ڕێبوار سیوه‌یلی
ساڵی 2012 له كۆنفرانسێكی به‌شی فه‌لسه‌فه و گۆڤاری گوڵان، توێژینه‌وه‌یه‌كم له‌سه‌ر كوردستان و ده‌وڵه‌ت پێشكه‌ش كرد. له‌و كاته‌وه تا ئێستا كه ساڵی 2016هیه، زۆر گۆڕانكاری به سوود و زیانی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌ت هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌ڵام یه‌كێك له‌و گۆڕانه به‌رچاوانه له فه‌زای كولتووری سیاسیی نێوخۆیی و ده‌ره‌كییدا بریتییه له كاریگه‌ریی كولتوور له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی قسه‌كردن له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی ئه‌وه‌ی له میدیاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی و لایه‌نی سیاسییه‌وه باس ده‌كرێت و ئه‌مێستاش ئه‌م باسانه به‌رده‌وامن، منیش به خوێندنه‌وه‌كانی خۆمدا چوومه‌ته‌وه و له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و باسانه‌دا، چه‌ند به‌شێكی دیكه‌م بۆ وتاره‌كه‌م زیاد كردوون و لێره‌دا ده‌یانخه‌مه ڕوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك بهشدارییكردنێكی فیكریی له‌و بواره‌دا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و باسانه به‌رده‌وامن، ئه‌م باسانه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی دیبه‌یت و گفتوگۆكردنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه. منیش پێ به‌پێی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی بۆم ڕه‌خساون، درێژه‌م به بابه‌ته‌كه‌م داوه و له چه‌ند كۆنفرانسێكدا و هه‌ر جاره‌ی به‌شێك له بابه‌ته‌كه‌ی خۆمم پێشكه‌ش كردووه، بۆ نموونه له (دیداری هزری نه‌ته‌وه‌یی) له سۆران، كه كتێبخانه‌ی گشتی و ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ڕێكیان خستبوو، هه‌روه‌ها له دیداری (له فیدراڵییهتهوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی)، كه یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر ڕێكیان خستبوو. ئه‌م بابه‌ته‌ی لێره‌دا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه به‌ره‌نجامی پشكداریی منه له‌و بواره‌دا و له‌و شوێنانه.
كولتوور و ده‌وڵه‌ت
قسه‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر گوتارێك له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه، هه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری كولتوورێكی تایبه‌تیی سیاسییه له‌سه‌ر ئاستی تیۆری و خوێندنه‌وه بۆ واقیع، هه‌م له كولتوور و خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیشه‌وه بۆ ئه‌و واقیعه سه‌رهه‌ڵده‌دات. كولتووری قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت، بۆ خۆی ئاشكراكه‌ری ئه‌و كولتووره‌یه كه لێوه‌ی ته‌ماشای ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت. كولتوور لێره‌دا فیلته‌ر و چاویلكه و ڕوانگه‌یه‌كه، كه‌سه‌كان لێیه‌وه بیر ده‌كه‌نه‌وه و ته‌ماشا ده‌كه‌ن و ده‌ڕوانن. به‌م مانایه‌ش بێت، كولتوور هه‌ڵگری كۆی ئه‌و كۆدانهیه كه مرۆڤ به هۆیانه‌وه جیهانبینی خۆی ده‌خاته ڕوو. كۆده‌كانی كولتووری ئاخاوتن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت، كلیلی تێگه‌یشتنی كه‌سه‌كان ده‌داته ده‌ست و تێگه‌یشتن له‌و كۆده كولتوورییانه پێشمه‌رجی تێگه‌یشتنه له كۆده سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌كانی گوتاری سیاسی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه.
كولتووری لێیهوهڕوانینى ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگری ئه‌و به‌ها و پێوهرانهشه كه كه‌سه‌كان به‌هۆی ئه‌و كولتووره‌وه ههڵگریانن، بۆیه له هه‌موو ڕوانینێكدا بۆ ده‌وڵه‌ت، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ئاسته ئایدیۆلۆژی و كولتوورییهكه ده‌بینرێته‌وه، به‌ڵكو ڕه‌هه‌ندی ده‌روونی و ناخه‌كیی كه‌سه‌كانیش و ئه‌وه‌ش كه بۆچی وا ده‌ڕوانن، كه ده‌ڕوانن، ده‌بینرێته‌وه. هه‌موو ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێت به‌هه‌ند گرتنی كولتوور له پرۆسه‌ی سیاسی و تێگه‌یشتن له دیارده جێناكۆكه‌كان و به‌ڵگه و دژهبهڵگهی لایه‌نه‌كان، گرنگیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و گه‌لێك گرێی نه‌بینراو، نائاشكرا و نه‌گوتراومان بۆ ده‌كاته‌وه.
هه‌رچه‌نده له كولتووری قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت، یان له گوتاری ده‌وڵه‌تسازیی باو له هه‌رێمی كوردستاندا، نه (كولتوور) و نه (ده‌وڵه‌ت) هیچیان پێناسه نه‌كراون. له به‌كارهێنانی مندا بۆ هه‌ریه‌كه له‌م وشانه پێویسته ئه‌وه ڕوون بێت، كه مانای ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی ده‌گرێته‌وه، له ئاستی سیادیدا گوزارشت له شكۆی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات له‌سه‌ر هه‌رسێ ئاستی تیۆری و كرده‌یی و ڕهمزییهكهیدا. ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت كێشه‌كانی نێوان تاكه‌كه‌س و كۆمه‌ڵ به‌لاوه ده‌نێت و زه‌مینه‌ی گه‌شه‌ی تاكه‌كه‌سی ده‌ڕه‌خسێنێت، به‌و جۆره‌ی كه بچێته‌وه خزمه‌ت جڤاتی گشتی.
به‌ڵام وشه‌ی كولتوور وه‌ك پێشخانێكی ڕۆشنبیری و سه‌رچاوه‌یه‌كی دانایی به‌كار ده‌هێنم، كه مرۆڤه‌كان لێیه‌وه هاتوون و به‌هۆیه‌وه گوزارشت له ماناداریی ژیانی خۆیان ده‌كه‌ن و لێیه‌وه به‌هاكانیان بۆ ژیان و شته‌كانیان قبووڵ و ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌م دوو وشه‌یه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی حزبه‌كاندا به‌بێ پێناسه‌ی ورد، ته‌نیا وه‌ك دوو زاراوه ده‌یانهێڵنه‌وه. سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌ت، له‌و كاته‌وه كه باسی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت، ئه‌م گوتاره گۆڕانی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌ر وه‌ك چۆن له چۆنێتی باسكردنی (ئه‌حمه‌دی خانی 1651-1707)یه‌وه تا چۆنێتیی باسكردنی (حاجی قادری كۆیی1815-1897) بۆ هه‌مان چه‌مك و دیارده، گۆڕانی به‌رچاوی به‌سه‌ردا هاتووه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی و كاریگه‌ریی هه‌ر یه‌كه له‌و كولتووره‌ی له سه‌رده‌می هه‌ر كامێكیاندا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕێگه‌یان به خانی و حاجی داوه، چۆن له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه بدوێن و له‌خۆتێگه‌یشتنی خۆیان وه‌ك كورد و موسڵمان بخه‌نه ڕوو.
بۆ ئه‌حمه‌دی خانی، ئه‌م باسه ده‌چێته چوارچێوه‌ی گله‌یی و ناڕه‌زایی مرۆڤێكی دینداره‌وه كه خانییه، له چه‌رخی ده‌وران و قه‌ده‌ری كوردان و ئه‌وه‌ی كه بۆچی ئه‌وانیش وه‌ك میلله‌تانی دیكه‌ی دراوسێ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان نه‌بن. به‌م جۆره‌ش ڕوانگه‌ی ئایینی له گوتاری نه‌ته‌وه‌خوازیی خانی‌دا باڵاده‌سته. به‌ڵام بۆ حاجی قادری كۆیی ئه‌م گلله‌ییه ده‌بێته ڕه‌خنه‌ی ئه‌و له كوردبوون خۆی و بێ ئیراده‌ییان له یه‌كبوون و خۆچهكداركردنیان به شیر و قه‌ڵه‌م. خانی له ئاستی سكاڵادا له ئاست هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه و حاجی ئه‌م سكاڵایه ده‌كاته ڕه‌خنه له كورد خۆی و ده‌یكاته هۆكارێكی ناوه‌كیی بێهێزی و لاوازیی كورد خۆی له دروستكردنی ده‌وڵه‌تدا. ئه‌حمه‌دی خانی له چێوه‌ی شوناسی ئیسلامباوهڕییدا باس له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات و پاكژیی و مهزڵوومییهتێك به كورد ده‌به‌خشێت، به‌ڵام حاجی قادر له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی زه‌رووردا بۆ چێكردنی شوناسی كوردی له‌م بابه‌ته ده‌دوێت، دوای ئه‌وه‌ی كورد خۆی ده‌خاته به‌ر نه‌شته‌ری ڕهخنهكاریی توند. ئه‌مه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه چه‌مكی ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ریه‌كه‌یان چی ده‌گه‌یه‌نێت. به‌م جۆره‌ش، خانی و حاجی له دوو زه‌مینه‌ی كولتووریی جیاوازه‌وه قسه له‌سه‌ر هه‌مان شت ده‌كه‌ن، به‌ڵام به كۆدی كولتووریی جیاواز و له دوو ئاستی جیاوازی زمانی كوردیدا. كۆدی كولتووری كه به‌شێوه‌ی جیا له ئاستی زمانه‌كانی ده‌ربڕیندا گوزارشتی لێ ده‌كرێت، له كۆی ئه‌و نیشانه و ڕه‌مز و پیشه و خۆدهربڕینانهدا ده‌بینینه‌وه كه مرۆگهلێك به‌هۆیانه‌وه خۆیان ده‌رده‌بڕن. ئه‌گه‌ر له ئاستی ده‌ربڕینی زمانی‌دا بمێنینه‌وه، زمان لێره‌دا وه‌ك به‌رهه‌مێكی ژینگه‌یی و كولتووری و مێژوویی گوزارشت ده‌كات. بۆیه كۆده زمانییه‌كان له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕێن، به‌ڵام ئامانجه‌كه هه‌مان ئامانجه، ته‌نیا گوتاره‌كه و شێوازی خۆدهربڕینهكه ده‌گۆڕێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه كولتوور چ ڕوانگهیهكمان ده‌داتێ بۆ قسه‌كردنێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر دیارده‌یه‌ك له سه‌رده‌مێكی تایبه‌تدا. كاتێك زه‌مینه كولتوورییه‌كان ده‌گۆڕێن، ئه‌مه له گوتاریشدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه و شێوازی خۆدهربڕینهكهش ده‌گۆڕێت.
گوتاری دژ و لایه‌نگیریی
ده‌وڵه‌ت له ئێستادا
گوتاری قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت له ئێستادا به جۆرێكی تایبه‌ت گوزارشتی لێ ده‌كرێت. گوزاره‌ی دژه ده‌وڵه‌تییه‌كان و لایه‌نگره‌كانی ده‌وڵه‌ت، شتێك نییه من دایبهێنم و جیاكارهكهی پێ دروست بكه‌م، به‌ڵكو شتێكه و له واقیعدا هه‌یه، له میدیاكانه‌وه، كه‌سه‌كان خۆیانی پێ گوزارشت ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه ماناكانیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به دژ و لایه‌نگر ده‌رده‌بڕن و گوتارێكیان به‌و دوو ئاراسته‌یه‌دا دروست كردووه. مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه كه كورد و كوردستانییه‌كان له دژی ئه‌مه بن، به‌ڵام بیروڕای جیاواز له‌مباره‌یه‌وه ده‌خرێته ڕوو كه شایانی لێ وردبوونه‌وه و شیكارییه. به‌ڵام ئه‌م گوتاره له ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا، ته‌واو گۆڕاوه. یه‌كێك له‌و گۆڕانه به‌رچاوانه ڕاشكاوبوونی لایه‌نگران و دژهلایهنگرانی ده‌وڵه‌ته له ئێستای بارودۆخی هه‌رێمدا. خۆساخكردنهوهی لایه‌نگران و دژهلایهنگران بۆخۆی مه‌سه‌له‌یه‌كی كولتوورییه. له‌پشت ئه‌م خۆساخكردنهوهیهوه كولتوورێكی تایبه‌ت كاری خۆی ده‌كات و ئه‌و ڕوانگانه بۆ ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه لایه‌نگیری له بیرۆكه‌كه ده‌كه‌ن، یان له دژی ده‌وستنه‌وه. ئه‌وه‌ی له ئێستادا به ته‌واوی ڕێگره له دروستبوونی ده‌وڵه‌ت نه هۆكاری ده‌ره‌كی و چه‌رخی ده‌وران و بێوه‌فایی زه‌مانه‌یه به ته‌نیا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لای خانی ده‌بینرێته‌وه، نه به‌ته‌نیاش هۆكاره ناوه‌كییه‌كانی هێز و كۆمه‌ڵگای كوردی و (بێ غیره‌تیی كوردان)ه بۆ ئه‌م كاره، وه‌ك ئه‌وه‌ی له گوتاری حاجی قادردا ده‌بینرێته‌وه.
له ئێستادا كورد بۆخۆی ئاشكراكه‌ر و ڕۆڵگێڕی هه‌ردوو هێزه ده‌ره‌كی و ناوهكییهكهن سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه، ئه‌مه‌ش گوتاره‌كه‌ی قه‌یراناوی كردووه.
به‌م مانایه‌ش، هه‌رچه‌نده ئه‌م به‌ئاشكرا لایه‌نگیری و دژ بوونه ڕێژه‌ی ململانێكانی بردووه‌ته سه‌رێ، به‌ڵام باشیشی هه‌یه. باشییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه لایه‌نگرانی پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت ئێستا باشتر ده‌توانن بڕیار بده‌ن چۆن كار له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن، كێ دژه و بۆچی و ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئه‌وان ده‌ستنیشان ده‌كات سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی كاركردنی له‌مه‌ودوایان بۆ پڕۆژه‌كه. هه‌روه‌ها دژهلایهنگرانیش له ئێستادا ڕاشكاوتر به‌ڵگه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو، كه خاڵییش نییه له دژوازیی و ناكۆكی، ئه‌وان ناڵێن ئێمه به ڕه‌هایی دژی ئه‌وه‌ین قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ كوردستانییه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام ده‌ڵێن له ئێستادا كوردستان بۆ ئه‌مه ئاماده نییه و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ژماره‌ی نه‌یاره‌كان زیاد ده‌كات و ئه‌م فۆڕمی حوكمدارییهش به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه‌تی، بنه‌مایه‌كی ئه‌وتۆمان ناداتێ بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه.
له‌م بۆچوونه‌دا هه‌م ڕاستییه‌ك هه‌یه و هه‌م كێشه. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م فۆرمی حوكمدارییه له‌ناوه‌وه‌ی خۆیدا و له ڕووی فیكرییه‌وه، ئاماده نییه به‌م جۆره‌ی ئێستا كه هه‌یه، ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ. پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت پێش ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی كرده‌كیی سیاسییانه بێت، پڕۆژه‌یه‌كی هزری و مه‌عریفییه، كه ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ش له سیاسه‌تی حكوومه‌ت و لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌تدا نییه، یان زۆر لاوازه. مهفهوومسازیی ده‌وڵه‌ت و به‌ستنه‌وه‌ی به شوناس و شكۆی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌وه و دابه‌زاندنی ئه‌م بیرۆكه و هزره له ئاستی تیۆرییه‌وه بۆ هه‌ستێكی هاوبه‌ش له‌ناو خه‌ڵكدا، كاری زۆر زیاتری ده‌وێت له‌وه‌ی له دروشمه سیاسییه‌كاندا خۆی ده‌رده‌خات و ده‌بێته هۆی پارچه‌پارچه‌كردنی هاووڵاتییان له ڕووی ئایدیۆلۆژییه‌وه.
كێشه‌ی ئه‌م بۆچوونه له‌وه‌دایه كه ده‌وڵه‌ت هه‌ر له‌م بۆتهیهدا ده‌بینێت كه له ئێستای حوكمڕانیی هه‌رێمدا به‌رجه‌سته بووه و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی خۆی هه‌یه. حوكمڕانیی ئێمه له ڕابردوودا به‌و جۆره سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه تا دڵنیایی له‌مه‌وپاشی حوكمڕانییه‌كی باشمان بداتێ. هه‌روه‌ها ناشتوانێت گه‌ره‌نتیی ئه‌وه‌مان بداتێ كه فۆرمی حوكمڕانیی ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئه‌مه‌ی ئێستا و به هه‌مان ڕووخساره‌وه نامێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م بۆچوونه‌دا ناخرێته ڕوو، یان ئه‌و كولتووره‌ی ئه‌م بۆچوونه‌ی به‌رهه‌مهێناوه و ده‌یشارێته‌وه، ئه‌وه‌یه: كه ده‌وڵه‌ت قه‌واره‌یه‌كی نێودهوڵهتیتر و جیهانیتر و فراوانتره وه‌ك له قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌رێمی، كه پابه‌نده به یاسا و ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ ناوه‌ند. ده‌وڵه‌ت سیاده و شكۆیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌تر و شه‌رعییه‌تێكی نێونهتهوهییتر و متمانه‌یه‌كی جیهانیتری هه‌یه. به زمانێكی هێگڵییانه، ده‌وڵه‌ت پێویستییه‌كی ناوه‌كی و ده‌روونیی مرۆڤی كوردستانییه له هه‌وڵدانیدا بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، به‌ده‌ر له‌وه‌ی له جیهانی ده‌ره‌كیدا شێوه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته و ڕێگره‌كانی چین.
لێره قسه له‌سه‌ر دوو شوناس و دوو فۆرمی حوكمڕانییه، كه یه‌كێكیان پابه‌نده به مه‌ركه‌زه‌وه و ئه‌وی تریان پابه‌نده به ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌كان و ده‌وڵه‌تانه‌وه. بۆیه ناكرێت به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ئه‌م نموونه ڕهخنهلهسهرهی حوكمڕانیی خۆجێیی بكرێته پێوه‌ر بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و ڕێگری دروستكردن بۆی. به مانایه‌كی دیكه، كۆد و كولتووری خۆماڵی به‌س نییه بۆ ڕوانینه قه‌واره‌یه‌ك كه پێویسته به كۆد و كولتووری جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی و له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسییه‌وه ته‌ماشای بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كێشه‌ی لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تخوازان ئه‌وه‌یه كه بڕوایان وایه ئه‌م پڕۆژه‌یه شتێكی یاساییه و ڕێگه‌پێدراوه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك سوودی لێ وه‌ربگرێت. كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م بۆچوونه له‌وه‌دایه كه ده‌وڵه‌ت ده‌به‌ستێته‌وه به یاساوه، له كاتێكدا ئه‌مه حه‌ق و مافێكه نه‌ك ته‌نیا ڕێگهپێدراوێكی یاسایی، جیاوازیی ئه‌م دوو چه‌مكه‌ش زۆره. یاسا به‌ره‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه له‌وه‌ی پێویستی به چییه و چیی به مافی خۆی ده‌زانێت و ده‌بێت وه‌ری گرێت، یان بیستێنێت. یاسا به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌كانی وه‌خت شیاوی گۆڕانه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت پارێزه‌ری شكۆمه‌ندیی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌یه.
كولتووری په‌نابردن بۆ یاسا، به‌ره‌نجامی هوشیارییه به چۆنیه‌تیی ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و مافانه‌ی ده‌بێت به ڕێگه‌ی فۆرمه‌كانی خه‌باتكردن له‌پێناویدا وه‌ریانگرین و بیانستێنین. پێ به‌پێی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری و پێویستییه‌كانی ژیانی مادی و دامه‌زاراوه‌كان له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراودا، هوشیاریی مرۆڤیش له ئاست مافه‌كانیدا زیاتر ده‌بێت و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی یاساییه‌وه به‌ده‌ستیان بهێنێت. هیچ كامێك له كۆمه‌ڵگاكان له‌سه‌ره‌تاوه خوازیاری ئه‌و یاسایانه نه‌بوون كه به‌ده‌ستیان هێناون، به‌ڵكو ئه‌وه به‌ره‌نجامی هوشیاربوونهوهیانه له ئاست پێویستییه‌كانیان دا له‌ناو مێژوودا و خه‌باتیان بۆ كردوون و چهسپاندوویانن.
به‌ڵام حه‌ق بابه‌تێكی ئۆنتۆلۆژیانه‌یه، ئۆنتۆلۆژیا لقێكی فه‌لسه‌فه‌یه و وشه‌یه‌كی یۆنانییه به مانای توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و وه‌سفێكی ڕووتی فۆرمه‌كانی بوون و شێوازی بوونی هه‌بووه. هه‌ر شتێك هه‌بێت، له‌و شێوه بوونه‌ی خۆیدا شیاوی تێگه‌یشتنه، بۆیه ده‌بێت له بوونی هه‌ر شتێك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه بكۆڵدرێته‌وه.
13/11/2016