فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ئەنوەر عەباسیanwar-abasi

دیسانەوە كۆبونەوەكانی رۆژئاواییەكان لەمەڕ پرسی ناوەكی ئێران دەستی پێكردووە و ئەمە لە حاڵێك دایە كە بە پێی لێدوانەكانی هەردولا پێش ئەم مانگە هیچیان نەیاندەویست كە لە قەراری خۆیان بكشێنەوە، بەڵام ئەم كۆبونەوانە هەموو ئەو هەراو هوریای بە درۆ خستەوە و پیشانی دا كە هەردوو لا و بە تایبەت رۆژئاوا لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان دا هیچ پێوەرێكی ئەخلاقی و ئینسانی بۆیان گرینگ نیە.هەموو لایان وابوو رۆژئاوا لەبەر ئەو دروشمەی كە ئاڵاكەی هەڵگرتوە واتە دیموكراسی و ئازادی لانی كەم لە بواری وزەی ناوەكیەكەشەوە بێت گوشارێكی زۆرتر دەخاتە سەر حكومەتی ئیسلامی ئێران ورەنگە خەڵكی ئێران تەنانەت بە شێوەیەك بە تەما بوون كە رۆژئاوا لەم بوارەدا گێچەڵ بە ئێران بگێڕێت بەڵام دیسانەوە سیاسەت روخسارە ناشرینەكەی خۆی دەرخست...لە لایەكەوە رۆژ نیە چەند كەس‌ لە ئێران لە سێدارە نەدرێت، زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی ئاخێنراوە لە خوێندكار و قوتابی و رۆژنامەڤان و ... ئاستی داهاتی خەڵك گەشتوەتە خراپترین رەوشی خۆی لە چەند دەیەی رابردوودا. ماوەیەكی زۆرە گوشار گەلێكی نێودەوڵەتی خراوەتە سەر ئێران بەڵام ئەو گوشارانە تەنیا و تەنیا خەڵكی هەژار و برسی تر كرد و هیچ فشارێكی نەخستە سەر دەوڵەت، بە ئاسانی لە روسیا و چین و ... چەك و چۆل و تەقەمەنی و دەگاتە ئێران و ئەویش بەردەوامە لە پیتاندنی یورانیوم. رۆژئاوا لەم ساڵانەدا كارنامەیەكی ئێجگار رەشی بۆ خۆی تۆمار كرد و بە داخەوە كە مێژووش هەر بۆ خۆیان دەینوسن و دیاریشە چۆنی دەنوسن.
ئێران باش دەزانێت ئەگەر دەست لەو هاوكێشە پێوەندیدارانە بە پرسی وزەی ناوەكیەوە هەڵبگرێت ئیدی هیچ شتێكی دیكەی بۆ مەعاملە كردن لەگەڵ رۆژئاوا دا نامێنێت بۆیە دەیهەوێ ئەم كێشە و كێشەكانی پێوەندیدار هەرچی زۆرتر درێژ بكاتەوە تا بتوانێت زۆرترین هەڵ بقۆزێتەوە و زۆرترین باج وەربگرێت‌ و بە دڵنیاییەوە یەكێك لەو شتانەی كە ئێران دەیهەوێ لە درێژەی گفتوگۆكان پی بگات یان هیچ نەبێ لێی نزیك بێتەوە رۆڵی لە دەستچووی خۆیەتی لە ناوچەكەیا، هەر ئەو رۆڵەی كە ئێستاكە توركیا پێشەنگیەتی و توانیویە لە رێگای ئەم رۆڵە كە پی بەخشراوە پوەنی باش وەربگرێ و تەنانەت سەركردایەتی بەشێك لە ئاڵوگۆڕە بنەڕەتیەكانی ناوچەكە لە ئەستۆ بگرێت.
لەم لاشەوە رۆژئاوا كە بە درێژایی چەند ساڵی رابردوو سەلماندویەتی كە نایهەوێ ئاڵوگۆڕێكی بنچینەیی لە ئێران دا روبدات لە دووی ئەوە دەگەڕێت كە بەم گوشارانە ئێرانێكی دەستەمۆ و هەمیشە مەحكوم لە نێو دەستوباڵیدا هاتوچۆ بكات، بۆیە درێژەكێشانی وتووێژە ناوەكییەكان دەكرێ لەم روانگەوە ببینرێ كە كێشەی حەقیقی پرسی ناوەكی نیە ، بەڵكوو كێشەی ئەوان كێشەی دو بنەماڵەیە لە گەرێكێك دا كە یەكیان عەشیرەتێكی لە پشتە و زۆربەی دراوسێكان و پۆلیسیش هاوپەیمانین و ئەوەی دیكەیان چەند مناڵێكی توخس و سەرشێتی خۆی پشتیوانی دەكەن كە خۆ لە بەرد هاویشتن و سەر و شوشە شكاندن نابوێرن. روسیا و چینیش هەركات لەبەرژەوەندیان دا بێت درگای لێدەكەنەوە و نەبێ لە ماڵیشەوە نین. لە وەها بارودۆخێك دا رەنگە نەتوانین شانسێكی زۆر بۆ ئێران قایل بین بەڵام رابردوو بە پێچەوانەی ئەوەمان پێ ئەڵێ كە رەنگە ئەوەش لەبەر چەند هۆكارێك بێت؛
1-بە روخانی رژیمی كۆماری ئیسلامی ئەمجارە خەڵكی ئێران هەڵەی پێشو دوپات ناكەنەوە و سیستەمێكی دیموكراتیك دێتە سەر كار كە بەو پێیەش هاوپەیمانی جیهانی و هاوسۆزی رای گشتی خەڵكانی دنیای لەگەڵ دەبێت و وەك دیارە لە وەها حاڵەتێك دا ئیتر رۆژئاوا ناتوانێ درێژە بە كەڵەگایی كردنی خۆی بدات و ئەمجار دەبێ بكەوێتە ئاستێكی تر لە دیپلۆماسی لەگەڵ حكومەتی ئێران دا كە حاڵەتێكی بەرابەرە و ئیتر ئێران بەم شیوەی ئێستا ناكەوێتە مەوزعی زەعفەوە و كەواتە وەك جاران بۆ رۆژئاوا نالوێ.
2-پرسی نەتەوەكانی نێو چوار چیوەی ئێران.
ئ) كورد، لە دو حاڵەت بەدەر نیە، یان هەوڵەكانی هێزە شۆڕشگێڕەكان دەگاتە ئەنجام و كوردی رۆژهەڵات لە بگرەوە و بەردە كیشمەكێشی سەرهەڵداندا دەگەنە كیانی سەربەخۆی خۆیان و ئێران پارچە دەكەن و یان بۆ ماوەیەكی كاتیش بێت لە ئێرانێكی فدراڵ دا بە شێوەی فدراتیوێك درێژە بە ژیانی سیاسی خۆیان ئەدەن كە هیچ كام لە حاڵەتەكان لە ئێستا دا بەلای رۆژئاواوە پەسەند نیە. جیاوازی گەلێكی زۆر هەیە لە نێوان پرسی عێراق و باشوری كوردستان لەگەڵ پرسی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بۆیە لە ئێستا دا رۆژئاوا پی باشە كە رۆژهەڵاتی كوردستان وەكوو چەكێكی كارامە بیهێڵێتەوە بەرانبەر بە ئێران و بەم زوانە لە بەرنامەی دا نیە كە ئەم چەكە تەقەی پێبكرێت. من پێم وایە كە بەشێكی هۆكاری ئەم جۆرە سیاسەتە لەبەر ئەوەیە

كە كورد و بزاڤەكانی بە گشتی زۆر لە پێشبینی نایەن و رۆژئاوا ناتوانێ قۆناغی پاش بەكاركەوتنی پراكتیكی كورد پێش بینی بكات و ئەمە لە خۆی دا وای كردوە كە كورد چەكێكی مەترسیدار و بە ریسكی زۆر بێت بەدەستی رۆژئاواوە. ئەمە زیاتر لەبەر ئەوەیە كە كورد وەكوو ئەو نەتەوانە نیە كە رۆژئاوا شەرعیەتی پێبدات و بیكا بە نەتەوە بەڵكوو كورد شەرعیەی خۆی بە خەبات وەدەست هێناوە و هەموو فاكتەرەكانی نەتەوە بوونی تێدا هەیە ، لەوانە مێژوو، فەرهەنگ، زمان و جوگرافیای دیاری كراو كە كۆی ئەوانە لەگەڵ مێژووی خەبات و فرەحزبی و رۆشنبیری خەڵكەكەی و مافێك كە بە پێی هەموو یاسا نێونەتەوەییەكان هەیەتی كوردی كردوە بە هەمارێكی پڕ لە باروت كە تەنیا ئاورینگێكی پێویستە تا بتەقێتەوە و رۆژئاوا لەم ئاگرە بێمەهارە سڵ دەكاتەوە،‌ هەمووی ئەمانە و چەپ بوونی هەموو ئەحزابی سیاسی كوردیشی بخەینە سەر مەبەستەكەم رونتر دەبێتەوە.
ب ) نەتەوەكانیتر، لە زۆر شوێندا بە تایبەت پان ئێرانیستەكان دەڵێن رۆژئاوا یان بەشێك لەو(با بۆ پەزەكانیش زەرەری نەبێ) دەیانهەوێ بە پارچە پارچە كردنی ئێران ، ئەم زلهێزە ناوچەییە لە نێو بەرن. ئەم وتە ناتوانێ راست بێت یەكەم لەبەر ئەوەی كە لە جیهانی ئەمڕۆ دا گەورە و چكۆلە بوونی وڵاتێك زەمانەتی بە هێز یان لاواز بوونی ناهات و دوهەم ئەگەریش بیكات بە پارچە بوونی ئێران دەوڵەتێك وەك پاكستان یان توركمانستان یان عێراق بە هێزتر دەبن و ئەمجا دنیا لەگەڵ چەندانە ئێرانی كێشە ساز بەرەو ڕوو دەبێتەوە(هەرچەن ناكرێ بڵێین رۆژئاوا وەها مەبەستێكی نیە و رەنگە لایەنی پۆزتیڤی زۆریشی هەبێت بۆی)كە ئیدی هیچكامیشیان كێشەیەكی ئەوتۆیان نابێ لەباری نەتەوەكانەوە، كە لەم حاڵەتە دا لە درێژخایەن مانەوەی رۆژئاوا لە رۆژهەڵاتی ناوین واتای خۆی لەدەست ئەدا و ئەمە هیچ لە قازانجی رۆژئاوا دا نیە.
ئەبینین كە لە هەر حاڵەتێك دا مانەوەی ئەم ئێرانە و رژیمەكەی كەم مەترسیترین و پڕسودترین بارودۆخە بۆ رۆژئاواییەكان. لەم نێوانەدا تەنیا رۆڵی گەلانی ئێران ئەیتوانی رەوتی گەمەكان بگۆڕێ كە ئەویش لە ئێستادا بە پۆلتیكێكی كارامە كە لە هەردولاوە پەیڕەو كرا ئەختە بوو . سەركووتی هەمە لایەنە و كۆنتڕۆڵی هەر جۆرە جوڵانەوەیەكی دژی رژیم(جێگەی ئاماژەیە تا ئێستاش لە توانای ئێران بۆ وەها كۆنتڕۆڵیك گومان هەیە و كەس ناتوانێ بیشارێتەوە كە ئێران بە تەنیا نەبوو لەوەدا، لەوانە فرۆشتنی ئامێری پێشكەوتووی كۆنتڕۆلی ئینترنێت و تەلەفون و... بە ئێران بۆ ئەو مەبەستە ) چۆڵ كردنی كۆمەڵگا لە نوخبەی سیاسی بە لە زیندان خستن و كوشتن و كڕینی كەسایەتیان لە لایەك و گیرساندنەوەیان لە وڵاتانی دەرەوە و لە كار خستنی رێژەیەكی زۆری ئەوان لە لایەكی دیكەوە، بە پیرۆزكردنی چوارچێوەی هەنوكەیی ئێران و تۆقاندنی خەڵك بەوەی كە لە ئەگەر هەر جۆرە سەرهەڵدانێك ئێرانی پیرۆز! پارجە پارچە ئەبێت و...
وتووێژەكانی ئێستای رژیمی ئێران و رۆژئاوا لەسەر پرسی ناوەكی ئێران لە پاش چەند ساڵ درێژ كردنەوە خەریكە دەجێتە ئاستێكی دیكەوە. هیچ دور نیە لە كۆبوونەوەی داهاتوودا ببینین كە دەرفەتێكی چەند ساڵەی دیكەش بدرێتە ئێران و بە روكەش چەند دیدارێك لە وێستگە ئەتومیەكانی ئێران بكرێت. لە لایەكەوە رۆژئاوا دڵنیایە كە ئێران بەم زوانە دەست ناداتە هەڵەیەكی وا گەورە كە بە پیتاندنی یورانیوم خۆی بەرەو ساز كردنی چەكی ناوەكی بەرێت و لە لایەكی دیكەشەوە دەزانرێ كە ئێران لە ئێستادا ئەو توانای نیە. بۆیە بە رای من رۆژائاوا لە ئێستاوە بۆسەی بۆ رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران داناوە كە لە 4تا 7 ساڵی داهاتوودا كە ئیدی رێكەوتی مەسرەفی بەسەر دەچێت و هێشتنەوەی بە قازانج نامێنێت یان بە رێگای نیزامیەوە و یان بە رێگای خەڵك و هیچ دور نیە تێكەڵێەك لەو دو رێگایە كۆتایی بە كاری رژیم بهێنێت. لە بیرمان نەچێت رۆژئاوا لە هەمبەر وڵاتانی ناوچەكەدا كارنامەی سەبری چەن ساڵەی عێراق و لیبی هەیە و هەموو هەوڵەكانی ئێستای تەنیا لەبەر لاواز هێشتنەوەی رژیمی كۆماری ئیسلامیە تا وەكوو نێچیرێكی لاواز لەم ماوەیەی كە بۆی داناوە هەر لە نێو چنگی خۆیدا بمێنێتەوە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان