فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

شارام مێرزاییSharam-261x300

وشه دەستپێکەری هەموو شتێک بوو بەلام بۆ لور فیلمێک

لالی،شاری کورد، ئەهواز،دزفول،خورم‌‌ئاوا،ئیزه،مەسجد سولەیمان،ئەلیگودەرز و شیراز ئەمە شارگەلێک بوون که خەلکی لور به ماوەی چەند ڕۆژ به هۆی خۆپیشاندانەوه شەقامەکانیان بەسته بوو. خەلکی شاری دزفول له بەردەم فەرمانداری ئەو شاره کۆ بوونەوه و داوای لێبوردنی حکومەتی ئێرانیان کرد،له شاره لورنشینەکانی "ئسفەهان" ،جەماوەر بۆ چەندین ساعەت شەقامەکانی شاریان بەسته بوو، له "شاری کورد"یش هەروەها،بەلام له شاری "ئیزه" به بەرچاوتر و بەرفراوانتر بوون تا ئەو ڕادەیه که لانی کەم 10هزار پیا و ژنی تۆڕەی لور داوای دەسکێشانی بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتی ئێرانیان کرد.ئەم خۆپیشاندانانه له تەواوی شارەکانی لور بۆ ماوەی چەند ڕۆژ درێژەی هەبوو. لەم بارودۆخە ئاڵوزەدا "موحسن رزایی" (دبیری تشخیص مصلحت ایران) – و عەلی شەمخانی –(دبیری شورای عالی امنیت ایران)( دو نیهادی سەرەکی له سیستمی حکومەت ) دانشتنیکی به پەلەیان بۆ تاوتۆێ کردنی ئەم بارودۆخه ئەنجام دا.له درێژەی ئەم قەیرانه چالاکانی فەرهەنگیلور ڕایانگەیاند هەتا داوای لیبوردنی تەواوی دەزگای ڕاگەیاندنی گشتی ئێران خۆپیشاندانیان بەردەوامه. چی ڕووداوه؟! له تلوێزینی ئێران کۆمەڵه زنجیرەییەکی مێژووی بەناوی "سال های کهن" یان "سالانی کۆن" بڵاو بووه که هەلەگرتەوه بۆ سەردەمی مەشروتیەت،ئەو سەردەمه که خەلکی ئێران بۆ پێکهنانی حکومەتێکی پارلەمانی ڕاپەڕین،له نێو ئەم فیلمه به پیسی باسی قەومی لوری کردووه و ئەوان به خائن وەسف دەکات و به ناوی نوکەری بریتانیا ناو دەبات. شایانی باسه ئەم چەشنه سوکایەتی کردنه له نێو فیلم و زنجیره دراماکانی ئێران یەکەمین جار نییە و له مێژه درێژەی هەیه، وەکو بڵاو بوونەوەی فیلمی "سەنوبەر" و " ساڵه هەورییەکان" که له ساڵانی پێشوو له تلوێزیونی ئێران بڵاوەو بوو و ناەڕۆکێکی دژ به لوریان هەبوو.بەڵام هیچکام لەو فیلم یان زنجیرانه نەببونه هۆی خۆپیشاندانی بەربڵاوی لور له باشوری ڕۆژهەلات. ڕوانینک له ڕابردوو( شوڕشەکانی لور) مێژویی یکەمین ڕاپەڕینی خەلکی لور دەگەرێتەوه بۆ سەردەمی پاشایەتی " نادرشای هەوشار " که سەرکرداییەتی ئەو ڕاپەڕینه له ئەستوی "عەلی مورادی زولقی" بووه."عەلی مورادی زولقی" له ناو چینی ئاسایی لور سەری هەلداوه ،بەڵام توانی جەماوەری لور دژ به گوشاری حکومەتی ناوەندی ئێران کۆ بکات و ڕابەپەڕێنێ ،بەڵام به هۆی بێ ئەزمون بوونی ئەو جماوەره و بەهێز بوونی ئەرتشی ئێران،سەرکوت کران.دوای ئەم تێکشکانه،له سەردەمی پاشایەتی "فەتح عەلی" شای قاجار "ئەسەد خانی بهداروەند"یش ڕاپەڕینێکی رێکخست،هۆی ئەم ڕاپەڕینه فەرمانی شای ئێران بۆ بڕینی داره بەڕووەکانی زاگروس بوو.ئێران دەیویست ئەم دارانه بۆ دابین کردنی ڕژووی توپخانەی فرانسه بەو ولاته بفروشت.لەم نێوه دا "ئەسەد خانی بهداروەند"، گەوره کەساییەتی لور ،ئەم فەرمانه به نارەوا و دژ به خەلک و سروشتی زاگروس ناودەبا و ڕایدەگەیند هەر دانیشتوویەکی زاگروس که هێزی چەک هەلگردنی هەیه و چەک هەلناگرێت ،شەرفی خوەی نەپاراستووه.ئەم شۆڕشه زۆر بەربڵاو و چڕوپڕ بووه ،بەڵام به هۆی دەستێوەردانی هێزێکی بێانی ئەم ڕاپەڕینه تێکدرا. شوڕشی خەلکانی لور بەم سەرکوت کردنه کوتایی پێنهات.

"موحەمەد تەقی خانی چالەنگ"، گەورای عەشیرەی بەختیاری له سەردەمی پاشایەتی "موحەمەد شای قاجار" ڕاپەڕینێکی‌تری سازدا.ئەم شوڕشانه له سەردەمی حکومەتی قاجار درێژەی بوو تا هاتنه سەرکاری "رزا شای پەهلەوی". رزا شای پەهلەوی بڕوای به پێکهێنانی ئێرانێکی یەک دەست و یەک زمان و یەک نەتەوەی بوو،بۆ گەیشتن بەم ئاواتیشه ڕێگا چارەی خوەی له نێو بەکارهێنانی چەک و سەرکوت کردنی گەله جیاوازەکانی دەورەوبەری ئێرانی دەبینی ،لەو بڕوایەدا بوو تا کوو نەتەوه جیاوازەکانی ئێران له بواری زمان و شێوازی جل و بەرگ وەکو یەک نەبن ئێرانێکی یەک دەست و یەک نەتوه پێک نائیت.لەم رێبازیشدا گەورەترین کوسپەکانیش له ناو کورد و لوری دەبینی. رزاشا بۆ ئەوەی که بتوانی بیانووی باشی بۆ هێرش کردنه سەر خەلکانی لور هەبێت،له پیلانک دا ژنرال "ئەمیر تەهناسب" وەزیری رێگاوبانی ئێران ترور دکات و بەرپرسایەتی ئەو تروره دەخاته سەر لورەکان،ئەمە ئەبێته بیانووێکی گەورا بۆ داگیرکردنی ناوچەی لور،به فەرمانی رزاشا ئەرتشی ئێران به سەرکرداییەتی ژنرال "ئەمیر ئەحمەد"(بناوبانگ به قەساوی لور) هێرش دەباته زاگروس.

"ویلیام داگلاس" داوەری بناوبانگی ئامریکایی کەمێک دوای ژینوسایدی لورەکان سەردانی ئێرانی کردبوو،له ناو بیروەرییەکانی دەنوسێت:سەربڕینی پیاوانی گەنجی لور کارێک بوو که ئەفسەران و سەربازانی ئەرتشی ئێران دەیانکرد بوو گەمەو خاپوره.له شوێنێکی تری ئەو کتێبه ئاماژه دەکا :ئەفسەرانی ئێران شێوەیەکی جیاواز و نوێیان بۆ قومار داهێنا بوو ،ئەویش قومار له سەر ژمارەی هەنگاوی لەشه بێ‌سەره‌کان بوو. کوشتنی خەلکی لور ئەوەنده زۆر بوو که له پشکۆ(بەشێک له ناوچەی لور)تەنیا ئەو کەسانەی زیندوو ماون که هەلاتبوونه عراق.(کونه سەرباز- بیرەوەری سیاسیەکانی ژنرالی ئەرتش- غولام رزا رحمای- بەرگی یەک لاپەرەی 66) بەڵام بەرخودانی قەومی لور بەم هەموو کوشتارەیشەوه هەر درێژەی بوو.به هۆی ئەستەم بوونی ئەو ژئوگرافییه داگیرکردنی زاگروس کارێکی بێ‌ئاکام و بێهوده بوو.پاش سێ ساڵ شەڕی تۆپ و چەکی نوێ لەگەل لورەکان،"رزا شا" فەرمانی بوردمان کردنی نیشتمانی لوری دا.ئەرتشی ئێران به فڕوکەگەلێک که تازه کڕی بووی دەستی کرد به بوردمانی لورستان، ئەم پیلانه خسارێکی ئێجگار زۆر بوو بەسەر بزاڤی لور ،زۆربەی لورەکان بۆ پاراستنی بنەمالە و منالانی خویان که له گوندەکان دەژیان چەکەکانیان دانا و خۆیان به دەسەو دا.

ژنرال "ئەمیر ئەحمەدی" سەرکردەی هێزی ڕۆژئاوای ئەرتشی ئێران بێ بەرچاو گرتنی گرەبەستی ئاشتی له نێوان خوەی و هێزەکانی لور ،هەموو سەرکردەکانی ئەو شوڕشەی له سێداره دا و زۆرینەی چەکدارەکانیشی تیرباران کرد.ئەم کارساته – یەکەمین دەولەت له دنیا که خەلکی خوی به فڕۆکه بوردومان کردووه- له مێژوو بە ناوی ئێران تومار کراوه. کاره سات هێشتا درێژەی هەیه دوای سەرکوت کردنی ئەو هەمو شوڕشه و بوردمان کردنی شار و گوندی زاگروس،ئەم جاره نوبەتی تالان کردنی مال و ناموسی لور بوو.ویلیام داگلاس دەلێت:هۆکاری سەرەکی هەژاری و دەسکورتی قەومی لور ،دەس درێژی ئەرتشی ئێران به سەر سامانی ئەو ولاته بوو که له کوتاییدا بوو به بنەمای کۆمەڵ کوژی ئەو خەلکه. ئەو له درێژەی کتاوەکی دەنوسێت :سەردانی گوندەکانم کرد، لورەکان به هۆی برسییەتی و هەژاری تەنانەت نەیاندەتوانی بۆ ماوەی 5 چرکه له سەر پێ ڕاوستن. ئەم برسییەت و هەژارییه ئەوه‌نده لەم ولاته بەربلاو بوو که فارسەکان بۆ سووکایەتی کردن به کەسێک ،دەستەواژەی "لوری پا پەتی"یان پێک هێنا، له گەل ئەمەشدا بنمایەک بۆ سوکایەتی به لور ساز کرا که له درێژەی ئەم وتاره باسی دەکەین. کەسایەتی لور وەکو بابەتێک بۆ نوکته: دوای سەرکوت کردنی شوڕشی قەومی لور کۆمەل کوژی خەلکی ناوچە و هەروەها دورخستنەوەی عەشیره بناوبانگەکان لە ناوچەی خۆیان نورەی له ناو بردنی کەسایەتی و هەستی لور بووین بوو بەلام بەرێوبەرانی ئەم قوناغه نه چەکدارەکانی ئەرتش بوون نه ژنرالەکانی هێزی ئێران، بەڵکۆ چینی خوێندەوار و ئاکادمیک ئەم ئەرکەیان گرته ئەستو، "بەهار" یەکێک لەو شاعرانه بوو که له ناو شێعرەکانیدا ،ئەو هەموو کوشتاره، به پێشکش کردنی کەلتوری مودێرن بۆ خەلکی لور ناو دەبات و جەماوەری لور بە کۆمەلێک گەمژه و نەخوێندەوار که نازانن ژیانی نوێ چییه دەردەبرێت.هاو کات لەگەل شاعرانی ئێران،کۆمەلێ نوکته سەبارەت به کەسایەتی لور لە ناو گوڤارەکان و ڕۆژنامەکان بەڵاو دەبێتەوه که ئاماژه به گەمژەبوون و لادێی بوونی لور دەکات ئەم نوکتانه له سالانی 60 و 70 زایینی به دەنگی گورانیبێژەکانی ئێران تومار دەکرێت و لە ناو کۆمەڵگا بەڵاو دەبێت.ئەم هەمو سوکایەتییه تەنانەت ئامانجێکی بوو ،ئەوێش لەناو بردنی کەسایەتی لور و پێکهێنانی مروڤێکی بێ‌شوناس و هەلهاتوو له رەگەز و نەتوەی خوەی.ئەم مروڤه دی ناتوانه ڕاپەرینی هەبێت یان بەرانبەر به دەسەلاتی ناوەندی داوای مافی سەربەخویی خوەی بکات بەڵکو ئەبێ بە پیاویکی چاک بو خزمەت کردن له پێناوی ئامانجەکان و بەرژوەندییەکانی نەتەوەیەکی دی،لەم مروڤه دەتوانی به ساکاری کەلک وەربگری بۆ سەرکوت کردنی شورش و ڕاپەڕینی گەلانی‌تری ئێران. ئەم هەموو دوژمەنییه بۆ چییه ؟؟

جەماوەری لور له پارێزگای ئێران دەژین که بریتین له: "چهار محال و بختیاری"،"کهگیلویەوبویراحمد"،"شیراز"،"لورستان"،هروەها لە پارێزگاکانی:ئسفەهان،خوزستان بوشهر قەزوین و تاران جەماوەرێکی زوری هەیه وەکوو خوزستان که 70 دەرسەدی ئەو پارێزگایه لوره(بای 3 ملیون کەس) پانای ژئوگرافی لور و رێژەی زوری جەماوەریان ئەبت به هۆی گرینگ بوونی ئەو ناوچەیه ،ئەم جەماوره که مێژوویەکی هاوبەش و ژئوگرافیایەکی پەیوەستیان هەیه،ئەگەر بەیانەوێت دەتوانن مەترسێکی زۆر بخەنه سەر "تەمامیەتی ئەرزی" ئێران. بوونی هێزی چەکدار: لور له مێژەو هێزی چەکداری تایبەت به خوی هەبوو،هێزێکی چەکدار که ئەرکی پاراستنی شەرەف و ناموس و سامانی لوری له ئەستو بوو.لور هەر له مندالییەوه فێری به دەست گرتنی چەک و کەلک وەرگرتن لەوه دەبێت.ئەم هێزه تەنانەت له گەل ئەرتش بیانییەکانیش شەڕ و پێکدادانیشی هەبووه(لە سەردەمی قاجارەکان و جەنگی ئێران و عراق) بوونی ئەم هێزه چەکداره هۆی سەرەکی لاواز بوونی دەسەلاتی ناوەندی ئێران له رابردوو بووه.بۆ وێنه له سەردەمی "قاجار"ەکاندا دەولەتی بریتانیا بۆ پاراستنی بنکەکانی نەوت له "وزستان" له هێزی چەکداری لور کەلک وەردەگرن و بێ‌ڕاوژکاری له گەل حکومەتی ئێران،ئەرکی پاراستنی ئەو ناوچانه دەدات به لور. بوونی نەوت له سەدا،بیست وپێنجی نەوتی ئێران له لورستان دایه و هەروەها یەکەمین چای نەوتی ڕۆژهەلاتی ناوین له شاری "مەسجد سولەیمان" دوزراوەسەو،نەوت ئستراتژیکتەرین بەرهەمی سروشتی ئێرانە و نایەوێ ئەو داهاته له دەست بدات."رزا شا" دەیویست له گەل سەرکوت کردنی هێزی چەکداری لور دەسەلاتی حکومەت بەسەر ئەو ناوچانه بسەلمنێ که هەروایش کریا. سەرچاوەکانی ئاو لەسەدا80 ئێران سەحراوییه و بێ ئاوه ،زۆرینەی ئاوی خواردنی ناوەندی ئێران و هەروەها سەرچاوەی روبارە گرینگەکان لە زاگروس تایبەت له لورستانە. ئاو سەرەکیتەرین خالی گرینگ بوونی لورستانه،فارسەکان باش دەزانن بێ لورستان بیاوانێکی پەتین و داهاتوییەکی باشیان نییه.هەر ئێستا ئاوی زۆرینەی شاری فارسەکان وەکو" کرمان"،"یزد"،" سمنان"و"ئسفەهان" له لورستانەوه پێکدێت.

خاڵی زۆر گرینگی ئەم باسه بوونی سەرچاوه‌ی ڕووباره مەزنەکانی باشوری ئێرانە که له لورستانه‌وە هەلدێت، وەکوو رووباری "کەرخه"، "کارون"،" دز " و "زایندرود". لور بەشێک له خەباتی کوردی به بڕوای نووسەری ئەم وتاره گرینگترین هۆکاری بەپەراوێز خستنیی لور و ئەو هەموو کارەساته که بەسەری هاتووه و تا ئستیش درێژەی هەیه ،ترسی ئێران له هاوبەش بوونی لور له ناو رێبازی خەباتی کوردییه.ئێرانییەکان باش دەزانن که لور مێژووییەکی هاوبەش لەگەل ئەو ناچەکانی تری کورد هەیه‌ و سنووری کوردستان تا دوواهەمین شاری لور درێژەی هەیه و لور له بواری فەرهەنگی و سیاسی و ئابوری جیا له کورد نییه. ئێرانییەکان باش دەزانن که له سالانی رابردوو تێکەڵاو بوونی لاوانی لور لەگەل گەنجانیتری کورد له زانکۆکان و هەروەها بەرز بوونی ئاستی خوێندن له ناو چینی ئاسای لور بووەته هۆی بە ئارا هاتنی داخوازییەکانی نەتەوەیی لە لورستان. لورستان دوای خوپێشاندانکانی 1392(زستانی 2014) ئێستا دوای ئەو هەموو باسه، هەلگەرینەوه بۆ بیدایەتی وتارەکه،ئاکامی چەند ڕۆژ خۆپیشاندان و بەرخودانی لور،داوای لێبوردنی فەرمی بەرپرسی گشتی دەزگای ڕاگەیانی ئێران له خەلکی لور و غەدەغه کردنی بەلاو بوونی فیلمی "سالەکانی کۆن" بوو. بەراستی ئێران باش دەیزانی و دەزانێت که گەر لور بێته ناو خەباتی ماف خوازی نەتەوەیی دی دانابەزێ، بۆیه به پەله داوای لێبوردنی کرد و فیلمەکەی غەدەغه کرد بەلام دەشێ بزانین که ئێستا خەلکی لور دوای بدەست هێنانی ئەو سەرکەوتنه مێژووییه گەیشتوەسه ئاستی ئاگاهی نەتەوەی و دەزانێ چه دەسەلاتێکی هەیه و چون دەتوانێ به کەڵک وەرگرتن لەو دەسەلاته بەرژەوەندییەکانی بپارێزت.

دەشێ لەمەو دوا چاوەرێ رووداوەکانی نوێ و داخوازییه نەتەوەییەکانی لور بین،ئەوان دی دانابەزن و چینی خوێنداکار و ڕوشنبیریش ئەرکی رێبەرایەتی ئەو بزوتنەویه گرتوسه ئەستو.به بڕوای نووسەری ئەم وتاره لەمەودوا بارودۆخی لورستان ئالوزتر و غەیراناوایتر دەبێت و چاوەڕوانکرا نییه کە ئەم بزاڤه بەرەو کام لا دەچێت، ئایا هەر وەکو ئێستا شێوازی مەدەنی خوەی دەپارێزنێ یان برەو رێگای تندو تێژی و چەک هەلگرتن دەروات،براستی هەمووی ئەم ئەگەرانه پەیوەندی بە بریارەکانی ئێران و شێوازی تعاملی له گەل ئەم بزوتنوه هەیه.

 شایانی وتنه که بۆ باسه مێژووییەکانی ئەم وتاره له بەرهەمەکانی ماموسای بەڕێز کاک "نور علی مورادی" کەلکم وەرگرتووه

31/05/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان