وەهاب یوسفی
ڕاپه‌ڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆری به چ عه‌قڵییه‌تێک ده‌توانی ئاڵوگۆڕ له وڵات‌دا پێک بهێنێت؟ ئه‌و پرسیاره و ده‌یان پرسیاری دیکه ده‌توانن ڕونکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه بن که: به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی ڕاپه‌رین و به گژدا چوونه‌وه ڕوویانداوه، که چی ئێستاش مرۆڤایه‌تی گیرۆده‌ی شه‌ڕ، نایه‌کسانی و ...یه، به‌ڵام بۆچی؟ کای کۆن به با ناکه‌ین و لاپه‌ڕه‌کانی میژوو هه‌ڵناده‌ینه‌وه و سه‌رده‌می خۆمان له‌به‌رچاو ده‌گرین و به لێکدانه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ری تیرێک ئاراسته‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ین به‌و هیوایه چاو و گوێکان بکرێته‌وه.
بیروباوه‌ڕ و عه‌قڵیه‌ته جیاوازه‌کان بوونه‌ته هۆی ئه‌وه که شێوه‌ی ژیان و ئازادی له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا تایبه‌تمه‌ندی خۆیانی هه‌بێت. ژیان و ئازادی جێگای بایه‌خ و گرینگی پێدانی مرۆڤایه‌تییه و هه‌وڵ و تێکۆشانیش له‌پێناویاندایه. ڕێکخراوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سینفییه‌کان و ... که له‌وڵاتاندا ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ بوونیان هه‌یه شێوه‌ی هه‌وڵ و تێکۆشانی مرۆڤایه‌تیینه بۆ لابردنی که‌ندوکۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگای ژیان و ئازادی‌دا.
که‌ندوکۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگای ژیان و ئازادی که له بێ‌کاری و چه‌وسانه‌وه و نایه‌کسانی و دیکتاتۆڕیه‌تدا به‌دی ده‌کرێن، هانده‌ری مرۆڤایه‌تینه تا هه‌ڵڵاوبه‌زمی له‌سه‌ر بکه‌ن و قاووقیژ دابنێنه‌وه. هه‌راوهووریای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک که بێده‌نگی و نه‌زمی داسه‌پاوی وڵات تێکده‌دات، کێشه له نێوان ناڕازیان و ده‌سه‌ڵاتداران درووست ده‌کات و به‌گژداچوونه‌وه دێنێته ئاراوه.
ده‌ستی چه‌وراوی به ڕۆن پاکژ نابێته‌وه. ئه‌و بیر و باوه‌ڕانه‌ی که پێکهێنه‌ری عه‌قڵیه‌تێکی جینایه‌تکارانه‌نه و به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتن و ئازادی‌دا، نه‌ته‌نیا هیچ گۆڕانکارییه‌ک له‌کۆمه‌ڵگادا پێشناهێنن، به‌ڵکوو ئه‌و هه‌لوومه‌رجه پڕ له زوڵم زۆرییه که له‌ئارادایه، له‌دایکبووی خۆیانه.
ئه‌گه‌رچی له ڕاپه‌ڕین و به‌رخۆدانه‌کان و به‌گژداچوونه‌وه‌کاندا ئه‌و بیر و باوه‌ڕانه له دروشم و هاواره‌کاندا به‌دی ده‌کرێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که ئاکامی ئه‌و به‌گژداچوونه‌وانه به‌هه‌ر لایه‌کدا زیندوو مانه‌وه‌ی ئه‌و بیر و باوه‌ڕانه‌یه، به‌ڵام لێره‌دا یه‌ک ڕاستی شاراوه‌یه که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌و شێوه ژیان و ئازادییه له ژێر حوکمی ئه‌و بیر و باوه‌ڕانه ناڕازیینه.
ناڕه‌زایه‌تی کۆمه‌لانی خه‌ڵک له شێوه‌ی ژیانیان و ئازادی له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌یاندا هۆی هاتنه سه‌ر شه‌قام و هه‌ڵچوونیانه. به‌داخه‌وه ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی که‌لکی لێوه‌رده‌گرن پاڕادۆکسی خه‌باتیانه و ده‌سکه‌وتێکی بنه‌ڕه‌تی جێگای مه‌به‌ستیان پێنابه‌خشێ.
سیسته‌می نایه‌کسانی و چه‌وسانه‌وه و دیکتاتۆڕیه‌تی تاک و بیروباوه‌ڕ و لایه‌نێک، هۆی ڕه‌خنه و گازنده‌نه، به‌ڵام له خه‌لکی عه‌یبه و بۆ من ڕه‌وایه!
بۆ جارێکیش با له‌خۆمان بپرسین و ویژدانمان بێنینه به‌ر پرسیار که ئایا بیر و بۆچوونمان زوڵم و زۆری به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بنه‌بڕ ده‌کات و ژیان ده‌گۆڕێ یا ته‌نیا ده‌سه‌لاتداران له ئالوگۆڕدا ده‌بن؟ کاتێک ژیان و ئازادی دوای گۆڕانی ده‌سه‌ڵاتداران و ئالوگۆڕه‌کان له نێو کۆمه‌ڵگادا هه‌ر به‌شێوه‌ی خۆی مایه‌وه، چ شۆڕشێک ڕوویداوه؟ به‌و پێیه‌یه که ده‌ڵێن: له حوشتریان پرسی به‌چکه‌ت بووه گوتوویه‌تی به من چی ئه‌و باره‌ی لێمه هه‌ر پێمه.
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له هیندێک له وڵاتاندا داوای باشتر کردنی ژیانیان ده‌که‌ن و به دوو په‌نجه‌ی ده‌ستیان له دژی دیکتاتۆریه‌ت ده‌وه‌ستنه‌وه و ئازادیان ده‌ویت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه به هاوار و دروشمی کۆنه‌په‌ره‌ستانه و خزمه‌تگه‌یاندنیان به ئۆپۆزسیۆنێکی بیر ته‌سکی کۆنه‌په‌ره‌ست هیج له بابه‌ت ناگۆرن و پێش هه‌ر شتێک دوو په‌نجه‌ی ئازادیان ده‌شکێنن.
وه‌هاب یوسفی