ڕێبوار مەعرووف زادە
له 17ی سپتامبه‌ر له پارکی ئازادی له ته‌نیشت وال ستریت نزیکه‌ی 300 که‌سێک هه‌وڵیاندا بیرۆکه و ئایدیای گرتنی وال ستریت به شێوه‌یه‌کی سه‌مبۆلیک له سه‌ره‌تادا له ئاستی ئه‌مریکادا ئه‌نجام بده‌ن و دواجار ئه‌و ئایدیایه له ئاستی جیهاندا بڵاو بکه‌نه‌وه. دیاره بزووتنه‌وه‌ی وال ستریت توانی له ئاستی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکادا سه‌رنج رابکێشێ و ته‌نانه‌ت سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هاوده‌ردیی له‌گه‌ڵ کردن و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی به به‌رهه‌می قین و تووڕه‌یی خه‌ڵک له دۆخی خراپی ئابووری له قه‌ڵه‌مدا.
هه‌ر چه‌ند که له کاتی ئێستادا بزووتنه‌وه‌ی وال ستریت به پێچه‌وانه‌ی دروشمه‌که‌ی (ئێمه 99 له‌سه‌دی خه‌ڵکین) نه‌یتوانیوه له هه‌ر یه‌ک له وڵاته‌کان جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاو له‌گه‌ڵ خۆی هاوهه‌نگاو بکا، به‌ڵام ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه چه‌ند قاتی ئه‌وه‌ی له ئه‌مریکا به‌رجه‌سته بۆته‌وه، له نێو وڵاتانی جیهاندا په‌ره‌ی ئه‌ستاندوه. بۆ نموونه بزووتنه‌وه‌ی وال ستریت له له‌نده‌ن، مادرید، سێئوول، رۆم و... هاوشێوه‌ی په‌یدا کردوه. دیاره هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ک به‌رهه‌می هه‌بوونی که‌لێنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و... یان شکڵ‌گرتنی پێوه‌ندییه‌کی نوێی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و... له نێو کۆمه‌ڵگه دایه. ئه‌و که‌لێن یان پێوه‌ندییه نوێیه فره ڕه‌هه‌ندانه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی وال ئیستریتیان له‌سه‌ر بنیات نراوهبریتین له:
١. نه‌گونجانی سیستمی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه و سیستمی بانکداریی جیهانی:
له ره‌وتی قه‌یرانی ئابووریی ساڵی 2008دا بانکه‌کان به هاوکاری و یارمه‌تیدانی ده‌وڵه‌ته‌کان له ئیفلیس بوون ده‌رباز بوون. ده‌وڵه‌ته‌کان به‌م سیاسه‌ته ئه‌سلێکی گرینگ له سیستمی سه‌رمایه‌دارییان پێشێل کرد، واته ده‌وڵه‌ت پابه‌ند نه‌بوو به سیستمی «بازاری ئازاد» و رکابه‌ریی ئازاد له نێوان بانکه‌کاندا. هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌داره‌کان له بانکه‌کان وه‌ک شوێنی کۆبوونه‌وه یان ده‌زگایه‌ک بۆ پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داره‌کان که‌ڵکیان وه‌رگرتوه. ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه پابه‌ندی به‌شداری له ئاوه‌دانکردنه‌وه، به‌رهه‌مهێنان و به‌گشتی ته‌رخان کردنی سه‌رمایه له به‌شی دروست کردنی کاردا نین، به‌ڵکوو زۆرتر سه‌رقالی به‌راورد کردنی بازار و ئاڵوگۆڕی دراون. له حاڵێکدا که ده‌وڵه‌ته‌کان بانکه‌کانیان له ئیفلیس بوون ده‌رباز کرد، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه سه‌رمایه‌داره‌کان ئاماده نین چوارچێوهدارتر کار بکه‌ن و سه‌رمایه‌کانیان له به‌شی به‌رهه‌مهێنانی کاردا بخه‌نه‌گه‌ر. دیاره ده‌وڵه‌ته‌کان له ساڵی 2008دا چاره‌یه‌کیان جگه له یارمه‌تیکردنی بانکه‌کان نه‌بوو چونکه مه‌سه‌له‌که ته‌نیا ئیفلیس بوونی بانکێک یان دوو بانک نه‌بوو، به‌ڵکوو کێشه‌که قه‌یرانی ئابووری بوو. به‌م پێیه له لایه‌ک ده‌وڵه‌ته‌کان ناچار بوون ته‌نانه‌ت به‌و ماڵیاته‌ی که له خه‌ڵکی وه‌رده‌گرن یارمه‌تیی بانکه‌کان بکه‌ن، له لایه‌کی دیکه بانکه‌کان ناچنه ژێر یاسا و چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌کان و خۆیان به هیچ ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نابه‌ستنه‌وه. به واتایه‌کی دیکه ده‌وڵه‌ت وه‌ک نوێنه‌ری کۆمه‌ڵگه ده‌ره‌قه‌تی ئابووریی سه‌رمایه‌داری و به‌تایبه‌تی سیستمی بانکداریی جیهانی نایه‌ت. لێره‌دا پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه، ده‌ره‌قه‌تی سیستمی بانکداریی جیهانی نایه‌ت ئایا هاووڵاتیان له رێگه‌ی دیموکراسیی پارڵمانییهوه ده‌توانن یارمه‌تیی به‌هێزتر بوونی ده‌وله‌ت ـ نهتهوهبدهن و دۆخه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن؟ ئه‌و لاواز بوونه‌ی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌کان له به‌رامبه‌ر ئابووریی سه‌رمایه‌داریدا پێوه‌ندیی به ئاماده‌بوون یا به‌شداربوونی هاووڵاتیانه‌وه نییه، به‌ڵکوو ئه‌و لاواز بوونه به‌رهه‌می پرۆسه‌ی به‌جیهانیبوونه. پرۆسه‌ی به‌جیهانیبوون له دوو رێگه‌وه بۆته هۆی لاوازبوونی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌کان. ئه‌و دوو رێگهیهبریتین له:
" به هۆی گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژیی پێوه‌ندییه‌کان و ئاڵوگۆری زانیاری، ته‌کنیکی دروست کردن و به‌رهه‌مهێنانی شتومه‌ک سنووری هه‌ر ولاتێکی به‌زاندوه و به‌جیهانی بووه. به‌رفراوانبوونی ته‌کنۆلۆژیی پێوه‌ندییه‌کان و ئاڵوگۆڕی زانیاری، وایکردوه که جوغرافیای به‌رهه‌مهێنان به قه‌ت جوغرافیای جیهان به‌رفراوان ببێته‌وه و سه‌رمایه‌داره‌کان توانایی ئهوهپهیدا بکه‌ن له هه‌ر شوێنێک که ماڵیاتی که‌متر و به‌هره‌ی زیاتر ده‌ست بخه‌ن، ئاماده‌بن. "
ا: به‌جیهانیبوونی به‌رهه‌مهێنان: ئه‌مڕۆکه به هۆی گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژیی پێوه‌ندییه‌کان و ئاڵوگۆری زانیاری، ته‌کنیکی دروست کردن و به‌رهه‌مهێنانی شتومه‌ک سنووری هه‌ر ولاتێکی به‌زاندوه و به‌جیهانی بووه. به‌م پێیه به‌رفراوانبوونی ته‌کنۆلۆژیی پێوه‌ندییه‌کان و ئاڵوگۆڕی زانیاری، وایکردوه که جوغرافیای به‌رهه‌مهێنان به قه‌ت جوغرافیای جیهان به‌رفراوان ببێته‌وه و سه‌رمایه‌داره‌کان توانایی ئهوهپهیدا بکه‌ن له هه‌ر شوێنێک که ماڵیاتی که‌متر و به‌هره‌ی زیاتر ده‌ست بخه‌ن، ئاماده‌بن.
ب: به‌جیهانیبوونی دراو: له سه‌رده‌می ئێستادا به‌شی به‌رچاوی پاره و پووڵ له رێگه‌ی سیستمی کامپیۆتێر و ئیترنیتهوه رادهگوازرێ و ده‌وڵه‌ت ناتوانێ کۆنترۆل و چاودێریی بازاری دراو بکا. چونکه ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌کان ناتوانن سیستمی کامپیوتێر و ئینتێرنێت کۆنترۆڵ بکه‌ن. به‌م پێیه به‌جیهانیبوون له رێگه‌ی به‌جیهانیکردنی به‌رهه‌مهێنان و به‌جیهانیکردنی دراو، ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی لاواز و ئابووریی سه‌رمایه‌داری و به‌تایبه‌تی سیستمی بانکداریی جیهانی به‌هێز کردوه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا فلانه بانک یا سه‌رمایه‌دار بخاته ژێر گوشاره‌وه و هه‌وڵ بدا ماڵیاتێکی زیاتر له‌و سه‌رمایه‌داره یا بانکه بستێنێ، ئه‌وان ده‌چن بۆ شوێنیکی دیکه‌وه‌ک ئورووپا، چین، ئه‌فریقا و...
که‌وایه هه‌ر ده‌وڵه‌تێک له جوغرافیای حوکمڕانیی خۆیدا ده‌توانێ کاریگه‌ریی له سه‌ر بازار و ئابووری هه‌بێ به‌ڵام ئه‌و کاریگه‌رییه به چه‌شنێک نییه که بتوانێ پارێزگاری له خزمه‌تگوزار بوون یا خۆشبژیوبوونی ده‌وڵه‌ت بکا. به‌م شێوه‌یه نه‌بوونی هاوپێوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌کان و ئابووریی سه‌رمایه‌داری بۆ کێشه‌ی ده‌ره‌قه‌ت نه‌هاتنی دیموکراسیی پارڵمانی (دیموکراسی سنووردار له باری جوغرافیایییهوه) له به‌رامبه‌ر سیستمی بانکداریی جیهانی دا شۆر ده‌بێته‌وه. دوا جار دیموکراسیی پارڵمانی به هۆی به جیهانیبوونی ئابووری و به‌تایبه‌تی به هۆی سیستمی بانکداریی جیهانی ناتوانێ پارێزگاری له خۆشبژیویی هاووڵاتان بکا.
" ببزووتنهوهی وال ستریت به هۆی که‌ڵک وه‌رگرتن له دیالۆگی رۆژانه مه‌ودای نێوان رێبه‌ر و به‌شداربووی پڕکردۆته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی وال ستریت ئه‌زموونێکی نوێ له به‌شداریی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌یه‌کی بێ ڕێبه‌ر نییه به‌ڵکوو بزووتنه‌وه‌یه‌که که هه‌زاران «ڕێبه‌ر ـ به‌شداربوو»ی هه‌یه "
٢. گونجانی نوێی نێوان تیۆری و پراکتیک: ههنووکهبزووتنهوهی وال ستریت خوازیاری دادپه‌روه‌ریی ئابوورییه، به‌ڵام ئه‌وه که ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له کام تیۆری سه‌رچاوه‌ی گرتووه و به پشت به‌ستن به کام تیۆری داواکارییه‌کانی وه‌راست ده‌گه‌ڕێنێ و ده‌یانکا به واقع بابه‌تێکی نادیاره. هه‌ر دوو تیۆریی کاپیتالیزم و کۆمۆنیزم بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له فه‌زایه‌کی فیکری و تیۆریکدا ئاماده‌بوون، دواتر بزووتنه‌وه‌کان له‌و تیۆرییانه که‌ڵکیان وه‌رگرت و هه‌رکام له‌و تیۆرییانه له مه‌یدانی کرده‌وه و واقعدا ده‌رکه‌وتن. ئایا هه‌نووکه له سه‌رده‌می به‌جیهانیبووندا هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤه‌کان و بزووتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تی، سیاسییه‌کان و...وه‌پێش تیۆرییه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و... که‌وتوون یان تیۆرییه فره ره‌هه‌نده‌کان به شوێن هه‌ڵسوکه‌وت و بزووتنه‌وه فره ره‌هه‌نده‌کاندا له دایک ده‌بن؟
هه‌نووکه ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی وال ستریت ده‌دا ده‌وڵه‌ته‌کان نین به‌ڵکوو ته‌کنۆلۆژیی سه‌رده‌مه. هه‌نووکه مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ ئینتێرنێت، ماهواره، فه‌یس بووک و... به گشتی له‌گه‌ڵ تهکنولۆژیی سه‌رده‌م ده‌ژین و به‌ره‌وپێش ده‌رۆن. ته‌کنۆلۆژیی نوێ وای کردوه که مرۆڤه‌کان بتوانن رۆژانهیهکتر ببینن، گوێ له یه‌کتر بگرن و له‌گه‌ڵ یه‌کتر قسه‌بکه‌ن. به‌م پێیه ته‌کنۆلۆژی نوێ، مکانیزمی دیالۆگی رۆژانه و به‌رده‌وامی له جیهاندا جێگیر کردوه. مکانیزمی دیالۆگی رۆژانه ته‌نیا له پێوه‌ندییه‌کی ئاسۆیی به‌رده‌وام و رۆژانه‌ی نێوان مرۆڤه‌کاندا ده‌توانێ جێ بگرێ. ئه‌زموونی پێوه‌ندیی ئاسۆیی به‌رده‌وام له نێو مرۆڤه‌کان له ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ندا گه‌شه ده‌کات و ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی که چالاکییه مرۆییه‌کان و بزووتنه‌وه مرۆییه‌کان پێویستیان به رێبه‌ر نه‌بێ، به واتایه‌کی دیکه ئه‌نجامی درێژخایه‌ن و به‌رده‌وامی دیالۆگی رۆژانه شوێن و پێگه‌ی به‌شداریکردنی یه‌کسان بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر ده‌کا. له راستیدا مکانیزمی دیالۆگی روژانه سنووری نێوان تیۆری و پراکتیک، رێبه‌ری فیکری و به‌شداربوو که‌مره‌نگ ده‌کات. جێگیربوونی دیالۆگی رۆژانه له نێو مرۆڤه‌کاندا وای کردوه فیکر و جووله، تیۆری و پراکتیک له پێوه‌ندییه‌کی به‌رده‌وامی رۆژانه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بن و به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و رۆژانه له لێکنزیکبوونه‌وه و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی یه‌کتردا به‌شداری بکه‌ن.
به‌م پێیه بزووتنه‌وه‌ی وال ستریت به هۆی که‌ڵک وه‌رگرتن له دیالۆگی رۆژانه مه‌ودای نێوان رێبه‌ر و به‌شداربووی پڕکردۆته‌وه. له راستیدا بزووتنه‌وه‌ی وال ستریت ئه‌زموونێکی نوێ له به‌شداریی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه. هه‌روه‌ها ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌یه‌کی بێ ڕێبه‌ر نییه به‌ڵکوو بزووتنه‌وه‌یه‌که که هه‌زاران «ڕێبه‌ر ـ به‌شداربوو»ی هه‌یه