مسته‌فا شه‌مامی ( دیاکۆ
4/ تێزی "تهواۆبوونی مێژوو “:سه‌رکه‌ۆتنی دێمۆکراسی لیبرالی له دونیای گلۆبالدا /فرانسیس فووکوویاما
به‌شی 4چواره‌می ئه‌م زنجیره بابه‌ته له په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ل تێزی فرانسیس فووکوویاما ئاماده کراوه، دیاره ئه‌م تێزه‌ش هه‌روه‌ک ئه‌ۆ تێزانه‌ی له به‌شه‌کانی: یەکەم، دووهەم، وە سێهەمی ئەم زنجیرە بابەتەیە ،ئاماژه‌یان پێکرا له کۆنتێکستو که‌شوهوایه‌کی تایبهتیو په‌یوه‌ندیدار به دونیای ئیدیۆلۆژیهکان،و کۆنفلیکتو ململانی نێوانئیدیۆلۆژیکیدا بهستێنسازی بۆکراوه، هه‌ر بۆیه‌شه به‌پێویستم زانی وه‌ک سه‌ره‌تای ده‌سپێکی تێزی “تهواۆبوونی مێژوو ”له پاراگرافی کۆتایی به‌شی سێهه‌م سوودوهربگرم بۆ ئه‌وه که توانرابێ سه‌ره‌رای درووست‌کردنی پردێکی په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ل به‌شه‌کانی پێشتر،هه‌ر ئاوه‌ش ئاماژه‌یه‌کی کوورتیش بهۆ به‌ستێنه کرابێت که فووکوویاما تێزی خۆی تێدا ئامادهۆ ئاراسته‌کردووه.
هه‌ر وه‌ک له به‌شه‌کانی پێشتری ئه‌م زنجیرهبابهتهیهدا به ووردی باسی لێ‌کرا، لیبرالیزم و سۆسیالیزم له‌زانستی سیاسی‌دا، هه‌مووکات وه‌ک ئیدیۆلۆژیگهلی ره‌سمی‌و متعارف چاۆلێکراون،و له‌پرۆسه‌ی سیاسهتگووزاریی ئینیستیتۆسیۆنالدا رۆل‌و نه‌قشێکی زهقو به‌رچاۆ، وه کارگه‌ریان گێراوه، وه ئێستاش وه‌ک پێشتر (له به‌شی 3هه‌می ئه‌م زنجیره بابهتهیهدا) ئاماژه‌ی پێکرا کهۆتوونهته ناۆ ره‌ۆتێکی هه‌مگه‌رایی: بۆ وێنه لیبرالیزمی کلاسیک،و نئۆلیبرالیزم که خوازیاری که‌مکردنه‌وه‌ی ته‌داخوول و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ۆله‌ت له سازوکاری بازاری ئازاد دان، سه‌ره‌رای کۆمه‌لێک رهخنهۆگازاندهی کهلاسیکیان له سۆسیالیزم،و سۆسیالدمۆکراسی ،ئێستاکه له‌ئه‌نجامی ئه‌م ئالووگۆرانهی پێشتر ئاماژه‌یان پێکرا، گشت داخواز‌و متالیباتی سوونهتیسۆسیالیزم وسۆسیالدێمۆکراسیان تهقهبوولکردوه، وه‌ک:(بیمه‌ی کار، ته‌ندروستی، پهروهردهۆبارهێنانی گشتی‌و....ههتهد)، دیاره سۆسیالیزمیش له‌م گۆرانکارییه سه‌رده‌میانه بێتهسیرنهبووه، به‌لکوو ئه‌م قووتابخانهیهش ناچاره‌ن بۆ خۆئهکتوالیزه کردن ده‌گه‌ل ئه‌م کۆنتێکستو کهشۆههوا تازه‌یه‌دا، ئه‌مباری ئیدهۆ ئیده‌ئاله‌کانی له‌بێژینگ داوه، ۆ به پێشگرتنی ئینیسیاتیوێکی نوێ له ژێرعینوانی "رێگای3هه‌م" (ئانتۆنی گیددنس،تۆنی بلێر) خۆی ده‌خاته ره‌ۆتی ههمگهراییو نێزیک بوونه‌وه له پرۆژه‌ی لیبرالی، وه به‌م چه‌شنه دوو بالی لیبرالیزمی سیاسی‌و لیبرالیزمی ئابووری که جیهانی ئیدیۆلۆژیهکانو کۆنفلیکتو ململانی نێوانئیدیۆلۆژیکی پی ئارایشو ئاراسته کرابوو، وه وه‌ک بهستێنو بگره ههویێنی ململانی نێوان ئیدیۆلۆژیکی سه‌ده‌ی20 که‌لکی ئهبزاریان لێوه‌رده‌گیرا، هه‌نووکه له ئه‌نجامی ره‌ۆتی روو له گه‌شه‌ی ناوهندگهراییو بگره پرۆسه‌ی سازگاریو ژیانی به ئاشتی دوو بالی ئیدیۆلۆژیکی لیبرالیزمی سیاسی‌و ئابووری، واته لیبرالیزم و سۆسیالیزم به‌هه‌موو پهلو پۆی راست‌و چه‌پیانه‌وه، به دلنیایه‌وه ده‌توانرێ ئیدعای ئه‌وه بکرێت که سیگنالی تهواۆبوونی ململانی نێوانئیدیۆلۆژیکی که‌مو زۆر به گوێ ده‌گات، یان بۆ ئه‌وه که ئیغراق له‌م ئیدعایه‌دا نه‌کرابێت، لانیکه‌م ده‌توانریت بلێین ره‌وتی روو لهتهواۆبوونی ململانی نێوان ئیدیۆلۆژیهکان رووی له گه‌شه‌دایه ،که‌وایه لێره‌دا ئه‌م پرسیاره زه‌ق ده‌بێته‌وه که ئایا تێزی فرانسیس فووکوویاما که باسی تهواۆبوونی مێژوو (مهبهسیتی میێژوویی ململانی نێوانچینیایهتیه)، وه سه‌رکه‌ۆتنی دێمۆکراسی لیبرالی له جیهانی هه‌نووکه‌یی دا ده‌کا، بلێی راست بێت؟
وه‌لام بۆ ئه‌م پرسیاره له به‌شی 4چواره‌می ئه‌م زنجیره بابه‌ته‌یه که ئێستا له‌به‌ر ده‌ستان دایه ئامادهۆ بگره ئاراسته ده‌کرێت.
فرانسیس فووکوویاما، سالی 1989 ووتارێکی کوورتو پووخت له ژێر عینوانی “تهواۆبوونی مێژوو" له ( The Nacional Interes ) ئاراسته ده‌کا، له‌م ووتاره‌دا باسێک له‌په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ل سه‌رکه‌ۆتنی لیبرالدێمۆکراسی کۆنسێسوال، واته ته‌وافووقی دێنێته‌ئاراوه که چۆن دێمۆکراسی ته‌وافووقی له پرۆسه‌ی پراکتیکدا خه‌ریکه ئاراسته‌یه‌کی جیهانی په‌یدا ده‌کات، فووکوویاما بۆ ئیسباتی ئه‌م ئیدعایه ئاماژه به سه‌رکه‌ۆتنی قهتعیو لێبراوانه‌ی لیبرال دێمۆکراسی ته‌وافووقی، به‌سه‌ر گشت ئه‌ۆ نیزامه سیاسیانەدا ده‌کات که له قۆناغگه‌لی جێوازی مێژوویی مۆدێرن‌و هاۆچهرخدا، پێکهاته‌ی سیستمگه‌لی سیاسی‌و ده‌سه‌لاتداری وهلاتانیان پێکهێناوه، وه‌ک :سه‌لته‌نه‌تی بنه‌ماله‌یی، نیزامی ئۆتۆریتاریستی، فاشیستی،وه سه‌رئه‌نجام نیزامه کۆمۆنیستیەکان، فووکوویاما پێوایه که دێمۆکراسیلیبرالی وه بازاری ئازاد عه‌مه‌له‌ن مشرووعییهتو ئاراسته‌یه‌کی جیهانیان به‌خۆوه‌گرتووه، وه ده‌کرێ زۆر بهراشکراویی بلێین که‌له جیهانی هه‌نووکه‌یدا، عه‌مه‌له‌ن هیچ ئالتێرناتیوێکی دیکه که شان له‌شانی دێمۆکراسیلیبرالی بدات، وه‌ک به‌دیلێکی دیفاکتۆ بوونی نییه، به‌لام لێره‌دا پێویسته له قه‌راغ ته‌قه‌بوولی ئه‌م راستیه‌ش که ئاماژه‌ی پێکرا، دیارده‌گه‌لێک ده‌ستنیشان بکرێن که لەراستای به جیهانیبوونی لیبرالدێمۆکراسی، وه بازاری ئازاد دا مقاومه‌ت ده‌که‌ن، که بریتین له فووندامێنتالیزم به‌هه‌موو ره‌نگه‌کانیه‌وه، ده‌گه‌ل ناسێۆنالیزم و بزووتنەوەگەلی شووناسخوازی و نەتەوەخوازی.
)] من پێموایه ئیسلامی خهلکسالار واته دێمۆکراتیکو ئهکتوالیزهکراۆ، و سه‌رده‌میانه له‌درێژخایه‌ندا، ده‌توانێ وه‌ک ئالتێرناتیۆ له به‌شێک له جووغرافیای سیاسی جیهاندا رۆلی کارگه‌ر بگێرێت، چوونکه به‌ستێنێک که فووکوویاما بۆ تێئۆریزه‌کردنی تێزه‌که‌ی سوودیلێوهرگرتوه جیهانی مادی ئه‌مریکا، ئۆرووپا، وه ئه‌مریکای لاتینه)هه‌ر چه‌نده ئه‌م وه‌لاتانه‌ی ئه‌مریکای لاتین ئێستاشی ده‌گه‌ل بێت نه‌یانتوانیوه له پرۆسه‌ی مۆدێرنیزاسیۆنی یه‌که‌مدا سه‌رکه‌ۆتنی ته‌واۆ به‌ده‌ست بێنن،و له‌م راستایه‌دا جێگه‌ی گوومانه که توانیبێتیان خۆیان به کولتوری دێمۆکراسی ته‌یار کردبێ.)، فووکوویاما له تێرامانهکهیخۆیدا بۆ وه‌سفی کۆرانکاریهکانی جیهانی سه‌رده‌م، کۆمهلگاگهلێکی خاوه‌ن هێزو پۆتانسێلی مادی‌و مه‌عنه‌ویی ئیسلامی له‌به‌ر چاۆ نه‌گرتووه، که گه‌ر بێتوو کێشه‌کانی ناووخۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن به گشتی‌و له سه‌رێک ده‌توانن، وه‌ک فاکتۆرێکی هه‌ره گرینگ‌و کارگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی تهوازوونو بالانسی دهسهلاتو بگره ئارایشی سه‌رله نوێی سیستمی سیاسی‌و ده‌سه‌لاتداریه‌تی جیهانی، وه سووباتو سه‌قامگیربوونی ئه‌ۆ سیستمه رۆل‌و قوورسایی مێژووسازی خۆی بنوێنێ، دیاره ئاماژه به فاکتۆری ئیسلام لێره‌دا، 2دوو باسی په‌یوه‌ندیدار به ململانی نێوانکوولتوری له لایهکو دیالۆگوگۆفتمانی نێوان کوولتورهکانی جیهانی ئیسلامی،وه جیهانی مهسیحییهتو یه‌هوودیه‌ت له‌لایه‌کی دیکه‌وه دێنێته ئاراوه، که ئه‌وه‌ش خۆیلهخۆیدا پێویستی کردنه‌وه‌ی جێگه‌ی باسێکیتر له‌م پانۆرامایهدا ده‌ستنیشان ده‌کات، باس له‌م بابه‌ته بۆ ده‌فه‌تێکی دیکه هه‌لده‌گرین [(
فووکوویاما له درێژه‌ی ووتاره‌که‌یدا، ئاماژه به‌وه ده‌کا که سه‌رئه‌نجام کۆمه‌لگای به‌شه‌ری گه‌یشتۆته ئاخرین قۆناغی ئیدیۆلۆژیکی، واته ئاخرین فۆرمی دهسهلاتداریهتیو چه‌شنی حکومه‌تی به‌شه‌ری، که‌ئه‌م دیارده‌یه ئیلزامه‌ن زه‌مینه‌ی تهواۆبوونی مێژوو ( له‌به‌شی 3هه‌می ئه‌م زنجیره بابهتهیهدا) ئاماژه‌م به‌مه‌به‌ستی فووکوویاما سه‌باره‌ت به تهواۆبوونی مێژوو کردوه، که مه‌به‌ستی تهواۆبوونی مێژوویی ململانی نێوانچینیایهتیه) ده‌ره‌خسێنێ، دیاره تێزی فووکوویاما وه‌ک تێزه‌کانی دیکه له هێرشی رهخنهۆ گازه‌نده بیرمه‌ندانی بواری زانستهسیاسیو کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بێبه‌ش نه‌بووه، هه‌ر بۆیه‌شه فووکوویاما له ئه‌نجامی کۆمه‌لێک ره‌خنه که له‌هه‌مبه‌ر تێزه‌که‌ی ئاراسته‌کرابوون، له کتێبێک دا به‌ناویی (The End of History and the Last Man)،که دواتر دەێنووسێ ههۆلدهدات تێزه‌که‌ی باشتر‌و روونتر شیبکاته‌وه ،ئه‌ۆ له‌م روونکردنه‌وه‌یه‌دا ده‌لێ: مه‌به‌ست له تهواۆبوونی مێژوو، تهواۆبوونی رووداوه‌کانی مێژوو نییه، به‌لکوو ئه‌وه‌ی ئه‌ۆ له‌م تێزه‌دا وه‌ک تهواۆبوونی مێژوو مه‌به‌ستی بووه، بریتیه له: پرۆسه‌ی گهشهستاندنێکی بهیهکبهستراوه و مووهحهدو یهکانیه، واته به‌هه‌مان شێوه که هێگل‌و مارکس پیانوابوو کۆتایی‌و ئاخروئووخری مێژوو وه‌ختێک دێته‌ئاراوه، که سه‌رئه‌نجام له ئاکامی خهباتو ململانی نێوانچینیایهتی، سه‌رکه‌ۆتنی کۆمه‌لگای بێ ته‌به‌قه‌ی کۆموونیستی مسهۆگهرو ده‌سته‌به‌ر بکرێ، فووکوویاما پێوایه: که به پێچه‌وانه‌ی پێشگووییو پێشبینی مارکس ئه‌وه دێمۆکراسیه، نه‌ک کۆموونیزم که زه‌مینه‌ی دروستکردنی دوایین قۆناغی رووشدو گه‌شه‌ی مرۆفو کۆمه‌لگای به‌شه‌ری ده‌ره‌خسێنێ، که‌وایه ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه که ته‌نیا قۆناغی مێژووییمان گۆریوه، نه‌ک ئه‌وه‌که له‌م قۆناغه تازه‌یه‌دا که لیبرال دێمۆکراسی خاوه‌ن هێژموونی جیهانگیره، رووداۆگهلی مێژووسازی زهقو به‌رجه‌سته روو نه‌ده‌ن وه یان له‌ئارادا نه‌بن.
ئه‌رگوومێنتی 2دووهه‌می فووکوویاما بۆ شیکردنه‌وه‌ی تێزی" تهواۆبوونی مێژوو" ئاوهدهسپێدهکا :که تهواۆبوونی مێژوو بهۆمانایه نییه که دێمۆکراسیلیبرالی ده‌گه‌ل پرۆبلێمو بێعهدالهتیو نابه‌رابه‌ری رووبه‌روو نه‌بێت، به‌لکوو ئه‌ۆ پێیوایه که له‌م قۆناغه له‌کۆمه‌لگای به‌شه‌ریدا، که به قۆناغی سه‌رکه‌ۆتنی لیبرالدێمۆکراسی ته‌وافووقی ناۆدێریکردووه، پێویسته گشت گرفتگهلو بیعهدالهتیهکان له رێگای دێمۆکراسی‌و بگره زیاتر دێمۆکراتیزه‌کردنی هه‌موو له‌یه‌نه‌کانی ژیانی ئینسانی چاره‌سه‌ربکرێن، بهۆ مانایه که ته‌نیا ئالتێرناتیو بۆ دێمۆکراسی، تهۆسعهۆ گه‌شه‌ی هه‌رچی زیاتری نه‌فسی عهمهلو پراکتیکی دێمۆکراسیه، واته ته‌نیا ئالتێرناتیو بۆ دێمۆکراسی، دێمۆکراسیترکردنی پێکهاته‌ی سیستمگه‌لی سیاسیه، ئه‌وه‌ش بریتیه له تهۆسعهۆ ته‌عمیقی بایخگهلو گشت لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به دێمۆکراسی لیبرالیه وه‌ک: ئازادی زیاتر، مشارکه‌ت و به‌شداری زیاتر، کۆنترۆلی زیاتری ده‌سه‌لات، ماف‌و ئۆتۆنۆمی زیاتر و،،،،،، ههتهد.
فووکوویاما پێوایه که بووعدو ره‌هه‌ندی نۆرماتیو بۆ دێمۆکراسی لیبرالی، بازاری ئازاده، که شه‌رعییه‌تی گلۆبالو جیهانی له گۆره‌پانی پراکتیکدا په‌یداکردوه، وه سه‌ره‌رای که‌مو کۆریه‌کانی ته‌جرووبی که لێره‌و له‌وێ بهرچاۆدێن به‌لام بهۆحالهش له ئه‌مریکاو ئۆرووپا و ئهمریکایلاتین، ئه‌م فۆرمه له دهسهلاتو شێوه‌ی حکومه‌تداری به‌رچاوه، ده‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا گشت بیروبرواکان له‌سه‌ر ئه‌م خاله کۆکن، که پرسگه‌لی په‌یوه‌ندیدار به‌م فۆرمه له حکومهتو ده‌سه‌لاتداریه‌تی له رێگه‌ی تهوهسوول به ئالتێرناتیوگهلی جێواز له دێمۆکراسی بۆ وێنه (ئالتێرناتیویی کۆموونیستی) چاره‌سه‌ر ناکرێن، به‌لکوو پێویسته وه ده‌بێ مکانیزمگهلێ ئینستیتوسیۆنال، کولتووری، سیاسی،و کۆمه‌لایه‌تی پێویست بۆ ئه‌م مۆدێله له دێمۆکراسی که تائێستا به شێوه‌یه‌کی ناتهواۆ و ناکارامه به‌کارده‌هاتن،و جێگه‌ی ره‌خنه‌ی زۆرلایه‌ن بوون، بکخرێنه ره‌ۆتێکی چاکسازی‌و پالاۆتن، بۆ ئه‌وه دێمۆکراسی له ئه‌ساره‌تی تاکو گرووپگه‌لی تۆتالیتاریستیو ئیرادهگهراۆ ئارمانی ده‌رباز بێت.
فووکوویاما پێوایه که دێمۆکراسی سه‌رکه‌ۆتنی ئیده‌ئالی ده‌ستخستوه و ئیده‌ئالی دێمۆکراسی ته‌بدیل به‌م فۆرمه له حکومهتو شێوه‌ی بهرێوهبردنو ده‌سه‌لاتداری بووه که خه‌ریکه ئاراسته‌یه‌کی جیهانی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ، وه به کرده‌وه‌ش توانیویه‌تی ئه‌وه بسه‌لمێنین که بههاۆ بایخگه‌لی په‌ێوه‌ندیدار به دێمۆکراسیلیبرالی، توانیویانه رۆلی لێبراوانه له‌راستای شهرعییهتسازی بۆ زۆرینه‌ی نیزامگهلی سیاسی له جیهانی سه‌رده‌مدا، بگێرن.
له درێژه‌دا فووکوویاما پێوایه که لێک‌گرێدانی دێمۆکراسیلیبرالی ده‌گه‌ل بازاری ئازاد، ئاکامی پربایخو سوودمه‌ندی لێشکاوهتهوه، ئه‌ۆ بروایوایه که تهرکیبو تێکهلاویی له نێوان دێمۆکراسیلبرالی،و بازاری ئازاد، له 20سالی رابردوودا رهخسێنهریی گۆرانکاریه‌کی گشتی‌و بێ هاۆتا بووه له‌جیهاندا، به‌چه‌شنێک که بۆته هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی داخوازییه‌کانی مادی خه‌لک، وه هه‌روه‌ها ره‌خسێنه‌ری زه‌مینه‌ی لێکبه‌ستنی ئازادیه‌سیاسیه‌کان ده‌گه‌ل ئازادی چالاکی نوواندنی ناۆ بازاری ئازاد، بووه.
ئێستاش وه‌ک کۆبه‌ندی باسه‌که به‌پێویستی ده‌زانم خاله گرینگه‌کانی تێزی "ته‌واوبوونی مێژوو" فووکوویاما به‌چه‌شنی خواروو ئاراسته‌بکه‌م:
/1له‌م تێزه‌دا سه‌رکه‌ۆتنی کۆمه‌لێک ئیده‌ی پێویست‌و په‌یوه‌ندیدار به دێمۆکراسیلیبرالی،و بازاری ئازاد بهراشکراویی خۆنوێنی ده‌که‌ن.
/2دیاره ته‌قه‌بوولی ئه‌م سهرکهۆتنه ،واته سه‌رکه‌ۆتنی کۆمه‌لێک له ئیدهۆ ئیده‌کان، له‌م خاله‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ که دێمۆکراسیلیبرال کۆنسێنسوال و گشت بههاۆ بایخه‌کانی له پراکتیکی سیاسی‌دا، توانیویه‌تی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ۆ ئالتێرناتیوانهدا سهرکهۆتن به‌ده‌ست بێنێ، که به درێژایی مێژوویی هاۆچهرخ شانبه‌شانی دێمۆکراسی بۆ خۆسه‌لماندنیان وه‌ک ئاتێرناتیویی گوونجاۆ بۆ دێمۆکراسیلیبرالی، لێبراوانه لهچالاکیو ململانی لهپساننهاتوو دابوون، به‌لام بهۆحالهش نه‌یانتوانی وه‌ک ئالتێرناتیوێکی پایه‌دار له‌هه‌مبه‌ر دێمۆکراسیلیبرال تهوافووقیدا، درێژه به حهیاتو مانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن.
/3هێژموونی بههاۆ باخیخگهلی دێمۆکراسیلیبرالی له ئاستی گلۆبالو راده‌ی جیهانیدا خۆسهلمێنهر بووه، وه له‌م راستایه‌دا نه‌ک هه‌ر مهقبوولیهتی وه‌لاتانی سۆسیالیستی په‌یداکردوه(شه‌پۆلی 4چواره‌می دێمۆکراسی)، بگره گشت هێزگه‌لی چهپو چه‌پخوازی ئیفراتیو رادیکالیش ناچاره‌ن ئه‌م بههاۆ بایخانهیان، وه‌ک قاعده‌ی یاری سیاسی‌و مکانیزمگه‌لی پێویست بۆ پرۆسه‌ی دهسهلاداریهتی تهقهبوول کردووه ، هه‌ر له‌ۆ راستایه‌شدا "نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان" له ژێر زهختو فشاری شارۆمهندانو گرووپگه‌لی فشار‌و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند، هه‌نووکه خۆیان له‌ناۆ ره‌ۆتی تهۆسعهی دێمۆکراسی،و بگره دێمۆکراتیزاسیۆنی لیبرال ته‌وافووقی دا ده‌بینه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر له ئاستی جیهانیش تێرامان بکه‌یین بۆماندهردهکهوێ، که چۆن نیهادگه‌لی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، نێوانناۆچهیی، فرانهتهوییو فراناۆچهیی، مهۆجودییهتو دهوامو قه‌وامی خۆیان ته‌نیا له پرۆسه‌ی دێمۆکراتیزاسیۆنی تهوافووقیدا مسه‌ۆگه‌ر و بگره گارانتیکراۆ ده‌بینه‌وه، (نازانم بوێرم بلێم،،،،،،، نه‌قشه له سازی‌و رێکخراوهگهلو ئه‌حزابی کوردیش بێت، به‌لکوو ده‌ست له مۆدێلی نهگوونجاویی دێمۆکراسی زۆرینه/که‌مینه، هه‌لبگرن که هه‌مووکات قه‌یرانساز بووه، وه خۆیان بخه‌نه ناۆ ره‌ۆتی دێمۆکراسی کۆنسێنسوال واته ته‌وافووقی، به‌لکوو به‌م چه‌شنه بتوانن دهوامو قه‌وامی خۆیان بۆ درێژخایه‌ن گارانتی بکه‌ن، ده‌نا ده‌بێ چاوه‌روانی قه‌یرانی مودیریهتیو بگره ئینشقاقو ئینشعابی له‌وه زیاتریش بن که تاکوو ئێستا تووشی هاتوون)،بهۆمانایه که له هه‌رشوێنێک سازی‌و نیهادگهل به دوور له بههاۆ بایخگه‌لی دێمۆکراسی کۆنسێنسوال ههلسووکهۆت بکه‌ن، مه‌حکووم به قهیرانو بگره لهناۆچوونو نه‌مان ده‌بن.
لێره‌دا به‌شی 4چواره‌می ئه‌م زنجیره بابه‌ته کۆتایی پێدێنین، ههۆلدهم به‌شی 5پێنجه‌م، له په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ل رێگای 3سێهه‌م(ئانتۆنی گیدنس )و قه‌یرانی بزووتنه‌وه‌گه‌لی چهپو چه‌پخوازی ئامادهۆ ئاراسته بکه‌م.
درێژەی هەیە
6/5/2014