فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رێبوار كەریم وەلی
(1)
ئەگەر بە قەتعیش نەبێ، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە كردەوە خۆی لە سەركردایەتیی بزووتنەوەكە كێشاوەتەوە و، دەسەڵاتەكانی داوە بە جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەكەی، بە واتایەكی دیكە ئامادەیی گۆڕان (تەنانەت ئەگەر بە مەرجیش بێت) بۆ دانوستاندن لەگەڵ پارتیدا بە پێكهاتەیەكی دیكە كە بڕیاریان بەدەستە و دەسەڵاتیان پێدراوە بۆ چارەكردنی وەزعەكە، مانای ئەوەیە پارتی قسەی خۆی بردە سەر كە دەیگوت مامەڵە لەگەڵ سەركردایەتییەكی نوێ لە بزووتنەوەی گۆڕان دەكەین.

بۆیە تۆنی دەنگی پارتیش گۆڕاوە، بەڵام دیسانیش ئەوە بە مانای ئەوە نییە كە بە پاكێجكردنی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە، بە خواست و ویستی گۆڕان كۆتایی بێت، چونكە لە پرۆسەكەدا دیسان دەبێ گۆڕان هەنگاوی یەكەم بهاوێت. دەرئەنجامی ئەو گفتوگۆیانە، گەڕاندنەوەی دۆخی هەرێمی كوردستان دەبێ بۆ پێش 12ی ئۆكتۆبەری 2015، بەو جیاوازییەی كە سەرۆكی هەڵپەسێردراوی پەرلەمان و دەستەی سەرۆكایەتی دەگۆڕدرێن و، وەزیرەكانی گۆڕانیش دەگەڕێنەوە ناو حكومەت.

هەنگاوی یەكەم لە هەر چارەیەكدا، بریتییە لە گۆڕینی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، چونكە تا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان دیزاین نەكرێتەوە، باسكردن لە گۆڕینی حكومەت و سەرۆكی هەرێمی كوردستان (كە دیسان دەبێتەوە گرێكوێرەیەكی گەورە) بێ مانایە. تا یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هەموار نەكرێتەوە و وادەی هەڵبژاردنێكی نوێ دیاری نەكرێت، نە پەرلەمان و نە حیزبەكان ناتوانن گۆڕانكاری لە پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا بكەن، چونكە ئەگەر حیزبەكان بیانەوێ ئەو كارە بكەن، پێش هەر شتێك دەبێ یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانیان هەموار كردبێتەوە (لە غەیری ئەوە بێ یاساییە) و هەموو رازی بووبن بەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

بەڵام ئایا ئەو پێكهاتەیەی ئێستای پەرلەمان لە رووی ژمارەی ئەندامانەوە بۆ هەموو لایەك مەقبولە كە بتوانێ ئەو بڕیارە بدات؟ یان ئایا هەموو لایەك لەسەر ئەوە رێكدەكەون كە سەرۆك لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت؟ تا ئەو گۆڕانكارییانە تەواو دەبن بارزانی هەر سەرۆكی هەرێم دەبێت؟ ئەمانە پرسیاری جددین و بە یەك دوو كۆبوونەوە جواب نادرێنەوە. بۆیە ئەگەر بنچینەی گفتوگۆكان، وەبەرهێنان بێت بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو، ئەوا ئەستەمە رێككەوتنێكی گشتگیر بێتە كایەوە، ئەگەریش لەسەر بنەمای ئەوە بێت كە هەڵبژاردن دوادەخرێت، رێڕەوێكی دیكە وەردەگرێ.

پەیامی پارتی روونە
(2)
پارتی كە گفتوگۆكانی لە هەولێرەوە دەستپێكردووە و ئێستا دەیانباتە سلێمانی، ئامانجەكەی روونە، لایەنەكانیش باش دەزانن پارتی بۆچی لە دەرگەیان دەدات، بۆیەشە پارتی گوێ لە لایەنەكان دەگرێ بزانن چییان دەوێ لە بەرامبەر ئەوەی كە بارزانی دەیەوێ لە داهاتوودا بیكات.

دانوستاندنەكانی پارتی لەگەڵ لایەنەكان ئەگەر دیوێكی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیاسی و ئیداریی هەرێمی كوردستان بێت، بەشە جەوهەرییەكەی ئاییندەی كوردستانی باشوور و بڕیاری سەربەخۆییە. لەو  پێناوەشدا پارتی ئامادەیە لە زۆر رووەوە تەنازول بكات بە مەرجێك لایەنەكان بتوانن خۆیان ساغ بكەنەوە و بڕیاری یەكلاكەرەوە بدەن.

گرنگە حیزبەكانی سلێمانی بتوانن لە ژێر كاریگەریی شەقام و سیاسەتە ئیقلیمییەكان دەرچن و، توانای ئەوەیان هەبێ، بۆ لایەنگرانی خۆیان ئەوە روون بكەنەوە كە كوردستان و ناوچەكە لە چ قۆناغێكدایە. بۆیە دەستكەوتی حیزبی تەنها بریتییە لەوەی كە چۆن بتوانن دانوستاندنێكی عادیلانە لەگەڵ پارتیدا بكەن، نەك ئەوەی دەرگاكان داخەن.

دەشێ گفتوگۆی ئەمجارە پتر لەوەی پەیوەست بێت بەوەی كە دیزاینی سیاسی و ئیداریی ئێستای هەرێمی كوردستان چۆنە، بریتی بێت لەوەی كە ئاشتەواییەكی سیاسی و كۆمەڵایەتیی لێ بكەوێتەوە و لەسەر ئەو بنچینانەش رێكبكەون كە میكانیزمی راگەیاندنی سەربەخۆیی چۆن دەبێ؟ نەخشەرێگای ئەو پڕۆسەیە، رۆڵی نەتەوە و ئایینزاكان، لایەنە سیاسییەكان و دامەزراوە شەرعییەكان  چی دەبێ؟ ساختاری حوكمڕانی و پەیوەندییەكانی داهاتووی كوردستانی سەربەخۆ لەگەڵ دراوسێكان و دنیای دەرەوە بە چ شێوەیەك دەبێ؟ كێ ئەو بڕیارە چارەنووسسازە دەدات و لایەنەكان چەندە پابەند دەبن بە لێكەوتەكانی ئەو بڕیارەوە؟

ئەگەر لەو چوارچێوەیەدا بێت كە پارتی مەبەستیەتی و كاری بۆ دەكات و، لایەنەكانیش بەدەنگییەوە بێن، ئەوا زوو دەگەنە رێككەوتن. ئەگەریش مەتڵەب دەستبادان و لابردنی بارزانی بێت، ئەوە هەم پارتی بۆ ئەوە ئاڵتەرناتیڤی پێیە و هەمیش ئەوانەی دەكەونە دەرەوەی پڕۆسەكەوە ئیتر شانسی دووەمیان بۆ گفتوگۆ نییە.

قوربانیانی ئیرهابی فیكری
(3)
یەكێتی بە پلەی یەكەم، گۆڕان و بەشێك لە حیزبە ئیسلامییەكان (لەو ساڵانەی ئەخیردا) داهێنەر و پەرەپێدەری ئەو ئیرهابە فیكری و ئانارشیزمەن كە لە سلێمانی هەیە. مێژووەكە لە شەستەكانی سەدەی رابردووەوە دەست پێدەكات و تا ئێستاش بەردەوامە. دژایەتیكردنی پارتی و ماڵی بارزانی، نەوە بە نەوە دەگوازرێتەوە و زاراوەسازیی بۆ دەكرێت (خێڵەكی) و (بنەماڵەیی) بۆ پارتی، (مەسینەهەڵگر) و (كۆیلە)ش بۆ ئەندام و هەوادارانی پارتی. بەڵام سەیر ئەوەیە كە پارتی پتر لە نیو سەدەیە بەرگەی هەموو ئەو شتانەی گرتووە و ئێستا شمشێرەكە دەمی رووە و خۆیان سووڕاوەتەوە. بێچارەیی، كەنەفتی و ئینشیقاقی جۆربەجۆر، لەناو حیزبەكانی سلێمانی نیشانەی ئەوەیە كە ئەوان پتر لە پارتی قوربانیی ئەو ئیرهابی فیكری و ئانارشیزمەن كە داهێنەری بوونە و برەویان پێداوە.

ئەم ئیرهابە فیكری و ئانارشیزمە، هەموو بەها نەتەوەییەكانی وەكو شەهید، پێشمەرگە، نیشتمان، ئاڵا، سەربەخۆیی و كوردایەتیی هاویشتووەتە ناو كۆشی پارتییەوە و، ئەوان كوێرانە خزمەتی پارتی دەكەن. بۆیە ئەركی لەناوبردنی ئەو ئیرهابە فیكرییە لە ئەستۆی حزبەكانی سلێمانییە تا پارتی، ئەگەرنا دەگاتە ئاستی فەوزا و، دامركاندنەوەی فەوزاش رێگای قەهریی دەوێت.
19/12/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان