شارام مێرزایی
سالێک له یەکەمین خۆسوزی ،له زنجیره خۆسوزییەکانی پەیرەوانی ئاێینی یارسان تێپەر دەبێت،سالێک پڕ له تێکوشان و خۆپێشاندانی چالاکانی مەدەنی یارسان بۆ بەدەست هێنانی مافه رەواکانیان و هەروەها پێشپێگرتن له دوپات بوونی کارەساتگەلێکی ئاوا بەڵام بەداخەوه له گەل ئەوەدا کە هیچ یەک له داواکارییەکاننیاندا به دی نەهاتووه بەلکوو له یەکەمین مانگی بەهاردا " حکمەت سەفەری " لەسەر بێرێزی کردنی ئەفسەرێکی سوپای ئێران به بنەماکانی ئاێینی یارسان بە چەکەکەی خوەی دەکوشت.
ئەگەر ئاوڕێک بدەینه مێژوو ئەمە یەکەم جار نییه که یارسانییەکان ئاوا توشی سووکایەتی و له دەسدانی ئازیزانییان دەبن. له سالانی 70 هەتاوی کاتێک 2 پیاوی یارسان بۆ شهادەت له دادگا بانگهێشت دەکرن دادوەری دادگا هاوکات لەگەل بینینی شێوازی سمێلیان ئەو دوو کەسه له ژوورەکەی دەر دەکات و دەلێت 0 : به گوێرەی فەتوای گەورەکانی ئاێینی ئسلام قسەکانتان نابێته بنەمایەک بۆ حوکم دان.
له پائیزی 83 هەتاویدا فەرماندەی هێزێکی نزامی له ئازەربایجان ، به زور سمێلی سەربازێکی یارسانی دەتراشێ، که ئەم سووکایەتییه بوو به هۆی سەرهەلدانی گوندەکانی سەر به یارسانی دەورەبەری ئەو پایگایه که له ئاکامدا شش چەکداری ئێرانی لەگەل فەرماندە ئاماژه پێکراوەکه کوژران و شش کەسیش له گوندەکان.له دووای ئەو هەلومەرجەدا سوپای ئێران به تەواوی هێرش دەکاته سەر ناوچەکەو دەیان کەس دەگرت و بەپەله له کورته ماوەیەک لە مەحکەمەیەکی فەرمایەشی دوو کەس به نێوەکانی " مادی قسم زاده" و " یونس ئاقایان" سزای له سێدارەدانیان دەدرێت و هەروەها " سەهەند علی موحەمەدی " و " بەخش عەلی موحەمەدی" به 13 سال زندان سزا دەدرێن.
سووکایەتی به بنەماکانی ئاێینی یارسان و له ئاکامدا شەر ولە یەک دان نێوان پەیرەوانی ئاێینی یارسان و هێزه ئەمنییکانی ئێران ئەوەنده زۆرەه که باس کردن لەو بارەیه له تاقەتی ئەم وتاره نییه بەلام گرینگ ترین خاڵی بەرچاوی ئەو رووداوانه تاوانبار بوونی دام و دەزگاکانی ئێران له تعامولییان لەگەل خەلکی یارسانه کە دەبێته هۆی سەرەکی کێشە و پێک هێنانی بارودۆخیکی ئالوز.
ئەگەر هەڵگەڕینەوه بۆ رووداوەکانی ساڵی رابردوو دەبینین له ژوئنی 2013دا "حەسەن رەزەوی" بۆ دەربرینی نارزاییەتی خوەی بەرانبەر به سووکایەتی کردن به یارسان خۆی دەسوتنێت و له درێژەی ئەو شێوه نارزایەتی دەربڕینه له 4 ژوئنی 2013دا "نیکمەردی تاهری " ئاگر به جەستەی خۆی بەردەدات و هەروەها 27 ژوئیه هەر ئەو ساڵه "مەحەمەدی قەنبەری" لەبەردەمی پارلمانی ئێران ئاگر بە گیان خوەی دەسنێت. بەداخەوه گیان بەخشینی ئەم سێ کەسه که به ئامانجی گۆڕینی بارودۆخەکەدا و دەربڕینی نارزایەتیان بوو،کاریگەرییەکی ئەوتوی لەسەر تعامولی دام و دەزگاکانی حوکمی نەبووه و "حکمەت سەفەری" که دەورانی سەربازی تێپەر دەکرد بە دەستوری فەرماندەی پایەگاکەی به زور سمێلی دەتاشن و ئەمه ئەبێت به هۆی خۆکوشی حکمەت سەفەری .
کێشه له کویه ؟
به گوێرەی دەستوری ئێران – بەشی 13 – حکومەتی ناوەندی تەنیا زەرتشت و مسیحی و جولەکه به ئائینیکی خودایی و ناسراو دەناسێت و بێجگه ئەوانه هەر دین و ئائینیکی تر دەستکردن . به هوی ئەم یاسایه له ئێراندا دامەزراندنی پەیرەوانی ئائینی یارسان له دام و دەزگا حوکمییەکاندا غەدەغه بووه و هەیه،هەروەها گەنجانی یارسانی ناتوانن بەناوی یارسان بوون، بەشداری له خۆلی زانکوەکاندا بکەن و... هەتەد.
بێجگه ئەوەی که مافی ئنسانی ئەم خەلکه له دەستوری ئێران نەپارزراوه بەڵکوو رێژەی ئاوەدانی ناوچه یارسانییەکان له کەمترین ئاستی پەرەپێدان بووه ، تا ئەو رادەدا که دواکەوتووترین ناوچەی رۆژئاوای ئێرانه له بواری سەنایع و کومپانیا بەرهەم هێنەرەکاندا
پێک هاتنی " لێژنەی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسانی" چالاکانی مەدەنی یارسان
له درێژەی چەند ساڵی رابردوو ئاوا نەبووه که خەلکی زانا و کەسایەتی سیاسی-کۆمەڵاییەتیەکانی یارسان بەرانبەر بەو هەموو بێعدالەتی و نابەرابەرییه بێدەنگ ببن، بەڵکوو له هەر ڕووداوێکی دژ به یارسان، چالاکییەکی مەدەنییان رێک خستووه و نارزاییەتی خۆیان دەربڕییە،بەڵام لەو جم وجولانه دەتوانین چەند خاڵی گرینگ بەرچاو بگرین:
# ئەو چالاکییانه تەنیا لە کاتی رووداوە لێقوماوەکان ساز کریاس و بەداخەوه چالاکی مەدەنی یان ئەکتری سیاسی یارسان نەیتوانیوه خوەی دەستپێکەر و هاندەری خەلک بۆ بەدەست هێنانی مافه رەواکانیان بێت
# چالاکییەکان ماوەیەک دوای رووداوەکان دەوەستێن و ئەکتری سیاسی یان چالاکی مەدەنی نەیتوانیوه لەو دۆخە بۆ گەیشتن به ئامانج و داخوازییه ڕەواکانی کەڵک وەربگرێت
# نەبوونی خوێندنەوێک له دۆخی ئێستا و داهاتویی یارسان بۆ رێکخستنی مەدەنی-سیاسی کۆمەڵگا، که له پرش و بلاو بوونی چالاکان و چالاکییەکان ئاو دەخوات.
# نەبوونی پەیوەندی بەردەوام و پتەو لەگەل بەشەکانی تری کۆمەڵگای مەدەنی له دەرەوەی ئەتومسفریای بیروباوەری یارسان که بووەته هۆی کەڵک وەرنگرتن له هێز و پتانسیلەکانیان له پێناوی بلاو بوونی خەباتی ئازادیخوازانەی خەلکی یارسان له سوچ،سوچی کۆمەڵگا.
ئاڵوگوڕەکانی ناوچەیی و جیهانی هیچ کاتێک چاوه ڕێ ئێمه نابن که چه دەمێک دەمانەوێ ئەکتێک بکەین یان چه هەڵسەنگاندنەوەێک له دۆخەکەمان هەیه ئەنجا بڕیار بدەین، بۆیه چالاکانی مەدەنی-سیاسی یارسان له ساڵی 2013 بۆ بەردەوام بوون و چڕو پڕ کردنی چالاکییەکان " لێژنەی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسانی"یان پێک هێنا تا له رێگای ئاشتی و دیاڵوگ بتوانن مافه رەواکانی خەلکی یارسان بستێنن.ئەم بزاڤه توانیووه لە درێژەی یەک سالی رابردوودا چەندین خۆپیشاندان بەردەم بینای پارێزگای کرماشان و پارلمانی ئێران له تارن ساز بکات و له هەموو سال یادکانی گیان بەختکرانی رێگای ئازادی و بەرابەری هەبوونه و ڕوڵێکی باشیان گێڕاوه.
21/06/2014