فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عیرفانی قانعی فه‌رد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29/10، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، میوانداریی بارزانی و شاندێك كه‌ زیاتر له‌ ئه‌ندامانی پارتیی پێكهاتوون، تا حكومیی ده‌كات. له‌م گه‌شته‌ی دا بارزانی چاوی به‌ پایه‌به‌رزه‌كانی سیاسیی و ئه‌منیی ئێران ده‌كه‌وێت، وه‌ك رێبه‌ری شۆڕشی ئێران، سه‌رۆككۆمار، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌و زنجیره‌ دیدارانه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندیی قووڵ و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر و ئارامیی سنووره‌كان ده‌كرێت، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌ به‌هێزه‌ پاش سه‌ردانه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌كه‌ی نێچیره‌وان بارزانی دێت كه‌ پیشتر ئه‌نجامی دا بۆ شاری تارانی پایته‌خت.باوه‌ڕی پته‌وی نێچیره‌وان به‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ناتوانرێت ئێران فه‌رامۆش بكرێت و دڵ به‌ وڵاتانی دووره‌ده‌ست خۆش بكرێت و باوه‌ڕنه‌بوون به‌ بوونی پێگه‌ی ئه‌وان له‌ وڵاتدا، نیشانی پێگه‌یشتوویی تێڕوانینی سیاسییانه‌ی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ لاوه‌یه‌.
ئاشكرایه‌ كه‌ كورده‌كانی عێراق بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌رده‌وامیی خۆیان رێی جگه‌ له‌ هاوكاریی له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێیان نییه‌ و به‌بێ ره‌زامه‌ندیی و كۆمه‌كی و پشتیوانی ئێران ناتوانرێت سیاسه‌تی ئیداریی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ببرێت، ته‌نانه‌ت كورسیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش به‌بێ هه‌وڵی دۆستانه‌ی ئێران به‌ده‌ست نایه‌ت، مه‌سعوود بارزانی كه‌ خۆی ساڵانی 1966 ـ تا 1991 له‌ ئێران ژیاوه‌و له‌وێوه‌ تێكۆشانی بۆ كوردستان كردووه‌.
مه‌سعوود بارزانی ئه‌مڕۆ دووباره‌ ده‌یه‌وێت دڵنیایی به‌ به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی ئێرانیی بداته‌وه‌ و په‌یمانی دۆستایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات بكاته‌وه‌، كه‌ لاوانی كوردستانی عێراق كه‌ ئێستا نزیكه‌ی چوار و نیو تا پێنج ملیۆن كورد له‌ سنووری ئه‌و هه‌رێمه‌دان كه‌ كاتی خۆی تێكۆشه‌رانیان به‌ تایبه‌تییش كه‌ خودی بارزانی و زیاتر ئه‌ندامانی پارتیی له‌ ناوچه‌كانی راژان و سه‌رده‌شته‌وه‌ نیشتجێ بوون، یاخود وه‌فادریی رۆژانی شه‌ڕی عێراق ـ كوێت و سه‌ركێشییه‌كانی سه‌ددام و رۆژه‌ تاڵ و ره‌شه‌كانی ساڵی 1996 كه‌ تانه‌كانی سه‌دام خوێنی خه‌ڵكانێكی زۆری كوردی بێ ده‌سته‌ڵاتیان رشت و تاریق عه‌زیزیش بێشه‌رمانه‌ نامه‌كه‌ی بڵاو ده‌كرده‌وه‌. ئێستا جیهان چاوی زیاتر كراوه‌ته‌وه‌ و ده‌سته‌ڵاتدارێتی 20 ساڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌وراز و نشێوه‌و بۆ تاڵ و شیرینی زۆرتر گۆڕاوه‌و بێگومان نه‌وه‌ی نوێ خوازیاری دونیایه‌كی تر و سه‌رده‌می مۆدێرنه‌ و ئارامییه‌، ئێرانیش ئه‌و وڵاته‌یه‌ كه‌ ئه‌و خواستانه‌ به‌دی ده‌هێنێت و به‌بێ ئه‌و نایه‌ته‌ دی.
ئاماده‌گیی بارزانی یاده‌وه‌ریی ته‌مه‌نێكه‌ كه‌ ئه‌و له‌و وڵاته‌ و له‌ بنده‌ستی پێشه‌وای گه‌وره‌ی كورد قازی موحه‌ممه‌د له‌ شاری مه‌هاباد له‌ دایكبووه‌، ئه‌مڕۆش ئه‌و وڵاته‌ی كه‌ زێدی ئه‌وه‌ باوه‌ڕی پێیه‌تی و هه‌روه‌كو چۆن بارزانی باوك له‌ پایزی 1961 به‌ واژۆی خۆی وافداری و دۆستایه‌تی خۆی بۆ بۆ ئێران پیشان دابوو.
گه‌شته‌كه‌ی بارزانی بۆ تاران هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی له‌ خاكی عێراق، ئه‌گه‌رچی ئه‌و له‌و رووه‌وه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌بوو، ته‌نانه‌ت خوازیاری كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئه‌وان بوو له‌ كوردستان، به‌ڵام پاش لێدوانه‌كه‌ی ئۆباما كه‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی خۆی راگه‌یاند، ئێستا ئه‌و رووی له‌ ئێران كردووه‌و خوازیاری پاراستنی دۆستایه‌تی و دراوسێیه‌تی هه‌ردولای پێشان داوه‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌و وته‌یه‌ی برایم ئه‌حمه‌د كه‌ وتوویه‌تی: "كورد له‌ هه‌ركوێیه‌ك بێت هه‌ر ئێرانییه‌"، كورده‌كان له‌و سی ساڵه‌ی دوایی و به‌تایبه‌تی پاش ساڵی 2003 هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ شیعه‌كان سه‌ركه‌وتووانه‌ بوو، بۆیه‌ گه‌شته‌كه‌ی بارزانی هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رووداوێكی دیكه‌ش كه‌ 2ـ 3 مانگی داهاتوو هه‌رێم هاوكارییه‌كی سیاسییانه‌ی ئێران ده‌كات تا چالاكییه‌كانی گرووپی په‌ككه‌و پژاك له‌ خورئاوای ئێران نه‌هێڵرێت و سه‌ركوت بكرێن.
ئومێد هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م گه‌شته‌ی بارزانی پڕ به‌رهه‌م بێت، باسیش له‌وه‌ ده‌كرێت له‌ رۆژانی ئاینده‌شدا گۆڕانكاریی له‌ كابینه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ـ كه‌ كابینه‌یه‌كی لاواز و ناچالاك بوو ـ بكرێت و بدرێته‌وه‌ به‌ نێچیروان بارزانی، كه‌ ئه‌وكات ده‌بێته‌ كابینه‌یه‌كی یه‌كلایه‌نی حزب سالاری ـ پارتی ـ ئه‌و زیره‌كی و لێهاتووییه‌ی بارزانی ده‌بوو ئه‌وه‌ی تێدابێت كه‌ نابێت رۆژێكیش ئێران له‌بیر بكات، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و هه‌ر له‌ یه‌كه‌م رژی ئینقلابه‌وه‌ خۆی و براكه‌ی ـ ئیدریس ـ له‌ یه‌كه‌م دیداریان له‌گه‌ڵ ئیمام خومه‌ینی سه‌ربازێتی و وفاداریی خۆیان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران پیشان داوه‌ و تا هه‌نووكه‌ش ئه‌و په‌یمانه‌یان هه‌ر پاراستووه‌.

سه‌رچاوه‌:  رۆژنامه‌ی (ئا‌فتاب)
وه‌رگێڕانی: سه‌ڵاح سالار

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان