فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زکری مووسا
جیهان لاریی لەوە نییە كوردستان ببێتە دەوڵەت، كێشەی سەرەكی دابەشبوونی سیاسیی ناوخۆیە لەمەڕ ئەم پرسە چارەنووسسازە. گوتاری سەربەخۆییخوازی لە هزری سەرۆك بارزانی بەرجەستە دەبێت. لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە ئاشكرا لە میدیاكان و لە كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندە بیانییەكان و سیاسییەكانی بەغدا سەرۆك ئەوەی نەشاردووەتەوە كە ئامانجی ستراتیژیی كورد سەربەخۆییە.

بنەمای سەرەكیی هزری سەربەخۆییخوازی لە روانگەی بارزانی بابەتی ماف و قوربانیدانە. سەربەخۆیی مافێكی رەهایە و بەو قوربانییەی گەلی كوردستان بەخشیویەتی رەوا نییە هەر وەك پاشكۆی خەڵكی تر بمێنێتەوە. بارزانی وای بۆ دەچێ تەنیا لەڕێگەی وەدەستهێنانی سەروەریی تەواوە كە كوردستان دەتوانێ خۆی لە هەڕەشەكان بپارێزێت و پاشان بكەوێتە سەر رێڕەوەی پێشكەوتن.

پێداگرییەكانی بارزانی بۆ سەربەخۆیی لە هۆكارێكی دیكەیشەوە سەرچاوە دەگرێ، ئەزموون و بێمتمانەیی. كورد ئەزموونێكی سەدساڵەی ژیانێكی شكستخواردووی لەگەڵ عێراقدا هەیە. تەنانەت چركەساتێكیش وەك شەریك سەیری كورد نەكراوە و بەغدا هەردەم كوردی وەك پاشكۆ بینیوە، هەركات حكومەتی ناوەند بەهێز بووبێت ئەوە پەیمانشكێنی كردووە و مافەكانی گەلی كوردستانی پێشێل كردووە.

ئێستا كێشەكان قووڵترن، تاییفیەت و دەستێوەردانی هەرێمی لە عێراق لە لووتكەدایە. لەو ململانێیەدایە یا دەبێ شیعە بی یان سووننە. بارزانی نایەوێ وڵاتەكەی لەو شەڕە بێپایانە وەربدات، گەلی كوردستان و دۆزی رەوای خۆی هەیە و بەشێك نییه لە شەڕی سووننە و شیعە.

لەبەرانبەردا بەشێكی تری سیاسییەكانی كورد رێك پێچەوانە بیردەكەنەوە. هۆكارەكەی هەرچییەك بێت، هزری بێت یان ململانێی سیاسی لەگەڵ بارزانی، ئەوان وای بۆدەچن كورد لەگەڵ عێراق پارێزراوترە. ئەگەر مافە دیموكراتییەكان بچەسپێت ئیتر پێویست بە سەروەری ناكات. جگە لەوەیش بەهۆی جیۆپۆلیتیكەوە كوردستان ناچارە یان پاشكۆی توركیا بێت یان ئێران یان عێراق، كەواتە باشتر وایە هەر لەگەڵ عێراقدا بین. لەگەڵ ئەوەی بڕوایان بە مافی چارەنووس هەیە، بەڵام لەو بڕوایەدا نین كورد بتوانێ بەپشتبەستن بەو كەرەستە سیاسی و ئابووری و جیۆگرافیانەی هەیەتی لەسەر پێی خۆی بوەستێت و سەربەخۆ بێت. هەندێكیان راهاتوون لەسەر سووكسەرنجدانی سەرەبەخۆیی و گاڵتەی پێدەكەن و بەشێكیشیان بە خەونێكی گڵاوی دەزانن بۆ ئەوەی دیكتاتۆرییەت لە كوردستاندا سەربكەوێت.

لە جیهانبینیی بارزانیدا بۆ سەربەخۆیی بێمتمانەیی بەرانبەر دەرەوە هەیە، بەڵام لە روانگەی نەیارانی سەربەخۆیی بێمتمانەیی بەرانبەر ناوخۆ هەیە. بارزانی پێیوایە دەكرێ كورد لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر دراوسێی باش بێ. ئەوانی دیکە وای بۆ دەچن دەكرێ قەوارەی سیاسیی سەركەوتوو بێ لەناو دەوڵەتی عێراق. لە ستراتیژیی بارزانی لەگەڵ عێراقدا جیۆگرافیا و مێژوو و ئەزموون قسەی یەكەم دەكات، بەڵام لایەنی بەرانبەر لەگەڵ عێراقدا یاری و ململانێی سیاسی و هاوپەیمانێتی و كاری پارلەمانی بە ئەولەوییەت دەزانێت.

ئێستا چیی دەگوزەرێت؟

بارزانی كار لەسەر دووركەوتنەوە لە بەغدا و خۆكۆكردنەوەی كورد دەكات، لایەنی بەرانبەر كار بۆ تێكبەستنەوە بە هێزەكانی عێراقی و پەرتەوازەیی كورد لە بەغدا دەكات و پێشیوایە كە ئەو یارییەی لە بەغدا دەیكات دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی لە ململانێ ناوخۆییەكانی كوردستان.

ئێستا بارزانی و هێڵی سەربەخۆیی لەگەڵ سێ بەرەی جیهانی دەرەوە و دەوڵەتی عێراق و نەیارە ناوخۆییەكانی سەربەخۆیی لە ململانێیەكی سەختدان. لەو بەینەدا ئەركی نەیارە ناوخۆییەكانی بارزانی ئاسانترە، ئەوان تەنیا لەگەڵ بارزانیدا لە ململانێدان و بەردەوام لوغمی سیاسیی بۆ دادەنێن، لاشیان ئاساییە لەو ململانێیەدا پڕۆژەی سەربەخۆییش لەبار ببەن و كوردستان بكەنە پاشكۆیەكی لاوازی بەغدا.

ئەگەر بەرەی عێراقچیی كوردستان لەو ململانێیەدا سەربكەون ئایا بەختەوەری و پارێزراوی روو لە كوردستان دەكات؟ دەوڵەتی عێراق رێز بۆ شەراكەتی كورد دادەنێت؟ ئەزموون و مێژوو وەڵامی نەخێرمان دەداتەوە. جگە لەوەیش عەرەبی شیعە بە تۆكمەییەكی بێوێنە لە پارلەمانی عێراق كار دەكات. پارلەمانتارەكانیان لەبلەبان و شۆڤێنی و حاقدن بەرانبەر كورد. لە بەرانبەردا كورد پەرتەوازەیە، پارلەمانتارە عێراقچییەكانی كوردیش گەنج و بێئەزموونن، عەرەبیزانیش نین و بە ئاسانی فێڵیان لێ دەكرێ و بڕگە و فەقەرەیان بەسەردا دەسەپێندرێ. یاسای بودجەی 2017ـی عێراق پێمان دەڵێ كە لە كاری پارلەمانیدا تای تەرازوو چەندە لە بەرژەوەندیی لایەنە عێراقییەكانە. شیعە توانی بە ئاسانی هەموو مافێك بۆ چەكدارەكانی حەشد بچەسپێنێ كەچی پارلەمانتارە كوردەكان یاسایەكییان قبووڵ كرد كە تەواو لەدژی بەرژەوەندیی پێشمەرگە و كوردستانە. چونكە شیعەكانیش زۆرینەن ئیدی تاهەتایە هەموو یاسایەك دەبێ لە بەرژەوەندیی ئەوان بچەسپێت و كورد لە بڕگە و یاسا و وشەكانیشدا دەبێتە پاشكۆ.

ئێستا كاتی یەكلاییبوونەوەیە، كوردستان ببێتە دراوسێیەكی باش یان پاشكۆیەكی باش؟ یان هەردووك؟ ئەبێ چاوەڕێی گۆڕانكارییەكان بین.

18/12/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان