به‌ر له باس کردن له‌سه‌ر زمانی دایک، پێویسته سووکه ئاوڕێک وه‌سه‌ر خودی زمان بده‌ینه‌وه و له‌و پێوه‌ندییه‌دا به چه‌ند ڕوانگه‌ی جیاوازدا تێپه‌ڕین که له گۆشه‌نیگای جۆراوجۆره‌وه پێناسه کراوه.
1 ـ پێناسه‌ی زمان
2 ـ زمانی دایک
3 ـ زمانی کوردی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێناسه‌ی زمان؛
بۆ ئه‌وه‌ی که به باشی زمان بناسین و بزانین مانا و چه‌مکی زمان له زانستی زمان‌ناسیدا چۆن لێکدراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا به پێناسه‌یه‌کی کورتی زمانه‌وانییدا تێده‌په‌ڕین و پاشان سه‌ر به ورده‌کاری‌یه‌کانی زانستی زمانه‌وانیی داده‌که‌ین.
ده‌ڵێن:
ئه‌لف ) زمان وه‌سیله‌ی ده‌ربڕین و به‌یانی ئه‌ندێشه و فکره.
ب) دیارده‌یه‌کی پاوانخوازانه‌ی تاکه که پڕۆسه‌ی " تکامل" ی کۆمه‌ڵ ده‌پێوێ و به‌ره‌و داهاتووی ڕاده‌گوێزێ.
پ) زمان ئامرازی ده‌ربڕینی هه‌سته بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ست ( وه‌ک تینوێتی؛ یانی کاتێک مرۆڤ تینوو ده‌بێ ئه‌وه یانی هه‌ست به تینوو بوون ده‌کات، پاشان داوای ئاو ده‌کات یانی هه‌ستی ده‌ر ده‌بڕێ. ئه‌وجار ئاوێ ده‌خواته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی خۆی ــ که لابردنی تینوویه‌تییه ـ بگات )
ت) زمان ئه‌داتی ده‌ربڕین و ئامــرازی هه‌سته كه مانا و فكـر و فه‌رهه‌نگ و مــێژووی كۆمه‌ڵگا ده‌رده‌خا و به تێپه‌ڕ بوونی زه‌مان، زمان ئه‌مانه‌ته‌کـان بۆ مــرۆڤ هه‌ڵده‌گرێ و نهێنی‌یه‌كانی ده‌پارێـزێ.
د) زمان بوونه‌وه‌رێكی سه‌ره‌تایی و زگماكه كه ریشاڵی به‌نێو قوڵایی كولتووردا بڵاوكردۆته‌وه و هه‌ربۆیه‌ش هه‌موو گه‌شه كردنه‌كانی كولتوور و كۆمه‌ڵگا له سه‌ر زمان ته‌واو ده‌بێ و ده‌بڕێته‌وه.
ئێستا که به کورتی زمان پێناسه کرا و تا ڕاده‌یه‌ک روون بۆوه که کار و ئه‌رکی زمان چییه، ده‌بێ له ورده‌کاری و هۆکاره‌کانی زمان ورد بینه‌وه که ئاخۆ چۆناوچۆن ده‌کرێ زمان ببێته که‌ره‌سه‌ی تێگه‌یاندنی مرۆڤ و ئه‌مانه‌ته‌کانی بۆ ڕاگوێزێت
زمانناسیی تیئۆریک (Theoratical Linguistics)
ئه‌م به‌شه باوترین به‌شی زمان‌ناسی و به‌شێكی گرینگی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆلێژه‌كانی زمانناسییه. ئه‌م لكه‌ی زمانناسیی له زمان وه‌كوو دیارده‌یه‌كی ئینسانیی و كه‌ره‌سه‌یه‌كی پێوه‌ندی گرتن ده‌كۆڵێته‌وه. چونكه زمان له چه‌ندین پێكهاته، وه‌كوو ده‌نگ، وشه، رسته، مانا و هتد، درووست بووه. ئه‌م لكه‌ی زمانناسیش خۆی به چه‌ندین لكی بچووكتر دابه‌ش كراوه. ئه‌م لكه بچووكانه بریتین له:
فۆنه‌تیک، فۆنۆلۆژیی، مۆرفۆلۆژیی، رسته‌سازیی، واتاسازیی و، پراگماتیک (کاریگه‌ری هه‌لومه‌رج له سه‌ر به‌كارهێنانی زمان)
زمان له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ده‌بیدا
1 ـ زمانی ئه‌ده‌بی ؛ ئه‌و به‌شه له زمان، زمانی نووسین و ده‌ربڕینی شاعیران، نووسه‌ران و هۆنینه و هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبانه که زمانێکی ناسک و پڕهه‌سته.
2 ـ زمانی دیالۆگ ( گفتمان) له‌و به‌شه‌ش له دابه‌ش‌کردنی زماندا، خه‌ڵکی روناکبیر، له بواره‌جیاجیاکانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، مێدیایی، ئیداری و هتد... به شیوه‌یه‌کی ڕه‌وان و پاراو پێی ده‌دوێن و تا بکرێ خۆ له هه‌ڵه‌ی وشه‌یی، ڕیزمانیی و رسته‌یی ده‌پارێزن
3 ـ زمانی عامیانه و ئاماتۆڕ ئه‌و به‌شه‌ش، زمانی کوچه و بازاره که به هۆی تێکه‌ڵاوی زۆری خه‌ڵک له به‌کارهێنانی ئه‌و زمانه‌دا و، هیندێکیش به هۆی نه‌خوێنده‌واری و نه‌ناسینی تۆن و بێ‌ئاگایی له زانستی زمانه‌وانیی، توشی هه‌ڵه‌ی وشه‌یی، رسته‌یی و ڕێزمانی ده‌بن.
سرنج : زمان له هه‌رسێک حاڵه‌تدا، دینامیکه نه‌ک ستاتیک و سابیت. یان به‌ره‌و پێش ده‌ڕوا یان پاشه‌کشه‌ده‌کا و له‌ناو ده‌چێت.
ـ ڕێژه‌ی زمانه‌کانی دونیا و مه‌ترسی له‌ناو چوونیان
پۆلێن کردن و ده‌سته‌به‌ندی زمانه‌کان
1ـ زمانی یه‌ک هیجایی
ئه‌و زمانانه‌ی له‌و خانه‌دا جێده‌گرن،
وشه‌کانیان، له یه‌ک بزوێنی نه‌گـۆڕ" تغیرناپذیر" پێکهاتوون. نه ریشه‌ی وشه ده‌گۆڕێ و نه پێشگر و پاشگریان پێوه ده‌لکێ. زمانی سه‌ره‌تایین. وه‌ک چینی، تبتی، سیامی
2 ـ زمانی په‌یوه‌ند ( التصاقی)
له‌و ده‌سته‌یه‌دا، وشه‌کان له یه‌ک یا چه‌ند هیجا یا بزوێنی نه‌گــۆڕ " تغیرناپذیر" دروست بوونه که ده‌توانن پێکه‌وه بنوسرێن و پاشگر و پێشگر بگرن هه‌تا مانای نوێ بده‌ن. وه‌ک زمانه‌کانی فنلاندی، تورکی، مه‌غولی، تاتاری، ژاپنی و کوره‌ای
3 ـ زمانی " مشتق یا صرفی"
وشه له یه‌ک یا چه‌ندین هیجا یا بزوێنی گۆڕانگر" تغیرپذیر" درووست بووه. ریشه‌ی وشه‌کان ده‌گۆڕێن و به شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌نوێنن. پاشگر و پێشگر ده‌گرن.
زمانه‌کانی گرینگی دنیا له‌و ده‌سته‌یه‌ن. وه‌ک : زمانی هێندی، یونانی، ئێرانی، لاتینی(فه‌رانسه‌وی،ئیتالیایی،ئیسپانیایی، پرتقاڵی و...)، ژه‌رمه‌ن ( ئینگلیسی، ئاڵمانی، هوله‌ندی، نوروێژی،سوئێدی)، ئیسلاوی ( روسی، چکی و لێهستانی)، سامی (عه‌ره‌بی، عیبری، ئاشوری، فنیقی،ماد، که‌لدانی و بریانی)"
روون‌کرنه‌وه‌یه‌کی بچووک؛
ایگورمیخائیلوویچ دیاکونوڤ" له کتێبی تاریخی ماد، وه‌رگێڕانی " کریم کشاورز" دا ده‌نووسێ که " ماده‌کان به چاولێکه‌ری له فه‌نیقی‌یه‌کان، له خه‌تی میخی بابلی، ئه‌لف و بێی‌یه‌کی جیاواز و سه‌ربه‌ستیان درووست کردکه زمانی ماده‌کان به‌و ئه‌لف و بێ‌یه ده‌نووسرا و ئێستا زمانی کوردی به‌شێکه له زمانی ئیمپراتۆری ماد " ئیسترابون(جۆغرافی‌زانی یونانی) ـ دارمستێر و له هه‌مووی گرینگتر زانستی " اتنۆگرافی" یا قوم شناسی پێی وایه زمانی ماده‌کان زمانی کوردی ئه‌وڕۆیه( به هیندێک ئاڵوگۆه‌وه) بۆیه ده‌کڕێ بڵێێن زمانی ئاوێستا له‌سه‌ر شێوه‌ی زمانی کوردی نوسراوه.
ده‌کڕی له‌و بۆچوونانه‌وه بۆی بچێن و بڵێن ڕه‌نگه ڕاست بێ. چوونکه ئه‌رده‌شیری بابه‌کان که یه‌که‌م پادشای ساسانی‌یه‌کان بوو، دینی زرتشتی له ئێرانێ‌دا ره‌سمی ئێعلام کرد. و کتێبێکی نووسی به نێوی کارنامه‌ی ئه‌ده‌شیری بابه‌کان. له‌و کارنامه‌یه‌دا بۆیه‌که‌م جار وشه‌ی کوردی تێدا نووسی. ئێستا له موزه‌ی لێنینگرادی مسکۆیه له موزه‌داندراوه. حمدوڵا مستۆفی له ده‌وره‌ی ئیلخانی‌یه‌کان....
زمانی دایک
زمانی دایک چه‌مکێکی فره ڕه‌هه‌نده و فره مه‌دلول که پێک هاتووه له چه‌ند ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی؛
1 ـ زمانی ماڵ( Dilmma) که ئاریشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه
2 ـ زمانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ که ناسنامه‌یه‌کی سۆسیۆسیاسی هه‌یه. زمان له‌به‌رده‌م چه‌ند زمانی دیکه‌دا ڕاده‌وه‌ستێ و مانه‌وه‌ی خۆی له هه‌بوونی خۆیدا ده‌بینێته‌وه.
3 ـ زمانی لانک cradle language) ) که زمانی گڕوگاڵ، دواندنی منداڵ و جموجۆڵی چاو و ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی له‌شه
4 ـ زمانی دوای قۆناخی لانک (Regular language) که زمانی زه‌مانی فێربوونی ورده‌کاریه‌کان و وشه شاراوه و نه‌بیسراوه‌کانه.
5 ـ زمانی ڕه‌سه‌ن (Nativ Language) که له پڕۆسه‌یه‌کی زه‌مانیدا پێ‌ده‌گات.
سرنج
جار هه‌یه زمانی دایک ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ون ده‌کات. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پیاو ده‌گه‌ڵ ژنی غه‌یری نه‌ته‌وه‌که‌ی ژیانی هاوبه‌ش پێک‌بێنێت و ئاکامی ئه‌و ژیانه منداڵی لێبکه‌وێته‌وه. یان خود منداڵ له هه‌تیوخانه گه‌وره‌بێت و زمانی هه‌تیوخانه زمانی غه‌یری نه‌ته‌وه‌که‌ی بێت
بۆ زمانی دایک؟
له‌بواری زانستی‌یه‌وه وشه‌ی زمانی دایک که‌متر به‌کار ده‌هێندرێت.
Mother Tongue
زانایانی زمان‌ناسی، ڕه‌وان‌ناسی و " عصب‌شناسی رفتاری" ، له جیاتی وشه‌ی دایک زمانی یه‌که‌میان به‌کار هێناوه.
زمانی دایکی یان زگماکی :
ئینسان له ده‌ورانی " جنینی" واته ناو زگی دایکی‌یه‌وه ده‌گه‌ڵ زمانی دایک ئاشنا ده‌بێت.
دوای له‌دایک‌بوون به بیستنی ئه‌و زمانه هه‌ڵسووکه‌وت نیشان ده‌دات. له نێوان میشک و زمان و دڵدا، پێوه‌ندێکی راسته‌وخۆ هه‌یه که هاوکات، ده‌گه‌ڵ هه‌ست و ئیحساس ده‌بزوێ و هاوئاهه‌نگ ده‌کرێت.
خاتوو د. سه‌دیقه عه‌داله‌تی مامۆستای زانکۆی هامبورکی ئاڵمان، له وتارێکدا له ژێر ناوی زمانی زگماکی چییه و خاوه‌ن کام گرینگییه؟ ده‌ڵێ:
"کاتێ به زمانی زگماکی ده‌دوێن. له راستیدا له نێوان دڵ‌و هزر‌و زمانماندا، پێوه‌ندی چڕ‌و پڕ پێکدێت. چوونکه ئه‌م قسانه ساته‌کانی ژیان و ئه‌زموونه‌کانی رابردوومان بیر ده‌خه‌نه‌وه‌و له هزر‌و ده‌روونماندا چه‌که‌ره ده‌که‌ن. به هه‌ر وشه‌یه‌ک هه‌ستمان ده‌رده‌بڕین، که‌یف خۆش یان خه‌مبار ده‌بین. به زیندوو بوونه‌وه‌ی ره‌سته گه‌لێک که له هزرماندا قه‌واره‌یان گرتووه، شاراوه‌کانی ده‌روونمان گیانیان وه‌به‌ردێ. له رێگه‌ی زمانه‌وه گشت هه‌ست‌و ئه‌ندیشه‌کانمان ده‌درکێن و ده‌ور‌و به‌رمانی لێ‌تێده‌گه‌یه‌نین."
مافی زمانی زگماکی، یه‌کێ له‌و چه‌مکانه‌یه، که له ڕێگه‌ی سیستمی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانه‌وه له نه‌ته‌وه بن‌ده‌ست و بێ ده‌سه‌ڵاته‌کان زه‌وت کراوه.
بکوژانی فه‌رهه‌نگ و زمانی دایکی، بۆ هه‌رچی سانتریالیزه‌تر کردنی ده‌سه‌ڵات، له بنه‌ماڕا ده‌ستیان داوه‌ته قۆرغکردنی کولتووره جیاوازه‌کان، و به‌رده‌وام له پرۆسه‌گه‌لێکی هێرشبه‌رانه‌ی فه‌رهه‌نگیدا له هه‌وڵی ئاسمیله کردن و توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی داکۆکیکاری مافی فه‌رهه‌نگی‌ـدا بوونه. ئه‌م ره‌وشه نامرۆڤانه و نادادپه‌روه‌رانه‌یه بۆته هۆی به‌ربه‌ست کردن و له ناو چوونی جییاوازی‌یه کو‌لتووری‌و رۆشنبیری‌یه‌کان و کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی تووشی خه‌ساره‌تی قه‌ره‌بوو نه‌کراو کردووه.
یا زمانی یه‌که‌مFirst Language
جێگه و پێگه‌ی زمانی دایک ...
ـ زمانی یه‌که‌م یا زمانی دایک جێگای تایبه‌تی له نێو مێشک‌دا هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی تووشی هێرشی له‌نه‌کاوی سه‌کته‌ی ئیسمیکی مێشک واته" سکته اسمیک مغزی" ده‌بن، جگه له زمانی دایک، هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی که پاش زمانی دایک فێری بوونه، له‌بیر ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشی‌یه بۆ هۆی جێگیربوونی زمانی دایک واته یه‌که‌م زمان له ناو به‌شێکی تایبه‌ت له مێشک‌دا (که ته‌نیا زمانی یه‌که‌می تێدا هه‌ڵده‌گیرێت) شوێندانه‌ری و کاریگه‌ری له سه‌ر زمانی دایک دانانێت.
ـدیاره منداڵ هه‌تا ته‌مه‌نی قوتابخانه، زانستێکی نیسبی له بنه‌ماڵه و ده‌وروبه‌ر په‌یدا ده‌کات. به‌ڵام پاشان که ئه‌و قۆناغه ده‌بڕێ و خۆ ده‌ناو چوار چێوه‌ی کۆمه‌ڵگا داوێ، ئه‌و کات ئه‌گه‌ر له وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره‌زمانیی‌دا بژی، به هۆی نه‌بوونی ڕه‌سمیه‌تی زمانی دایک له‌و وڵاته‌دا، تووشی کێشه‌ی زمان به‌گشتیی و زمانی دایک به‌تایبه‌تی ده‌بێت. زمانی دایک ئه‌وه‌نده گرینگی پێ‌دراوه که سازمانی یونسکۆ ڕۆژێکی به نێوی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک نێودێر کردووه.
یونسکۆ: سازمانی تربیتی، علمی و فرهنگی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان ــ هدف : برقراری صلح و امنیت له ڕێگای هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی...
خوێندکارانی بنگلادشی ساڵی 1952 ی زایینی دژی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی پاکستان و زمانی ئۆردوو ڕاپه‌ڕێن و داوای زمانی بنگاڵی واته زمانی دایکی خۆیان کرد. ساڵی 1971 شۆڕشه‌که‌یان سه‌رکه‌وت و سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرت. ساڵی 1999 له سه‌ر پێشنیاری ئه‌وان، سازمانی یونسکۆ، ڕۆژی 21 ی فوریه واته 2 ی ڕ‌ش‌ممه یان وه‌ک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک په‌سند کرد.
ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کێشه‌ی زمانی دایک بۆ زۆر نه‌ته‌وان، به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه بن‌ده‌سته‌کان هه‌ر له جێگای خۆیه‌تی. دیاره ئه‌و کێشانه، هه‌ر هه‌مووی خه‌تا و تاوانی داگیرکه‌رانی زمان نیه. زۆر کێشه هه‌ن که نه‌ته‌وه‌کان خۆیان بۆ خۆیانی دروست ده‌که‌ن. با له بنه‌ڕه‌تیشدا خه‌تایخۆیان نه‌بێ... با زیاتری له‌سه‌ر بدوێین
کێشه‌ی زمانی کوردی وه‌ک زمانی دایک بۆ کورد چیه
زمانی کوردی یه‌کێک له زمانه کۆنه‌کانه که ئێستاشی ده‌گه‌ڵ بێ کێشه و گرفتێکی به‌رچاوی هه‌یه.
له‌ناوچوونی هه‌ر زمانێک، به‌واتای تێداچوونی به‌شێکی هه‌ره به‌رچاو له فه‌رهه‌نگی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که...
ـ نه‌بوونی هارموونی و هاوئاهه‌نگی.
ــ نه‌بوونی زمانی یه‌ک گرتوو، به هۆی لێکدابڕانی کولتووری و دابه‌شبوونی کوردستان یان نه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتێکی سیاسی و دیسکۆرسی نه‌ته‌وه‌یی
سرنج : زمانی ستاندارد واته زمانی یه‌کگرتوو مه‌رج نییه ته‌نیا له ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه درووست بێت.
زمانی نوێی عیبری ناسیۆنالیزمی جووله‌که له ساڵی 1948 له تاڕاوگه و له ڕێگه‌ی خه‌ڵکه‌وه درووست بوو ـ زمانی خه‌ڵکی یوگسلاوی، هه‌نگاری یا مجارستان، ئۆکراین نمونه‌ی به‌رچاوی دیکه‌ن که له رێگه‌ی هه‌وڵه‌کانی خه‌ڵکه‌وه به ئاکام گه‌یشتن.
تا سه‌ره‌تای چله‌کانی سه‌ده‌ی 19 زمانی لاتین زمانی ده‌وڵه‌تی پروسی (ئوتریشی و مجاری) بوو. شۆڕشی ناسیۆنالیستی، زمانی هه‌نگاری کرده زمانی ره‌سمی. شاعێری ناسراوی مجاریی ساندرۆ پێتۆڤی به‌رگری له که‌مه نه‌ته‌وه‌کان ده‌کرد. به‌ڵام راگه‌یه‌ندرا ئه‌وه‌ی له سنوری ده‌وڵه‌تی هه‌نگاریدا ده‌ژی ده‌بێ به هه‌نگاری قسه‌بکات. زمانی ئۆکراینی ـ ش هه‌روه‌ها. له ساڵی 1804 ی زایینی زمانی ئه‌ده‌بیی ئۆکراینی سه‌ره‌تا له ڕێگای شێعره‌وه ده‌رکه‌وت. چل ساڵ دواتر یه‌که‌مین رێکخراوی ناسیۆنالیستی ئۆکراینی دامه‌زرا که که‌وته خه‌بات بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی. که وابوو، زمانی خه‌ڵک هه‌میشه ده‌بێ ببێته پێناس و ئایده‌نتیتی زمانی ده‌سته‌ڵات و ده‌وڵه‌ت.
ـ جیاوازی ئه‌لف و بێ و ڕێنووسی کوردی. ئه‌وه‌ش کۆسپێکی هه‌ره گه‌وره‌یه که به‌داخه‌وه به کرده‌وه کورد به‌ره‌و دابه‌شبوونێکی دیکه ده‌بات.
درێژه‌ی هه‌یه.....
هیوا ئه‌حمه‌دی
زستانی 1390 ی هه‌تاوی
سه رچاوه: روژهه لات تایمز