شاروژ کاردو
هاوزمانانم دهمهوی لیرهدا ئاماژه به مهترسیهکی مهزن بکهم که ماوهیهکه دروست بووه وه ههر کاریکم کرد ههستی کوردایهتی و تهنانهت مروفایهتیشم نهیهیشت گوی خوم لهم بابهته بخهوینم و چاوی خوم بهرووی ئهم راستیهدا ببهستم.
ههروهک دهزانن یهکێ لهگهورهترین کیشهو گرفتهکانێک کهگهلی کورد لهروژههلاتی کوردستان لهسهدهی رابردودا بهتوندی روبهروی بوهتهوه و ههتاکو ئێیستاش دریژهی ههیهو؛ سهرهرای ههمو ههول و تهقالای گهلهکهمان و هیزهکوردیهکان چارهسهر نهبوه ژنوسایدی سپییه. کهبهرای من مهترسی ئهم چهشنه ژنوسایده زور دور هاوِیژتره له ژنوسایدێ کهمانای کومهلکوژی بهچهکوچولی کیمیایی یا ناوکیه.
ئازیزان ئهو شتهی که له روژههلاتی کوردستان بهژنوسایدی سپی ناوم بردوه شتی نیه جیا له: زمانی فارسی.
من نه کونهپهرهستم نهفاشیست و نهدواکهوتو، بهلام بهرای من زوانی فارسی بوو کهزمانی نهتهوهکانی دیکهی دانیشتووی ئیرانی وهکو تورک و گیلهک و تات و لوریشی لهناو برد، یان لاوازی کرد و کردنیه "گویش".زهبرهایهک که ئهم زمانه لهگهلی کوردیشی داوهکهم نیه و زوریش لهبهرچاوه. بو نمونه دهتوانین بلیین زمانی فارسی بوو که کرماشانی مراند و ئێیستاش خهریکی لهناو بردنی سنه و... یه.
دیاره که ئیمه له روژههلات دهسهلاتیکمان نهبوهو نیه بو دهرچون لهژیر هێژمونی ئهم زمانه.چون ههر وهها کهههموان دهزانن رادیو و تهلهفزیون و روژنامهو زانکو و تهنانهت باغچهکانی ساوایانیش بهم زمانه لهگهلماندا پهیوهندی دهگرن. کهچی ئیمه کولمان نهداوه و بهتوندی بهرخودانمان کردوه.ئهوهی جیگای داخه ئهو راستیهیه که ماوهیهکه ئهم مهترسیه ئیجگار هیزی گرتوه بهجوری که نهسلی نوی لهجوانهکانی روژههلات بهتوندی گریدراوی ئهم زمانه بوونهتهوه.
شی کردنهوهی تیروتهسهلی ئهم بابهته له نوسینیکی دیکهدا را دهگهیهنم،ئهوهی بوو بههاندهری من بو نوسینی ئهم بابهته نهبارودوخی روژههلاتی کوردستان ، بهلکو بارودوخیکه که بهتازهیی له باشوری کوردستاندا حاکم بووه.
بهپیچهوانهی روژههلات لهباشوری کوردستان کورد هیچ قورسایی و جهبریک لهسهر شانیدا نیه بو رو هانین بهزمانی فارسی، بهلام بهداخهوه روهانینیکی سهرنج راکیش و سهیر هاتوهته گوری لهعهلاقهی جوانهکان بهم زمانه!!!!
ئایا باشور نایهوی لهبارودوخی روژههلات ئهزموون وهربگری؟ ئایا ئهو فهلاکهتهی که نهتهوهی بهناو فارس!بهسهر کورد و نهتهوهکانی دیکهی ئیرانی هیناوه بهس نیه بو ئهوهی کهباشوری کوردستان خوی بپاریزی لهم تاعونه فهرههنگییه!!!! ئایا ئهوهی کهدهبیستری ئارهزوی ههرکچ و کوریکی باشور ئاشنایی و رهفیقایهتی لهگهل فارسیکدایه شتیکی ئاساییه؟؟؟؟ ئایا روو هانینی ههزاران لاوی کورد بهکونسرتی گورانی بیژهفارسهکان وهکو شوهرهو موعین و لهیلافروههر و ئێبی و .... پیشهکیهکی مهترسیدار نیهبو داهاتوی فهرههنگ و کهلتوری کوردی، ئهویش لهکاتیکدا که زوری لهم جوانانه ئهگهر کرمانجین سورانی نازانن و ئهگهر سورانن، کرمانجی نازانن ؟؟؟؟ ئایا ئهگهر لهداهاتودا لهئیران رژیمیکی فاشیستی فارس وهکو رژیمی شای پیشو دهسهلات گریتهدهست و دهست کات بهپهرهپی دانی زمانی فارسی لهناوچهکهدا، کورد دهتوانیت زمان و کهلتوری خوی لهم مهترسیه بپاریزیت ؟حکوومهتی ئێسای ئێران ههر ئیستاش دهلیت شتی بهناوی کورد و زمانی کوردی ههبونی نیه!لهسهر ئهو باوهڕهیه کهزمانی کوردی زاراوهیهکی فارسیه!! ئهمه روانگهی حکوومهتێکی مهزههبیه که باوهڕی به نهتهوه نییه. جا گهر حکوومهتێکی نهتهوهیی بێته سهرکار چ ههڵوێستی له حهنای کوردن چی دهبێ؟
لئرهدا دهمهوی روون کردنهوهیهک بدهم لهسهر قسهکانم بو ئهوهی زور کهس بهههله له قسهکانم تی نهگهن:
من ئهو مهترسیهی زمانی فارسی بو کوردی لهزمانهکانی دیکهدا نابینم، بهبهیانیکی دیکه رو هانینی جوانهکانی باشور بو زمانانی وهک اینگلیسی و فهرانسهو روسی و تهنانهت عهر هبی و تورکیش زور بهمهترسی دار نازانم چون ئهم زمانانهکاریگهری خراپیان نابیت لهسهر زمانی کوردی، بهلام بهبروای من فارسهکان کهدهلین کوردی زاراوهیهکی فارسیهو نهتهوهیهک بهناوی کورد ههبونی نییه وه ههروهها خویان کردوه بهخاوهنی ههمو هونهرو موسیقا و میژو و شانازیه میژویهکانی گهلی کورد ، زور جیاوازیان ههیه لهگهل ئهو نهتهوانهی وا کورد بهنهتهوهیهک و زمانی کوردی بهزمانیکی زیندوی دونیا دهزانن.
هاو زمانان من ههر لهئیستاوهمهترسی دار بونی ئهم بارودوخه رادهگهیهنم بو سهر نهتهوهکهمان.کورد دهبی لهئاستی هیز و قودرهتهوه لهگهل فارس تهعامول بکات. تا کاتی کهلاوانی کورد پی یان وابیت فارس لهوان سهرتره و خاوهنی کولتوریکی سهرتر و بهبایهخ تر لهکورده بهبروای من دهبیت بهتوندی لهبهرانبهری هژمونی یا گهشهی زمانی فارسی لهباشوری کوردستاندا بوهستیین. دهمهوی ئهم راستیهبهکوردانی باشور را بگهیهنم که:
1-ئهگهر ئێیستا و لهم قوناغهدا پێشگیری نهکریت، بهدلنیاییهوه دواتر زور دژوار دهتوانین کاریک بکهین 2-گهشهکردن و سهرکهوتنی باشور نابیت تهنها لهروی ئابوری و ئهمری واقعی ئهمرۆ بههیز بکریت. بهلکو بههیز کردنی زمان و ئهدهبی کوردی و زال کردنی بهسهر فارسیدا وهکو بهرنامهیهکی تهنانهت دورو دریژیش دهبی بهرچاو گیریت.
3-کاتی لاوانی باشوور فارس و فارسی لهکورد و کوردی بهسهروهرتر بزانن، نابی بهخوش بینیهوه سهیری گهشهی هاتنی گهشتیاره فارسهکان بکهین بو باشوور ، ههرچهن رهنگه لهروی ئابوریهوه هاتنی ئهم گهشتیارانه پر دهسکهوت بیت بهلام لهبواری فهرههنگیهوه زور مهترسی داره.
4-من نامهوی بلیم چارهسهر کردنی ئهم گرفته به ریگهنهدان بههاتنی فارس بو باشوری کوردستان چارهسهر دهبیت!!!!!! لهسهدهی 21 ئاوا بوچونیک زور دووره لهمهنتق و تهنانهت مروفایهتیش. گهنجانی باشور لهریگای میدیا فارسیهکانهوهئ هم پروژهشوین دهگرن نهک هاتنی گهشتیاره فارسهکان.بهرای من دهبیت بههاوکاری رووناکبیران و پسپورانی ئهدهبی و سیاسی و فهرههنگی ریگا چارهیهک بو ئهم کیشهبدوزریتهوه.
5- قسهکانم بهم هوشداره کوتایی پیدینم:ئییدی هیچ نهتهوه و گروپیک ناتوانیت لهم قوناغهدا لهریگای شهری سهربازیهوه به چهکوچول دژایهتیی گهلی کورد بکات. ههروهها که گهیشتن بهم قوناغه شانازیه بو گهلهکهمان لهههمان کات دا دهتوانیت سهرهتایهک بیت بو مهترسیهکی بههیزتر کهوهکو ئالترناتیویک دژ بهکورد هاتوهتهگوری. ههروهها کهباشوور بهدریژایی سهدهی بیست خهباتی بیوچانی لهگهل نهیارانیدا دهکرد، ئییستاش نابی گوی خوی لهباروودوخی نوی بخهوینیت، ئهگهر نا بهدلنییاییهوه دهلیم ههموو دهسکهوتهکانی رابردوو و تهنانهت داهاتوی گهلهکهمان لهناو دهچیت و بی ئاکام دهبیت.
هیوادارم سهبارهت بهم بابهتهرووناکبیرانیش بدوین و تی بینی خویان سهبارهت بهبوچوونهکانی من لهمالپهرهکانیاندا را بگهیهنن.
ههڵوێست
12/12/2016