فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq  

لە 5ی حوزیرانی هەموو ساڵێك، جیهان بە گشتی و، ژینگەدۆستان بەتایبەتی بۆنەی رۆژی جیهانی ژینگە بەرز رادەگرن، ئەو رۆژەی كە نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆنگرەی ستۆكهۆڵم كە تایبەتبوو بە ژینگە لە ساڵی 1972دا، هێنایە ئاراوەو، هەر لەو رۆژەشدا (بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ژینگە UNEP) دامەزرا. ئەم رۆژە بۆنەیەكە بۆ هۆشیاری زیاتر لە بواری ژینگەداو، بۆ سەرنجڕاكێشانی سیاسەتمەدار و بڕیار بەدەستانی جیهان بەلای ژینگەداو، دروستكردنی بایەخپێدانێكی جیهانییە بە ژینگە و پێكهێنەرەكانی و، برەودان بە رۆڵی كۆمەڵگە لە گۆڕینی رەفتارەكان بە ئاراستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەو، دروستكردنی هەستێكی جیهانی لەلای دانیشتووانی گۆی زەوی بەو پێكەوە بەستنەوەیەی كە چارەنووسی هەموویانی پێكەوە گرێداوە.

ئەم دروشمە ژینگەییانەش بۆ ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان زۆر گرنگن ، كە دەكرێ كار بۆ بەرجەستەكردنیان بكەین، یان باشتر جێبەجێیان بكەین ، یان زەنگێكی وریاكردنەوە بن بۆمان: 

-ئەمڕۆ درەختێك ، سبەی دوو درەخت ، لەئایندەدا دارستانێك.
- زۆربەی پاشماوەی ماڵان مادە ئۆرگانییەكانە ، بابیكەینە پەینی سروشتی.
-ئاژەڵی كێوی بپارێزن ، هاوسەنگی لە ژینگەدا پارێزراو دەبێت .
- مرۆڤەكان ژینگە پیس دەكەن ، هەر خۆشیان دەتوانن واز لە پیسكردنی بێنن.
-پاراستنی سامانە سروشتییەكان ، ئەركێكی نیشتیمانییە .
-ئاو سامانێكی گەورەیە ، باخاوێن رایگرین .
-ئایا دەزانی دووملیار كەس لە جیهاندا كێشەی كەم ئاوییان هەیە ؟
-هەلێك بدە بە ژینگە .. هەلێك دەدەی بە ژیان .
-پاراستنی ژینگە لە دروشمەوە بۆ پڕۆژە .. لە گوتارەوە بۆ كردار.
-رووبارەكان شادەماری ژیانن، خاوێن بیانپارێزن.
-ئێمەی گەلانی جیهان یەك بەرەین بۆ پاراستنی ژینگە .
-یەك هەسارەمان هەیە ، كەواتە هەموومان یەك خێزانی گەورەین .
-هەژاری دوژمنی ژینگەیە ، با رووبەڕووی ببینەوە.
-گۆی زەوی تاكە ماڵی هەموومانە ، بابیپارێزین.
-منداڵان نەوەی ئایندەن ، باژینگەیەكی خاوێنیان بۆ دابین بكەین.
-پلەی گەرمای زەوی بەرزدەبێتەوە ، بادووەم ئۆكسیدی كاربۆن كەم بكەینەوە.
-هەوا پیس مەكەن ، چەند چركە دەتوانن بێ هەوا بژین؟!
-مین دوژمنی خاك و مرۆڤە ، بادژی بەكارهێنانی بین .
-پاشماوەكانی جەنگ لەوانەیە بەمادەی تیشكاوەر پیسبووبن ، دەستیان لێ مەدەن.
-گەشتوگوزار گرنگە ، بەڵام بە پاراستنی ژینگەوە .
-لاوان خاوەنی ئێستاو ئایندەن ، با ژینگەی ئایندەیان پاكڕابگرن .
-ئاوی ژێر زەوی ، سامانی یەدەگی ئایندەی گەلانە ، با بیپارێزین .
-گەشەپێدان پێویستە ، بەڵام لە پاڵ پاراستنی ژینگەدا .
-چینی ئۆزون لەمەترسیدایە ، با بەكارهێنانی گازەكانی CFC رابگرین.
-با گوندەكان ئاوەدانبكەینەوە ، بۆ ئەوەی ژینگەی شارەكان هێمنتربێ .
-بەڵێ بۆ بەكارهێنانی هۆكاری گواستنەوەی گشتی و، كەمكردنەوەی بەكارهێنانی گواستنەوەی تایبەت.
-پەنابردنە بەر بەكارهێنانی وزەی خاوێن و جێگرەوە، هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی گازە زیان بەخشەكان .
-باپشتگیری لە خێرا دامەزراندنی كارگەكانی دووبارە دروستكردنەوەی شوشە و پلاستیك و كاغەزی بەكارهاتوو بكەین .
-كردنەوەی بەشی پۆلیسی ژینگە ، پێویستییەكی سەردەمە .
-بایەخپێدانی زیاتر بە بابەتی ژینگە لە قۆناغەكانی خوێندن دا ، بایەخدانە بە ئێستا و ئایندەی ژینگەی كوردستان.
-شەقامەكانمان بەرگەی ئەم هەموو ئۆتۆمبێلە ناگرن، با هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت مەرجدار بكرێت.
-سەنتەرەكانی ژینگە و باس و توێژینەوە ژینگەییەكان لە خوێندنی باڵادا ، پێویستییەكی ئەم قۆناغەن.
-هەماهەنگی نێوان دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەو، وەزارەتەكانی دیكەی حكومەت، زامنی پاراستنی ژینگەیە.
-تەرخانكردنی ماوەیەك بۆ رۆشنبیری ژینگە لە میدیا و هۆكارەكانی راگەیاندن دا ، نیشانەی گیانی بەرپرسیارێتییە.

 نووسەرو توێژەر، یەكەم وەزیری ژینگەی عێراق دوای رووخاندنی رژێمی سەدام

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان