سەروەت هەڵەبجەیی
سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داود ئوغلۆ ده‌توانێت پیشانده‌ری گۆڕانکاری له سیاسه‌تی تورکیا له به‌رامبه‌ر داعش و دانوستانی جیدی له نێوان هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ڕاکێشانی هاوکاری زیاتری تورکیا له گه‌ڵ ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به گه‌وره‌ترین ڕێکخراوی تیرۆریستی بێت. داود ئوغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا که له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق و دوای تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌نێکی پڕ له ئاڵۆزی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ردۆغان و نوری مالیکی، هاوڕێ له گه‌ڵ شاندێکی پایه‌به‌رز سه‌ردانی به‌غدای کرد له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی باڵای عێراق وه‌ک فواد مه‌عسومی سه‌رۆک کۆمار و هاوتا عێراقییه‌که‌ی و هه‌روه‌ها سه‌لیم جبوری سه‌رۆک په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته دیدار و چاوپێکه‌وتنی ساز کرد. ناوبراو هه‌روه‌ها له گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌ره‌ی تورکمانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که سه‌باره‌ت به دانانی وه‌زیری مافی مرۆڤی عێراق له‌م پێکهاته‌یه له لایه‌ن عه‌بادییه‌وه خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیبوو، کۆبووه. ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌فدی تورکیا تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌بوو و ئه‌ویش هاتنی هاکان فیدان سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا ( میت ) له گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بوو که جێی سرنجی میدیاکان و ناوه‌نده‌کانی هه‌واڵی ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت جیهانیش بوو.
ئه‌نجامدانی ئه‌م سه‌ردانه له دوای سه‌ردانه‌که‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ تورکیا به‌رنامه‌ڕێژی بۆ کرابوو. گڵۆپی سه‌وزی تورکیا سه‌باره‌ت به ڕۆیشتنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ کۆبانی، به‌ستێنێکی گونجاوی بۆ سه‌ردانه‌که‌ی ئوغلۆ دابین کردبوو.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی باڵای دوو وڵاتی تورکیا و عێراقه له دوای پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ له ئه‌نکه‌ره و به‌غدا و پێده‌چێت په‌یوه‌ندییه‌کان به‌ره‌و ئاقارێکی باشتر هان بدات. سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا، سه‌ردانه‌که‌ی ئوغلۆ به پاڵپشتی کابینه‌ی نوێی ئه‌و وڵاته له گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی عێراق ده‌زانن و جه‌ختیان له سه‌ر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و به‌رفراوان کردنیان له هه‌ر ڕوویه‌که‌وه کردبووه. هه‌ر ئه‌م سه‌رچاوانه به ئاماژه به پێشوازی تورکیا له ڕێکه‌وتنی نه‌وتی هه‌ولێر – به‌غدا، هیوای ئه‌وه‌یان خواستووه که عێراق به زوترین کات به که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی وه‌ک نه‌وت و غاز، گه‌شه به بواری ئابوری و سه‌قامگیری سیاسی خۆی بدات و پاڵپشتی تورکیایان بۆ عێراقی نوێ دووپات کردبووه.
سه‌ردانه‌که‌ی داود ئوغلۆ له به‌ژن و باڵای سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ عێراق دوای سه‌ردانه‌که‌ی چوار ساڵی ڕابردووی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاته‌ی عێراق ( 21 ی ئۆکتۆبری 2010 ) و دوای سه‌ردانه‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له 28 – 29 ی مارسی 2011 ئه‌نجام درا. ئوغلۆ له‌م سه‌ردانه‌دا ته‌ئکیدی کرده‌وه که هاوبه‌شی مێژوویی له نێوان دوو وڵات‌دا ده‌توانێت پێشکه‌وتنی زیاتر له په‌یوه‌ندییه‌کان بێنێته ئاراوه و خوازیاری ئه‌وه بوو ڕێکه‌وتنی هاوکاری ستراتیژیکی ئه‌نکه‌ره و به‌غدا که له ساڵی 2009 له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژۆ کراوه جێ به جێ بکرێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا دوای کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و باس کردن له سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێکی گرنگی وه‌ک هاوکارییه ئه‌منییه‌کان ، مه‌ترسییه‌کانی داعش، بارودۆخی په‌نابه‌ران و په‌یوه‌ندی ئابوری نێوان هه‌ردوولا به تایبه‌ت له بواری وزه، وتی: گرنگترین مه‌سه‌له بۆ عێراق و کوردستان ئه‌من و سه‌قامگیرییه و تورکیا وه‌ک بابه‌تێکی هه‌ستیار سه‌یری بواری ئه‌منی له‌م وڵاته ده‌کات و سه‌قامگیری عێراق و کوردستان به سه‌قامگیری خۆی ده‌زانێت.
سه‌ردانه‌که‌ی ئوغلۆ بۆ هه‌رێمی کوردستان هه‌رچه‌نده زۆرتر باسی پێشهاته ئه‌منییه‌کان و قه‌یرانی داعش باڵی کێشابوو به سه‌ری کۆبوونه‌وه‌کانیدا به‌ڵام به‌ڵێنی هاوکاری کردنی هه‌رێمی کوردستان و به‌رده‌وامی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگای تورکیاوه ده‌توانێت ئامانجێکی گه‌وره‌ی به‌دی هێنابێت، به تایبه‌ت له‌و ڕووره که ئوغلۆ گرنگی زیاتری به هه‌رێم دا و وێڕای به‌شداری له نوێژی هه‌ینی هه‌ولێر، کاتی مانه‌وه‌شی له هه‌رێم زیاتر له به‌غدا بوو و ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری بایه‌خی تورکیا به پێگه‌ی هه‌رێمه له عێراقی نوێشدا.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر داود ئوغلۆ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که له کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌ی له گه‌ڵ عه‌بادی باسی لێکرد، واته ڕێگه پێ نه‌دانی هاتووچۆی تیرۆریستان و دزه نه‌کردنیان له خاکی تورکیاوه به‌ره و عێراق، به کردار بسه‌لمێنێت، پێده‌چێت تورکیا گۆڕانکاری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا کردبێت.
سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و هه‌ڵوێستێکی ئاوه‌ها و هاوکات بوونی له گه‌ڵ سه‌ردانه‌که‌ی جۆبایدنی جێگری سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژ به تیرۆریستانی داعش و هاوکاری زیاتری تورکیا له گه‌ڵ ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی به هێزتر ده‌کات. به‌و مه‌رجه‌ی که تورکیا به کردار به‌ره‌نگاری گروپی تیرۆریستی داعش ببێته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌نکه‌ره - به‌غدا به هۆی ڕێکه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌که‌ی نێوان هه‌ریم و ناوه‌ند و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نکه‌ره به‌راورد به کاتی ده‌سه‌ڵاتداری نوری مالیکی، ڕه‌وتێکی به‌ره‌وپێشچوون به خۆوه ده‌بینێت.
ئه‌گه‌رچی له لایه‌ن ڕای گشتی کوردستانه‌وه تورکیا به پاڵپشتی له تیرۆریستانی داعش تۆمه‌تبار کرا، به‌ڵام به‌سراوه‌یی هه‌رێمی کوردستان به دراوسێکانی وه‌ک ئێران و تورکیا و پێویستیمان به خاکی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌می نه‌وت، پێمان ده‌ڵێت که په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و ئه‌نکه‌ره تایبه‌تمه‌ندییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه و ڕه‌نگه تورکیاش هه‌ستی به پێگه‌ی کوردستان له عێراقی ئه‌مڕۆ و ته‌نانه‌ت ناوچه‌که‌شدا کردبێت و بیر له سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی ڕابردووی خۆی بکاته‌وه.
25/11/2014