێرێنەوە، گەر بزوتنەوەی ئازادی گەلی کورد نەبوایە نە دانیان بە بوونی باشوری کوردستاندا دەنا و نەش وەک ئەمرۆ ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکردن، زیاتریش ھێزەکانی باشوری کوردستان ئەوە دەزانن، گەر تورکیا کوردانی باکووری کوردستان بێ کاریگەر بکات لەگەڵ ھەموو وڵاتانی تری ھەرێمەکە لە دژی کورد سیاسەتی ھاوشێوە بکا و، سیاسەتی قڕکردنی سیاسی و سیاسەتی نکوڵی بە ئەمەریکا و ھێزەکانی تری دەداتە قەبوڵ کردن.
بزوتنەوەی ئازادی کورد ناڵێ من ئەو کێشەیە تەنیا بەرێی چەکداری چارەسەر دەکەم, نەخێر، ھەڵوێست جگە لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی تر و ، ھەڵوێستی بە رێ و رێباری دیموکراتیانە چارسەری پرسی کورد لە لایەن بزوتنەوەی ئازادی کورد کەوتۆتە نێو زھنیەتی سیاسی تورکیا و کورستان.
ئەوەی کە دەرفەت دەقۆزێتەوە و، سیاسەتی نکوڵی کردەیی دەکات: سیاسەتی نکوڵێ و قڕکردنی دەوڵەتی تورکە، بۆ ئەوەشە پار باسیان لە مۆدێلی سیریلانکا دەکرد ، ئەمرۆش ھەستاون باس لە سیناریۆی داگیرکردنی قەندیل دەکەن.
بزوتنەوەی ئازادی کوردان بۆ بەرگری لە خۆکردن درێژە بە بەرخودانی گەریلا دەدات ، تا چارسەری پێک نەیەت دەست بەردان لە بەرگری لە خۆکردن وەک تەسلیمکاری و خۆ بۆ ویژدانی دەولەتی تورک بەجێ ھێشتن دەبینێ. ھەر بۆئەوەشە تا نیازی چارەسەری نیشان نەدرێ و سیاسەتی چارەسەری کردەیی نەکرێ ، چەکدانان و ، دەستبەداری لە تێکۆشان لە راستیەوە دوورە.
تا ھەلومەرجی ئاسایش ، تەندروستی و ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدولڵا ئۆجالان دەستەبەر نەبێ، تا زیندانیانی دۆزی PKK ئازاد نەکرێ و، پرۆژەی چارسەری نەیەتە ئاراوە ، ئەو بانگەوازیانەی دەکرێن و ئەو شتانەی دەسەپێنرێن بە واتای سوربوونە لەسەر ناچارەسەری.