فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq

 

ئەو رۆژەی خەڵك بە ئایینی ئیسلام ئاشنابوو، رۆژێكی یەكجار مێژوویی و بێوێنە بوو، چونكە ئیسلام كۆتایی بە مۆنۆپۆڵكردنی حەقیقەت لای تەنها كەسێك یان لایەنێك یان توێژێك هێنا، كە هەزار ساڵی ماوەی حوكمڕانی پیاوانی ئایینی لەئەوروپای سەدەكانی نێوەڕاست، جۆرێك لەم بۆچوون و فەرمانڕەوایەی هێنابووە ئاراوە. بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە كە دواتر ئەم جۆرە شێوازی بیركردنەوەیە پەڕیەوە جیهانی موسڵمانان و، هەندێك لە بیرمەندانی ئیسلامیی عەرەبیش ئەم بیرۆكە ترسناكەیان تێكەڵی فەرهەنگی ئیسلامی كرد، كە تائێستاش زیانەكانی بەرچاو دەكەون لە كار و هزری ئەو كەس و گرووپانەی كە بڕوایان بە قەتیسكردنی تێگەیشتن لە ئایینە لەدەستی تەنها كەسێك یان لایەنێكدا.
بۆیە جێگەی خۆیەتی ئاماژە بە هەندێك لەو نیشانەو رەفتارانە بدەین كە پیاوی ئایینییان پێ جیادەكرێتەوە لە زانای ئایینی ، لەوانە:
1  ـ ئامانجی پیاوی ئایینی سەپاندنی تاكڕەوی ئایینیی و دیكتاتۆری ئایینییە، بەڵام ئامانجی زانای ئایینی پابەندبوونە بەسەلماندنی راستییەكان و، رێزگرتن لە رای جیاواز و ، سنگفراوانی ئایینی و قبوڵكردنی ئەوانیدی.
2 ـ پیاوی ئایینی پێیوایە شەرعیەت و باڵادەستی خۆی لەخواوە وەرگرتووە و نابێ كەس چاودێری بكات و، رەخنەی لێبگرێت ، بەڵام زانای ئایینی خۆی بە مرۆڤ دەزانێ و قسەكانیشی قابیلی هەڵەن و ، رەخنەش قبوڵ دەكات.
3 ـ پیاوی ئایینی خۆی بە حاكم دەزانێ بەسەر خەڵكەوە ، بەڵام زانای ئایینی خۆی بەحەكەم دەزانێ لەنێو خەڵكدا.
4 ـ پیاوی ئایینی بڕوای وایە كە تێگەیشتن و قسەكردن لەبارەی ئایینەوە تەنها لەدەست ئەوان و پیاواندایە ، بەڵام زانای ئایینیی پێیوایە كە قسەكردن و تێگەیشتنی هەر كەسێكی دیكەی زاناو شارەزا چ پیاو چ ئافرەت ،جێگەی بایەخپێدان و قبوڵكردنە.
5 ـ پیاوی ئایینی خۆی بە نوێنەری خودا دەزانێ لەسەر زەوی، بەڵام زانای ئایینی خۆی بە هەڵسوڕێنەری بەشێك لەكاری پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم)دەزانێت .
6 ـ پیاوی ئایینی بڕوای بە سەپاندنی یەك ئایین هەیە و ، لەنێو ئەو ئایینەشدا تەنها یەك رێباز ، بەڵام زانای ئایینی بڕوای بە ئازادی بیروڕا و ئازادی ئایین و هەڵبژاردنی رێبازی ئایینی هەیە.
7 ـ پیاوی ئایینی دێت دەقەكان لەبەر رۆشنایی راڤە كۆنەكاندا راڤە دەكاتەوە و ، گوێی لە بەرژەوەندی مرۆڤەكان و جیاوازی شوێن و كات نییە ، بەڵام لای زانای ئایینی زیاد لەتەفسیرێك هەیە بۆ هەر ئایەتێك و ، زیاد لە راڤەیەكیش هەیە بۆ هەر فەرموودەیەك ، لەبەر رۆشنایی جیاوازی سەردەم و شوێنەكاندا.
8 ـ پیاوی ئایینی بڕوای وایە كە هەر خۆی خاوەنی لێكدەرەوەی دەقەكانە و ، هەر خۆیشی جێبەجێیان دەكات، واتە لەیەك كاتدا هەر خۆی بڕیاردەرەو جێبەجێكاریشە ، بەڵام زانای ئایینی پێیوایە ئەو یەكێكە لەراڤەكاران و ، ئەركیشی ئاگادار كردنەوەو هۆشیاركردنەوەیە، ئەركی جێبەجێكردنیش بە دەزگاكانی دەوڵەت دەسپێرێت.
9 ـ پیاوی ئایینی پێیوایە دەبێ ئەوان خاوەن دەستەیەكی دینی ئەوتۆبن لەسەرووی كۆمەڵگەوە، بەڵام زانای ئایینی پێیوایە كە ئەوان خاوەن رێكخراو و كۆمەڵەیەكن لەنێوان دەسەڵات و خەڵكدا ، بۆ رێنماییكردنی هەردوولایان.
10 ـ  پیاوی ئاینیی دەستدەخاتە وردەكاری ژیانی تاك و بڕیارەكانی دەسەڵاتەوەو یەك بژاردە فەرز دەكات ، بەڵام زانای ئایینی هێڵە گشتییەكانی ئایین، زیاد لە رێگەچارەیەك بۆ هەر كێشەیەك دەخاتەڕوو، تاك و دەسەڵاتیش سەرپشك دەكات لەهەڵبژاردنی باشترینیان.
11 ـ  پیاوی ئایینی دوو قسەی هەیە ، یەكێكیان نهێنی و بۆ بازنە تەسكەكانی دەوروبەری ، یەكێكیشیان ئاشكرایەو بۆ دەرەوەیەتی، بەڵام زانای ئایینی یەك قسەی راست و رەوانی هەیە، ئەوەی لەدڵیدایە لەسەر زاریەتی و، بۆ دوور و نزیك یەك قسەی هەیەو گوێی لە لۆمەی خەڵك و ترسی دەسەڵات نییە.
12 ـ  پیاوی ئایینی بەردەوام دوور لە عەقل ، خەریكی نەقڵكردنی نموونە وەهمی و خەیالییەكانە كە لە واقیعدا بوونیان نییە و نابێ ، بەڵام زانای ئایینی باس لەواقیع دەكات و ، بە عەقل نموونەكانی رابردوومان بۆ نەقل دەكات.
جا لەبەر ئەمانەو زۆر هۆی دیكە، ئایینی ئیسلام لەگشت سەردەمێكدا زانای ئایینی هەبووە ، نەك پیاوانی ئایین.

 نووسەرو توێژەر، یەكەم وەزیری ژینگەی عێراق دوای رووخاندنی رژێمی سەدام

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان