هادی ئه‌مین
له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان PDA، 800 نوسخه‌ی تازه له‌كۆی هه‌زار نوسخه‌ی توێژینه‌وه‌ی (راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌روانگه‌ی رۆژنامه‌نووسانه‌وه) سوتێندرا‌و ئه‌ندامێكی ئه‌و رێكخراوه‌ش كاره‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات له‌به‌رئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌سوتاندنی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه؟! رۆژی 16ی ئه‌م مانگه، كه چووم بۆ ده‌وام له‌ئۆفیسی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان PDA ، ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشه‌م بیست، كه سه‌رجه‌م نوسخه‌كانی توێژینه‌وه‌ی (ره‌وشی میدیای سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمی كوردستان)، كه له مه‌خزه‌نی ئۆفیس مابووه‌نه‌وه‌و نزیكه‌ی 800 نوسخه‌بوون،سه‌رجه‌میان براون بۆ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ‌و له‌وێ سوتێندراو‌ن، چونكه ده‌سته‌ی ته‌نفیزی رێكخراوه‌كه بڕیاری سوتاندنییان دابوو؟!
توێژینه‌وه‌كه له‌ساڵی 2007دا، له‌لایه‌ن رێكخراوی PDA به‌هاوكاری رێكخراوی NPA ئه‌نجامدراوه، نزیكه‌ی دووساڵی پێچووه به‌تێمێكی نۆكه‌سی‌و سه‌رپه‌رشتیاری زانستی كاره‌كه كراوه.
دواتر له‌ساڵی 2009دا به‌تیراژی هه‌زار دانه چاپكراوه. به‌قه‌باره‌ی 100 لاپه‌ڕه‌ی ئه‌یفۆر، كه توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییه له شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك ئه‌نجامدراوه، ده‌رباره‌ی ره‌وشی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ له‌روانگه‌ی رۆژنامه‌نووسانه‌وه، ته‌نها دووسه‌د نوسخه‌ی لێ دابه‌شكرا، 800 نوسخه‌ی مابووه‌وه له‌مه‌خزه‌نی رێكخراوه‌كه، له‌رۆژی 16ی ئه‌م له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ سوتێندران. چاپی هه‌ر نوسخه‌یه‌ك له‌و توێژینه‌وه‌یه نزیكه‌ی سێ دۆلاری تێچوبوو.
هه‌ر له‌و رۆژه‌ی كه توێژینه‌وه‌كه‌یان سوتاند، نامه‌ی ناڕه‌زاییم نارد بۆ بۆرد‌و ستافی رێكخراوی PDAو NPAو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كاریان كردبوو، تیادا ناڕه‌زاییم ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه:
1- من بۆ ماوه‌یه‌ی 2 مانگی له‌سه‌ر یه‌ك، رۆژانه بۆماوه‌ی لانیكه‌م 4 كاتژمێر، سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه‌و رێكخستنی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بووم‌و ئاماده‌مده‌كرد بۆ چاپكردن، بۆیه هه‌ستده‌كه‌م یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانم سوتێندراوه.
2- ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، كتێبیكی مێژوویی‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌نرخ بوو له‌بواری میدیا له‌هه‌رێمی كوردستان، توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان داتای مه‌یدانی كۆكردبوه‌وه به‌هۆی تیمی مه‌یدانییه‌وه، چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلار‌و جوهدێكی زۆری بۆ سه‌رفكرابوو، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌سوود بوو بۆ كتێبخانه‌ی كوردی تا وێنه‌ی میدیای كوردستان بخاته‌ڕوو له‌وساته‌وه‌ختانه‌ی كه توێژینه‌وه‌ه‌كه‌ی تیا كرابوو.
3- ئه‌توانرا ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، به‌كاربهێنرایه بۆ توێژینه‌وه‌ی دیكه‌و وه‌ك سه‌رچاوه، یان ئه‌نجامه‌كانی به‌راوردبكرایه به‌توێژینه‌وه‌ی تازه، بۆئه‌وه‌ی ره‌وشی ئاراسته‌ی گه‌شه‌ی میدیا پێ به‌راوردبكرایه.
4- ئه‌و توێژینه‌وه‌یه موڵكی گشتی بوو، موڵكی هه‌موو ئه‌وانه بوو كه تیادا كاریان كردبوو، موڵكی رێكخراوی PDA و NPA بوو، موڵكی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان بوو، چونكه بوجه‌ی رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا خه‌رجكرابوو.
5- سوتاندنی كتێب‌و توێژینه‌وه تاوانه له‌رووی مه‌عریفییه‌وه‌و زیانگه‌یاندنه به‌كتێبخانه‌ی كوردی، نازانم چۆن له‌و عه‌قڵیه‌ته تێبگه‌م كه له‌ناو رێكخراوی مه‌ده‌نی كارده‌كات‌و بڕیاری سوتاندنی توێژینه‌وه‌و سه‌رچاوه‌ی بواری میدیایی ده‌دات.
وه‌ك میدیاكارێك‌و ئه‌ندامی رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، دژی سوتاندنی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ناڕه‌زاییم ده‌ربڕی، كه‌چی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی رێكخراوه‌كه، داوای لێبوردن بكات له‌و هه‌ڵوێسته نامه‌ده‌نییه‌و ناشارستانییه‌یان، یه‌كێك له‌ده‌سته‌ی ته‌نفیزی رێكخراوه‌كه، نووسراوی (واژونه‌كردنی په‌یوه‌ستنامه‌ى كار)ی ناردووه بۆ من، تیادا نوسیوێتی "ناتوانین له‌گه‌ڵ به‌رێزت كاربكه‌ین. ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌جه‌نابتان به‌هیچ جۆرێك پابه‌ند نه‌بوون به‌و رێكه‌وتنه‌ى كه‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه ئه‌نجامدرا له‌نێوان ستافى میدیا".
ئه‌وه له‌كاتێكدا كه بڕیاربوو له‌سه‌رتای مانگی پێنجی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستبه‌كاربین‌و من هه‌فته‌یه‌ك بوو ده‌وامم ده‌كرد له‌ئۆفیس. و 3 ساڵه له‌و رێكخراوه ده‌وامده‌كه‌م‌و ساڵانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی گرێبه‌ستی كاره‌كانمان درێژده‌كرایه‌وه له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كه‌دا.
له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌م پێشێلكارییه‌كی دیكه‌ی بواری میدیایه، كه ستافێكی بواری میدیا كاره‌كه‌ی له‌ده‌ستبدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناڕازیبووه به‌رامبه‌ر به‌ره‌فتارێكی نامه‌ده‌نیانه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی.
ئاخر ئه‌وان ده‌یانویست به‌نهێنی گفتوگۆ له‌سه‌ر سوتاندنی توێژینه‌وه‌كه بكرێت‌و دیزه‌به‌ده‌رخۆنه بكرێت‌و ته‌نانه‌ت ده‌سته‌ی بۆرد‌و رێكخراوی دۆنه‌ریش ئاگادارنه‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی نامه‌ی ناڕه‌زاییم ده‌ربڕی‌و ناردم بۆ لیژنه‌ی سوتاندن، هه‌رجاره‌ی پاساوێكی نه‌شیاویان ده‌هێنایه‌وه. جارێك وتیان ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كاتی به‌سه‌رچووبوو، سوودی ئانی نه‌بوو..
ئێمه‌ش وه‌ڵامماندانه‌وه به‌وه‌ی، كه ئایا گونجاوه كتێبه‌كانی مێژوو بسوتێنین به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه سوودی ئانی نییه‌و چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر چاپكردنیان تێپه‌ڕیوه.
جارێكی دیكه پاساویان هێنایه‌وه وتیان، توێژینه‌وه‌كه له‌مه‌خه‌زه‌نێك دانرابوو مشكی لێ‌بوو، جارێكی دیكه وتیان له‌كاتی بارانبارین ئاو چووبوه‌ناو مه‌خزه‌نه‌كه ته‌ڕبوبون.
به‌ڵام ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه به‌واندا توێژینه‌وه‌كان نێردرا بۆ تانجه‌رۆ تا بیسوتێنن، شاهیدی ئه‌وه‌ن كه هیچ كام له‌و كارتۆنانه‌ی كه توێژینه‌وه‌كانی تیا‌بوو، مشك نه‌یخواردبوو، ئاوی باراناویش نه‌یخوساندبوو.
جارێكی دیكه وتیان، بۆچی له‌پێشوو كارمه‌ندی مه‌یدانی به‌شی میدیا، (كه به‌نده بووه) ئه‌و توێژینه‌وه‌ی دابه‌شنه‌كردووه.
من لێم ده‌پرسین بۆ سوتاندتان، ئه‌وان ده‌یانوت بۆ دابه‌شنه‌كراوه؟!
منیش وه‌ڵاممدانه‌وه، به‌وه‌ی كه مانه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كان له مه‌خزه‌ن جیاوازه وه‌ك له سوتاندنیان، وه‌ك ئه‌وه‌وایه، مرۆڤێك 2 ساڵ نه‌خۆش بێت‌و له‌جێگه‌دا كه‌وتبێت‌و نه‌توانیت بڕوات، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ربكه‌یت تا هه‌ستێته‌سه‌ر پێ، تۆ بێیت بیستوتێنیت‌و بیكوژیت.
ئه‌و كاته‌ی من كارمه‌ندی مه‌یدانی به‌شی میدیا بووم، سێ پۆستی دیكه له‌سه‌رووی منه‌وه هه‌بوون، له‌ئاراسته‌كاری مه‌یدانی، رێكخه‌ری گشتی، بۆرد. دووجار به‌نوسراوی ره‌سمی‌و ئاگادارمكردوون‌و لێمپرسیون: بۆچی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌تان چاپكردووه‌و دابه‌شی ناكه‌ن؟
به‌ڵام وه‌ڵامێكی قه‌ناعه‌تپێكه‌رم ده‌ستنه‌كه‌وت. (ئه‌گه‌ر نووسراوه‌كانیان ویست جارێكی دیكه بۆیان فۆرۆرد ده‌كه‌مه‌وه به‌مێژووی كاتی خۆی، یان له‌رۆژنامه‌كان بۆیان بڵاوده‌كه‌مه‌وه.)
من ده‌پرسم بۆچی سوتاندتان، بۆ چی كارتان نه‌كرد بۆ دابه‌شكردنی؟
ناكرێت وه‌ك رۆژنامه‌نووس له‌ئیجرائاته هه‌ڵه‌كانی حكومه‌ت ره‌خنه‌بگرین‌و بێده‌نگبین له‌به‌رامبه‌ر سوتاندنی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، با كاره‌كه‌شم له‌ده‌ستبده‌م، گرنگه ئه‌وه‌یه من له‌سه‌ر داكۆكیكردن له‌سه‌ر پرسێكی بواری میدیا كاره‌كه‌م له‌ده‌ستده‌م، ئه‌وه‌ش مایه‌ی شانازییه بۆ من، به‌ڵام مایه‌ی شه‌رمه بۆ كه‌سانێك كه به‌خۆیان بڵێن چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، له‌ولاوه بڕیاری سوتاندنی توێژینه‌وه‌و سه‌رچاوه‌ی میدیایی بده‌ن.
ئاخر له‌كوێی ئه‌م دنیایه‌دا هه‌بوه، رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی توێژینه‌وه‌و سه‌رچاوه‌ی زانستی بسوتێنێت، ئه‌وه ته‌نها له‌ره‌فتاری فاشی‌و دیكتاتۆره‌كان ده‌وه‌شێته‌وه.
تائێستا بۆردی رێكخراوه‌كه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان نه‌دامه‌وه، كه بۆچی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه چاپكراو دابه‌شنه‌كرا، ئه‌ی بۆچی سوتێندرا، و به‌دواداچوونی وردیان بۆ نه‌كردووه؟
هه‌روه‌ها تائێستا رای رێكخراوی دۆنه‌ریش كه NPA یه دیارنییه، له‌باره‌ی دابه‌شنه‌كردن‌و سوتاندنی توێژنه‌وه‌كه!!
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و راسته‌یه‌ش روونبكه‌ینه‌وه كه ده‌سته‌ی بۆردی رێكخراوی PDA ئاگاداری سوتاندنی پێشوه‌ختی ئه‌و توێژینه‌وانه نه‌بوو، ته‌نها له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌نفیزی حوكمی سوتاندنه‌كه ده‌رچووبوو.
هه‌رچۆنێك بێت، دواخستنی دابه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كه هه‌ڵه‌بوو، به‌ڵام بڕیاری سوتاندنی تاوان بوو، چونكه هه‌رچه‌ند دابه‌شكردنی دواكه‌ت، به‌ڵام نرخی زانستی‌و مێژووی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه یه‌ك زه‌ره كه‌می نه‌كردبوو.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بۆ فرۆشتن نه‌بوو، ده‌كرا دابه‌شبكرایه به‌سه‌ر ناوه‌نده ئیعلامییه‌كانی كوردستاندا.
دووباره ناڕه‌زایی خۆم ده‌رده‌بڕم به‌رامبه‌ر به‌سوتاندنی ئه‌و كتێب‌و سه‌رچاوه زانستییه، پاساوی سوتاندنی توێژینه‌وه‌كه هه‌رچییه‌كه بێت، ره‌فتارێكی نامه‌ده‌نی بووه‌و پێشێلكاری بووه به‌رامبه‌ر به‌ره‌وشی میدیا له هه‌رێمی كوردستان‌و به‌فێرۆدانی جوهدو بوجه‌ی رێكخراوی مه‌ده‌نی‌و بوجه‌ی گشتی بوو.
تائێستا چاره‌نووسی ئه‌و 800 توێژینه‌وه سوتاوه، كه نزیكه‌ی 2400 دۆلار ته‌نها به‌چاپه‌كه‌ی دراوه، به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه، كه‌س نازانێت كێ ته‌عویزی ده‌كاته‌وه.
داواكارم ده‌سته‌ی ته‌نفیزی رێكخراوی PDA داوای لێبوردن بكات له‌رای گشتی‌و سه‌رجه‌م میدیاكارانی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتاره نامه‌ده‌نییان‌و هه‌موو نوسخه‌كانیشی له‌چاپ بده‌نه‌وه.
با تازه‌نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كاره‌كه‌ی منیش‌و له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌م، بچێته‌نێو ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان‌و میدیاكاران كراوان له‌مساڵدا، به‌ڵام ئه‌م پێشێلكارییه‌یان عه‌یاره بیستوچواره‌و ده‌گمه‌نه، چونكه له‌لایه‌ن رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه ئه‌نجامدراوه؟!
ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه‌ی روونكرده‌وه كه ئه‌شێت عه‌قلیه‌تی سوتاندن‌و پێشلێكاری به‌رامبه‌ر به میدیا‌و رۆژنامه‌نووسان له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییشدا بوونی هه‌بێت.
كارمه‌ندی مه‌یدانی پرۆژه‌ی میدیا، سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ری چاوی خه‌ڵك، رێكخراوی PDA
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.