فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

د.شۆڕش حاجیdr shoresh haci

یەكێك لە هۆكارەكانی شكستهێنانی كورد لە دانوستاندندا لەگەڵ بەرامبەرەكەی ئەوە بووە كە كورد تخوبێكی لەنێوان بەدەستهێنانی هەموو داواكارییەكانی و پچڕان و شەڕكردن دیاری نەكردووە. بەواتایەكی دیكە لەگفتوگۆدا مەبدەئی یان هەمووی یان هیچی پەیڕەو كردووە. ئەمە لە گفتوگۆكانی سەردەمی شێخ عوبەیدوڵڵاوە راستە تا شێخ مەحموود و قازی محەممەد و مەلا مستەفا و یەكێتی و پارتی و بەرەی كوردستانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و مفاوەزاتی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی سلێمانی. هۆكاری ئەم شێوازی دانوستاندنەی سەركردایەتی كورد زۆرن و ئێرە جێی ئەو باسە نییە، بەڵام بە تەجروبە دەركەوتووە كە لەئەنجامی ئەوەی كورد رازی نەبووە لە گفتوگۆدا رێژەیەك یاخود بەشێك لە داواكارییەكانی بەدەستبێنێ و دواتر كار بۆ بەدەستهێنانی ئەوانی دیكە بكات، زۆربەی جارەكان هیچی بەدەستنەهێناوە. ئەوەی كە ئەمڕۆ بۆ كورد زۆر گرنگە لەگفتوگۆكانیدا لەگەڵ بەغدا مەسەلەی نەوت و خاكە.

وا چاوەڕوان دەكرێ لە ئایندەیەكی نزیكدا شاندی كوردی بچێتەوە بەغدا و لەگەڵ كاربەدەستانی عێراق باسی چارەسەری كێشەكان بكەن. داواكارییەكانی كورد لەگەڵ بەغدا وەك ئەلحەمد و قول وەڵڵای لێهاتووە، ئەوەندە گوتراوەتەوە هەموو كەس لەبەریان كردووە. كێ هەیە نەزانێ كە مەسەلەی نەوت و مادەی سەدوچل و پێشمەرگە سێ داواكاری سەرەكی كوردن؟ بێگومان مەلەفی نەوت و كەركووك و ناوچە دابڕاوەكان گەورەترین ئەو بابەتانەن كە چاوەڕێ دەكرێ كاتێكی زۆری گفتوگۆكان بەرن.

دیارە لە هەموو گفتوگۆ و دانوستاندنێكدا هەر لایەک هەوڵ دەدا ژیرانە كارتەكانی خۆی بەكاربێنێ بۆ ئەوەی بەرامبەرەكەی ناچار بكات دان بە داواكارییەكانیدا بنێ. لەمڕۆی عێراق و هەرێمی كوردستاندا یارییەكە ئەوەندە ئاڵۆزە و یاریكەرەكان ئەوەندە زۆرن كە زەحمەتە بزانرێ كام لایەن تا سەر بەهێز و براوە دەبێت، بۆیە دەبێ كورد خۆی بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادە بكات. بۆ ئەوەی كورد خۆی لەمەبدەئی یان هەمووی یان هیچ دەرباز بكات و لانیكەم یەكێك لە داواكارییە هەنوكەییەكانی بەدەستبێنێ، وا چاكە لە دانوستانەكانیدا لەگەڵ بەغدا سیاسەتی نەوت بەرامبەر خاك پەیڕەو بكات.

ئێستا نە سەركردایەتی كورد و نە دەسەڵاتدارانی عەرەب لە بەغدا ناتوانن هەموو داواكارییەكانیان بەسەر یەكتریدا بسەپێنن و ئەوەی دەیانەوێ ناتوانن بەدەستیبێنن. بەڵام تا ئەوكاتەی عێراق وەك دەوڵەتێكی فیدراڵی بمێنێ، مەبدەئی هەر كەس لەماڵی خۆی و پچڕانی مووی معاویەی پەیوەندیی نێوان كورد و بەغدا كارێكی نەكردەیە.

بۆیە هەردوولا پێویستیان بە رێگاچارەیەكە تاكو بتوانن بەیەكەوە بژین و كار بكەن. ئەوەندەی پەیوەندی بەكوردەوە هەیە، تا ئەم ساتەوەختەش لەغیابی پێداویستییەكانی جیابوونەوە و سەربەخۆیی، كە بریتین لەژێرخانی ئابووریی پتەو، هێزی پێشمەرگەی نیشتمانیی بەهێز، دامەزراوەی نیشتیمانی، ئەمنی خۆراك، هەلومەرجی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی یارمەتیدەر، هۆشیاری نەتەوەیی و ئامادەیی هاووڵاتیان بۆ هەموو جۆرە پێشهاتێك وا چاكتر و گونجاوترە كە كورد لەگەڵ كاربەدەستانی بەغدا بگاتە رێككەوتن.

چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تەنیا بەدیدار و گفتوگۆ نابێت، بەڵكو بەدانوستاندن دەكرێت. واتە شتێك دەدەیتە بەرامبەرەكەت و لەبەرامبەردا شتێك وەردەگریت. گرنگترین دەسكەوتیش بۆ كورد گێڕانەوەی كەركووك و ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكانە.

دەكرێ بۆ گێڕانەوەی كەركووك و ناوچە دابڕاوەكان شتێك بدەینە دەسەڵاتدارانی عەرەبی شیعە و سوننە لە بەغدا تاكو ئەوان بتوانن بەخەڵكی خۆیانی بفرۆشنەوە. بەواتایەكی دیكە لەبەرامبەر بەڕەسمی وەرگرتنەوەی بەشێكی گرنگی خاكی كوردستان دەبێ لەشتێكی دیكە تەنازول بكەین كە ئەویش نەوتە.

بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی كەركووك و ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكانی دیكە دەبێ لەگەڵ بەغدا رێكبكەوین. با راستەوخۆ داوای گێڕانەوەی كەركووك و ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكان بكەین و لەبەرامبەردا دان بەوەدا بنێین كە نەوتی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان وەك هەموو نەوتی عێراق موڵكی كورد و عەرەب و هەموو پێكهاتەكانی دیكەی عێراقە و داهاتەكەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەپێی دەستوور بەسەر هاووڵاتیان و ناوچە جیاجیاكانی عێراق دابەش دەكرێت.

بەمەش كورد خاكی دەستدەكەوێ و بەغداش داهاتی هەموو عێراق. گەر ئەوە نەكرێ ئەوا مەسەلەی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكە هەمیشە وەك پشكۆی ژێر خۆڵەمێش دەمێننەوەو لە ئەگەری هەموو رووداو و پێشهاتێك دەبنە مایەی قەیران و ناكۆكی و بیانووی توندڕەوی و دەستێوەردانی دەرەكی.

لەكۆتاییدا دەبێ بگوترێ كە پێویستە شانبەشانی ئەو دانوستاندنە، لە دەستووری هەرێمی كوردستاندا مافەكانی عەرەب و توركمان و كلدۆئاشووری بسەلمێنرێ و رێوشوێنی ئەوتۆ بگیرێتەبەر كە هەموو ئەوانە هەستی هاووڵاتیبوونی هەرێمی كوردستانیان لەلا بچەسپێ و بەشداریی كاریگەر بكەن لە بەڕێوەبردنی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان و دڵنیا بن لەوەی كە خەڵكی كوردستان پارێزەر و بەرگریكاری ماف و داواكارییەكانیانن نەك بەپێچەوانەوە.
26/11/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان