خالید محەممەدزادە
له یادمه له ده‌یه‌ی 70ی هه‌تاوی ئه‌گه‌ر له نوسین و قسه‌كانتدا وشه‌گه‌لێكی وه‌ك "باشور"، "باكور"، "رۆژهه‌لات"ت به كاربردا ده‌ستبه‌جێ مۆركی "پێ كاكا"بوونت لێده‌درا‌وته‌نانه‌ت له حیزبی دیموكراتی پێش ئینشعاب هه‌موو ئه‌و وشانه له راگه‌یه‌ندنه‌كانی ئه‌و پارته ده‌سرایه‌وه. ئیستا هه‌موو ئه‌و وشانه بوون به نمادێك بۆ كوردبونی به كارهێنه‌ر‌و كوردستانی بوونی زۆرێك له لایه‌نه سیاسیه‌كان،له هه‌موویشی سه‌یرتر به كار نه‌هێنانی زاراوه‌ی "ئێران" له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بووه به نمادێك بۆ كوردبون لای هه‌ندی جه‌ریان و به‌رێز، هاوكات بوونی پاشگری ئێران به حیسابی ئیرانچییه‌تی ده‌درێته قه‌له‌م و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیش بۆ ئه‌وه‌ی پێی نه‌لێن ئیرانچییه‌تی ده‌كات،پاشگری ئیرانی له حیزبه‌كه‌ی فرێداوه، به دیوێكی دیكه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بلێن ئه‌مه هێزێكی كوردیه و دووره له ئیرانچییه‌تی.
ئه‌م هێزه به هه‌موو بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانیه‌وه به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووه كه به لابردنی پاشگری "ئێران" ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر كوردستانی بوون و كوردبوون. وه‌ك چون پێشیانوایه ئه‌وان دوور ده‌خاته‌وه له ئیرانچییه‌تی.
" ئه‌و جۆره له "كوردبوون" كه هه‌ندێك حیزب ئیدیعای ده‌كات و رۆژانه لایه‌نی تر تومه‌تبار ده‌كه‌ن به ئیرانچییه‌تی، نه‌ك ئه‌وانی له فه‌زای سیاسی ئێران و پانتایی جیهانی دوورخستووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له كوردستانیش وه‌ك هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌رنه‌گیراون و وه‌ك هێزێكی ناوچه‌یی ده‌ركه‌وتوون "
من نه ئه‌و كات نه له گه‌ڵ ئه‌و تێگه‌یشتنه بووم كه هه‌ر كه‌س ئه‌و زاراوانه‌ی به كار هێنا سه‌ر به پی كاكایه و نه ئیستاش له گه‌ڵ ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه ساده‌یه‌م كه كوردبوون و ئیرانیبوون به‌و زاراوانه پێناسه بكرێن. واته هه‌ر حیزبێك پاشگری ئێرانی فرێدا ناتوانێ بلێ هێزێكی ته‌واو كوردستانیم، وه‌ك چون به كاربردنی پاشگری "ئێران"یش به واتای ئیرانچییه‌تی نیه.
ئه‌مه نه‌ك هه‌ر ساده‌كردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته لای ئێمه، به‌ڵكوو نه‌وعێك خۆدزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیاره‌تی و سنورداركردنی پتانسیه‌له‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردیش ده‌گه‌یه‌نێ كه تو ده‌ته‌وێ سنورداری بكه‌ی. ئه‌م زاراوانه‌ش ناتوانی پێناسه‌ی توكمه بێت بۆ ئه‌و هێزانه. له راستی كاركرد و سیاسه‌تی ئه‌و هێزانه مه‌حه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی پۆلین به‌ندیان بكه‌ین له چ سیاسه‌ت و بازنه‌یه‌كدا ده‌خولینه‌وه، نه‌ك یاریكردن و جێگۆركی كردن به‌و زاراوانه كه له‌م رۆژانه‌دا بووه به مۆدێلیك له كاری سیاسی له ناو كورده‌كانی رۆژهه‌لات.
به‌لام گۆمانم نیه هه‌ر دوو جۆر بیركردنه‌وه‌كه له قوناغی یه‌كه‌مدا زیانی زۆر گه‌وره‌ی له خودی ئه‌و هێزانه داوه و هیچیشی بۆ كێشه‌ی كورد له ئێران تێدا نه‌بووه. بۆ نمونه ئه‌و جۆره له "كوردبوون" كه هه‌ندێك حیزب ئیدیعای ده‌كات و رۆژانه لایه‌نی تر تومه‌تبار ده‌كه‌ن به ئیرانچییه‌تی، نه‌ك ئه‌وانی له فه‌زای سیاسی ئێران و پانتایی جیهانی دوورخستووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له كوردستانیش وه‌ك هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌رنه‌گیراون و وه‌ك هێزێكی ناوچه‌یی ده‌ركه‌وتوون، چونكه وه‌ك هێزیكی نه‌ته‌وه‌یی كاریان نه‌كردوه. دیاره زۆربه‌ی حیزبه كوردییه‌كانی ئێران به هۆی سیاسه‌ت و كاركردیان له حیزبی ناوچه ده‌چن تا كوردستانی. وه‌ك چون ئه‌و هێزانه‌شی هه‌ڵگری پاشگری ئێرانن نه‌یانتوانیوه كێشه‌ی كورد له ئێران ئێرانی بكه‌ن.
" ئه‌م نۆرمه‌ی ئیستا هه‌یه نۆرمیكی په‌راوێزخراوی گۆشه‌گیره كه نه‌ك كوردستانی نیه به‌ڵكوو له ئێرانیش بوونی نیه و كار له سه‌ر داخستنی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه ده‌كات و حیزبیه‌ت ماكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مجۆره له سیاسه‌تكردنه كه هیچ گوتارێكی روونی پێ نیه و له كۆتایشدا هێزێكی ناوچه‌یی ده‌بینی به هات و هاواری كورستانی بوون! "
ئه‌م نۆرمه له كوردبوون و ئێرانی‌بوون ته‌نیا شیعاره و به‌س و ته‌نیا به كه‌لكی شه‌ره ده‌ندوكێی حیزبی دێت. ئه‌م باسانه له كاتێكدا ده‌كرێت كه كێشه‌ی كورد له ئێران، ته‌نانه‌ت ئێرانیش نه‌كراوه، چ بگات به‌وه‌ی جیهانی بكرێت. به ئێرانیكردنی كێشه‌ی كوردیش به واتای ئێرانچییه‌تی نیه وه‌ك هه‌ندێك لێی تێكه‌یشتوون، به‌ڵكوو تو ده‌بی بیرورای گشتی خه‌لكی ئێران بۆ وه‌رگرتنی داواكانت ئاماده بكه‌ی كه نه‌تكردووه.
كۆتا قسه ئه‌وه كه من له گه‌ل نۆرمێك له كوردب وونم كه توانای مانۆردانی له ئاستی جیهانیدا هه‌بێت و له ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره‌تره‌وه باس له كوردبوون و خه‌ونه‌كانی كوردستان بكات و كورت نه‌كریته و له كاری حیزبی و ناوچه‌یی. ئه‌م نۆرمه‌ی ئیستا هه‌یه نۆرمیكی په‌راوێزخراوی گۆشه‌گیره كه نه‌ك كوردستانی نیه به‌ڵكوو له ئێرانیش بوونی نیه و كار له سه‌ر داخستنی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه ده‌كات و حیزبیه‌ت ماكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مجۆره له سیاسه‌تكردنه كه هیچ گوتارێكی روونی پێ نیه و له كۆتایشدا هێزێكی ناوچه‌یی ده‌بینی به هات و هاواری كورستانی بوون!
خالید محه‌ممه‌دزاده
This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.