سەروەت هەڵەبجەیی
گه‌لی کورد و خاکی پیرۆزی کوردستان له گه‌ڵ وشه‌ی شه‌هید و گیان به‌خت کردن له پێناو ئه‌م وڵاته له‌ت له‌ت کراوه و ئه‌م نه‌ته‌وه غه‌در لێکراوه نامۆ نین و ده‌فته‌ری سه‌روه‌رییه‌کانی کوردستان لێوان لێوه له ناوی ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه‌ی که توانییان له قۆناغه جیاجیاکانی خه‌بات و تێکۆشان دژ به داگیرکه‌ران و ناحه‌زان، به خوێنی خۆیان دواڕۆژی ئێمه‌ی کورد پرشنگدارتر بکه‌ن. له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، کوردستان به قۆناغێکی نوێ‌دا تێپه‌ڕبوو. به‌راورد به عێراقێکی بێ خزمه‌تگوزاری و مۆڵگه‌ی توندڕه‌وان و تیرۆریستان، هه‌رێم له ڕووی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری، پێشکه‌وتنی زۆری به خۆوه بینی، له وڵاته جیاجیاکانی جیهان کۆمپانیاکان بۆ کاروباری ئابوری و بازرگانی ڕوویان له کوردستان کرد، کۆنسوڵخانه‌ی زۆرێک له وڵاتان له هه‌رێم ده‌ستیان به کاره‌کانیان کرد و ئه‌مه‌ش له بواری سیاسی دا هه‌نگاوێکی گرنگ بوو بۆ کرانه‌وه‌ی کورد به ڕووی جیهاندا، سه‌قامگیری باری ئه‌منی یه‌کێک له ده‌سکه‌وته هه‌ره مه‌زنه‌کانی کوردستان بوو، له ده‌ره‌نجامی هه‌مان تێکۆشان و شه‌ونخوونی هێزه ئه‌منییه‌کان بوو که له عێراقێکی ناسراو به وڵاتی ته‌قینه‌وه‌کان، هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و که‌ناره‌کانی ئارامی و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی ده‌ڕۆیشت.
له مێژوودا بۆمان تۆمارکراوه و به ئه‌زمونیش بۆمان ده‌رکه‌وتووه که کورد هه‌میشه قوربانی پیلان و نه‌خشه‌ی نه‌یاران و دوژمنان و ناحه‌زانی خۆی بووه، هه‌ر بۆیه له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی له عێراق و شام ( داعش ) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌و گروپه تیرۆریستییه له چه‌ندین بڵاوکراوه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند که هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ هێرش کردنه سه‌ر کوردستان نییه به داخه‌وه له ئه‌رزی واقیعدا ده‌رکه‌وت که یه‌که‌م ئامانجیان کورد و کوردستان بووه و ئه‌مه‌ش هه‌ڵگری ئه‌و ڕاستیه و ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و به‌ڵگه مێژوییه که هه‌میشه و هه‌مووکات قوربانی ده‌ستی ڕه‌شی ناحه‌زانمان بوویین و به ته‌ئکید شه‌ڕی داعش له درێژه‌ی هه‌مان به‌رنامه وپیلانی دوژمنان‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.
جارێکی دیکه خوێنی شه‌هیدان شانازییه‌کی گه‌وره‌ی به کوردستان به‌خشی و بۆ هه‌موان ده‌رکه‌وت که کورد ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه نییه که داکۆکی له خاک و نیشتمانه‌که‌ی نه‌کات و ئه‌مه‌ش چووه‌ته ناو خوێن و ڕه‌گ و ڕیشه‌مان که بستێک له‌م خاکه نابێت به شوێن پێی ڕه‌شی تیرۆریستانه‌وه له‌که‌دار بکرێت و به کرده‌وه‌ش سه‌لمێندرا که ناوچه جیاجیاکانی ئه‌م کوردستانه چ ڕۆڵیکی گرنگیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان‌دا بینی.
له تێڕوانینمان به‌م قۆناغه مێژوویی و هه‌ستیاره که کوردستانی تێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌ڵه‌بجه وه‌ک ڕابردوو نقێمی دره‌وشاوه‌ی خه‌باتی دژ به دوژمنان بووه و به‌ره‌کانی شه‌ڕ و هه‌ڵمه‌تی شێرانه‌ی گه‌نجانی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م سنوره و کاروانی شه‌هیدانی، بۆ مێژوو شایه‌تحاڵن که چۆن هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان بوون به هۆی پوچه‌ڵ بوونی نه‌خشه و پیلانی دوژمنان و تیرۆریستان و باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌یان به کورد و خاکی کوردستان وای لێکردن که سینگی خۆیان بکه‌ن به قه‌ڵغانی به‌رگری له نیشتمان و هه‌ر ئه‌م به‌ره‌نگارییه مێژوییه‌ی ئه‌وان و سه‌رجه‌م دانیشتووانی کوردستان بوو به ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتن و وشه‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه بوو به شانازییه‌کی گه‌وره و نازناوێکی جیهانی به ده‌س هێناو و ئه‌وه ته‌نیا کورد نییه که پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌کان ده‌ناسێت، به پێچه‌وانه‌وه له هه‌ر کوێی ئه‌م جیهانه پان و به‌ربڵاوه بڕوانیت ئاسه‌واری دسکه‌وته مه‌زنه‌که‌ی هێزی پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین گروپی تیرۆریستی جیهاندا ده‌بینرێت و ده‌بیسرێت.
له ئه‌لبومی ده‌سکه‌وته‌کانی هێزی پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعش، مه‌سه‌له‌ی ئازادکردنی شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا و شه‌هیدبوونی پۆلێک له ڕۆڵه قاره‌مانه‌کانی سنوری هه‌ڵه‌بجه به‌م ئاسانییه له بیر ناچێته‌وه. ئه‌و گه‌نجانه‌ی که هه‌تاهه‌تایه، وڵات شانازییان پێوه ده‌کات و سمبولی خۆڕاگری و ئه‌وین به نیشتمان و وڵات پارێزین و باشتیرین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی که به‌داخه‌وه دژ به هه‌ڵه‌بجه ده‌کرا که زۆرترین ڕێژه‌ی به‌شداربووانی کورد له نێو گروپی تیرۆریستی داعش له هه‌ڵه‌بجه بووه و هه‌ندێ لێدوان و نابه‌رپرسیاریه‌تی دیکه.
خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان سه‌ریان به‌رزه و ئاڵای کوردستانیان گه‌یاندووه‌ته لوتکه‌ی شانازی و له‌مه‌ش به‌دوا هه‌ر پێشاهه‌نگی پارێزه‌ری له کوردستانی ئازیز ده‌بن. ئێمه که ناتوانین وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدان و ڕه‌نج و ئازاری بنه‌ماڵه و به‌تایبه‌ت منداڵه له نازی باوک بێ به‌ش کراوه‌کانیان بین هه‌ر ده‌ڵێین بۆ باڵای ڕه‌عناتان هه‌زاران داخ براکانمان.
(سەروەت هەڵەبجەیی)
گه‌لی کورد و خاکی پیرۆزی کوردستان له گه‌ڵ وشه‌ی شه‌هید و گیان به‌خت کردن له پێناو ئه‌م وڵاته له‌ت له‌ت کراوه و ئه‌م نه‌ته‌وه غه‌در لێکراوه نامۆ نین و ده‌فته‌ری سه‌روه‌رییه‌کانی کوردستان لێوان لێوه له ناوی ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه‌ی که توانییان له قۆناغه جیاجیاکانی خه‌بات و تێکۆشان دژ به داگیرکه‌ران و ناحه‌زان، به خوێنی خۆیان دواڕۆژی ئێمه‌ی کورد پرشنگدارتر بکه‌ن.
له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، کوردستان به قۆناغێکی نوێ‌دا تێپه‌ڕبوو. به‌راورد به عێراقێکی بێ خزمه‌تگوزاری و مۆڵگه‌ی توندڕه‌وان و تیرۆریستان، هه‌رێم له ڕووی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری، پێشکه‌وتنی زۆری به خۆوه بینی، له وڵاته جیاجیاکانی جیهان کۆمپانیاکان بۆ کاروباری ئابوری و بازرگانی ڕوویان له کوردستان کرد، کۆنسوڵخانه‌ی زۆرێک له وڵاتان له هه‌رێم ده‌ستیان به کاره‌کانیان کرد و ئه‌مه‌ش له بواری سیاسی دا هه‌نگاوێکی گرنگ بوو بۆ کرانه‌وه‌ی کورد به ڕووی جیهاندا، سه‌قامگیری باری ئه‌منی یه‌کێک له ده‌سکه‌وته هه‌ره مه‌زنه‌کانی کوردستان بوو، له ده‌ره‌نجامی هه‌مان تێکۆشان و شه‌ونخوونی هێزه ئه‌منییه‌کان بوو که له عێراقێکی ناسراو به وڵاتی ته‌قینه‌وه‌کان، هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و که‌ناره‌کانی ئارامی و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی ده‌ڕۆیشت.