دیمانه‌یه‌ک له گه‌ل کاک ئه‌مینی ره‌حیمی نیژاد زمان‌ناس و ماموستای زانکو - کرماشان
- کاک ئه‌مینی ره‌حیمی نیژاد؛ به‌ر له هه‌مۆشتێک تکایه خۆتان باشتر به خوێنه‌ران ئازیز بناسنن؛
- من ئه‌مینی ره‌حیمی نیژاد، له دایک بوی ساڵی 1980 له یه‌کێک له گونده‌کانی شاری گیه‌ڵانی رۆژئاوا سه‌ر به پارێزگای کرماشانم. له زانستگا رشته‌ی وه‌رگێڕانی زمانی ئنگلیزیم خوێندووه و هه‌روها بڕوانامه‌ی زمان‌ناسی گشتی له ئاستی مهستهریشم وه‌رگرتووه. چه‌ندها وتار و لێکۆڵێنه‌وه له سه‌ر زمانی کوردیم کردووه و له چه‌ندها فستیڤاڵ و کۆبوونه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به زمان و ئه‌ده‌بیات و فۆلکلوری کوردیم به‌شداری کردووه و ئێستاش وه‌کو ماموستای زانکو له زانکووهکانی "په‌یامی نوور" و "ئازاد" خه‌ریکی گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمان‌ناسی و ئنگلزییم.
- تا ئێستا سه‌باره‌ت به زمانی کوردی و بنه‌مای ئه‌م زمانه و هه‌روها شێوه‌زاره‌کانی ئه‌م زمانه سه‌دان بابه‌ت و وتار و کتێب نووسراوه و لێکدانه‌وه و لێکۆڵێنهوهگهلێکی به‌رفراوان سه‌باره‌ت به ئام زمانه کراوه. جا به بڕوای جه‌نابتان گرینگ‌ترین کێشه‌ی زمانی کوردی یان کێشه‌ی پێوه‌ندیدار به ئه‌م زمانه بۆ کۆمه‌ڵگای کورد زمان چی ده‌توانێت بێت؟
- زمان، له راستیدا، وه‌کو له لایه‌ن زمانناسه‌کان و پسپۆڕانی ئه‌م بوراه‌وه پێناسه‌ی ده‌کرێت تۆرێک به‌ربڵاو و ئاڵۆزه که هه‌ر له ناخی ده‌رونناسانه‌ی مروڤه‌وه وه‌کو تاکه که‌سێک که توانای تێفکرین و هه‌ست کردنی سه‌باره‌ت به دونیا هه‌یه، تا پێوه‌ندی نێوان دو ئاخێوه‌ری زمان، تا پێوه‌ندی نێوان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک زمانی، تا پێوه‌ندی نێوان دو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز به دو زمانی جیاوازه‌وه، ته‌نانه‌ت له دو شوێنی جیاواز و دوور له ئه‌م دونیایه‌دا، له خۆ ده‌گرێت. زمان ته‌نیا پێکهاته‌ی وشه‌یی/رێزمانی/واتایی، زمانی ستاندارد یان پێوه‌ر یان ته‌نانه‌ت ئه‌ده‌بیات نییه. وه‌کو زمان‌ناسی به‌ناوبانگی سوئیسرایی "فردیناند دوسوسور" ده‌ڵێت ""زمان بنکه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه""، زمان به‌ر له هومۆشتێک ده‌بێ له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای زمانییه‌وه چاوی لێ بکرێت. که‌وابێ زمانی کوردی که‌ره‌سته‌یه‌که که له ناخی ره‌وشێ کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی، ئه‌ده‌بی، ته‌نانه‌ت ئایینی کۆمه‌ڵگادا ههشاردراوه و به بوون و مانی خۆی دریژه ده‌دات.
من پیم وایه ئه‌گه‌ر زمانی کوردی وه‌کو یه‌کێکی یه‌کگرتوو له ئه‌م روانگه‌یه‌وه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای زمانی کوردی، که ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له خۆگری هه‌مۆی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی بێت که خۆیان به کورد ده‌زانن، ره‌چاو بکرێت، کێشه‌ی پێوه‌ندیداری زمانی کوردی به کۆمه‌ڵگای کوردزمان زۆره. گرینگ‌ترین و به‌رچاوترین کێشه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له بواری زمانییه‌وه له راستیدا نه‌بوونی چهشنهزمانێکی ستاندارد له نێوان کۆمه‌ڵگا زمانیه‌کانی خه‌ڵکی کورده. جا ئه‌م کێشه‌یه زۆر جار باسێ له سه‌ر کراوه، کۆڕ و کووبوونه‌وه‌ی بۆ دانراوه و تا ئێستاش چاره‌سه‌ریکی ئه‌وتۆ بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌مه کێشه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌ورایه. نه‌بوونی چهشنهزمانێکی ستاندارد –به شێوه‌یه‌ک که هه‌مۆ کورد زمانه‌کان به ئه‌م ستاندارده وه‌فادار بن- به تایبه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک زمانی وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی کورد که خۆی بریتییه له چه‌نده‌ها کۆمه‌ڵگای تا راده‌یه‌ک جیاواز که له بارودۆخێکی زۆر ئاڵۆز و پارچه‌پارچه دا به راستی گرفتار بووه، خه‌سارێکی زۆر گه‌وره‌یه.
ئه‌م خه‌ساره کاتێک زه‌ق ده‌بێته‌وه و بووته مه‌ترسیێکی زۆر گه‌وره و به‌هێز بۆ به‌ش و ناوچه جیاوازه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگای زمانییه که کاریگه‌ری کورده ناوچهخوازهکان و ناوچهگراکان له سه‌ر ئه‌م زمانه و شێوه‌زاره جیوازه‌کانی ئه‌م زمانه ره‌چاو بکرێت. چهشنهزمانی ستاندارد له هیچ زمانێک به دی نایات مه‌گه‌ر ئه‌و کاته‌ی که هه‌مۆ یان لانیکه‌م به‌شی هه‌ره‌زۆری ئاخێوه‌رانی ئه‌م زمانی، جودا له شێوه‌زاره‌کانی خۆیان، ئه‌م به‌شه/شێوه‌زاره/چه‌شنه له زمانه‌که‌یان که ئێستا بووته ستاندارد به هی خۆیان بزانن. نه‌گ ئه‌وه‌ی که بێلن: ئه‌مه چهشنهزمانی سۆرانی یان کورمانجییه که بووته ستاندارد –ئه‌مه ستانداردی سۆرانه‌کان یان کورمانجهکانه- جا ستانداردی شێوه‌زار یان بن زاره‌که‌ی من چی لێ بکری؟! له راستیدا به‌هێزترین کێشه و مه‌ترسی ئێستای زمانی کوردی ئه‌وه‌یه. ناوچه‌گرایی و ناوچه‌خوازی شێوه‌زاری/بن زاری.
- نیشانه‌ی بوونی ئه‌م هه‌سته‌ی که جه‌نابتان ئاماژه‌تان پێ کرد، واته "ناوچه‌خوازی شێوه‌زاری/بن زاری"، به پێ ئه‌و لێکۆڵێنه‌وه یان وردبوونه‌وه‌ی که جه‌نابتان له سه‌ر مهسهڵهکه کردووته چییه، و هه‌روها ئه‌م مه‌ترسییه یان کێشه‌یه چۆن ده‌توانێت له ئه‌نجامی خۆی دا بووته هۆی به دی هاتنی خه‌سارێک له کۆمه‌ڵگای زمانی کوردی؟
- من پێم خوشه به‌ر له‌وه‌ی که وڵامی پرسێارهکهی جه‌نابتان بیده‌مه‌وه، رۆنکردنهوهیهکی کورت له سه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه؛ "ناوچه‌خوازی شێوه‌زاری" بیخه‌مه روو. مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه‌یه له واقعدا هه‌ست کردن به شێوه‌زارێکی جوگرافیایی له به‌رامبه‌ر شێوه‌زار یان چهشنهزمانی ستاندارده. واته ئاخێوررانی ئه‌م شێوه‌زارانه پیان وایه که نابێ له پرۆسه‌ی به دی هاتنی شێوه‌زار یان چهشنهزمانی ستانداردی کوردی شێوه‌زاره‌که‌ی ئه‌وان بێ به‌ش بێت! بۆیه له لای خۆیانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن که شێوه‌زاره‌که‌ی خۆیان به ئاستی شێوه‌زارێک ستانداردی له زمانی کوردی بگه‌ینن، ئه‌وه له حاڵێکدایه که خۆیان به کورد -به واتایه‌کی به گشتی نه‌ته‌وایه‌تی خواز- ده‌زانن.
له راستیدا نیشانه‌ی هه‌ستی ناوچه‌خوازی شێوه‌زاری له لای زۆربه‌ی پێنووس به ده‌ستانی شێوه‌زاره‌کان و بن زاره‌کانی زمانی کوردییه‌وه به تایبه‌ت شێوه‌زار و بن زاره‌کانی باشۆری رۆژههڵاتییهوه زۆره. یه‌کێک له گرینگ‌ترین و به بڕوای من مه‌ترسیدارترینی ئه‌م نیشانه‌گه‌له گۆڕاندنی ئه‌لفوبێ زمانی کوردی به پێ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ده‌نگی ئه‌م شێوهزارگهلهیه. ئه‌مڕۆکه دیارده‌یه‌کی به ته‌واوی خه‌راپ له لایه‌ن ئاخێوه‌رانی- ره‌نگه بڵێم زۆربه‌ی شێوه‌زاره‌کانی باشۆری رۆژههڵاتییهوه- باو بووه که هه‌رکه‌س بۆ خۆی و ناوچه‌که‌ی خۆی ئه‌لفوبێیه‌کی تایبه‌ت له سه‌ر بنه‌مای ئه‌لفوبێ ئارامی-عه‌ره‌بی زمانی کوردی که ئێستا له باشۆری کوردستان و حکوومه‌تی هه‌ریمه‌وه به کار ده‌چێت ساز کردووه و وه‌کو ئه‌لفوبێ زمانی کوردی پێناسه‌ی ده‌کات. هه‌ورامییه‌کان ئێستا چه‌نده‌ها پیت به ئه‌لفوبێ زمانی کوردی زیاد کردونه‌ته‌وه، کهڵهڕهکان هه‌روها یه‌ک پیت و هه‌ندێک رێسای نووسراوه‌یی زیاد کردوونه‌ته‌وه، خه‌ڵکی له‌ک به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و زیاد کردن و سازکردنی چه‌ندها پێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن، .... ئه‌مه له راستیدا ناوچه خوازییه‌کی به ته‌واو مانایه.
هه‌مۆ زمانه‌کانی دونیا شێوهزارگهلێکی زۆری تیان دایه، به‌ڵام له هیچ زمانێک به دی ناکرێت که هه‌ر شێوه‌زارێک بۆ خۆی ئه‌لفوبێیه‌کی تایبه‌تی بێت، له حاڵێکدا که هێچ کام له‌م شێوه‌زارانه، شێوه‌زارێکی فه‌رمی نیین که بتوانن خاوه‌نی سیستمی فێرکاری فه‌رمی و حکوومه‌تی بن. له ئاوا بارودۆخێکدا به‌ڕێوه‌چوونی پێوه‌ندی نووسینه‌وه‌یی و تێخوێندنهوهیی نێوان ئه‌م شێوهزارگهله ده‌توانێت سه‌خت و دژوارتر بێت. توانای تێخوێندنه‌وه‌ی ده‌قێکی نووسراوه له ئه‌م شێوهزارگهله له گره‌و ئه‌وه دایه که خوێنه‌ر به‌ر له هه‌ر شتێک ئه‌لفوبێ تایبه‌ت به ئه‌م شێوه‌زاره فێر بێت، که ئه‌مه ده‌توانێت کارێکی زۆر دژوار بێت، چۆنکه ئه‌لفوبێ رواڵه‌تی نووسراوه‌یی زمانه، له لاییکی دیکه‌وه هه‌روها که ئاماژه‌م کرد زمان بوونێکی ده‌روونناسانه‌یه، جا ئه‌و کاته‌ی که ئاخێوه‌رێک له شێوه‌زارێکی دیکه سه‌یری ده‌قێکی نووسراو به شێوه‌زاریکی دیکه له زمانه‌که‌ی خۆی ده‌کات که به رواڵه‌تێکی سه‌یر و گۆڕاو له به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ر دایه، هه‌ستێکی بیانی به‌و نووسینه ده‌کات و له مێشکی خۆیدا سنۆرێکی نادیار له نێوان زمانه‌که‌ی خۆی و ئه‌م شێوه‌زاره ساز ده‌کات.
به دی هاتنی چه‌ند ئه‌لفوبێ جۆراوجۆر له نێوان شێوه‌زاره‌کانی جیاوازی یه‌ک زمان ده‌توانێت بووته هۆی ئه‌وه‌ی که پێوه‌ندی نێوان ئه‌م شێوه‌زارانه که‌م ببێته‌وه و له هه‌لومه‌رجی ئێستای ئه‌م شێوهزارگهله -که هیچکام فه‌رمی نیین- ببته هۆی نووسین و تێخوێندنه‌وه به‌م شێوهزارگهله که بووه‌ته بابه‌تێکی په‌راوێزی که رێزی ئه‌ده‌بێکی نووسراوی فه‌رمی یان کڵاسیک بوی نییه. له راستیدا چهشنهزمانی ستاندارد هی هه‌مۆ کۆمه‌ڵگای زمانی هه‌ر زمانێکه و ناتوانرێت سه‌ر به هیچ به‌شێک له کۆمه‌ڵگای زمانی ئه‌م زمانه له قه‌ڵه‌م بدرێت. ئه‌لفوبێ زمانیش سه‌ر به ئه‌م چهشنهزمانهیه. واحید، نه‌گۆڕ و مانگار بوونی ئه‌لفوبێ هه‌ر زمانێک ره‌وڵێکی زۆر گه‌وره‌ی له پروسه‌ی گه‌شه کردن و کامڵ بوونی چهشنهزمانی ستانداردی هه‌ر زمانێک هه‌یه. له پله‌ی دووه‌م ئه‌لفوبێ واحیدی زمان و هه‌روها چهشنهزمانی ستاندارد له نێوان شێوه‌زاره جۆراوجۆره‌کانی هه‌ر زمانێک ره‌وڵێکی به‌ر چاویان له به‌ره‌و یه‌ک هاتن و یه‌کگرتنی ئه‌م شێوه‌زارانه هه‌یه.
ئه‌م ناوچه‌خوازی شێوهزارییه که به‌م شێوازه له ئه‌لفوبێ زمانی کوردی ره‌نگێ داته‌وه ده‌توانێت گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بێت بۆ به‌رگری کردن له گه‌شه کردن، به‌ربڵاو بوون و کامڵ بوونی چهشنهزمانی ستانداردی کوردی له نێوان هه‌مۆ شێوه‌زاره‌کانی ئه‌م زمانه.
- جا ئه‌م کێشه‌یه چۆن ده‌توانێت چاره‌سه‌ر بکرێت؟
- له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک بنکه‌گه‌لێکی زانستی و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه وه‌کو دپارتمانه زانستییه‌کانی زانستگاکان به تایبه‌ت دپارتمانگهلێکی وه‌ک دپارتمانی زمان و ئه‌ده‌بیات و زمان‌ناسی و ئاوا ...، فهرهنگستانی زمان و ئه‌ده‌بیات، ئاکادمیای زمان و زمان‌ناسی، کۆڕه زانستییه‌کانی بورای ئه‌ده‌بیات و زمان وه‌ک "کۆڕی زانیار" له کوردستان، وه‌زاره‌تی فێرکاری و راگه‌یاندن، مه‌دیاکان، گوڤار و رۆژنامه‌کان، ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تییه ناسراوه ئه‌ده‌بییه‌کان و ... که هه‌موویان ده‌توانن به‌رپرسی بڕیار دان سه‌باره‌ت به ئاوا بابه‌تێک بن. ئه‌مان ده‌توانن له رێگای به‌رگری کردن له به دی هاتنی ئه‌م فره‌چه‌شنییه له ئه‌لفوبێ زمانی کوردی رێگای به‌ره‌و یه‌ک هاتن و یه‌کگرتنی گه‌لی کورد روونتر بیکه‌نه‌وه. به‌ڵام به دی هاتنی ئه‌م فره‌چه‌شنییه له ئه‌لفوبێ هه‌ر زمانێک له راستیدا مه‌سه‌له‌یه‌کی خراپه که ده‌توانێت بووته هۆی لێک دوور که‌وتنه‌و و له ئاکام دا دابڕان هه‌ندێک له کۆمه‌ڵگاکانی کورد زمان که به شێوه‌زار و بنزارگهلێکی جۆراوجۆر قسه ده‌که‌ن.
- به‌ڵام له ئه‌م شێوهزارگهلهی که جه‌نابتان ئاماژه‌تان پێ ده‌کرد، نووسه‌ران پێیان وایه که ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانکارییه‌ی که ئه‌وان ده‌ڵێن له سه‌ر ئه‌م ئه‌لفوبێیه نەکرێت به‌شی گه‌وره‌یه‌ک له فۆلکلۆری ئه‌م ناوچه‌گه‌له ناتوانرێت به‌م ئه‌لفوبێیه ناسراوه بنووسرێت؟
- له راستیدا ئه‌مه باوه‌ڕێکی هه‌ڵه‌یه، من له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م کرد، هه‌موو زمانه‌کانی دونیا شێوهزارگهلێکی جۆراوجۆریان هه‌یه، هه‌موو ئه‌م شێوه‌زاره‌ش به هه‌مان ئه‌لفوبێیه ده‌نووسن، جا چ بابه‌ته‌که‌یان فۆلکلۆری ناوچه‌که‌یان بێت چ بابه‌تێکی زانستی به چهشنهزمانی ستانداردی زمانه‌که‌یان بێت.
ئه‌وه‌ی که بڵێن له‌نه‌بوونی پیتی واته (x) به‌شی هه‌ره‌زۆری فۆڵکلۆری ناوچه‌ی فه‌یلی، له‌کی، کهڵهڕی، هه‌ورامی، ... نابێ بنووسرێت، به راستی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه. له مێژۆی نووسینی کوردی "ده‌فته‌ر"-گه‌لێکی ئایینی یارسان هه‌یه، ده‌قی هه‌مووی ئه‌م دهفتهرگهله به رێنووس و ئه‌لفوبێ زمانی فارسی نووسراوه زۆربه‌ی یارسانه‌کان هێشتا هه‌ر به‌م رێنووسه دهنووسرن و ده‌خوێنن!!! جا بابه‌ته ئایینییه‌کانی یارسان که به ئه‌لفوبێ زمانێکی دیکه دهنووسرن چۆن نافهوتن؟! ئه‌لفوبێ و رێنووسی هه‌ر زمانێک بوونێکی رێساییه؛ واته قه‌راردادێک له نێو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا. ئه‌م قه‌رارداده ده‌توانێت به هه‌ر شکڵێک که ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا بێانهوهی پێناسه‌ی بکرێت، به‌ڵام ئه‌م قه‌رارداده، لێره‌دا رێنووس و ئه‌لفوبێ، ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک دابین بکرێت که هه‌مووی ئاخێوه‌رانی زمان له هه‌ر شێوه‌زارێک بن یه‌ک رێسا و قه‌رارداد و یه‌ک رێنووسیان بێت.
- زۆر که‌س ده‌ڵین که بۆ ئه‌م پێتگهله که له لایه‌ن هه‌ندێک له شێوه‌زاره‌کانه‌وه به ئه‌لفوبێ ئارامی یان لاتینی زمانی کوردی زیاد کراوه، دهنگهایهکی له ئه‌م شێوه‌زارانه هه‌یه که له ئه‌م شێوهزارگهلهی که له بنه‌ره‌ته‌وه ئه‌م ئه‌لفوبێیان به پێ بنه‌ماکانی ده‌نگی ئه‌مان داڕێژڕاون بوونیان نییه، بۆیه ده‌بی ئاوا پیتهایهکی تایبه‌ت به ئه‌م شێوهزارگهله به ئه‌لفوبێ ئه‌م شێوه‌زارانه زیاد بکرێت؟
- ره‌نگه ئاوا ئیدئایهک راست بێت. واته له شێوه‌زارێک ده‌نگێک بێت که وه‌کو نموونه له شێوه‌زاری سۆرانی که وا دیار له بنه‌ڕه‌ته‌وه بنه‌مای به دی هاتنی ئه‌لفوبێ ئارامی کوردییه ئه‌م ده‌نگه بوونی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ناتوانێت بووته هۆی ئه‌وه‌ی که بۆ هه‌ر ده‌نگێک له هه‌ر شێوه‌زار یان بنزارێک پیتێک دابین بکرێت. ئه‌گه‌ر سرنجێک بکیشینه سه‌ر ئه‌لفوبێ دیکه‌ی زمانه ناسراوه‌کانی دونیادا ده‌بینین له ئه‌لفوبێ هه‌ر کام له ئه‌م زمانانه چه‌ندها ده‌نگی هه‌یه که بۆ هیچ کام ئه‌م ده‌نگانه پیتێک دابین نه‌کراوه، وه‌کوو نموونه له زمانی عه‌ره‌بی و فارسی بۆ ده‌نگه ده‌نگداره کورته‌کانی ئه‌م زمانانه هیچ پیتێک دابین نه‌کراوه، له زمانی فارسی بۆ ده‌نگی [ڤ] هیچ پیتێکی تایبه‌تی نهدانراوه به‌ڵام ئه‌مان ئه‌م ده‌نگه‌یان هه‌ندێک جار به پیتی (ف) و هه‌ندێک جار به پیتی (و) ده‌نوێنن.
کارایی ئه‌م ئهلفوبێیهش به ئه‌م که‌م و کورتییه تێک ناچێت. ئه‌وه‌یه که من باوه‌ڕم وایه که دانانی پیت بۆ ئه‌م ده‌نگانه له لایه‌ن ئه‌م شێوهزارگهلهوه له راستیدا نیشانه‌ی ناوچه‌خوازی شێوهزارییه. ئه‌گه‌ینا به نه‌بوونی ئه‌م پیتانه‌ش ده‌توانرێت ئه‌م شێوه‌زارانه‌ش بنووسرێت و بخوێنرێت. له لاییکی دیکه‌وه له هیچ شوێنیک له دونیادا وها کارێک نه‌کراو که ده‌نگه‌کانی هه‌مووی شێوه‌زاره‌کانی زمانێک پیتی تایبه‌ت به شێوه‌زاریان بێت.
- ئایا به رای جه‌نابتان ئه‌م کاره واته دروست کردنی ئه‌لفوبێ شێوه‌زار تایبه‌ت له زمانی کوردی ده‌توانێت خه‌سارێک بگه‌ینێته واتای کورد به گشتی؟
- وه‌ک ده‌زانین زمان پێناسه‌یه‌که ئاشکرا و دیاری له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک. له راستیدا زمان ده‌توانێت باشترین و ره‌سه‌نترین شوناسی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ر نه‌وته‌وه‌یه‌ک بێت. وه‌ک ده‌بینین نێوی زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا –له بواری ژئوپولیتیکه‌وه- له گه‌ڵ نێوی زمانی ئه‌و وڵاته‌یا و هه‌روها نێوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که به‌شی گه‌ورای خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته به دینێت له یه‌ک سه‌رچاوی وشه‌ییه‌وه به دی دێن. چه‌مک یان واتای کورد وه‌کو زۆربه‌ی زۆری دیکه‌ی زمانه‌کانی دونیا به گشتی پێشانده‌ری خه‌ڵکێکه، پێشانده‌ری کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌وره‌ی زمانییه که خۆی پێکهاتووه له خه‌ڵک یان کۆمه‌ڵگاگه‌لێکی بچوکتر که فاکته‌رێکی هاوبه‌شه‌وه ئه‌م خه‌ڵک یان کۆمهڵگاگهله له پاڵ یه‌ک داده‌نێت و وه‌کو یه‌کێکی یه‌کگرتوو پێناسه‌یان ده‌کات. به راستی بۆ ئێستای کورد ئه‌م فاکته‌ره چی ده‌توانێت بێت؟؛ وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ؟ نه چۆن کۆمه‌ڵگای کورد زمان ئێستا له چه‌ند وڵاتی جیاواز و دهرواسی دا به ژیانی خۆی دریژه ده‌دات، کوردێک سووریه، کوردێک عێراقییه، کوردێک ئێرانییه، کوردێک تورکییه، .... ئایین؟ نه چۆن کورده‌کان چه‌ندها ئایینی جۆراوجۆریان هه‌یه، کوردێک موسڵامنی سونه‌یه، کوردێک موسڵمانی شیعه‌یه، کوردێک ئێزه‌دییه، کوردێک یارسانه، کوردێک ....!؟
له راستیدا کورده‌کان ته‌نیا له فاکته‌ری کورد بوونه‌وه به ته‌واو مانا هاوبه‌شن، واته کورد بوون که له زمانێکی هاوبه‌ش به ناوی کوردی ره‌نگی داوه‌ته‌وه. ناوی زمانیان شوناسی نه‌ته‌وه‌که‌یان و ناوی نه‌ته‌وه‌که‌شیان شوناسی زمانیان. جا له دونیای ئه‌مڕۆ که به ناوی "سه‌رده‌می پێوه‌ندی و ئرتبات"-ه‌وه ناسراوه گرینگ‌ترین رێگای پێوه‌ندی مروڤ زمانه و گرینگ‌ترین و فه‌رمیترین مه‌دیای په‌یوه‌ندییه زمانییه‌کان رێنووس و ئه‌لفوبێیه. واته ئه‌لفوبی و رێنووس شوناسی هه‌بوونی زمانن، کاتێک که ئه‌لفوبێ بگۆڕی ده‌بێ بڵێن زمان گۆڕیوه. جا نه‌ته‌وه‌یه‌ک که به باوه‌ڕی خۆی زمانێکی هاوبه‌شی هه‌یه به‌ڵام دیان ئه‌لفوبێ جۆراوجۆر له پانتای ئه‌م زمانه هه‌ر کام له ناوچه‌یه‌ک هه‌یه، به رای ناتوانێت شوناسی نهتوایهتییکی واحیدی بێت.
24/672014