کاوه رۆژهه‌ڵات
"فه‌لسه‌فه ئه‌گه‌ر ده‌بیته هۆکاری ناسین، هاوکات مه‌زنترین هۆکاره بۆههبوون".سۆقرات_فیلسوفی یونان
پێشه‌کی: له‌م وتاره‌دا، ئامانج ناسین و ئانالیزی کاراکتێره جۆراوجۆره‌کانی مۆدێرنیته و کاریگه‌ری ڕه‌هه‌نده کۆنه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه‌یه له سه‌رتاک له کۆمه‌ڵگایه‌کی کلاسیک‌دا. به‌ڵی ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه کاری ناسین و ئانالیزی هه‌موو کائینات وچۆنیه‌تی هه‌بوونی گه‌ردون بێ،به‌ڵام مرۆڤ بۆخوی خاڵی سه‌ره‌تایه و له خۆیه‌وه هه‌مۆشتێک ده‌ست پێ ده‌کا. بابه‌ته‌که لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ین.که‌سایه‌تییه‌کی نه‌زان که له ناسینی خۆیدا ده‌سته‌وه‌ستان مابێته‌وه،هه‌رگێز ناتوانێ له ناساندنی فه‌لسه‌فه‌دا بۆ مرۆڤه‌کانی ترهاوکارو پیشه‌نگ بێ. له‌م وتاره دا زیاتر ئامانج ده‌رخستن وناسینی که‌سایه‌تییه‌کی نه‌خۆش و کاراکتێرێکه، که تووشی ئاسیمیلاسیۆنێکی فکری و هزری هاتووه.به شێوازێک که وه‌ک پارادۆکسیک ئه‌م کاراکتێره نوێیه له دژایه‌تیدا بێ له‌هه‌مبه‌ر ژیان، ئامانج و رێگای هه‌بوونی مرۆڤی مۆدێرنیته لێدراو. مه‌به‌ست له وشه‌ی مۆدێرنیته له هه‌ر جیگایه‌کی ئه‌م بابه‌ته دا کاپیتالیزم و ره‌هه‌نده نیگاتێفهکانییهتی. ئه‌وه‌ی که چۆنییه‌تی پێکهاتنی مۆدێرنیته ئانالیز و شێکاری بکه‌ین له‌م بابه‌ته دا ئامانجی ئیمه نییه .به‌ڵکوو ئامانج ده‌رخستنی له خۆنامۆ بوونی کاراکتێری شۆرشگێر و ئازادیخوازهوچۆنییهتی نه‌ویستن یا هه‌ڵاتن له ئازادی و سازدانی شێوازێک له ئازادیه که که‌سایه‌تی مۆدیرن، رووبه‌رووی بۆته‌وه و مخابن له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌دا به ته‌واوه‌تی په‌کی که‌وتووه.
که‌سایه‌تی ساخ : کهساێهتییهکه که سه‌ره‌تا پێناسه‌ی ئینسانی خۆی بناسێ و به سهررۆح و کاراکتێری خۆیدا حاکم بێ وتوانای گه‌یشتن به ئازادی هه‌بێ. یان لانی که‌م له جیهانی مۆدێرن و ره‌هه‌نده به دیاری هاتووه‌کانی مۆدێرنیته‌دا توانای خۆپاراستنی هه‌بێ و دینامیکی تیکۆشان و خه‌بات له ناخی خۆیدا بگه‌یه‌نێته ئاستێکی به‌رز .لێره دا پرسیارێک دیته ئاراوه بۆچی کاراکتێری مرۆڤی مۆدێرن له لایه‌ن سیستمه‌وه بۆ ناسینی راسته‌قینه‌ی ئه‌م ره‌هه‌ندانه لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵات کراوه؟ ورووژاندنی ئه‌م پرسیاره بۆ ئه‌وه‌ی که له جیهانی ئێمرۆ دا زێهنییه‌تی مۆدێرن وه‌ک بنه‌مای ئه‌ساسێ پیشکه‌وتن سه‌ێر ده‌کرێ و پێمان وایه فاکتۆرێ سه‌ره‌کییه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان. له دنیای ئێمرۆ دا به روونی دیار و به‌رچاوه که ئه‌م بیرۆکه‌یه له راستی دووره. به‌و هۆیه زێهنییه‌تی مۆدێرن وه‌ک زێهنییه‌تێکی ئامرازی، ئێنسانی مۆدیرن، نه‌یتوانیوه هه‌بوونی مرۆڤ به شیوازێکی حه‌قیقی بگه‌یێنێته شوێنی مه‌به‌ست و کۆتایی.که‌سایه‌تییه‌کی مۆدێرن جگه له هێزێکی عه‌قلانی نوێ ، ناتوانێ کاراکتێرێکی هه‌تاهه‌تایی هه‌بێ.
الف) ئانالیز و شرۆڤه‌کردنی نقوم بوون و له ناو چوون
پێویسته له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کاراکتێری بهلارێداچووی مرۆڤی ئێمرۆییدا، باس له ناو چوون و چۆنییه‌تی ئه‌م له ناو چوونه شرۆڤه و ئانالیز بکه‌ین. نقوم بوون و له ناو چوونی بنه ره‌تی که بۆته مه‌زنترین هۆکار و فاکتی سه‌ره‌کی مرۆڤه‌کان و ده‌رکه‌وتن له مه‌داری ئه‌ساسی ئینسان بوون چییه؟ وچ پێناسه‌یه‌کی هه‌یه؟تێئۆلۆژی له ئه‌زه‌له‌وه مرۆڤ وه‌ک تاوانبارێک پێناسه ده‌کا . خواردنی میوه‌ی قهدهخهکهراو له به‌هه‌شت، مرۆڤی کرد به تاوانبارێکی ئه‌به‌دی! و کردی به مهحکۆمیکی به‌ند کراو، به‌ڵام مۆدێرنیته (که رێفۆرماسیۆنی ئایینیش به‌شێک له‌و پرۆسێسه‌یه) پیچه‌وانه‌ی ئه‌م ئیدعایه‌ی پێناسه کرد و گۆناههکانی له مرۆڤ داماڵی.ئهگهرئهزموون و خه‌تا وه‌ک زاتی مرۆڤ دابنێین، رێگای دوگماتیزم و به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی که‌سایه‌تی ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ریش حوکم به بێ گۆناهی ئینسان بده‌ین ، که ئیدعای مۆدیرنیته بوونی هه‌یه و ئه‌زموون و خه‌تا له هه‌بوونی مرۆڤ، بێ مانا لێک بده‌ینه‌وه، ده‌ستی مرۆڤمان بۆ بێ ئه‌خلاقییه‌کی مه‌زن کراوه هیشتۆته‌وه و ویژدانمان له رۆحی مرۆڤ دا کوشتووه. که‌واته بوونی رێگایه‌کی سێهه‌م زه‌رووره‌ت په‌یدا ده‌کا. ده‌توانین له وه‌ها بارودۆخێکدا بڵێین مرۆڤایه‌تی له خاڵێک له زه‌مان و مه‌کان دا تووشی قه‌یرانی جیددی هاتووه.هه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌ش له دریژایی مێژوودا که‌سایه‌تی ئینسانی به‌ره‌و نقوم بوون له ناو ئه‌زموون و خه‌تا له پال گۆناه و ئازاره‌کاندا هان داوه. وێده‌چێ ئه‌وه واقیع گهرایانهترین بۆچوون بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه‌دا.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له هه‌ست به‌رپرسایه‌تی کردنی تاک بۆ سازدانی که‌سایه‌تی و هه‌بوونی خۆی لامان نادات.به‌ڵام ئهگهرتاک وه‌ک فاکتۆری سه‌ره‌کی به بنه ما وه‌ربگرین ، مخابن تووشی هه‌ڵه بووین و پیناسهیهکمان به بنه ما وهرگهرتووه که سوبژێکتیڤه. چوونکه ته‌نیا سوبژه‌ی تاکه که‌سێکی ئازاد ناتوانێ هۆکاری خه‌تا یا گوناه یا به پێچه‌وانه‌وه حه‌ره‌که‌تی حه‌قیقی و راست بێ .راستی و حه‌قیقه‌تی ره‌فتارێکی تاکه‌که‌سی ناتوانێ هۆکاری جیاواز بوونی ره‌فتار بێت به نیسبه‌ت تاک. هه‌موو ره‌فتارێکی تاکه که‌سی ریشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. له سه‌ر ئه‌م بنه مایه که زانستی ئینسان ناسی (ئانترۆپۆلۆژی) ، وه‌ها ئه‌زموونێک له ئێختیاری ئیمه دانانێ که هیچ تاکێک توانی بێتی له جه‌وهه‌ری وجودی خۆیدا ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌لگا درێژه‌ی به هه‌بۆنی خۆی بدا.که‌وابێ ده‌گه‌ینه‌وه ئه‌و نوقته‌یه که ره‌فتاری تاکه‌که‌سی خۆی ریشه‌ی له کۆمه‌ڵایه‌تی بووندایه. درێژه‌دانی هه‌بوون له ئاستی تاکه‌که‌سیشدا ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌لگا بێ واتایه، که هیچ پاساوێکی ئانتۆلۆژی نییه. راسته تاک له درووست کردن و شکڵ گرتنی جڤاک دا ده‌وری هه‌یه و رۆلی خۆی ده‌بینێ ، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا فۆرماسیۆنی که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵگا پێشکه‌شی تاکی ده‌کا. واته کۆمه‌ڵگایه‌ک که فاکتۆری راسته‌قینه‌ی جڤاک بوونی نه بێ توانای به‌خشینی فۆرماسیۆنێکی که‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی به تاک نابێ.
ده‌توانین خزینی کۆمه‌لگای سروشتی که هه‌زاران سال به بنه مایه‌کی جه‌وهه‌ری و راست ژیا بوو بۆ ناو کۆمه‌ڵگای هیرارشی و شارستانی، وه‌ک سه‌ره‌تای خزینی که‌سایاتی مرۆڤ بناسین. له‌و روویه‌وه پێویسته ریشه‌ی له خۆنامۆبوون ودوور که‌وتنه‌وه له که‌سایه‌تی راسته‌قینه له نوقتهیهکدا ،که له میژوودا روویدا بدۆزینه‌وه.ئه‌م ئیدعایه وه‌ک بۆچوونێک که تێئۆلۆژی له‌م بواره دا هه‌یه‌تی دواکه‌وتوو نییه و به پێچه‌وانه‌ی مۆدێرنیته که له‌م بواره دا ئیدیعای ده‌کا دوور له راستی نییه و سوره‌تی مه‌سه‌له‌که پاک ناکاته‌وه.به‌و پێیه که کۆمه‌لگای نئۆلیتیک ومرۆڤی نێئۆئاندێڕتاڵ قابیلی له ناو چوون نییه ، که وابێ ئه‌م هۆکاره بۆبه هێزبوونی کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌کانیش ناگه‌رێته‌وه ، به‌لکوو وه‌ک پێکهاته‌ی مه‌وجود له حوجره سه‌ره‌تاییه‌کان بێ هه‌بوونی ئه‌م کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه پشتگوێ خراوه.هه‌بوونه کۆمه‌لایه‌تییه‌کانیش بێ واتا ده‌بێ . کۆمه‌ڵگای مۆدێرن ته‌نیا له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای کۆن و کلاسیک واتا داره، ئه‌وه حه‌قیقه‌تێکه. وه‌ک چۆن کاپیتالیزم بێ بوونی پرۆلیتاریا ناتوانێ دریژه به هه‌بوونی خۆی بدا. حه‌قیقه‌تێک نابێ له بیر بکه‌ین که له روانگه‌ی دیالێکتیک، کۆمه‌ڵگای مۆدێرن هه‌بوونی خۆی ته‌نیا و ته‌نیا به پشت به‌ستن به کۆمه‌ڵگا نیوه مۆدێرنه‌کان و نامۆدێرنهکانهوه درێژه پێده‌دا. ده‌کرێ له ناو چۆن به شیوازێکی رێژه‌یی رووی دابێ ، به‌ڵام گه‌یشتن به له ناو چوونی گه‌وره له گه‌ڵ زات و سروشتی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی دژایه‌تی هه‌یه . له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه ئێستاش ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی که کۆمه‌ڵگای نیوه مۆدێرن یا کلاسیک به تاکی خۆی ده‌به‌خشێ درێژه‌ی هه‌یه. به‌و پێیه که له ناوبردن و ئاسمیله‌کردنی کۆمه‌ڵگای کلاسیک ، له لایه‌ن کۆمه‌لگای مۆدێرنه‌وه وه‌ک پرنسیپێک بوونی هه‌یه. ده‌توانین بلێین : کاراکتێره ئینسانییه سرووشتییه‌کان ئێستاش له ژێر کاریگه‌ری مۆدێرنیته دان و کاریگه‌ری نێگاتیڤی خۆیان له مۆدێرنیته وه‌رده‌گرن . به گشتی ئه‌گه‌رچی مرۆڤ له هه‌مبه‌ر ئه‌زموون و خه‌تا خۆی به‌رپرسیاره ، به‌ڵام ئایدیای سۆبژکتیویزمی مۆتلهق ناتوانێ راست بێ. له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه پێویسته کۆمه‌ڵگای پیشکه‌وتوو یا مۆدیرن له هه‌مبه‌ر ساز کردنی ئه‌م کاراکتێره نێگاتیڤانه دا به جیددی ره‌خنه بکرێ. مخابن بۆچوونی فاناتیک و دوگمی "مرۆڤی گۆناهکار" و هه‌ر وه‌ها " تاکڕه‌وی تاکی پیرۆزکراوی لیبرالیستی" ئیمکانی ره‌خنه گرتن به ته‌واوی له ناو ده‌با ، ئه‌و ئاسته‌نگییه قازانجیکی زۆر ده‌گه‌یێنێته بۆچوونه لیبراڵییه‌کان و چه‌مکه‌کانی دیکه‌ی مۆدێرنیته‌دا که خۆی له خۆیدا هه‌ڵگری باس و خواسێکی تره.
(ب) پیوه‌ندی نێوان که‌سایه‌تی و زێهنییه‌ت:
هه‌موو چه‌مک و شێوازه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان ( سۆسیال کۆنستراکشن)که ده‌گوتری خۆیان به به‌رهه‌می زێهنییه‌تی مرۆڤه‌کان نیشان ده‌ده‌ن. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م وتانه که ده‌گوترێن ده‌ست ولینگی کۆمه‌لگان. ئه‌گه‌ر وا بۆوایه جیهانی ئیستا زۆر جیاواز تر ده‌بۆ له وه‌ی که هه‌یه. هه‌مۆ پیکهاته‌کانی گرینگی میژۆۆ ، هه‌ر وه‌ها قۆناخه‌کانی ساز بۆن و میکانیزمه‌کانیان ،له سه‌ر بنه مای ئیراده و زیهنیه‌ت پیک هاتوون خه‌سارناسی (پاتۆلۆژی) که‌سایه‌تی مۆدیرن ده‌کرێ به زیهنیه‌ته‌وه گری بهدێنهوه . که‌سایه‌تی گه‌نده‌ل، تیک ده‌ر،و نیگاتیڤ و ناسالم خۆی به‌شیک له به‌ده‌نه‌ی کۆمه‌لگایه . ئه‌م که‌سایه‌تیه ئه‌گه‌ر زۆریش کۆمه‌لایه‌تی بێ ، به دهلنیایهوه له ژیر کارێگه‌ری لیبرالیزمی تاکره‌و دا به‌ره‌و پاسیڤ بۆن و ئاسیمیله بۆن هه‌نگاو ده‌نێ ، ئه‌گر بتوانین ئه‌م کاراکتێره باش ئانالیز به‌کین ده‌توانین وه‌لامی به‌شیک له پرسیاره‌کانمان بدۆزینه‌وه.
زێهنییهتگهلێک که کاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر ساز بوونی کاراکتێریکی مۆدێرن...1- زێهنییه‌تی ئۆبژێکتیڤ
ئه‌م زێهنییه‌ته ئۆبژه سازه و دژایه‌تی ته‌واوی له گه‌ڵ مێتافیزیک هه‌یه. ئه‌و که‌سایه‌تییه که له هه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵگا، کاراکتێره‌که که هه‌تا سه‌ر ئێسقان پاوانخواز(دیسپۆتیست)ه به ئاسانی کۆیلایه‌تی قبوڵ ده‌کات.نموونه‌ی ئه‌م کاراکتێره له سۆسیالیزمی رێئاڵ دا هه‌یه، هه‌ر به هۆی ئه‌م سیسته‌مه‌وه بوو که خۆی بوو به میکانیزمی ده‌سه‌ڵات و پرۆلیتاریا که به‌ڵێنی ئازادی و رزگاری پێدا بوو ، له به‌رانبه‌ردا مرۆڤی ئۆبژێکتیڤی نێو سۆسیالیزمی رێئاڵ له هیچ گیانبازی و فیداکاریه‌ک درێغی نه‌کرد، به‌ڵام ئه‌مجار بوو به کۆیله‌ی سیستێمکی نوێ و ئه‌م جار کۆیله‌ی سۆسیالیزمی رێئاڵ . کاراکتێری ئۆبژکتیڤیست به‌و هۆیه که زیاترله سه‌ر زێهنییه‌تی فیزیکی راوه‌سته ده‌کا ئیراده‌ی لاوازه و له به‌رانبه‌ر دا ئه‌م لاوازییه‌ش کاراکتیری ئاماژه پێدراو هه‌تا سنووری کۆیله بوون و بوون به ئامراز و کاڵا پێش ده‌خات. هه‌ڵاتن له بایه‌خه ئه‌خلاقییه‌کان و ره‌وایی دان به هه‌موو دژکرده‌وه‌یه‌کی نێگاتیڤ له هه‌مبه‌ر مرۆڤه‌کانی تر و به گشتی هه‌موو کۆمه‌لگا ، به‌رهه‌می ئه‌م زێهنییهتهیه. پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی له زێهنییه‌تێکی شرۆڤهکاردا ده‌دۆزێته‌وه و که‌سایه‌تی به‌رژه‌وندی خواز به‌رهه‌می ئه‌م مێشکه شرۆڤهگهرهیه که له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وندییه ماتریاله‌کانی خۆی هێچ سنوورێک ناناسێ. وه‌ها کاراکتێرێک دووره له ئه‌خلاق و سۆزی ئینسان بوون له نێو کۆمه‌لگا دا. واته ئه‌و بوونه‌وه‌ره که بۆمبێ ئه‌تۆمی ساز کرد، ده‌کرێ وه‌ک نموونه‌ی تازه‌ی لۆیاتانێکی کۆن پێناسه بکرێ که به میکانیزمی مێشکی شرۆڤه‌کار له لایه‌ن مۆدێرنیته‌وه پێشکه‌ش به کۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی کراوه.
2- زێهنییه‌تی سوبژێکتێڤ
جه‌وهه‌ره‌ی سۆبژێکتیڤیسم پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به سرووشت و سۆزدارییه‌کی بێ سنووره، له هه‌مبه‌ر سرووشت به گشتی. کاراکتێرێکی سۆبژێکتێڤ سه‌ره‌ڕای خاڵه پۆزێتێڤهکانی و پێوه‌ندی له گه‌ڵ سۆزه عاتفییه‌کان له کۆتاییدا رێگای زیاده‌ره‌وی ده‌گرێته به‌ر و تووشی (خودشیفتگی) ده‌بێ و له کۆتاییشدا خۆپه‌رست. سۆبژێکتیڤیسمی (محض) ناتوانێ کاراکتێری پۆزێتیڤ ساز بکا، به‌ڵکوو ده‌یکا به که‌سایه‌تییه‌کی ئاگۆئێست، چوونکه ئۆبژه گه‌وره ده‌بینێ و پیرۆزی ده‌کا. به‌م پێیه‌ش به ئه‌نجامده‌ری کار پیرۆزی ده‌به‌خشێ . که ده‌توانێ ببێته ئیستدلالێکی به‌هێز بۆ تاک و ده‌رئه‌نجام که‌سایه‌تییه‌کی خۆپه‌ره‌ست و بی ئیراده به‌رهه‌م بێنێ. جێگای ئاماژه‌یه که پێوه‌ندی نێوان که‌سایه‌تی و زێهن دوو لایه‌نه‌یه.
ج) ده‌سه‌ڵات و پێوه‌ندی له گه‌ڵ که‌سایه‌تی
کاتێک پێوه‌ندییه کانالیزهکراوهکانی ده‌سه‌ڵات، تا ئاستی بچووکترین پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا په‌ره‌یان ئه‌ستاندبێ، ئایا ده‌توانین باس له ساخڵه‌م بوونی که‌سایه‌تی بکه‌ین؟
هێز و ده‌سه‌ڵات گه‌نده‌ڵی له گه‌ڵ خۆی به دیاری دێنێ . گه‌نده‌ڵی ئه‌و لایه‌نه‌یه دزێوه له که‌سایه‌تی مرۆڤه که ئێمرۆ سه‌رانسه‌ری کۆمه‌ڵگای داگرتووه، هۆکارێکه که نیزامی ده‌سه‌ڵات خواز به زانابوون له هه‌موو ئاستێک‌دا په‌ره‌ی پی داوه. ده‌توانین بڵێین که هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن نییه که له گه‌ڵ چه‌ق به‌ستوویی ئاشنا نه‌بێ.چوونکه سیستمی ئاماژه پێدراو بوونی که‌سایه‌تێکی ئازاد به هیچ شێوازیک قبووڵ ناکا. مخابن ئه‌وه به‌رهه‌می زێهنییه‌تی ستاتۆخوازی ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه که بوونی کاراکتێری ئالتێرناتیڤ له هه‌مبه‌ر خۆی پێ هه‌زم نابێ. له به‌رانبه‌ردا کاراکتێری ئازاد دژ که‌رده‌وه‌کانی سیستم وه‌ک سه‌کۆیه‌ک بۆ فڕێن به بنه‌ما وه‌رده‌گرێ .چوونکه له ئه‌ساسدا هێزی ئانالیزکردنی راسته‌قینه‌ی هه‌یه و ده‌توانێ ره‌هه‌نده‌کانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار بناسێ . به‌لام که‌سایه‌تی لاواز به‌رده‌وام خۆی ته‌سلیمی سیستم ده‌کا و له هه‌وڵی گه‌یشتن به برژهوهندییه ماتریاله‌کان و فیزیکییه‌کانی خۆی دایه.هه‌تا سه‌ر ئێسقان کۆیله ده‌کرێ و کاراکتێرێک له دایک ده‌بێ که له به‌رانبه‌ر بچوکترین گوشار و ئاسته‌نگی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدا خۆی ده‌دۆڕێنێ. کاره‌سات له‌و کاته‌وه ده‌ست پێده‌کا که ئه‌وین ئاوێته‌ی ستاتۆخوازی و ده‌سه‌ڵات ده‌بێ. به‌رهه‌مه‌که‌ی کۆیلایه‌تییه‌کی بێ سنوور ده‌بێ. ئه‌شقی جۆراوجۆر و رنگین، به‌رهه‌می مۆدێرنیته و سیستمی شارستانییه‌ت. له کۆتاییدا ئه‌م ئه‌شقه ئاوێته‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ، له ئاکامدا به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات خوازێکی بی سنۆره، که‌واته عه‌شقێک که له کۆمه‌ڵگای مۆدێرندا خۆی پێناسه ده‌کا ئاوێته‌یه به گه‌نده‌ڵی و کۆیله بوون .فردریش ویلهێلم نیچه فیلسۆفی مه‌زنی ئاڵمانی له په‌رتووکی به نێوبانگی خۆیدا به نێوی " ئێراده‌ی ئاوێته به هێز" دا به شیاوی شرۆڤه‌ی وه‌ها ئه‌شقیک ده‌کا. به داخه‌وه عه‌شقێک که له کۆمه‌ڵگای مۆدێرندا خۆی ده‌نوێنێ به جێگای عه‌شقێکی پیرۆز، زیاتر وه‌ک بێ ئه‌خلاقێکی مه‌زن دێته به‌رچاو. چوونکه کاراکتێری مۆدێرنی ئێمه ناتوانێ ئه‌م عه‌شقه له سه‌رووی پێوه‌ندییه‌کی ره‌گه‌زی (سێکسی) ببینێ ، که‌واته که‌سایه‌تییه‌کی مۆدێرن ناتوانێ هیچ په‌رژێنێک له نێوان سێکس و عه‌شقدا بکێشێ. که‌سایه‌تی مۆدێرن بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به قه‌ناعه‌ت بگه‌یێنێ نیزامی حه‌قێقه‌ت تێک و پێک ده‌دا. به گوێره‌ی خواسته‌کانی خۆی پێناسه بۆ حه‌قیقه‌ت ده‌کا. وته‌یه‌ک هه‌یه که ده‌ڵێ : " حه‌قیقه‌ت هێزه وهێزیش حه‌قیقه‌ته ".کاراکتێرێکی گه‌نده‌ڵ هه‌موو به‌هاکان فیدای ویسته بی سنووره تاکه که‌سییه‌کان ده‌کا ، ئه‌مه به‌رهه‌می چێژ وه‌رگرتن له گه‌یشتن به ستاتۆ بوونه . چێژی ده‌سه‌ڵاتداری به گشتی له هه‌موو گۆره‌پانه‌کانی ژیانی مۆدێرنیته‌دا به‌رهه‌م دێ و خۆی به‌رده‌وام دووباره ده‌کاته‌وه.
د) ره‌گه‌ز و که‌ساێه‌تی
شێوازی روانینی تاک به مژاری ره‌گه‌زی، بێ گومان سه‌ره‌کیترین فاکتۆرێکه که نۆرمه گرینگه‌کانی که‌سایه‌تیمان پێ ده‌ناسێنێ .زه‌لیل بوونی مرۆڤ له گۆره‌پانی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی بێ گۆمان هۆکارێکه بۆ ده‌رخستنی زیاده خوازی و خۆمه‌زن دیتنی رهگهزگهرایانه ،که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که مرۆڤ هه‌بوونی خۆی له داگیرکاری سێکسی دا بدۆزێته‌وه. ده‌توانین بلێین که ره‌گه‌زگه‌رایی مۆدێرن که بنه‌مای تێئۆلۆژی گه‌رایانه‌ی له پشته‌وه‌یه، مرۆڤایه‌تی به بوونه‌وه‌رێکی مه‌سره‌ف گه‌رای ره‌گه‌زی گۆڕیوه.ئێنسانی مۆدێرن و دابراو له سرووشت، ته‌نیا ویسته سێکسییه‌کانی خۆی له چوار چێوه‌ی شێوازگه‌لێک له ره‌فتارو نوێخوازیدا ره‌نگ ده‌کا و واتایان پێ ده‌به‌خشێ و به نیسبه‌ت بوونه‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی نێو سرووشت، پێی وایه جیاوازتر له‌وانه. جه‌وهه‌ری بنه‌ره‌تی ئه‌و ره‌فتاره جۆراوجۆره ره‌گه‌زییه ، گه‌یشتنه به چێژی سێکسی به هه‌ر نرخێک. له گۆڕه‌پانی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی مۆدیرنیشدا ئه‌م راستییه به روونی دێته به‌ر چاو. که مه‌خابن پڕه له کاراکتێری به لاڕێدا چوو . له فه‌زای سینه‌ما، په‌رتووک، گۆڤاره جۆراوجۆره‌کان و رۆژنامه‌کانیشدا ده‌بینین زیاتر به سێکس و هه‌وه‌س گه‌رایی خه‌مڵیوه.له راستیدا ده‌بینین که هونه‌ری مۆدێرن، خاڵی ناوه‌ندی هه‌ڵچونی رۆحی که‌سایه‌تی مۆدیرن، له رێفلێکسه رهگهزگهرایانهکان دا پیشان ده‌دا تا راده‌یه‌ک که پیرۆزییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کلاسیک ئاهه‌نگی له ناو چوون و ئیزۆله بوونیان لێره‌وه ده‌ست پێده‌کا.ئێمرۆکه مۆدێرنیته له پره‌نسیپه‌کانی خۆیدا به هیچ شێوازێک ئه‌خلاق به بنه‌ما وه‌رناگرێ. به‌ڵکوو واڕسکه (غریزه)، له پێکهاتنی که‌سایه‌تی ده‌وری سه‌ره‌کی و ئه‌رێنی ده‌گێڕێ.دووپرسیار لێره دا دێته ئاراوه:1- گه‌لۆ له پارادۆکسی " واڕسکه- ئه‌خلاق" دا مرۆڤی کلاسیک ده‌توانێ کامیان به بنه ما وه‌ربگرێ بۆ هه‌رمان؟ 2- شێوازی له دایکبوونی که‌سایه‌تی له جیهانی مۆدێرندا چۆن ده‌توانێ ئه‌خلاق گه‌رایی مرۆڤ که هه‌زاران ساڵه مرۆڤایه‌تی گه‌یاندۆته قۆناغی نوێ ده‌رباز بکا؟ پرۆسه‌ی سازکردنی کاراکتێر له سیستمی مۆدێرنیته و ستاتۆخوازدا، نه ته‌نیا له سه‌ر بنه‌مای گه‌یاندنی به هه‌رمانه، به‌ڵکوو له سه‌ر ئه‌ساسی ره‌گه‌زی و زێهنییه‌تی داگیرکارانه‌ی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه بنیاد نراوه.پڕۆسه‌ی لاوازکردنی کۆمه‌لگای کلاسیک ، له لایان سیستمی مۆدێرنیته‌وه ده‌توانێ به روونی ئێمه به ناسینی ئه‌م حه‌قیقه‌ته ئاشنا بکات. بۆ نموونه پێویسته به وردی شرۆڤه‌ی پرۆسه‌ی به‌خشینی که‌سایه‌تی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به ژنان بکه‌ین. ده‌سه‌ڵات هه‌تا کۆمه‌ڵگا وه‌ک ژن لاواز نه‌کا ، ناتوانێ له هه‌بوونی خۆی دڵنیا بێ . به تایبه‌ت تێکشکان و رووخانی که‌سایه‌تی ژن - لیره دا مه‌به‌ست به گشتی له ژنانه وه‌ک چینی ئازارچیشتووی کۆمه‌ڵگای کلاسیک و وه‌ک ئامرازێکی ته‌کنیکی به ده‌ست سیستمه داپلۆسێنهرهکانه) که راسته‌وخۆ ته‌ئسیری نێگاتیڤیان به تایبه‌تی به سه‌ر پیاوان و به گشتی به سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه.ئه‌گه‌ر چی فاکته‌ری ره‌گه‌زی (ژن یا پیاو) له ئه‌ساسدا پرۆسه‌یه‌کی سرووشتیه ، که به‌رهه‌می گه‌شه(تکامل) و سرووشته ، به‌ڵام شکاندنی ره‌گه‌زی بۆته هۆکاری سه‌ره‌کی به لاڕێدا بردنی مه‌سیری پێشکه‌وتنه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان. چوونکه له کۆتاییدا هه‌ر کام ده‌بن به ئالتێرناتیڤی له ناو بردنی رۆحی یه‌کتری. به‌داخه‌وه ژنان له کۆمه‌ڵگای کلاسیک‌دا وه بیریان نایه‌ته‌وه که چی‌یان له کوێ وچۆن له ده‌ست داوه ؟! بۆیه ژن بوون له‌م بارودۆخه ناله‌باره‌دا وه‌ک قهدهریک قبووڵ ده‌که‌ن یا به پرۆسه‌یه‌کی ته‌واو سرووشتی ده‌یهێننه ئه‌ژمار.
ه) په‌رێشانی، بێ ئۆقره‌یی و نێهێلیزم
کاراکتێرێک که مۆدێرنیته ریشه‌ی له ناخیدا داکووتاوه، تا ئاستێک خۆ به زل زانه که له یه‌ک رۆژ دا که‌سایه‌تی مۆدێرن له خۆیدا ساز ده‌کا یا خۆی وه‌ک مێتۆلۆژیهک (ئۆستووره‌یه‌ک) ده‌بێنێ. هه‌لبه‌ت مێتۆلۆژێکی مۆدێرن! و رۆژی دواتر ... له بێ هیوا بوون و ئێسترێسدا خۆی ده‌دۆزێته‌وه. له‌م کاتانه دا ده‌ست ده‌کا به تێک شکاندنی خۆی له بواری سایکۆلۆژییه‌وه جاری وایه ده‌گاته ئاستێک که مه‌رگی فیزیکیش بۆ خۆی به دیاری دێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی که له نێهێلیزم و چاره‌نووس گه‌رایی رزگاری بێ. ئه‌م تۆێژه نێهێلیسته له رۆالهتدا بێ زیانن، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا کاراکتێرێکی زۆر نێگاتیڤ و تێکده‌ریان هه‌یه. چوونکه له سه‌ر بنه‌مای باوه‌ره نێهێلیستییهکانیان، خۆیان له ژێر باری به‌رپرسیاره‌تی له هه‌مبه‌ر خۆیان و کۆمه‌ڵگا ده‌رباز ده‌که‌ن . مه‌خابن ئه‌م گرووپه له پارادۆکسی ره‌هه‌ندی مۆدێرنیته- کلاسیک‌دا ئه‌ژماریان له هه‌موو گرووپه کانی دیکه زیاتره و رۆژانه‌ش بێلانچۆیان زیاتر ده‌بێ.پووچی و ئاستی تینوو بوونی کاراکتێری نێهێلیست، ئه‌و له هه‌ر چی بایه‌خی ئه‌خلاقی و ئینسانییه دوور ده‌کاته‌وه. ئه‌و که‌سایه‌تییه رێک جێگره‌وه و ئالتێرناتیڤی که‌سایه‌تی به‌هێز و به ئێراده‌یه که بۆ گه‌یشتن به واتا و مه‌فهوومی ژیان و هه‌بوونی راسته‌قینه ده‌ست بۆ هه‌ر شێوه ئینسیاتیڤ و رێفۆرمێک له کاراکتێری خۆیان ده‌بن و له‌م رێگایه دا به جه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌وه هه‌موو به‌هاکانی ئه‌م ریسکه له ژیانیان دا قبوول ده‌که‌ن.