فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

نامۆ عەبدوڵڵا

ئاژانسەكانی هەواڵگریی ئەمریكا، ئەم هەفتەیە راپۆرتێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە كە دەڵێت رووسیا لەڕێی زنجیرەیەك هێرشی ئەلیكترۆنیی سەركەوتووەوە، هەوڵی داوە كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دابنێ. هێرشە ئەلیكترۆنییەكان ئیمەیڵی بەرپرسانی پارتی دیموكراتەكان و بەتایبەتی بەڕێوەبەرانی كەمپەینی هەڵبژاردنی هیلاری كلینتۆنیان كردبووە ئامانج. ناوەڕۆكی ئیمەیڵەكان چەندین لاوازیی كلینتۆنیان دەرخستبوو كە زۆرێك پێیانوایە كاریگەری لەسەر دەنگدەران هەبووە.

بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریكا بە روونی دوو شت دەڵێن: یەكەم ڤلادیمیر پوتنی سەرۆكی رووسیا خۆی فەرمانی هاككردنی ئیمەیڵەكانی دەركردووە و دووەم، ئامانجی رووسیا بریتی بووە لە یارمەتیدانی دۆناڵد ترەمپ تا هەڵبژاردن بەرێتەوە. بەڵام ئایا تاچەند بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ ئەنجامی كارەكانی رووسیا بووە؟ ئەمە پرسیارێكە كە بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریكا ناتوانن وەڵامی بدەنەوە. جەیمس كلاپەر، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانیی ئەمریكا، دەڵێت: بەهیچ شێوەیەك ناتوانین ئەوە بزانین تا چەندە هەوڵەكانی رووسیا كاریگەرییان لەسەر بڕیاری دەنگدەران هەبووە.

هیچ كاتێك هێرشە ئەلیكترۆنییەكان (cyber attacks) هێندە ئەمریكایان نیگەران نەكردووە. ساڵی 2015، ئەمریكا 77 هەزار هێرشی ئەلیكترۆنیی كراوەتە سەر.

بەڵام ئەمجارە جیاوازە. سەرۆكی ئەمریكا، باراك ئۆباما، هیلاری كلینتن و تەنانەت هەندێك سیناتۆری پارتەكەی ترەمپ، هەموویان هاوڕان لەسەر ئەوەی رووسیا هەوڵیداوە "دیموكراسیی ئەمریكا" لاواز بكات.

ئۆباما، وەكو سزایەك هەفتەی رابردوو بڕیاری دەركردنی 35 دیپلۆماتكاری رووسی لە وڵاتەكەی دا. ئەمەش توندترین رێوشوێن بووە كە ئەمریكا بەهۆی هێرشی ئەلیكترۆنییەوە تا ئێستا لە دژی وڵاتێك گرتبێتییە بەر.

ئەگەر رووسیا وەكو وڵاتێكی نادیموكراسی بتوانێت بەهۆی ئینتەرنێتەوە تەگەرە بۆ كاندیدێكی وەكو هیلاری كلینتن دروست بكات و یارمەتی ئەو كاندیدە بدات كە پێی باشە ببێتە سەرۆك، ئەمە گەورەترین و مەترسیدارترین كاریگەریی ئینتەرنێتە كە تائێستا بینرابێت.

ئەگەر بەرپرسانی ئەمریكا سەلامەت نەبن لەبەردەم هێرشە ئەلیكترۆنییەكاندا، ئەوا هیچ گەرەنتییەك نییە بەرپرسانی ئەڵمانیا و فەرەنساش كە ئەمساڵ هەڵبژاردنیان لەپێشە، رووبەڕووی هەمان مەترسی نابنەوە.

بەڵام ئایا ئەم هێرشە ئەلیكترۆنیانە بۆچی خراپن ئەگەر تەنیا كاریان ئاشكراكردنی راستی بێت لەبارەی گەندەڵیی بەرپرسەكانەوە؟ ئاشكراكردنی گەندەڵیی بەرپرسان بێگومان دەبێت خزمەت بێت بە دیموكراسی.

بەڵام گرفتەكە لێرەدا ئەوەیە ئەم هێرشە ئەلیكترۆنیانە ئەجێندایان لەپشتەوەیە و بە دیاریكراوی ئەو كەس و لایەنانە دەكەنە ئامانج كە دەیانەوێت. هەموو كاندیدەكان بە یەكسانی ناكەنە ئامانج.

10/1/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان