فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ژیلەمۆ عەبدولقادر
لەدوای دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، دەرچوونی یاسای تایبەت بە پاراستنی خێزان لە توندوتیژی، هەروەها كردنەوەی چەند شوێنێك بۆ ئافرەتانی هەڕەشەلێكراو، رۆژ بەڕۆژ ژمارەی تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن ئافرەتانەوە بەرەو هەڵكشان دەچێ‌، بەڵام هێشتا هەندێك ئافرەت بێدەنگییان هەڵبژاردووە دەرحەق بەو توندوتیژیانەی بەرامبەریان دەكرێت و ئامادە نین سكاڵا تۆمار بكەن.

زۆر هۆكار هەن لەپشت بێدەنگبوونی ئەو ئافرەتانەوە كە بە پلەی یەك پەیوەندی بە دابونەریتەوە هەیە. هەندێك كەس تا ئێستاش نەك بۆ ئافرەت، تەنانەت بۆ پیاویش بە عەیبە و شەرمەی دەزانن بچێتە بنكەیەكی پۆلیس و سكاڵا تۆمار بكات.

زۆر لەو ئافرەتانەی كە كێشەیان هەبووە و سكاڵایان تۆمار نەكردووە، بیانووی جۆراوجۆریان هەبووە. یەكێكیان دەڵێت پیاوەكەم رزقی ماڵ و منداڵ پەیدا دەكات، ئەگەر سكاڵام لەسەر تۆمار كرد و گیرا، كێ‌ منداڵەكانم بەخێوبكات؟

یەكێكیان دەڵێت سكاڵام لەسەر مێردەكەم تۆمار نەكرد، چونكە دەترسام تەڵاقم بدات. یان یەكێكیان دەڵێت ناتوانم لە مێردەكەم جیاببمەوە، چونكە منداڵەكانم لەدەست دەچن. بێ‌ ئاگا لەوەی كە بەپێی یاسا ئەو منداڵانە تاوەكو تەمەنی 18 ساڵی لەلای دایكیان دەمێننەوە.

گرفتێكی دیكە كە وا لە ئافرەتان دەكات سكاڵا تۆمار نەكەن، ترسە لەوەی كەسوكاریان پشتیان تێبكەن، زۆرجار ئافرەتان كە كێشەی خۆیان بۆ دایك و باوك و خوشك و براكانیان باس دەكەن، خێرا پێیدەڵێن نابێ‌ جیاببیتەوە، یان پێیدەڵێن جیاببەوە، بەڵام رازی نین "منداڵی خەڵك" لەگەڵ خۆت بهێنیتەوە ئەم ماڵە. ئیدی بەوە دەست و پێی ئافرەتەكە دەبەستن و ناچاری دەكەن لە سایەی توندوتیژییەكانی مێردەكەیدا درێژە بە ژیانی خۆی بدات.

زۆر لەو ئافرەتانەی كێشەیان هەیە، ئامادەن سكاڵا تۆمار بكەن و لە مێردەكانیشیان جیاببنەوە، بەڵام لە تێڕوانینی كۆمەڵگە بۆ دوای جیابوونەوەیان دەترسن، چونكە بچووكترین هەڵسوكەوتی ئافرەتی تەڵاقدراو بە گران لەسەری دەكەوێت.

رۆتینیاتی جیابوونەوە وایكردووە كە زۆر لە ئافرەتان نەوێرن بەلای جیابوونەوەدا بچن. چونكە هەندێك دۆسیەی جیابوونەوە لە دادگا زیاتر لە دوو ساڵی پێدەچێ‌، دوای جیابوونەوەش دادگا بڕە پارەیەك وەكو نەفەقە دیاری دەكات كە بە حاڵ بەشی خۆی و منداڵەكانی دەكات.

"ئەوە جیابوومەوە، بە چی خۆم و منداڵەكانم بژیێنم؟ ئەگەر لەو وڵاتە هەموو كەسێك بڕە پارەیەكی بدرێتێ كاتێك ئیشی نەبوو، منداڵ بڕە پارەیەكی هەبێت تاوەكو گەورە دەبێت وەكو وڵاتانی پێشكەوتوو، ئێمەش نابینە دیلی دەستی پیاو".

هەموو ئەو رێگریانە ئافرەت هان دەدەن بیر لە رێگەچارەی نادروست بكاتەوە. بۆ نموونە ئافرەت هەیە چاوەڕێ‌ دەكات تاوەكو منداڵەكانی گەورە دەبن و دواتر بە هاوكاریی منداڵەكانی تۆڵەی خۆی دەكاتەوە و مێردەكەی لە ماڵ دەردەكات.

دەتوانین بڵێین یاسای پڕ بە پێستی چارەسەر بۆ كێشەی ئافرەتان لە كوردستان هەن، بەڵام دۆخی ئابووریی ژنان كە خاوەن ئابوورییەكی سەربەخۆ نین، هەروەها هەندێك دابونەریتی كۆمەڵایەتیی، رێگرن لە دەنگ هەڵنەبڕینی ئافرەتان بەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی لە دژیان دەكرێت

15/01/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان