کاتێک زمانی ئاخەفتنی دوو وەزیری دەرەوە دەگۆردرێ
لە کاتێکدا کە رەسم وایە کاربەدەستانی وەلات بە زمانی رەسمی وەلات بدوێن، لە پریس كونفرانسی وەزیری دەرەوەی ئێران له گەل سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەر یەکەو بۆ ئەوەی دلی لایەنی بەرامبەر باشتر رابگرێ بە زمانی یەکتر قسەیان دەکرد.
بە پیی راپۆرتی مێهر: دانشتنی رۆژنامەوانی عەلی سالحی وەزیری دەرەوەی ئێران دەگەل بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەچەند خالێکدا جێگەی سرنج بوو.
رەسمە لەکاتی دانشتنی کاربەدەستانی دوو وەلات، ئالای رەسمی هەر دووک وەلاتەکە لە پشتەوە دابنری، بەلام بەسەرنجدان بە هەلوومەرجی تایبەتی کوردستانی عیراقو ئەۆ پەیوەندیە تایبەتیانەی دەگەل ئێران هەیەتی، هەم لەپشتەوەی سالحی و هەمیش لەپشتەوەی بارزانی ئالای ئێران دانرابوو
لەکاتێکدا کاربەدەستانی وەلاتان بەزمانی رەسمی وەلات دەدوێن، لەۆ تووێژی رۆژنامەوانیەدا سالحی و بارزانی بەزمانی یەکتر دەدوان بۆ ئەوەی رەحمو خۆشەویستی پێشانی یەکتربدەن بە زمانەکانی فارسیو کوردی دەدوان کە سەرەتا مەسعوود بارزانی بە زمانی فارسی قسەکانی خۆی دەست پێکرد
پێش دەسپێکی قسەکان، بارزانی لە سالحی پرسی بەکام زمان لەگەلی بدوێ، لەوەلامدا سالحی وتی ئەگەر بەزمانی فارسی بدوێی زیاتر پێمخۆش دەبێ.
بارزانی چەند چرکەیەک بەزمانی فارسی قسەی کرد و سپاسی ئێرانی کرد و لەکۆتاییدا رایگەیاند کەلەوەی زیاتر ناتوانم بەفارسی بدوێم.
سالحی بەپێکەنینەوە وەک دەمخۆشیەک پێ ووت کە لە من باشتر فارسی دەزانی
کاتێک ویستیان قسەکانی بارزانی کە بەزمانی کوردی کردبوونی بۆسەر زمانی فارسی وەربگێرنەوە، سالحی ووتی زۆر لەووشەکانی زمانی فارسی و کوردی لێک دەچنو پێویست بەوەرگێران ناکەن و تێیانگەێشتم.
لەم دانیشتنەدا سالحی لە وەلامدانەوەی پەیامنێرێکی عەرەب زمان، بەعەرهبی وەلامی پرسیارەکەی دایەوە کە بەمکارەش ویستی نیشان بدات کە هەم عەرەبی دەزانێ و هەمیش وەلامدانەوەیەک بێت بۆ فارسی قسەکردنەکەی بارزانی
لەم دانیشتنەدا تەنیا لەوەرگێرانی زمانی عەرەبی کەلک وەرگیرا لەکاتێکدا هەم بارزانی و هەم زۆر پەیامنێری دیکە بابەتەکانیان بەزمانی کوردی دەدرکاند
بێجگە لە سالحی کە وتی لەقسەکانی تێگەێشتووم، زۆربەی بەشداران بەتایبەت پەیامنێرەکان، لەگەل مووشکیلەی زمان و تێگەێشتنی ناوەرۆکی پرسیار و وەلامەکان بەرەوروو بوون
سهرچاوه: سایتی الف