فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

مسته‌فا شه‌مامی (دیاکۆ)

نیزامی دێمۆکراتیکی مه‌شروعه، یان نیزامی زه‌خت‌و فشار ؟

هه‌موو ئانالیستگه‌لی بوواری سیاسی که سه‌باره‌ت به ئالۆزی‌و ململانی جیهانی کاپیتالیستی پێشه‌سازی سه‌ده‌ی 20 تێرامانیان بووه ،به‌رامبه‌ر به ئارمۆنی سیاسی‌و کۆمه‌لایه‌تی دوای شه‌ری جیهانی 2دووهه‌م تووشی ته‌سیر‌و بگره سه‌رسوورمان هاتوون ، له‌ئه‌نجامدا 2ره‌وه‌نگه‌ی جێواز له سه‌ر ئاستی تێفکرینیان ،بۆ وه‌سفی بارودۆخی دوای شه‌ر تا هه‌نووکه، تێئۆریزه‌‌و ئاراسته‌ی زانستی سیاسی کراون:
1/ هێندێک له ئانالیسته‌کان ،یه‌ک له‌وان لیپسێت تێزی ته‌واوبوونی ئیدیۆلۆژییه‌کان ،بۆ وه‌سفی ئه‌م ئارمۆنی سیاسی‌وکۆمه‌لایه‌تی سه‌رده‌میانه ئاراسته ده‌که‌ن.
2/ ئانالیستگه‌لێکی‌تر که خاوه‌نی گه‌رایشاتی مارکسیستین ،یه‌ک له‌وان مارکوسه ،به لێکدانه‌وه‌ی وردی به‌لام گووماناویی بارودۆخ که پێیوابوو ئه‌م بارودۆخه له ئه‌نجامی سازوکاری نیهادگه‌لی بنه‌ره‌تی ده‌ۆله‌ت  هاتوونه ره‌خساندن ،ئه‌م ئارمۆنی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی دوای شه‌ری 2دووهه‌م‌ تاکوو ئێستا ،وه‌ک ئاکامی نیزامی رێپرێسیڤ(زه‌خت‌فشار) پێناسه ده‌که‌ن.
ئه‌رگوومێنتی لیپسێت بۆ تێزی ته‌واوبوونی سه‌رده‌می ئیدیۆلۆژییه‌کان له تێگه‌یشتنی به‌رامبه‌ر به که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی پیشتیوانی ئینتلێکتوال‌و سه‌ندیکا وه حیزبه سیاسیه‌کانی چه‌پ‌و چه‌پخوازدا خۆیده‌بینێته‌وه که له په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ل ئه‌ۆ پرۆژه‌ سۆسیالیستیه نیشانی ئه‌ده‌ن ،که له ره‌وانگه‌ی قووتابخانه‌ی مارکسیست/لێنینیستی‌وه تاریفکراوه. فاکتۆرگه‌لێک که ئه‌م وه‌زح‌‌وحاله پێناسه ده‌که‌ن بریتین له:
- ره‌ۆتی روو به نه‌مانی مارکسیزم/لێنینیزم ،وه‌ک ئیدیۆلۆژی ئه‌تراکتیڤ‌و ئالترناتیویی گوونجاۆ بۆ سیستمی کاپیتالیزمی پيشه‌سازی رۆژئاوایی له لایه‌ک و
- له لایه‌کیتره‌وه ره‌ۆتی روو له گه‌شه‌ی حه‌لی کێشه‌کانی کلیدی‌و نێوانچینیایه‌تی ناۆ کۆمه‌لگاکانی کاپیتالیستی پێشه‌سازی رۆژئاوایی.
لیپسێت پیوایه له دێمۆکراسیه‌کانی رۆژئاواییدا پرسگه‌لی ئیدیۆلۆژیکی نێوان راست‌و چه‌پ تاکوو ئاستی ململانی بۆ خاوه‌نییه‌تی که‌م یان زۆری ده‌سه‌لاتی حکومه‌تداری‌و دارشتنی پرۆژه‌گه‌لی ئابووری هاتۆته‌خوارێ،یانی له واقیعدا له‌مه‌ر ئه‌وه که شۆرشی پێشه‌سازی گرفته‌کانی سه‌ره‌کی چاره‌سه‌ر کردوون ،بۆ شاروه‌ندی ئۆروپایی ره‌نگه هه‌ر وه‌ک یه‌ک بێت،کێ وه چ لایه‌ن‌و ‌حیزبێک(چه‌پ یان راست) کۆنترۆلی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌و وه‌لات ده‌کات.
لیپسێت پێوایه زه‌مینه‌ی ته‌وافووقێکی ئه‌ساسی سه‌باره‌ت به ئه‌رزیش‌و بایخه‌کانی بواری سیاسی به گشتی ،وه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌گه‌ل چسپاندنی پرینسیپی به‌رابه‌ری‌ بۆ هه‌لسوکه‌ۆتی دێمۆکراتیک ره‌خساوه،که چه‌شنێک شه‌رعییه‌ت بۆ داخوازه سیاسی‌و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ساغده‌که‌نه‌وه،بۆیه پیوایه دێمۆکراسی رۆژئاوایی له داهاتوودا خاوه‌نی کاراکتێر‌و تایبه‌تمه‌نیه‌کانی خواروو ئه‌بێت:
- ره‌ۆتی روو له گه‌شه‌ی هه‌مگه‌رایی نێوان هه‌لویسته‌ سیاسیه‌کان و
-  ره‌ۆتی به‌رده‌وامبوونی که‌م بوونه‌وه‌ی کۆنفلیکت‌ و ململانیه‌کان
-  ره‌ۆتی روو له گه‌شه‌ی ته‌سبیتی دێمۆکراسی.


دێمۆکراسی ،نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت ،سیستمی نوێی جیهانی


  1 / مه‌شروعییه‌تی دێمۆکراتیک و چاره‌نووسی سنووره‌کانی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت له دوونیای گلۆبال دا.
2 /  ئالووگۆری ناوچه‌یی و جیهانی :  < ئه‌وه‌ی کۆن و ئه‌وه‌ی تازه 
3 /دیلێمای(2دوو ئۆپسیۆنی ناخوازراۆ له یه‌ک قه‌زیه‌دا) سه‌روه‌ری سیاسی ،ئوتۆنۆمی دێمۆکراتیک:
 4/ دیلێمای بوواری ئابووری : ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یان ئه‌وه‌ی جیهانی
5/ دیلێمای بوواری دیاریکردنی بریاراتی سیاسی: ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی(دیاریکردنی بریاراتی سیاسی له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی کلاسیکی  نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت دا) ،یان ئه‌وه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی (دیاریکردنی بریاراتی سیاسی له ئاستی نێۆنه‌ته‌وه‌یی دا).
6/ دیلێمای بوواری حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی و ئه‌رکه‌کان: ئه‌وه‌ی کۆن یان ئه‌وه‌ی تازه. 
7/ دیلێمای بوواری فه‌رهه‌نگ و کولتوور وه داب و نه‌رییته‌کان: ئه‌وه‌ی کۆن یان ئه‌وه‌ی تازه.
دیاره دوای شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م خالانه‌ی له سه‌روو ئاماژه‌یان پێکرا ،هه‌ۆل ده‌ده‌م وه‌ک‌ کۆبه‌ندی ئاکامی باسه‌که کورته‌یه‌ک له دێمۆکراسی و سیستمی نێۆنه‌ته‌وه‌ی ده‌گه‌ل پێویستی سه‌ر له نوێی دارژتنه‌وه‌ی دێمۆکراسی به ته‌ناسووبی‌ پێویستی‌و تایبه‌مه‌ندییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه که به سه‌رده‌می گلۆبال پێناسه‌کراوه وه له زانستی سیاسیدا وه‌ک مۆدێلی دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیته ناۆدێر و ناسراوه کۆتایی به باسه‌که ده‌ێنم

 
1 / مه‌شرووعییه‌تی دێمۆکراسی و چاره‌نووسی سنوره‌کانی نه‌ته‌وه‌/ده‌ۆله‌ته‌کان/
پیێکهاته‌ی ژێئۆپۆلیتیک،ئیداری،ئابووری  نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت له سه‌رده‌می هه‌نووکه‌یی و گلۆبال دا هاۆرێ ده‌گه‌ل سه‌روه‌ری و حاکمییه‌ته سیاسیه‌که‌ی چ روو له ژووره‌وه ،وه چ روو له ده‌ره‌وه، ده‌که‌وێته ژێر ته‌سیری بریارات و ته‌سمیمگه‌لێک که له لایه‌ن ئۆرگانیزاسێۆنه‌کانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی،فرانه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی ده‌گیرێن به چه‌شنێک که کا پاسیته‌‌و قابلییه‌تی بریارده‌رانه‌ی ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ۆله‌ت تووشی که‌ماسی و مه‌حدودییه‌ت له‌بواری بووردی ئیجرایی ده‌کات و ئیده‌ی یه‌ک کۆمه‌لگای خاوه‌ن سه‌روه‌ری سیاسی که راسته‌ۆ‌خۆ ده‌سه‌لاتی حکوومه‌تداری له‌ده‌ست دابوو وه چاره‌نووسی داهاتووی خۆی دیاری ده‌کرد(ئیده‌ی ئه‌ساسی له سیاسه‌تی دێمۆکراتیک دا) ئه‌مرۆکه وه‌ک پرۆبلێم و گرفتی هه‌ره سه‌ره‌کی دوونیای گلۆبال دێته ژماردن.
دیاره له قه‌راغ ئه‌م گرفت‌و مه‌حدودییه‌تی ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه‌یی ئیده‌ی ره‌زایه‌ت که به‌هۆ‌ی مشارکه‌ت‌و هه‌لبژاردن‌و کۆنترۆل ده‌سته‌به‌ر ده‌کرا تووشی گرفت‌و ئاسته‌نگی دێت،وه بریارات زۆر له‌ۆلاتر و دوور له‌سنووره‌کان وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی حه‌وزه‌ی ده‌سه‌لات‌و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان دیاریده‌کرێن که راسته‌ۆخۆ له‌سه‌ر ئاستی پرۆسه‌ی بریاردانی ناوخۆیی‌ونه‌ته‌وه‌یی ته‌سیرگوزار‌ده‌بن که‌ئه‌وه‌ش خۆی‌له‌خۆیدا شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌لاتی بریارده‌رانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و سیستمی سیاسی نوێنه‌رایه‌تی لیبرال/دێمۆکراسی  وه‌ک پرسێک ده‌خاته ژێرعه‌لامه‌تی سۆال؟
که‌وایه له‌م عه‌سره‌که به‌عسری عه‌ۆله‌مه‌ۆ گلۆبالیزاسیۆن‌ ناسراوه ،پرینسیپی حکومه‌تی زۆرینه له سیستمی نوینه‌رایه‌تی هاۆرێ‌ده‌گه‌ل،ئیده‌ی خوودگه‌ردانی ،ره‌زایه‌ت ،شه‌رعیه‌ت ،ته‌بیعه‌تی حوزه‌ی هه‌لبژاردن ،مانای‌و مه‌فهومی خۆنوێنه‌رایه‌تی ،راده‌ی به‌شداری‌و مشارکه‌تی سیاسی شاروه‌ندان ،وه ئه‌رک‌و ره‌ساله‌تی ده‌ۆله‌تی دێمۆکراتیک وه‌ک گارانت‌وزامنی ماف‌وحقوق و ئه‌رکه‌کان وه‌ پێکهێنه‌ری هه‌لومه‌رجی پێویست بۆ مسه‌ۆگه‌رکردنی عه‌داله‌ت‌و بگره رفاه‌وبه‌خته‌وه‌ری شاروه‌ندان تووشی که‌مره‌نگی ده‌بن وه عه‌مه‌له‌ن ده‌که‌ۆنه ناۆ چه‌شنێک کۆنفلیکتی نێوان ئه‌وه‌ی خۆمالی‌ونه‌ته‌وه‌ییه دژ به ئه‌وه‌ی فرانه‌ته‌وه‌یی‌و ناوچه‌یی‌و گلۆبال‌و جیهانیه.


 2 / ئالووگۆره‌کانی ناوچه‌یی‌و جیهانی: ئه‌وه‌ی کۆن و ئه‌وه‌ی تازه  .
به‌درێژایی مێژوویی مۆدێرن،سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌و نێۆنه‌ته‌وه‌یی هه‌موو کات به‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ندییان هه‌بووه‌و له یه‌کتریش ته‌سیر‌په‌زیر ده‌بوون،به‌لام وه‌زع‌وحالی ئێستا‌و سه‌رده‌مییانه هێندێک تایبه‌تمه‌ندی پێوه‌دیارن که عه‌مه‌له‌ن ئاستی بووردی ئه‌ۆ سیاسه‌تانه مه‌حدوود ده‌که‌ن که حکوومه‌ته‌کان له قوولایی پرۆسه‌ی گلۆبالیزاسیۆن‌دا به دییارکردنیان هه‌لده‌ستن ،دیاره ئه‌م‌ ره‌ۆته‌ ده‌توانێ له‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه  ته‌سیروه‌ربگرێت:  
1/ وجوود و بوونی نه‌زمێکی نێۆنه‌ته‌وه‌یی که ده‌بێته هۆی دروستبوونی سیستمێکی ئابووری گلۆبال که خاریجه له ئاستی کۆنترۆل وه ده‌سه‌لاتی ده‌ۆله‌تێکی مووشه‌خه‌س.
2/ په‌ره‌ستاندنی شه‌به‌که و تۆرگه‌لێکی ئیرتیباتاتی ‌و په‌یوه‌ندییه‌کانی فه‌رانه‌ته‌وه‌یی که ده‌ۆله‌تان ته‌نیا له ئاستێکی که‌مدا ده‌توانن له‌سه‌ریان ته‌سیرگوزاربن.
3/ ره‌ۆتی‌روو له زیادبوونی سازمان‌و ئۆرگانیزاسیۆنگه‌لی نێۆنه‌ته‌وه‌یی وه چه‌شنی هه‌لسووکه‌ۆتیان له راستای گه‌یشتن به ته‌وافوقاتی نێوانسازمانی که قابلیه‌تی ئاکسیۆنی ده‌ۆله‌تان مه‌حدود ده‌کا.  
4/ ته‌ۆسعه‌و په‌ره‌ستاندنی ستروکتووری نه‌زمێکی نوێی میلیتاری له‌ئاستی جیهانی.
5/ ئاسان بوونی جه‌ریان‌و گه‌رانی(گردش) پوول‌و کاپیتال‌و ثه‌روه‌ت.  
6/ ئالووگۆر له کولتوری نه‌ته‌وه‌کان‌و مبادله‌ی نێوانکولتوری.
گلۆبالیزاسیۆن عیباره‌ته له جێگۆرکه‌ی فۆرمی تایبه‌تی سازمانی  ئینسانی که به‌رهه‌می شه‌پۆلی یه‌که‌می مۆدێرنیزاسیۆن بوو به‌رۆ شکلێکی دیکه‌ له سازمانی ئینسانی که له ئه‌نجامی شه‌پۆلی 2هه‌می مۆدێرنیزاسیۆن که به پۆست‌مۆدێرنیزاسیۆن ناۆدێرکراوه،دیاره پرۆژه‌ی مۆدێرنیزاسیۆنی 1که‌م هه‌لگری ئه‌م کاراکتێر و تایبه‌تمه‌ندیانه بوو:ته‌مه‌رکووزی ده‌سه‌لاتی سیاسی له شکلی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌تی موه‌حه‌د ،ته‌مه‌رکووزی ده‌سه‌لاتی ئابووری‌و به هێزکردنی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌ۆلدان بۆخۆ گه‌یاندن به بازاره‌کانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ،ته‌ۆسعه‌و گه‌شه‌ بگره کرانه‌وه‌ی سیاسی و دێمۆکراتیزاسیۆنی کۆمه‌لگاو  پێکهێنانی جامیعه‌ی مه‌ده‌نی .
به‌لام شه‌پۆلی 2دووهه‌می مۆدێرنیزاسیۆن که‌ له هه‌شتاکان ‌ده‌ست پێده‌کا و دوابه‌دوای رووخانی بلووکی شه‌رق ،پشت‌ئه‌ستور به ئیدیۆلۆژی نێۆلیبرالیزم توانیویه‌تی ئاراسته‌یه‌کی جیهانی به‌خۆی بگرێت، له تێئۆری سیاسیدا وه‌ک گلۆبالیزاسیۆن هاتۆته پێناسه‌کردن ،له‌م شکله له سازمانی ئینسانی فه‌عالیه‌ت‌و تێکۆشانی رۆژانه‌ی مرۆفه‌کان له روداۆگه‌لێک که له شوێنگه‌لێکی  زۆر دوور له شوێنی ژیانیان روو ده‌ده‌ن، ته‌سیرپه‌زیر ده‌بن ،وه به پێچه‌وانه‌ش ئیده‌و بریاراتی مه‌حه‌للی و لۆکالی ده‌توانن ئاراسته‌یه‌کی گلۆبال‌و جیهانی به خۆیان بگرن.
له واقیعدا گلۆبالیزاسیۆن دیارده‌یه‌کی چه‌ند‌ ره‌هه‌ندییه که له سه‌ر ئاستی ئبعادگه‌لێکی وه‌ک ئابووری ،سیاسی ،تێکنۆلۆژی .فه‌رهه‌نگی ،ژینگه‌و هه‌ته‌د شوێندانه‌ر ده‌بێت ،به‌لام هه‌موو وه‌لاتان وه‌ک یه‌ک له‌م دیارده‌یه ته‌سیروه‌رناگرن ،به‌لکوو ئاستی ئه‌م ته‌سیرگوزاریه به‌ستراوه‌ته‌وه به چه‌ندی‌وچۆنی مه‌ۆقعییه‌تی هه‌ر وه‌لاتێک له سیستمی دابه‌شبوونی نێۆنه‌ته‌وه‌یی کار دا.

 
3/ دیلێما له‌بوواری سه‌روه‌ری سیاسی ،ئۆتۆنۆمی ‌و جێوازی نێوانیان.
هه‌رچه‌نده که نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت ئێستاش خاوه‌ن ژیان‌وحه‌یاتی خۆیه‌تی ،به‌لام ئه‌مه به‌ۆ‌مانایه نی‌یه که پێکهاته‌ی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت نه‌که‌ۆتۆته ژێرته‌سیری هێز و کۆی روابیتگه‌لێک که به‌شێوه‌ی فه‌رمی له نێوان ئه‌کتۆره نه‌ته‌وه‌یی‌و نێۆنه‌ته‌وه‌یی وه ناوچه‌یی‌و فه‌رانه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا ده‌گیرێن ،له‌واقیعدا ده‌توانین حه‌ۆزه ‌و سروشتی ئوتۆریته‌ی سه‌روه‌ری‌و‌ حاکمییه‌تی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان به له‌به‌رچاۆگرتنی دیلێمای نێوان 2دووخالی خوارو بێنینه‌نرخاندن:
1/ ئیده‌ی ده‌ۆله‌تی دێمۆکراتیک وه‌ک ده‌ۆله‌تێک که توانایی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی سیاسی ،ئابووری ،کۆمه‌لایه‌تی ،کولتوری‌و هه‌ته‌د بۆ داهاتوو  له چوارچێوه‌ی ته‌واوییه‌تی ئه‌رز‌و خاکی خۆی هه‌یه،وه
2/ ئابووری جیهانی ،چالاکبوونی سازمانگه‌لی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ،نیهاد و موءسساتی ناۆچه‌یی‌و جیهانی ،حقوقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی‌و کۆی ته‌وافوقات‌و هاپێمانی نیزامی/ئه‌منییه‌تی.
ئه‌م دیلێمایه به‌ئاشکرا بۆمانی ده‌رده‌خا که تاچ راده‌یه‌ک گلۆبالیزاسیۆن واته‌ به‌جیهانی بوونی هێندێک له ره‌هه‌نده‌کانی وه‌ک ئابووری ،سیاسی .....،له سه‌ر ئاستی راده‌ی هه‌لسوکه‌ۆتی سیاسی ده‌ۆله‌ت‌و بگره کۆنسێپتی سه‌روه‌ری سیاسی شوێندانه‌ره ،وه  له میزان‌و ئاستی ده‌سه‌لات‌و ساورێنتی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت که‌م ده‌کاته‌وه.
به‌لام لێره‌دا پێویسته 2کۆنسێپتی وه‌ک سه‌وه‌ری‌ سیاسی وه ئۆتۆنۆمی ده‌ۆله‌ت لێک جیا بکرێنه‌وه چوونکه سه‌روه‌ری(حاکمییه‌ت)،عیباره‌ته له مافی حکومه‌تکردن‌و خۆبه‌رێوه‌بردن له چوارچێوه‌ی خاک‌و وه‌لاتێکی مه‌حدود‌ وه دیاریکراو دایه ،به‌لام ئۆتۆنۆمی ده‌ۆله‌ت وه‌ک راده‌ی ده‌سه‌لات‌‌و قودره‌تی واقعی ده‌ۆله‌ت پێناسه‌ کراوه که بۆ ده‌ستخستنی ئه‌هدافی سیاسی به شکلێکی سه‌ربه‌خۆ پێویستی پێ‌هه‌یه.
به واته‌یه‌کی‌تر ئۆتۆنۆمی عیباره‌ته له راده‌ی کاپاسیته‌و ته‌وانایی یه‌ک نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت بۆ هه‌لسوکه‌ۆتی ئازاد وه به‌دوور له کارتێکه‌ری سیاسه‌تگه‌لی نێۆنه‌ته‌وه‌یی‌و ناوچه‌یی وه فرانه‌ته‌وه‌یی. که‌وایه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که بزانرێت که ئایا سه‌روه‌ری سیاسی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت ده‌توانرێت به‌بێ ته‌سیروه‌رگرتن له ره‌ۆتی به‌جیهانیبوون مابێته‌وه له کاتێکدا ده‌بینرێت که ئاستی ئۆتۆنۆمی ده‌ۆله‌ت که‌م بۆته‌وه ،وه یان به واته‌یه‌کی دیکه ئایا ده‌ۆله‌تی مۆدێرن له‌م سه‌رده‌می گلۆبالیزاسیۆن وه به ته‌سیروه‌رگرتن له‌م دیارده جیهانیه تووشی که‌ماسی‌و لاوازی له بواری راده‌ی کارئایی سه‌روه‌ری سیاسی هاتووه یان نه؟

   
4/ دیلێمای له بوواری ئابووری :ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یان ئه‌وه‌ی جیهانی  چه‌شنێک یه‌ک‌نه‌خوێندنه‌وه هه‌یه له نێوان ئوتۆریته‌  فه‌رمی ده‌ۆله‌ت‌ له لایه‌ک، وه سیستمی واقعی ته‌ۆلید‌و به‌رهه‌مهێنانی جیهانی‌
 ته‌ۆزیع‌و دابه‌شکردن‌و ئالوگۆر له‌لایه‌کی دیکه‌وه ،که راسته‌وخۆ له سه‌رئاستی ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه‌یی له بوواری سیاسه‌تی ئابووری ته‌سیرداده‌نێت ،ئه‌وه‌ش به‌ۆ مانایه نی‌یه که ئابووری نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌ل ئابووری جیهانی جێگۆرکێ‌ی پێکرابێت ،به‌لکوو به جیهانیکردنی سیستمی ته‌ۆلید‌وبه‌رهه‌مهێنان ،باری مالی‌و‌ فینانسیاسیۆن وه ماباقی ثه‌روه‌ت‌و به‌روبوومی ئابووری جیهانی ،له سه‌رێک ئاستی هێزو کاپاسیته‌ی نه‌ته‌وه/ده‌وه‌له‌تیان له‌بوواری سیاسه‌تی ئیقتیسادی‌و بگره کۆنترلی داهاتووی ئابووری خۆی لاواز و تووشی ئاسته‌نگی کردووه.
له واقیعدا کاتێک گۆران‌و ناکارایی له ئاکامی بریاراتی سیاسی حکومه‌ته‌کان دا هه‌یه ،ئه‌م گۆران‌و ناکارامه‌ییه عه‌مه‌له‌ن له که‌مبوونه‌وه‌ی راده‌ی ئۆتۆنۆمی نه‌ته‌وه /ده‌ۆله‌ت دا ره‌نگ ده‌داته‌وه ،ئه‌م‌دیلێمای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ یان ئه‌وه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی له بوواری ئابووری له ئه‌نجامی هه‌لومه‌رجێک هاتوونه ئاراوه که ده‌کرێت له چه‌ند خالی خواروودا پێناسه‌بکرێن: 1/ ئینتێرناسیۆنالیزاسیۆن(به‌جیهانی بوون)ی ره‌ۆتی ته‌ۆلید‌و به‌رهه‌مهێنان وه معاملات‌‌‌و هه‌لسوکه‌ۆتی مالی‌‌و پوولی که له‌ئه‌نجامی گه‌شه‌ی تێکنۆلۆژی نوێ‌و ئینفۆرماسیۆن زه‌مینه‌ی به جیهانی بوونیان بۆ ره‌خساوه.    
2/ گه‌شه‌ی روو له زیادبوونی تووجاره‌تی ناۆناۆچه‌یی‌‌و نێوان‌ناۆچه‌یی که له‌ئه‌نجامی که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی ته‌عره‌فه‌ی گوومرگی‌ له‌لایه‌ک‌و فه‌عالییه‌ت‌‌و هه‌لسۆکه‌ۆتی موولتی‌ناسیۆناله‌کان له‌لایه‌کیتره‌وه زه‌مینه‌ی به‌جیهانی بوونی بۆ ره‌خساوه.                
3/ شکلگرتن‌و خۆسازدانی موولتی‌ناسیۆناله‌کان وه‌ک مه‌ئموورینی کلیدی‌و خاوه‌ن ئۆتۆریته له‌بازاری پوولی نێۆنه‌ته‌وه‌یی که به‌سوود‌وه‌رگرتن له ره‌ۆتی جه‌م‌وجۆلی پوولی‌و‌ ئینتیقالی شه‌ریکه‌کان‌و هێزی‌کار له شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکه واته دێسلۆکالیزاسیۆن ،رۆلی کارگه‌ر‌و هه‌ره‌گه‌ۆره‌ ده‌گێرن.
4/ پێشره‌فتی تێکنۆلۆژی ئیرتیباتات‌‌‌و مه‌هواره‌یی ، ترانسپۆرت‌و هاتووچۆی ئاسمانی‌و ده‌ریایی‌و عه‌رزی ،که بوونه‌ته هۆی سه‌ره‌کی بۆ تێکدان‌و شێواندنی مه‌رز‌و سنووره‌کان ،که له‌ئه‌نجامدا هه‌موو ئه‌ۆ بازارانه‌ی که‌تا ئێستا دوور‌و دوورده‌ست پێناسه‌ده‌کران ،لێکی‌نێزیک کردوونه‌وه و دوونیای وه‌ک گووندێکی بچووک لێکردووه.
5/ دان‌و به‌خشینی ده‌سه‌لاتی ئابووری‌و‌ پوولی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان بۆ ئۆرگانیزاسیۆنگه‌لێکی ناوچه‌یی که خاوه‌نی کاراکتێری فرانه‌ته‌وه‌یین وه‌ک یه‌کیه‌تی ئۆرووپا.
6/ له ئاکامی هه‌مووی ئه‌ۆ خالانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێکرا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان بۆ کۆنترۆلی پرۆگرامی ئابووری نه‌ته‌وه‌ییان رووی له ناکارامه‌بوون‌و لاوازیدایه ،وه خۆیان له ئاست دارشتنی سیاسه‌تی پوولی‌و پرۆژه‌ی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی ناته‌وان‌و وابه‌سته به سیاسه‌تی پوولی ‌و ئابووری جیهانی ده‌بینن‌و به‌ۆ‌چه‌شنه سه‌ربه‌خۆیی مالی‌و پوولیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن که ئه‌وه‌ش له ‌سه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی سیاسی،کۆمه‌لایه‌تی،کولتوری....ره‌نگ‌دانه‌وه‌ی ده‌بێت.


5/ پرۆسه‌ی ته‌سمیم گیری‌و دیاریکردنی بریاراتی سیاسی نێۆنه‌ته‌وه‌یی(دیلێمای بوواری بریاراتی سیاسی: ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یان ئه‌وه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی.
دیلێمای 2دووهه‌م له ئاست تێئۆری ده‌ۆله‌تی خاوه‌ن ساۆرێنتی له‌لایه‌ک و سیستمی جیهانی هه‌نووکه‌یی له‌له‌لایه‌کی دیکه‌وه ‌که‌‌ له‌ئه‌نجامی تێکه‌لبوونی کۆمه‌لێک سازمانگه‌لی نێۆنه‌ته‌وه‌یی خۆی به مه‌به‌ستی رابه‌ری‌و هیدایه‌تی بووارگه‌لێکی به‌ربلاۆ له فه‌عالییه‌ت‌و هه‌لسوکه‌ۆتی فرانه‌ته‌وه‌یی ئۆرگانیزه‌کردووه. په‌ره‌ستاندن‌و رووله‌زیادبوونبوونی رۆژله‌دوای‌رۆژی ئه‌م ئۆرگانیزاسیۆنانه زه‌مینه‌خولقێنه‌ری گۆرانکارێکی گرینگن له‌ئاست ستروکتوری دیاریکردنی بریاراتی سیاسی له سه‌تحی‌جیهانیدا که ئه‌وه‌ش راسته‌ۆخۆ سه‌روه‌ری سیاسی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان‌‌و بگره ئۆرگانیزاسیۆنگه‌لی حکوومه‌تی‌و ناحکوومه‌تی(  )‌و گروپگه‌لی زه‌خت‌و فشار له‌ئاستی نێۆنه‌ته‌وه‌یی‌‌و هه‌ته‌د دا ده‌خاته‌ژێر ته‌سیر‌و کارتێکه‌ری خۆیه‌وه.ره‌ۆتی دیارکردنی بریاراتی سیاسی نێۆنه‌ته‌وه‌یی عه‌مه‌له‌ن ده‌سه‌لات‌و کاپاسیته‌ی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان له‌بوواری دیاریکردنی سیاسه‌تی خۆمالی‌و نه‌ته‌وه‌یی ،به‌ خۆیه‌یه‌وه گرێده‌دا و وابه‌سته‌ی ده‌کات ،بۆ وێنه ده‌توانین ئاماژه به‌ۆ مه‌رجانه بکه‌یین که بانکی جیهانی پوول به‌مه‌به‌ستی دانی قه‌رز به‌ده‌ۆله‌تان به‌‌سه‌ر ئه‌م وه‌لاتانه‌یدا ده‌سه‌پێنێ.
لێره‌دا بێ مووناسیبه‌ت نابێت ئاماژه‌یه‌کی کوورت به یه‌کیه‌تی ئۆروپا وه‌ک ئۆرگانیزاسیۆنێکی ناوچه‌یی بکه‌یین که چۆن له ره‌وتی ساز‌و کاری سیاسه‌توانی‌و یاساوانی خۆیدا،سه‌‌روه‌‌ری نه‌ته‌وه‌/ده‌ۆله‌ته‌کان‌ی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی‌ئۆرووپای مه‌خدوش‌و لاواز‌کرووه ،بۆ وێنه یه‌کیه‌تی ئۆروپا خاوه‌نی مافی یاسا دانانه به چه‌شنێک که وه‌لاتانی ئه‌ندام ناچار به‌ ره‌عایه‌تی ئه‌م یاسایانه ده‌کات ،که ئه‌وه عه‌مه‌له‌ن ده‌گه‌ل ئه‌سلی سه‌روه‌ری سیاسی که به‌پێی تاریفی کلاسیکی: وه‌ک ده‌سه‌لاتێکی ئنحساری،غه‌یری قابیلی ته‌قسیم ،نامه‌حدود ‌و پایه‌دار وه موتله‌ق له‌چوارچێوه‌ی خاکی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان دا پێناسه‌کراوه ،ناته‌بایی وه ناسازگاری ده‌نوێنێ.

 
6/ دیلێما حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی : ئه‌و‌‌ه‌ی کۆن یان ئه‌وه‌ی تازه .
ته‌ۆسعه‌و گه‌شه، ‌بگره به ره‌سمی‌ناسینی مافه‌کانی تاک‌و ئه‌فرادگه‌لی فیزیکی وه حقووقی ،له‌پال مافی گروپگه‌ل‌و ئۆرگانیزاسیۆنه‌کانی ناوچه‌یی‌و نێۆنه‌ته‌وه‌یی ،سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کانی تووشی دیلێمای ئه‌وه‌ی کۆن‌و ئه‌وه‌ی تازه کردوه ،چوونکه به‌ره‌سمی ناسینی ئه‌م مافگه‌له تازه‌یانه بۆ تاکه‌کان‌و گروپگه‌ل‌و ئه‌وانه‌یتر، نیزامی حقوقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی له قیاس ده‌گه‌ل نیزامی پێشوو واته‌ ئه‌وه‌ی کۆن، ئاوه‌له‌تر‌و خاوه‌ن ده‌سه‌لاتی زیاتر وه کارامه‌تر کردوه ،نیزامی حقوقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی له‌بوار‌و بگره ره‌وه‌نگه‌ی سوونه‌تیه‌وه ،له سه‌ر ئاستی ئیده‌ی یه‌ک کۆمه‌لگای خاوه‌ن نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌تگه‌لێکی حاکم‌و سه‌روه‌ر ئستروکتوره کرابوو ،که له‌م نیزامه‌ حقوقیه‌دا، 2نۆرمی لێگال سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان گارانتی ده‌که‌ن یه‌کیان مسوونیه‌ت له بواری مافه‌وانی خۆمالی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه ،وه ئه‌وه‌ی تریشیان مه‌سوونیه‌ت له هه‌مبه‌ر ده‌ستدرێژی ئۆرگانیزمگه‌لی ده‌ۆله‌تی‌و ده‌ره‌کییه ،هه‌ده‌فی ئه‌م 2نۆرمه حمایه‌ت له ئۆتۆنۆمی حکومه‌ته‌کانه له رابیته‌ ده‌گه‌ل مووسائیلی په‌یوه‌ندیدار به سیاسه‌تی بوواری نێۆنه‌ته‌وه‌یی.
به‌لام ئه‌م چوارچێوه له پێناسه‌‌و ئاستی ده‌سه‌لات‌و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان که له نیزامی حقوقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ره‌سمیه‌تی پیێدرابوو وه ته‌نانه‌ت گارانتی‌و مکانیزمگه‌لێکی حمایه‌تی بۆ سازکرابوون ،به‌ره‌به‌ره له ئه‌نجامی ته‌داخوولی تریبوناله‌کانی رۆژئاوایی ‌له‌لایه‌ک‌و، له‌لایه‌کی‌دیکه‌وه دژایه‌تی بیرورای گشتی که پێیان وایه ئه‌م مۆدێله له نیزامی حقوقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی به‌س مافی ده‌ۆله‌تان‌و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوانیان ته‌نزیم‌و گارانتی ده‌کا،‌ حقانیه‌تی خه‌تشه‌دار ده‌کرێت .
له‌قوولایی‌و به‌ستێنی ئه‌م ئالووگۆره‌دا ،ململامی نێوان 2ئه‌رگوومێنت خۆی ده‌رده‌خا:
1/ دیفاع له سیستمی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان واته پاراستنی ئه‌وه‌ی کۆن.
2/ یان دیفاع له یه‌ک پرینسیپی ئۆرگانیزاتیو، که وه‌ک ئالترناتیو بۆ نه‌زمێکی نوێی جیهانی خۆی ئاراسته ده‌کات ،ئه‌ویش عیباره‌ته له کۆمه‌لگای کۆسمۆپۆلیته(جیهان وه‌ته‌نی)، که‌وایه ململانی‌و چالشی نێوان سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت و نیزامی حقوقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی،هه‌نووکه شتێکی به‌رجه‌سته‌یه،به‌لام نفووذی نیزامی نێۆنه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌میانه زۆر زه‌ق‌و گرینگه به‌چه‌شنێک که ئه‌م نفووذ‌‌و کارتێکردنه نه‌ته‌نیا له‌سه‌ر حکوومه‌ته‌کان ته‌سیردانه‌ر بووه ،ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خوودی شارمه‌ندان‌و هاۆوه‌لاتیان ته‌سیری کارگه‌ری داناوه،بۆ وێنه ده‌توانین بۆ ته‌ۆجیهی ئه‌م ئیدعایه ئاماژه به ئه‌حکامی تریبوونالی نێۆنه‌ته‌وه‌یی بکه‌یین که چۆن ئه‌حکامگه‌لێکی نێۆنه‌ته‌وه‌یی له‌م‌چه‌شنه که حیمایه‌ت له ئه‌رزیش‌و بایخه‌کانی مرۆفایه‌تی ده‌که‌ن ده‌گه‌ل یاسا و سیستمی یاسادانانی ناوخۆی وه‌لاتێک تووشی ناته‌بایی ده‌بێت وه حکومه‌تی ئه‌م وه‌لاته ناچار به‌ ره‌عایه‌تی ئه‌حکامی ئه‌م تریبوناله ده‌کات.

7/ دیلێما له کولتور و داب‌و نه‌ریت وه ده‌ۆروبه‌ر دا: ئه‌وه‌ی کۆن یان ئه‌وه‌ی تازه.
ئه‌م دیلێمایه‌ له حاله‌تێکدا خۆ ده‌نوێنێ که: ئیده‌ی یه‌ک ده‌ۆله‌ت وه‌کۆ ناوه‌ندی ئۆتۆنۆمی کولتوری که خاوه‌نیه‌تی کاپاسیته‌ی دروستکردن‌و پاراستنی ئیدێنتیسیته‌‌و هوویه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه وه له پێناۆ ده‌ستخستن‌و پاراستنی به‌ژه‌وه‌ندی کۆموون‌و نه‌ته‌وه‌یی چالاک‌و‌ به‌رپرسه،هه‌نووکه له هه‌مبه‌ر چالاکی روو له گه‌شه‌ی ناوه‌ندگه‌لێکی چالاکوانانی بوواری ژینگه،فێمینیزم،مێدیاتیکی که ئاراسته‌یه‌کی جیهانیان هه‌یه ده‌که‌وێته دیلێمای ئه‌وه‌ی کۆن یان ئه‌وه‌ی تازه ،که بێگوومان هه‌لبژاردنی ئۆپسیۆنی ئه‌وه‌ی تازه سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت وه‌ک ده‌سه‌لاتی پێویست بۆ پاراستنی ناۆه‌ندی ئۆتۆنۆمی کولتوری نه‌ته‌وه‌یی،زه‌عیف‌و لاواز ده‌کات.دیاره ناتوانین بلێین که کولتورێکی گلۆبال دروستبووه که به سوود‌وه‌رگرتن له تێلێکۆموونیکاسیۆن هه‌دایه‌ت‌و بلاۆ ده‌کرێته‌وه،به‌لام ده‌توانین قه‌ناعه‌تمان به‌وه‌ هه‌بێت که هه‌نووکه ئه‌شکالێکی نوێ‌و جۆراۆجۆر له مێدیای په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌کان له گۆشه‌و قووژبنی ئه‌م جیهانه بێ راوه‌ستان چالاکن‌و به‌ چه‌شنێکی ته‌واو ئازاد بێ باکانه سنووره ده‌ستکرده‌کانی نه‌زمی جیهانی (واته‌ ئه‌وه‌ی کۆن) ده‌به‌زێنن‌و زۆر له‌ۆ‌لاتری سنووره‌کان خوولقێنه‌ری چه‌شنێکی نوێ له په‌یوه‌ندیی‌و ئیرتیباتاتی نێوان خه‌لکه‌کان‌و نه‌ته‌وه‌کانن ،دیاره ئاکامی ئه‌م ره‌ۆته له گۆران،سه‌رئه‌نجام ده‌بێته هۆی که‌مبوون‌و لاوزی ئاستی کاپاسیته‌ی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان ، که تائێستا ئه‌رکی دروستکردن‌و پارێزگه‌ری فه‌رهنگ‌و کولتوری نه‌ته‌وه‌ییان له‌سه‌رشان بووه .تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌رده‌می مێدیاتیک ده‌توانین له‌م چه‌ند خاله‌ی خواره‌وه دا پێناسه بکه‌یین:                                                                                                       
1/ به‌ جیهانی بوون‌وپه‌خشی زمانی ئینگلیسی که بێگوومان هه‌لگری سیاسه‌تی کولتوری تایبه‌ت به خۆیه‌تی.                                                                             
2/ ئینترناسیۆنالیزاسیۆن‌و به‌جیهانیبوونی تێلێکۆموونیکاسیۆن.
3/ په‌ره‌ستاندنی روو له‌زیادبوونی مێدیای موولتی‌ناسیۆناله‌کان.                                                                      
4/ ته‌ۆسعه‌ی روو له گه‌شه‌ی توریزم.
5/ رۆلی کارتێکه‌رانه‌ی سینه‌ما‌و تێلێویزیۆن که ئاراسته‌یه‌کی جیهانی به‌خۆوه گرتوه.                                            
دیاره پرۆسه‌ی گلۆبالیزاسیۆن خۆی‌له‌خۆیدا خوولقێنه‌ری دیارده‌یه‌کی به پێچه‌وانه‌ش بووه وه‌ک: به‌خشینی ئاراسته‌یه‌کی جیهانی‌و گلۆبال به کولتورگه‌لێکی لۆکالی‌و مه‌حه‌لی.                                                                
گرفته‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ژینگه بوونه‌ته هۆی گۆرانکارێکی گرینگ له بوواری چه‌شنی چالاکی‌نواندن‌و خۆ سازدانی مرۆفه‌کان ‌وه ئۆرگانیزاسیۆنه‌کانی ئینسانی،تا جێگه‌یه‌ک که هه‌نووکه له رۆژئاوه‌و بگره زۆرشوێنی دیکه، ئاجێنده‌ی سیاسی ئه‌حزاب‌و ئێلیتگه‌لی سیاسی وه ئه‌کتۆر‌‌و گشت بزووتنه‌وه  کۆمه‌لایه‌تیه‌کان‌ سه‌ۆز کراون واته‌ پرۆگرام،پرۆژه،گووتار،په‌یام،ته‌نانه‌ت پرۆگرامی ململانی ئینتخاباتی، هه‌مووی له‌ په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ل گرفتی ژینگه فۆرمووله ده‌کرێن ، دیاره گرفتی ژینگه گرفتێکه که ئاراسته‌‌یه‌کی جیهانی به‌خۆه‌وه‌ گرتووه وه نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان به ته‌نیا خاوه‌نی ئه‌م ئاسته له هێزو کاپاسیته‌یه نین که بتوانن ئه‌م‌گرفته مه‌هار بکه‌ن ،بۆیه ناچاره‌ن ئاماده‌ی هه‌ره‌وه‌زێکی ناوچه‌یی‌و بگره نێۆنه‌ته‌وه‌یش ده‌بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا‌چاره‌ی مووناسیب بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه دژ به گرفتی ژینگه ،که‌وایه لێره‌شدا به‌ئاشکرا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که چۆن سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان له‌ئه‌نجامی پرسگه‌لێکی ئه‌ۆتۆ تووشی خه‌تشه‌و دابه‌شبوون ده‌بێت. 
 کۆبه‌ندی‌ و خوولاسه : دێمۆکراسی و سیستمی جیهانی.                                      
هاۆرێ ده‌گه‌ل ئه‌ۆ ئالووگۆرانه که سیستم‌و نه‌زمی نێۆنه‌ته‌وه‌یی هێناوه‌ته گۆرین، نه‌قش‌و رۆل، وه قوورسایی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان له ئاست کێشه خۆمالی‌و ناخۆمالییه‌کان تووشی گۆران هاتووه،هه‌نووکه وه‌ک پێشتر باسی لێکرا فه‌عالییه‌ت‌وچالاکی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان عه‌مه‌له‌ن ئاراسته‌یه‌کی نێۆنه‌ته‌وه‌ییان به خۆ‌وه‌گرتووه ،واته ره‌ۆتێکی گرینگ‌و گه‌وره که به ئینتێرناسیۆنالیزاسیۆن ناۆدێر‌کراوه ، به خێرایی له حالی په‌ره‌ستاندن ‌و گه‌شه‌دایه، پارالێلی ئه‌م ره‌ۆته‌ش پرۆسه‌ی دیاریکردنی بریاراتی سیاسی له‌لایه‌ن ساختاری نێۆنه‌ته‌وه‌یی وه‌ک کاراکتێری زه‌قی به‌ جیهانیبوون ده‌ۆری هه‌لگرتووه، که‌وایه به‌ئاشکرا ئه‌وه ده‌بینرێ‌و هه‌ستی پێده‌کرێ‌، که په‌ێوه‌ندیه‌کانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی‌و نێوانناۆچه‌یی‌و ناۆچه‌یی وه فرانه‌ته‌وه‌یی له گۆره‌پانی پراکتیکی سیاسیدا ،عه‌مه‌له‌ن سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌تی مۆدێرنی زه‌عیف‌ولاواز کردووه.                                                                                                                             
ئه‌ۆ دیلێمایانه‌ی که پێشتر له بوواره‌کانی جۆراۆجۆردا ئاماژه‌یان پێکرا نیشان ده‌ده‌ن که چلۆن کۆمه‌لێک هێزی تێکه‌ل به‌یه‌ک توانیویانه مه‌یدانی رمبازی‌و ئازادی ئاکسێۆن‌و کرده‌وه‌ی حکومه‌ت ‌و ده‌ۆله‌ته‌کان مه‌حدود‌و قه‌تیس بکه‌ن وه سنووره ده‌ستکرده‌کانی نه‌ته‌وه‌یی تووشی تێکدان‌و ئالۆزی بکات،که‌وایه ئاشکرایه که کارکه‌رد‌و کارامه‌یی ده‌ۆله‌ته‌کان، له یه‌ک سیستمی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ئاوه ئالۆزدا تووشی که‌ماسی له بوواری ئۆتۆنۆمی ده‌ۆله‌تی ده‌بێت ‌و راسته‌ۆخۆ له‌سه‌ر ئاستی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت ته‌سیری سه‌لبی‌ونێگاتیو داده‌نێت که له‌ئاکامدا ساۆرێنتی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت له نێوان ئۆرگانیزمگه‌لێکی نه‌ته‌وه‌یی ،ناۆچه‌یی‌و نێۆنه‌ته‌وه‌یی ته‌قسیم‌ودابه‌ش ده‌کات.                                          
ئیده‌ی لیبرالی ده‌ۆله‌تی‌حاکم‌‌و سه‌روه‌ر که خاوه‌نیه‌تی ده‌سه‌لاتی خۆبه‌رێوه‌بردنی هه‌بوو له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندیه 2قۆلی‌و چه‌ند قۆلیه‌کانی سه‌رده‌می گلۆبال،تووشی قه‌یرانی شه‌رعیه‌ت هاتووه چوونکه نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان هه‌نووکه ناتوانن به‌شێوه‌ی ئینحیساری هه‌لسوکه‌ۆت‌‌و ئاکسێۆن وه بریاراتی سیاسی خۆمالی پرۆگرامه‌بکه‌ن ،ته‌نانه‌ت ناشتوانن به‌ته‌نیایی بریارده‌ری خۆشی‌وخێر وه به‌ره‌که‌ت‌و ئاسایشی شاروه‌ندانیان بن.                                         
که‌وایه ماناۆ مه‌فهوومی دێمۆکراسی به‌گشتی وه مۆدێلی ئۆتۆنۆمی دێمۆکراتیک به‌تایبه‌تی،پێویسته‌ وه ده‌بی له‌سه‌ر ئاستی بارودۆخی نوێ‌و له په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ل هه‌بوونی کۆمه‌لێک پرۆسێس‌و ستروکتۆری لۆکالی ،ناۆچه‌یی‌ وه جیهانی سه‌رله‌نوێ دابرژیته‌وه،به‌واته‌یه‌کیتر ئه‌کتوالیزه ‌و هه‌نووکه‌یی بکرێته‌وه.                                                              


// سه‌ر له نوێ دارشتنه‌وه‌ی دێمۆکراسی بۆ سه‌رده‌می گلۆبال: مۆدێلی کۆسمۆپۆلیته                                      
هه‌نووکه له مه‌ۆقعیه‌تێکی ترانسیسیۆن واته ئینتیقالی دا ده‌ژین ،چوونکه له‌لایه‌ک کۆمه‌لێک گه‌رایشات‌و جیهاتی جۆراۆجور له دژایه‌تی ده‌گه‌ل دێمۆکراسیدا ره‌ۆتی خۆرێکخستن‌و هه‌مگه‌راییان پێشگرتووه،کاراکتێری ناوه‌ندگه‌رایانه‌ی ئه‌م گه‌رایشاتانه بۆ سازدانی هێزو ده‌سه‌لاتیکی یه‌گرتوو له‌سه‌ر ئاست‌‌و ئه‌ساسی کاپیتالی موولتی‌ناسیۆناله‌کان(کاپیتالی به‌رهه‌مهێنه‌ر و پوولی) ‌و ته‌وافوقاتی ده‌سه‌لاتی ئیجرایی زلهێزان‌و وه‌لاتانی گرووپی7، به ئاشکرا له ساحه‌ی هه‌لسوکه‌ۆتدا به‌ه‌چاوه.                                                                                            
له‌لایه‌کی‌دیکه‌وه پێویستی دروستبوونی ئالترناتیوی سیاسی بۆ روو‌به‌رو بوونه‌وه دژ به‌حالتی پێشوو شتێکی حاشاهه‌لنه‌گره،ئه‌م ئالترناتیوه‌ش ده‌بێ له‌ئه‌نجامی ته‌عمیق‌ته‌ۆسعه‌ی دێمۆکراسی له نێوان نه‌ته‌وه‌کان‌و ناۆچه‌کان وه تۆره‌جیهانیه‌کان به‌هۆی پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدان‌و زیادکردنی ئاستی ئۆتۆنۆمی دێمۆکراتیکی هه‌ر‌کام له‌مانه له‌گۆره‌پانی جیهانی وه له‌سه‌رئاستی کولتوری کۆسمۆپۆلیته دا فۆرمووله‌و ماتریالیزه‌بکرێت که‌ئه‌م مۆدێله له دێمۆکراسی،وه‌ک دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیته(دێمۆکراسی جیهان‌وه‌ته‌نی) ناۆدێرکراوه. ئه‌م مۆدێله له دێمۆکراسی ده‌توانێ گارانتیه‌کی کارامه بێت له راستای پاراستنی کاپاسیته‌ی لاوازکراویی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت،دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیته خوازیاری که‌مبوونه‌وه‌ی له‌وه‌زیاتری ده‌سه‌لات‌و ‌ته‌وانایی ده‌ۆله‌تان نی‌یه ،به‌لکوو به‌پێچه‌وانه زیادبوونی روو له گه‌شه‌ی دامه‌زراوه‌و نیهاده مه‌ده‌نی‌و دێمۆکراتیکه‌کان له‌سه‌تحی ناۆچه‌یی‌و‌جیهانیدا(ته‌قویه‌تی ئاستی کاپاسیته‌ی خۆبه‌رێوه‌بردن‌وبه‌ر‌پرسایه‌تی+دانی شه‌رعیه‌تی دێمۆکراتیک به نیهادگه‌لێکی جیهانی‌ ناۆچه‌یی وه‌ک: رێکخراویی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و یه‌کیه‌تی ئۆروپا)، وه‌ک دیارده‌یه‌کی پێویست بۆئه‌م ره‌ۆته پرله گه‌شه‌یه که نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان خۆی تێدا ده‌بینه‌وه ده‌نرخێنێ.ئه‌م چه‌مک‌و کۆنسێپته نوێه له ‌دێمۆکراسی خۆی له‌سه‌رئاستی پرینسیپی گرینگی به‌ ره‌سمیه‌ت‌ناسینی ده‌وام‌قه‌وامی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان سازداوه ،به‌لام دیفاع له‌حاله‌تێک له‌هه‌بوون‌و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه/ده‌وله‌ت ده‌کا که ئاستی سه‌روه‌ری‌که‌ی‌ له قیاس ده‌گه‌ل راده‌ی سه‌روه‌ری ده‌ۆله‌تی مۆدێرن‌(سه‌روه‌ری غه‌یری قابیلی‌ته‌قسیم،نامه‌حدوود،پایه‌دار‌و دایمی،وه مووتله‌ق)و ته‌نانه‌ت ده‌ۆله‌تگه‌لی لیبرال دێمۆکراتیکیش ، زۆر مه‌حدوود‌ ‌و که‌متره.
پرس‌و    هه‌ده‌فگه‌لێک که ئه‌م مۆدێله له دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیته ته‌عقیبی ده‌کا بریتیه له  چۆنیه‌تی دامه‌زراندن‌و یان ئۆرگانیزه‌کردنی نیهادگه‌لێکی دێمۆکراتیکی نێۆنه‌ته‌وه‌ییه که بتوانن به هاۆژینی‌ئاشتیانه له‌پال ده‌ۆله‌ته‌کان، وێکرا ئاراسته‌یه‌کی نوێ به ستستمی جیهانی ببه‌خشن، به‌چه‌شنێک که سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌وله‌ته‌کان چ روو له‌ژووره‌وه، وه چ روو له‌ ده‌ره‌وه نه‌ک قه‌تیس به‌لکوو دێمۆکراتیزه بکات وه له ئاکامدا ،پرینسیپی مۆنۆپۆلی ده‌سه‌لاتی مه‌شروعه‌ی ده‌ۆله‌ته‌کان،که له چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی پێشوودا ئه‌سلێکی باۆ و جێگای پشتگیری‌بوو، دێمۆکراتیزه ده‌کات.
ئیده‌ی دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیته(جیهان شموول) زه‌مینه‌ره‌خسێنه‌ری ئه‌وه ده‌بێ که خوودی دێمۆکراسی باۆ که تا ئێستا له‌چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی قالببه‌ندی کرابوو سوونه‌ت شکێنی بکات‌و له‌م سه‌رده‌مه ئاراسته‌یه‌کی فرانه‌ته‌وه‌یی‌و‌ جیهانی به خۆیه‌وه بگرێت ،وه به‌م چه‌شنه خۆی له‌ئه‌ساره‌تی خاکگه‌لێکی مه‌حدوودی نه‌ته‌وه‌/ده‌ۆله‌ته‌کان رزگارو ده‌رباز بکات.
له‌کۆتاییدا پێویسته ئاماژه به ره‌وه‌نگه‌ی بیرمه‌ندانی بوواری زانسته‌سیاسیه‌کان بکرێت که‌ پێیانوایه دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیته له پرۆسێسی ماتریالیزه‌بوونی له گۆره‌پانی کۆمه‌لگای جیهانیدا پێویستی به دامه‌زراندنی کۆمه‌لێک دامه‌زراوه‌و نیهادگه‌ل هه‌یه،که ده‌توانرێن به‌چه‌شنی خواروو ئاماژه به هێندێکیان بکرێت:
1/ پێویستی دامه‌زراندنی پارله‌مانگه‌لێکی ناۆچه‌یی‌‌‌و هه‌ۆلدان بۆ به هێزکردنیان له هه‌رشوێنێک دامه‌زرابن ،بۆ ئه‌وه که بریاراتیان شه‌رعییه‌تی دێمۆکراتیک په‌یدابکه‌ن وه له ئه‌سلدا، وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لاتی مه‌شروعه‌ی خه‌لک له محازر‌و ناوه‌نده‌کانی ناوچه‌یی‌و نێۆنه‌ته‌وه‌یی حیسابیان بۆ بکرێت.
2/ ئیمکانی به‌رێوه‌بردنی رێفراندۆم به شێوه‌یه‌کی رێک‌وپێک،له باره‌ی مه‌ۆزوعاتێک که له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هێندێک نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت راسته‌ۆخۆ ته‌سیریان هه‌یه.
3/ دامه‌زراندنی ئۆرگانیزاسیۆنگه‌لێکی حکوومه‌تی نێۆنه‌ته‌وه‌یی جێگای په‌سه‌ند‌و متمانه‌ی خه‌لک،وه دێمۆکراتیزاسیۆنی فوونکسۆنی ئۆرگانیزمه‌کانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی.
4/ دانی مافی زیاتر و دیاریکردنی ئاستی ئه‌رکه‌کان ،که بۆ به‌شداری له پرۆسێسی دیاریکردنی بریاراتی دێمۆکراتیک پێویستن.
5/ زیادکردنی ئاستی ده‌سه‌لات و نفووزی تریبووناله نێۆنه‌ته‌وه‌یه‌کان.
6/ دامه‌زراندنی مه‌جلیسێک که له هه‌موو ده‌ۆله‌ته دێمۆکراتیک‌و‌ گشت کۆمه‌لگاکان پێک هاتبێ(وه‌ک رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌لام رێفۆرم‌و ئه‌کتوالیزه‌کراوه،به ته‌ناسووبی پێویستیه‌کانی دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیته)،که له‌م مه‌جلیسه‌دا،پرینسیپی نوێنه‌رایه‌تی دێمۆکراتیک له سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی زلهێزان ته‌فه‌وق‌و کارامه‌یی هه‌بی،وه وه‌ک ناوه‌ندێکی نێۆنه‌ته‌وه‌یی بۆ تاووتوێ کردنی پرۆبلێم‌و گیروگرفته‌کانی هه‌نووکه‌یی سیستمی نوێ جیهانی سوودی لێوه‌ربگیرێت

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان