فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 بارزان جەوهەر سادقbarzan jawhar 

ئەمەریكا و رۆژئاوا ئەلقاعیدەیان دروست كرد بۆ لێدانی یەكێتیی سۆڤیەت لە ئەفغانستان لە سەردەمی جەنگی سارددا، بەڵام دواتر ئەم رێكخراوە بوو‌ بە بەڵایەكی نێودەوڵەتی و تا ئێستەش جیهان بەدەستیەوە دەناڵێنێت. پرسیار ی گەرم ئەوەیە ئەی كێ داعشی دروست كردووە و بۆچی و دژ بەكێ؟  لە گوزەرێكی درێژ بەنێو میدیای ناوخۆی و جیهانی، تووشی سەرلێشێواویەك دەبی، ‌كەس نامێنێتەوە گومانی لێ نەكەی لە پشتی داعش نەبێت. بەگشتی دەشێ بۆچوونەكان بەسەر دوو گرووپی سەرەكی دابەش بكەین. لایەنگرانی بۆچوونی یەكەم، وای بۆ دەچن داعش دروستكراوی رژێمی سووریا بێت. بەگوتەی ئەحمەد داود ئۆغلۆ بێت، بەشار ئەسەد بۆ مانەوەی خۆی و بەردەوامیدان بەبەڕێوەبردنی تەنگژە سیاسییەكە داعشی دروست كردووە. هەرچەندە هەندێك سەرچاوەی هەواڵگری رۆژئاوایش دووپات لەسەر هەمان پێوەندی نێوان ئەسەد و قاعیدە و داعش دەكەنەوە و باس لە پێدانی بیرە نەوتییەكان و مامەڵەی نەوتی دەكەن لە نێوانیاندا، بەڵام ئەم بۆچوونە لۆژیكی تێدا نییە. بۆچی؟ ماوەیەكی زۆر پەیەدە و داعش شەڕیان لەسەر بیرە نەوتییەكانی رومێلە دەكرد، وەك ئاشكرایە بەشار ئەسەد ئەو ناوچە نەوتییانەی رادەستی كوردەكانی رۆژئاوا كرد تا پارێزگاری لێ بكەن. بۆیە رێی تێ ناچێ داعش و بەشار ئەسەد لەسەر بابەتی نەوت پێوەندییان هەبێ یان هەر هەماهەنگییەكی تر.

بۆ نموونە تا ئێستە شەڕی پەیەدە و رژێمی سووریا ئەنجام نەدراوە لەبەرئەوەی هەماهەنگی هەیە لە نێوانیاندا، بەڵام ئەوە زیاتر لە 3 ساڵە داعش هێرش دەكاتە سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد. رەقە، دێرەزوور، حەسەكە و پانتاییەكی فراوانی سووریای گرتووە، ئەگەر داعش دروستكراوی بەشار ئەسەدە، بۆچی لە شەڕێكی سەختدایە لەگەڵیدا؟ ئەگەر مەبەست هاوكاری بەشار ئەسەد بێ بۆ رێكخراوی ئەلقاعیدە لە سووریا و عێراق ئەوە بێگومان راستە، چونكە ئەسەد رۆڵی هەبوو لە پشتیوانی ئەلقاعیدە بۆ دەركردنی ئەمەریكا لە عێراق پێش ساڵی 2011 نەك رێكخراوی داعش لە دوای راپەڕینی سووریا. هەرپەیوەست بەمە، هێرشەكانی داعش بۆ سەر ناوچەكانی شیعە و كوشتنی هەزاران كەسی شیعە لە عێراق و رووبەڕووبوونەوەی ئێران كە هاوپەیمان و پشتیوانی سەرەكی بەشار ئەسەدە، هەم دیسان ئەو لێڵییە ناهێڵێت.


بۆچوونی دووەم، دووپات دەكەنەوە لەسەر ئەوەی رێكخراوی داعش، جەبهەتولنوسرە و رێكخراوەكانی تری تیرۆریستی ئەم ناوچەیە پشتگیری دارایی و لۆجیستیكی دەكرێن لەلایەن توركیاوە و هەندێ كەسایەتیی سونیی كەنداوی عەرەبی. هەریەك لە ئێران، حكوومەتی ناوەندی عێراق، رووسیا و رژێمی سووریا، داعش بەدروستكراوی توركیا، قەتەر، سعوودیە و هەندێ لایەنی تری دوورگەی عەرەبی دادەنێن و پێیان وایە لەلایەن ئەمانەوە بەكار دەهێنرێت بۆ لێدانی هیجمۆنی شیعی لە ناوچەكە و بەهێزكردنی پێگەی خۆیان و رۆژائاوا.


بۆچوونی دووەمیش دوورە لە راستییەوە. ئەگەر ئێمە سەیر بكەین، دەبینین راستە داعش رێكخراوێكی تیرۆریستیی سونیی سەلەفییە، بەڵام هەمیشە هەڕەشەیەكی گەورەیە بەرامبەر وڵاتانی سونی و هاوپەیمانەكانی. لەلایەكی تریشەوە، بەشێكی گەورەی داعش تیرۆریستانی ئەلقاعیدە و كۆنە بەعسییەكانن و ئەمانە زیاتر لە رژێمی سووریاوە نزیك بوون نەك لەم وڵاتانە. ئەوەتا سعوودیە خەریكی دروستكردنی تەلبەند و كۆنكرێتی سنوورییەكانیەتی لە ترسی داعش و ئەم گرووپە بانگەشەی رووخانی كەعبەش دەكەن. ئوردن هێزێكی گەورەی هێناوەتە سەر سنوورەكەی و هاوكاری مرۆیی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە. هاووڵاتییانی ئەوروپی و ئەمەریكی هاوپەیمانی ئەم وڵاتانە لەلایەن داعشەوە سەردەبڕێن. توركیا مەترسی فراوانبوونی داعش و لێدانی بەرژەوەندییەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەرە. بۆ نموونە لە سەروبەندی هێرشەكانی داعشەوە، رێژەی هەڵاوسان 3% زیادی كردووە. یان هێرشی داعش بۆ سەر هەولێر هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ هێرش بۆ سەر ئەنقەڕە لەرووی بەرژەوەندییەكانی سیاسی و ئابووری بۆ توركیا. هەرێمی كوردستان لە دوای ئەڵمانیاوە بەدووەمین كڕیاری بەرهەمی توركی دادەنرێت لە جیهان، ئەمە جگە لەو قازانجە زەبەلاحەی وەبەرهێنان لە كوردستان و قازانجی وزە بەدەستی دەكەوێت كە لێرە دەرفەت نییە بەدرێژی باسیان بكەین. ئەم وڵاتانە نایانەوێ دراوسێیەكی تیرۆریستیان هەبێ و هەمیشە لە ناسەقامگیری بژین. كەوایە بۆچی توركیا داعش دروست دەكات؟ بۆ لێدانی پەكەكە و پەیەدە؟ نەخێر، راستە دوژمنی دوژمن دۆستە، بەڵام توركیا ئەگەرچی بەكردەی دژی داعش نەوەستاوەتەوە، نە هاوكاری كردووە و نە لەگەڵ سیاسەتی داعشیش بووە. توركیا تەنیا بێدەنگی هەڵبژارد كە كوردەكانی باكور ئاگریان لە وڵات بەردا. ئەی ئەگەر پشتگیری داعش بكات بارودۆخی ئاسایشی ئەم وڵاتە چی بەسەر دێت. دواتر سەرەڕای ئەو هەموو ناڕەزاییە ناوخۆییە، رێگەی داوە بەپێشمەرگەی كوردستان بەچەكی قورسەوە بەنێو خاكەكەی بچن دژی داعش بجەنگن.


لە كۆتاییدا، هەرلایەك لەلایەنگرانی ئەم دوو بۆچوونە، بۆ چەسپاندنی بیرورای خۆیان رۆژانە چەندین سیناریۆ، فۆتۆشۆب، دروستكردنی ڤیدیۆ و لێكدانەوەی نادروست و وەهمی دەخەنە ڕوو بۆ ساغكردنەوەی داعش لەسەر لایەنەكەی تر، كەچی هیچیان تا ئێستە بەڵگەیەكی دروست و لۆژیكی نەخستووەتە ڕوو لەو سەردەمی خێرایی گەیاندنی زانیاریی و تەكنۆلۆژیا. هیچ بەڵگە و پاشماوەیەكی ئەم لایەنانە لەلای داعش دەرنەكەوتووە. بۆیە داعش دروستكراو و نوێنەری خۆیەتی. داعش رێكخراوێكی تیرۆریستیی نێودەوڵەتییە، بەرهەمی ئاوێتەی هەردوو فیكری ئیسلامی سوونیی سەلەفیی رادیكاڵ و فیكری شۆڤینییانەی بەعسیزمە كە بارودۆخی دژواری سیاسی و ئابووریی عێراق و سووریایان قۆستەوە و خەلافەتیان تێدا راگەیاندووە.

•مامۆستای زانستە سیاسییەكان و توێژەر لە سەنتەری CPSS

ووشە

22/11/2014

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان