فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەحمەد قەسیمی

ساڵی ٢٠١٤ کاتێک ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام (داعش) خەلافەتی لە ناوچەکانی ژێر کونتڕۆلی خۆی ڕاگەیاند و ڕەققەی کردە پێتەخت ، جیهان گرنگییەکی وەهای بە ڕووداوەکە نەدا و داعشی وەک هەڕەشەیەکی جیددی چاو لێنەکرد. بەڵام زۆری پێ نەچوو کە ڕوودواەکان پەرەیان سەند و موسڵ وەک دوهەمین شاری گەورەی عێڕاق لە چاوترووکانێکدا کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی داعشەوە و ئەم گرووپە بچووکە بوو بە خاوەنی زۆرترین و نوێترین تانک و تۆپ و چەک و کەرەسەی ئەرتەشی و توانی دەسگرێت بە سەر بانکەکان و بیرە نەوتییەکان و هەموو ناوەندە ئابوورییەکانی ئەم شارە و دەوروبەریدا و بەم جۆرە ببێتە هێزێکی گەوەرە و مەترسیدار کە هەر ڕۆژە شارۆچکەیەکی داگیر ئەکرد و ئەگەر هێزی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی نەبوایە، نەک هەر بەغدا بەڵکوو هەولێرێش کەوتبووە ژێر هەڕەشەی داگیرکردن لە لایەن داعشەوە.

دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە داگیرکردنی موسڵ، هێرشێکی گەورە بۆ ڕزگارکردنی ئەم شارە لە دوو حەوتوو لەمەوبەرەوە دەستی پێکردووە. ئەوەی کە بۆ هەموو چاوەدێرێک ڕوون و ئاشکرایە ئەویە کە لەم هێرشە بەربڵاوەدا هەر ئەرتەشی عێڕاق بەشدار نییە، بەڵکوو چەن لایەنی جیاواز لە چەن قۆڵی جیاوازەوە و بە ئامانجی جیاوازەوە بەشدارن. لە لایەک ئەڕتەشی عێڕاقە کە زۆربەیان شیعەن، لە لایەکیترەوە حەشدی شەعبییە کە هەموویان شیعەن و بە پشتگیری ئێران دامەزراوە و پاسدارەکانی ئێران ڕاستەوخۆ لە نێویاندان، لە لایەکیشەوە هێزی تورکیایە کە پشتیوانی گرووپە سوننەکانە و لایەکیشەوە هێزە کوردییەکانن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی سیدسوێنسکا کە لە سوێد بڵاوی کردەوە، داعش ڕایگەیاندووە کە ٧ هەزار شەڕکەری لە مووسڵدا هەیە بەڵام پسپۆڕانی ڕۆژئاوایی نیوەی ئەو ژمارەیان مەزەندە کردووە. هەر بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، داعش لەم شەش مانگەی دواییدا لاواز بووە. لە لایەکەوە زۆر ناوچەی ژێردەسەڵاتی خۆی لە دەسداوە و داهاتە نەوتییەکانی کەم بۆتەوە؛ لە لایەکیتریشەوە توانایی پڕوپاگاندەکردنی لاواز بووە و کەسانێکی کەمتر لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەچنە ڕیزەکانیانەوە. بۆیە زۆر نین ئەوکەسانەی کە گومانیان لە شکستی داعش لەم شەڕەدا هەبێت. بەڵام ئایا وەدەرنانی داعش لە موسڵ بە مانای کۆتایی هێنان بە شەڕ و ماڵوێرانییەکانی موسڵ یان عێڕاقە؟

بەو ئەجێندا جیاوازەی هێزە بەشدارەکانی شەڕی موسڵ هەیانە، مەترسی ئەوە هەیە کە شەڕەکە قۆناخێکی ئاڵۆزتر بە خۆیەوە ببینێ. مەترسی هەرە گەورە دستێوەردانی ئێران و تورکیایە کە هێزی خۆیان گەیاندۆتە نزیکی موسڵ. ئەمیان بە نێوی شیعە و ئەویان بە نێوی سوننە توانای هوروژاندنی خەڵکی باوەڕمەندیان هەیە. ئەوەی کە لە بەرەکانی شەڕی موسڵدا ئاڵای شیعە لە سەر تانک و دەبابەی هێزە عێڕاقییەکاندا دەشەکێتەوە، ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لە سەر رادیکالیزە کردنی سوننە ئاساییەکان کە زەخت و زۆری دەوڵەتە شیعەکانی ئێرانیان بۆ سەر سوننەکانی ئەو وڵاتە بینیوە. مووسڵ شارێکە زۆربەی نزیک بە هەمووی سوننەن و لە دەسەڵاتگرتنی شیعە لە شارەکەیاندا بە گومانن. لەو لاشەوە تورکیا خۆی بە خاونی ئەیالەتی موسڵ ئەزانێت و چاوی بڕیوەتە بیرە نەوتییەکانی ئەو مەڵبەندە، بۆیە ئەوەندەی بۆی بلوێ ڕێگە نادات شیعە لەوێ دەسەڵاتبگرێت.

دیارە کوردیش ئەجێندای خۆی هەیە و بۆی هەیە بە هەموو تواناوە بچێتە شەڕی دژ بە داعشەوە. کوردستانیان هەم لە باشور و هەم لە ڕۆژئاوا زیاتر لە هەموو لایەک بوونەتە ئامانجی هێرشەکانی داعش  و زۆرترین قوربانی و ماڵوێرانییان داوە. بەڵام بە داخەوە لە کاتێکی ئاوا هەستیاریشدا یەکیەتییەکی پتەو لە باشووری کوردستان نابینین. دوای زیاتر لە بیست و پێنج ساڵ دەسەڵاتی کورد هێشتا کورد لە باشووری کوردستان خاوەنی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی نییە و پێشمەرگەکان هەر حیزبین و سەر بەو دوو حیزبەی دەسەڵات واتە پارتی و یەکیەتین و ئەمەش سەنگی کوردی لاواز کردووە.

ئەم ئاڵۆزی و مەترسییانە، بێگومان ئەمەریکا و ئەورووپاشی بە خۆوە خەریک کردووە. دیارە کێشەکانی عێڕاق و سوریا پێکەوە گرێدراون  و ئێمە بە باشی نازانین کە ڕێگەچارەی ئەمەریکا و ئەورووپا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە چین. ئەوان چەندین جار دووپاتیان کردۆتەوە کە لایەنگری یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتانەن، بەڵام ئایا بەڕاستی ئەم یەکپارچەییە ئەو دێنێ کە بەو جۆرە مرۆڤەکان ببنە قوربانی و بەو جۆرە ئەو دوو وڵاتە ببنە وێرانە؟

کێشەکانی عێڕاق و سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین بە گشتی، وەک کێشەکانی باڵکان، کێشەی سنوورکێشانی کۆلۆنیالیستی دوای شەڕی یەکەمی جیهانین. ئەم سنوورانە بە بێ ڕەچاوکردنی ویستی گەلانی ناوچەکە، کێشراون. ڕۆژهەڵاتی ناوینیش وەک گەلانی باڵکان پێویستە خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری کەن و پێویستە هەموو هێزە نێوتەوییە کان لەم بووارەدا هەنگاو بنێن. داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە تورکیا و ئێران و ئەفغانستان و پاکستانەوە، داهاتوویەکی ئاڵۆزە و بۆ چارەسەری کێشەکان ئەرکی سەرەکی لە سەرشانی گەلانی ناوچەکەیە. گەلی کوردیش پێویستە لە هەموو کاتێک وریاتر بێت و یەکیەتی نەتەوەیی خۆی پتەو کات. ئەو حیزب و لایەنانەی کە بێباک لە گەل و نیشتمان و بێباک لە مێژوو پاڵ بە داگیرکەرانی کوردستانەوە ئەدەن و دەستی دۆستی نادەنە دەستی حیزب و لایەناکنیتری کوردستان، دڵنیابن کە مێژوو لێیان خۆش نابێت.

13/12/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان